دەروازە:زانست/کۆن
ناساندن
دەستکاریزانست ، لە گشتگرترین ڕاستێنەی خۆیدا، ھەر جۆرە کردە و ڕاھێنانێکی ڕێکخراوی لەسەر زانین بنەڕەتنراو یان شیاوی نواندنە کە دەتوانێت سەرچاوکەی چەشنێک ئاکام یان دەرھاتی شیاوی پێشبینیکردن بێت. لەم ڕاستێنەیەدا، زانست دەکرێت ئاماژەیەک بێت بە کردە یان ڕێکارێکی زۆر شارەزایانە. لە ڕاستێنەی بەرتەسکتری ھاوچەرخیدا، زانست ڕێکخستنێکە بۆ بەدەستھێنانی زانین لە سەر بنچینەی پێڕەوی زانستی.
زانست تێکۆشانێکی بەردەوامە بۆ دۆزینەوە و زۆرکردنی تێگەیشتن و زانینی مرۆڤ لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی یاسامەندەوە. بە کەڵکوەرگرتن لە شێوازگەلی دەستبەسەرداگیراو، زانستمەندان، بەڵگەی شیاوی ڕوانین بۆ دیاردە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان کۆدەکەنەوە، دراوەگەلی شیاوی پێواندنی گرێدراوی ڕوانینەکان تۆماردەکەن، زانیارییەکان شیدەکەنەوە، ئەوکات سەبارەت بە چۆنیەتیی کارکردنی شتەکان ڕاڤەی بیردۆزی ئاوادەکەن. پێڕەوەکانی لێکۆڵینەوەی زانستی ئەم دوو قۆناغە لەبەردەگرن:
١- پێکھێنانی گریمانەکان سەبارەت بە چۆنیەتیی کاری دیاردەکە. ٢- تاقیکردنەوە، کە ئەم گریمانەگە لە ژێر ھەلومەرجی دەستبەسەرداگیراودا ھەڵدەسەنگێنێت.
ھەروەھا زانستمەندان، لێیان چاوەڕواندەکرێت کە زانیارییەکانیان بڵاوبکەنەوە تاکو زانستمەندانی دیکە بتوانن بۆ دووبارە پشکنینی دەرەنجامەکانی ئەوان تاقیکردنەوەی ھاوشێوە بکەن. لە ئاکامەکانی ئەم ڕەوتە توانای تێگەیشتنی باشتر لە ڕووداوەکانی ڕابردوو و ھەروەھا پێشبینیکردنی باشتری ڕووداوەکانی داھاتووی ھاوچەشنە.
دەزانی؟
دەستکاری- ئایا دەزانی کە ئامێری ئیسترلاب لە کۆندا بەکارهاتووە بۆ دیاریکردنی ئاڕاستەی خۆر و مانگ و هەسارەکان و ئەستێرەکان.
- ئایا دەزانی کە لە ساڵی ١٩٠٧دا ئاڵبێرت ئاینیشتاین یاسای یەکسانی بارستە-وزە دۆزییەوە.
- ئایا دەزانی کە زانای کورد ئەلجەزەری یەکەم کەس بووە لە مێژوودا کە ڕۆبۆتی درووستکردووە لە ساڵەکانی (١٢٠٠ز).
- ئایا دەزانی کە زانا ئەلخەوارزمی یەکەم کەس بووە کە کتێبی لەسەر زانستی (الجبر - algebra) داناوە و بە داهێنەری ئەو زانستە دادەنرێت.
- ئایا دەزانی کە گەلەئەستێرەی ڕێگای کاکێشان ئەو گەلەئەستێرەیەیە کە کۆمەڵەی خۆری خۆمانی تێدایە و زیاتر لە ٢٠٠ ملیار ئەستێرەی تێدایە.
- ئایا دەزانی کە کۆمپانیای ئەپڵ لە ساڵی ١٩٧٦ز دا لەلایەن ستیڤ جۆبس و ستیڤ وازنیاک و ڕۆناڵد واین دامەزراوە.
- ئایا دەزانی کە لە پاڵەوانێتی جامی جیهانی ڤیڤا ٢٠١٢ دا تیپی تۆپی پێی هەرێمی کوردستان پاڵەوانێتیەکەی بردەوە.
وتاری هەڵبژێردراو
دەستکاری
کاربۆن (بە ئینگلیزی: Carbon) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان ، ھێمای کیمیایی (C)ە ، ژمارەی گەردیلەیی (٦)ە ، یەکێکە لە نا کانزاکان ، ھاوھێزی چوارە ، لە سروشتدا بە زۆر شێوە دەبینرێ.
کاربۆن لە ھەموو بوارەکانی ژیان بەشدارە ، بە تایبەتی کیمیای ئەندامی. یەکێکە لە نا کانزاکان ، توانای دروست کردنی بەندی ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە توخمەکان ، لە پێکھاتەی زیاتر لە دە ملیۆن ئاوێتەدا بەشدارە ، لەگەڵ ئۆکسجین یەک دەگرێ بۆ پێکھێنانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە زۆرگرنگە لە گەشەکردنی ڕووەک. لەگەڵ ھایدرۆجین یەک دەگرێ بۆ پێکھێنانی ھایدرۆکاربۆنەکان کە لە زۆربەی پیشەسازییەکان بەکاردێ . وە لەگەڵ ئۆکسجین و ھایدرۆجین یەک دەگرێ بۆ پێکھێنانی ترشە چەورییەکان کە پێویستە بۆ ژیان وە ھەرورھا ئەستەری لێ دروست دەکرێ کە تام و بۆنی میوەی لێ دێ . ھەروەھا (C-١٤) بەکاردێ لە دیارکردنی تەمەن بە ڕێگای تیشک.
توخمی کاربۆن تایبەتمەندی خۆی ھەیە چونکە زۆر شێوەی ھەیە لە نەرمترین شێوە (گرافیت) بۆ ڕەقترین شێوە (ئەڵماس) وە ھەروەھا توانایەکی زۆری ھەیە بۆ دروست کردنی بەندی ھاوبەش لەگەڵ توخمەکانی تر وە ھەروەھا لەگەڵ گەردیلەی تری کاربۆن.
وێنەی هەڵبژێردراو
دەستکاری
ژیاننامەی هەڵبژێردراو
دەستکاریئەلبەرت ئاینشتاین (بە ئینگلیزی: Albert Einstein /ˈælbərt
پۆلەکان و بابەتەکان
دەستکاری
پۆلەکان
دەستکاریکار بۆ ئەنجامدان
دەستکاری
بەکارهێنەرانی بەڕێز دەتوانن ئەمانەی خوارەوە دابنێن یان وەربگێڕن :