ماتماتیک

زانستێکە
(ڕەوانەکراوە لە بیرکاریەوە)
ئوقلیدوس، بیرکاری یۆنانی، سەدەی سێی پێش لەدایکبوونی مەسیح

ماتماتیک یان بیرکاری (بە ئینگلیزی: Mathematics) خوێندنی چەندێتی، پێکھاتە، ڤاڵایی، و گۆڕانە. زانایانی بیرکاری و فەیلەسووفان ڕای جیاوازیان ھەیە لەسەر پێناسەی بیرکاری، ھەندێک لەو پێناسانە لێرەدا ڕیزکراون.[١] یەکێ لەو پێناسەگەلە پێناسەی بێرتراند ڕەسڵ'ە: بیرکاری بریتییە لە ژیربێژیی ھێمایی (ڕەمزی).

بیرکاران بەردەوام بۆ نەخشگەلی بنەڕەتی دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، و بە ھەڵھێنجان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکان بە چەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی ڕاستی دادەنێن.

لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ شتگەلی بیرکارانە (وەکوو ژمارەکان یان خاڵەکان) سروشتیین و خۆڕسکانە بوونیان ھەیە یان مرۆڤ خولقاندوونی ھێشتا باس و گفتوگۆ دەکرێ. بیرکار "بێنجەمین پێرس" ئاوەھا بیرکاری دەناسێنێ: "ئەو زانستەی کە دەرەنجامە پێویستەکانمان بۆ گەڵاڵە دەکات". لە لایەکی ترەوە، ئەلبێرت ئەینشتاین، دەڵێ: "تا ئەو شوێنەی کە یاساکانی بیرکاری ئاماژە بە ڕاستەقینە دەدەن، بێگومان نین؛ و تا ئەو شوێنەی کە بێگومانن، ئاماژە بە ڕاستەقینە نادەن".

بە کەڵک وەرگرتن لە دەرھەستکاری و بە بەکارھێنانی ئاوەز، زانستی بیرکاری ھەرڕۆژ لە گەشە و پەرەسەندندایە. بوارەکانی ژماردن، پێوان، توێژینەوەی ژێرجڵەوانەی شێوەگەلی ئەندازەیی، و جووڵەی شتە فیزیکییەکان ھەرڕۆژ بەربڵاوتر و بەرینتر دەبن.

بوارەکانی بیرکاریدەستکاری

چەندێتیدەستکاری

لێکۆڵینەوەی چەندێتییەکان بە ژمارەکانەوە دەست پێدەکات:

         
ژمارە سروشتییەکان ژمارە تەواوەکان ژمارە ڕێژەیییەکان ژمارە ڕاستییەکان ژمارە ئاوێتەکان

بۆشاییدەستکاری

لێکۆڵینەوی فەزا بە ئەندازەوە دەست پێدەکات:

         
ئەندازە سێگۆشەزانی ئەندازەی دیفرانسیێلی تۆپۆلۆژی ئەندازەی فراکتالی

گۆڕاندەستکاری

         
ئاڕاستەکراوەکان جیاکاری و تەواوکاریی ئاڕاستەکراو ھاوکێشە جیاکارییەکان سیستەمی دینامیکال بیردۆزی شێواوی

پێکھاتەدەستکاری

       
بیردۆزی ژمارە جەبری پەتی بیردۆزی گرووپ بیردۆزی تیۆری

بناغەکان و فەلسەفەدەستکاری

     
ژیربێژی تیۆری کۆمەڵە بیرۆدۆزی پۆلێن

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ پێناسەکانی بیرکاری، ویکی ئینگلیزی. ١٩٫٤. ٢٠١٤ دوا سەردان