دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٥٤٬١٨٢ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
جومانجی: ئاستی دواتر (بە ئینگلیزی: Jumanji: The Next Level) فیلمێکی سەرکێشیی خەیاڵیی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٩یە، لە دەرھێنانی جەیک کاسدان، کە لەگەڵ جێف پینکنەر و سکۆت ڕۆزنبێرگ سیناریۆکەیان نووسیووە. ئەم فیلمە قۆناغی چوارەمی زنجیرەفیلمی جومانجییە و درێژەی فیلمی جومانجی: بەخێربێیت بۆ دارستانە. دوەین جانسن، جاک بلاک، کێڤن ھارت، کارین گیلان، نیک جۆناس، ئەلێکس وۆڵف، مۆرگان تەرنەر، سێرداریوس بلەین و مادیسۆن ئیسمان ڕۆڵەکانیان لە فیلمی پێشوودا دووبارە دەکەنەوە لەکاتێکدا ئاکوافینا و دانی گلۆڤەر و دانی دێڤیتۆ ئەکتەری نوێن و پەیوەندی بە کاستەکەوە دەکەن. چیرۆکی فیلمەکە دوای دوو ساڵ لە فیلمی بەخێرھاتن بۆ دارستان ڕوودەدات، کە ھەمان گرووپی ھەرزەکار لەگەڵ ھاوڕێیەکی دێرین و دوو کەسی دیکەدا، بە ھەڵە جارێکی دیکە تووشی جومانجی دەبنەوە. لەوێ ھەموویان خۆیان لەگەڵ کەسایەتیی (ئەڤەتار)ی کۆن و نوێدا ڕووبەڕووی کێشە و دژایەتی دەبنەوە، لەکاتێکدا دەبێت ھەڵبێن بۆ ئەوەی خاکەکە لە خراپەکارێکی نوێ ڕزگار بکەن.
وێنەگرییی سەرەکی لە نێوان ٢١ی ١ تا ١١ی ئایاری ٢٠١٩ لە شوێنەکانی وەک ئەتلەنتا، نیو مەکسیکۆ، ئەلبێرتای ئەمریکا و ھاوایی ئەنجامدراوە. فیلمی جومانجی: ئاستی دواتر لە ئەمریکا لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لەلایەن گرووپی سینەمایی سۆنی پیکچەرز بڵاوکرایەوە. فیلمەکە بەگشتی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت و لە سەرانسەری جیھاندا ٨٠١٫٧ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا لە بەرامبەر بوودجەی ١٢٥–١٣٢ ملیۆن دۆلار، ئەمەش بووە دەیەمین فیلمی زۆرترین داھاتی ساڵی ٢٠١٩. بەدواداچوونێکی تری لەژێر پەرەپێداندایە.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٨ی ئازار - پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریدا لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەشداری نەکات.
- ١٠ی ئازار – ھەرێمی کوردستان، عەرەبستانی سعوودی و زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی ڕۆژی ١١ی ئازاریان وەکوو یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرد، بەشێکی تریان وەکوو ئێران ڕۆژەکەیان بە تەواوکەری مانگی شەعبان دانا.
- ١ی ئازار – ھونەرمەندی مانگای ژاپۆنی ئاکیرا توریاما، نووسەری دراگۆن بۆڵ، لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٨ی شوبات – لە خەڵاتەکانی بافتادا، ئۆپنھایمەر وەکوو باشترین فیلم و کیلیان مێرفی (لە وێنەکەدا) وەکوو باشترین ئەکتەر ھەڵبژێردرا.
- ١٦ی شوبات – ئەلێکسی ناڤاڵنی، سیاسەتوانی ڕووس و ڕەخنەگری دەسەڵاتی ڤلادیمیر پوتین لە بەندیخانەدا کۆچی دواییی کرد.
- ٧ی شوبات – ئیلھام عەلیێڤ بۆ جاری پێنجەم وەکوو سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ھەڵبژێردرایەوە.
- ١٧٩٩ - سوپای ناپۆلیۆن بۆناپارت شاری عەکای گەمارۆدا .
- ١٨٧٧ - بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی پارلەمانی عوسمانی.
- ١٩٤٩ - ڕاگەیاندنی کۆماری ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات.
- ١٩٦٢ - ئاگربەست لە جەزائیر ڕاگەیندرا دوای ئیمزاکردن لەسەر پەیماننامەی ئیڤیان.
- … کە ئۆتۆمۆبیلێکی ئاسایی لە ٣٠،٠٠٠ پارچەی بچووک و گەورە پێکدێت؟