پرۆتین (بە ئینگلیزی:Protein) ئاوێتەی ئەندامین بە شێوەیەکی سەرەکی لە کاربۆن و ھایدرۆجین و ئۆکسجین و نایترۆجین پێک دێن، ھەندێکیشیان گۆگرد و فۆسفەیتی تێدایە. پرۆتینەکان ھەر وەکوو گەردە زەبەلاحەکان لە یەگکرتنی یەکە پێکھاتووەکان پێک دێن و پێست و ماسوولکە (زەبلەک)یەکانی گیانلەبەران بەشی زۆرینەیان لە پرۆتینەکان پێک دێن، ھەروەھا زۆربەی ھاندەرە ماددەکان کە لە ڕوەک و گیانلەبەراندا ھەن لە پرۆتین پێک دێن.

وێنەی مایگلۆبین بە شێوازی سێ دووری (3D)

پێکھاتەی پڕۆتین

دەستکاری

پڕۆتین لە زنجیرەی پێپتیدی پێکھاتوو لە بە یەکەوە نووسانی ترشە ئەمینیەکان دروست بووە، کە لوول دەخوات بۆ ئەوەی پێکهاتەیەکی سێلایی بێوێنە دروست بکات ، ھەر پڕۆتینێک پێکهاتەیەکی جیاواز لە پرۆتینەکانی تری ھەیە ئەم پێکهاتەیە ناسراوە (باری سەرەکیی پڕۆتین) و دەست نیشانکراوە بە گوێرەی ڕێزبەندی ترشە ئەمینییەکانی لە کردەی (پێکەوەنووسان) کە زنجیرە پڕۆتینییەکان دروست دەکات.

  1. پێکهاتەی یەکەمی : ڕێزبەندی ترشە ئەمینییەکان دیاری دەکات.
  2. پێکهاتەی دووەمی : بە پێچ خواردنی زنجیرە پێپتیدییەکان بە دەور یەکتردا لە شێوەی لوولپێچی ئەلفا و ڕووتەختی بێتا دروست دەبێت.
  3. پێکهاتەی سێیەمی : ئەمە فۆرمی کۆتاییی پڕۆتین دەست نیشان دەکات ، دروست بووە بە کۆبوونەوەی پێکهاتە دووەمیەکانی پڕۆتین (لوولپێچی ئەلفا و ڕووتەختی بێتا) لە ڕێی ھێزی فیزیای نابەرامبەر بۆ پێدایی فۆرمی کۆتایی پڕۆتین.
  4. پێکهاتەی چوارەمی : ئەم زاراوەیە بەکاردەھێنرێت بۆ ئاماژەدان بەو پێکهاتەیەی یەکگرتنی دوو پڕۆتین یان زیاتر دروستی دەکات لە پڕۆسەی (یەکگرتنی پڕۆتینی).

پێکھاتەی پڕۆتین زۆر ناجێگیرە و دەگۆڕێت بۆ ئەنجامدانی کارە جیاوازەکانی وە بۆ ھێنانەدی ئەم گۆڕانە پێکهاتە گۆڕانکاری لە بەسترا نەوەکانی پێکهاتەی سێیەم و چوارەمی ڕوودەدات بۆیە ئەو پێکهاتە سێیەم و چوارەمیانە بە (پێکھاتەی کیمیایی) ناسراون و ئەو گۆڕانکارییانەی بە سەریان دێت بە (گۆڕانکاری شێوەیی).

ئەرکەکان

دەستکاری

دەتوانین بڵێین پڕۆتین لە ھەموو چالاکییەکانی خانە دا بەشدارە وەک ناردنی ئاماژە خانەییەکان و وەرگەڕاندن ، کرداری لە ناوبردنی پڕۆتینەکان خۆی لەناو خانەدا بە پشت بەستن بە ئەنزیمەکان (کە لە پرۆتین پێکھاتووە) ڕوودەدات وە ئەم ئەنزیمانە بە (پڕۆتیەیز) ناسراون.

میکانیزمی ڕێکخستنی پڕۆتینی

دەستکاری

دەکرێت گەردی کیمیاییی جۆراوجۆر و بارگەی کانزایی بە پڕۆتینەوە بلکێت لە ڕێی بۆشاییی تایبەت لە پێکھاتەکەیدا کە ناسراوە بە شوێنی بەندبوون (Binding Site) لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆتینەکان بە لێگرتنێکی کیمیایی ئاست بەرز ناسراون بۆ ئەو ئاوێتانەی پێیانەوە دەنووسێت. ئەو ئاوێتانەی بە پڕۆتینەوە بەند دەبن پێیان دەوترێت لیگەن (Ligan)، و تووندی بەندبوونی لیگەن بە پڕۆتینەوە یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی شوێنی بەندبوون و ناونراوە توانای بەندبوون (Affinily) لەبەر ئەوەی پڕۆتین بەشداری ھەموو پڕۆسە زیندووەکانی دەکات بۆیە لە ڕێی کۆنتڕۆڵکردنی چالاکیی پڕۆتینەوە دەکرێت زیندە چالاکییەکان کۆنتڕۆل بکرێن، ئەم ڕێکخستنەی کاری پڕۆتینەکان دەتوانرێت لەڕێی فرۆمی پرۆتین یان خەستییەکەیەوە ئەنجام بدرێت :

  • گۆڕانی بەتاڵکردنەوە.
  • گۆڕانی ھاوبەش.

ئەو پێکھێنەرە سەرەکییانەی پڕۆتین دروست دەکەن

دەستکاری

ئەم پێکھێنەرانە بەشدارن لە دروست کردنی پڕۆتین لە خانە زیندووەکاندا : ناوکە ترشی ڕایبۆزیی کەم ئۆکسجین «DNA»، ناوکە ترشی ڕایبۆزیی گوێزەرەوە «tRNA»، ناوکە ترشی ڕایبۆزیی نێردراو «mRNA» و ڕایبۆسۆم.

کۆپیکردنی مادەی بۆماوەیی

دەستکاری

زانیارییە بۆماوەییەکان بۆھێڵ ڕاستەوخۆ ناگۆڕین بۆ پڕۆتین ، یەکەمجار بۆ ھێڵ (RNA نێردراوە) کۆپی دەکات وەبە ھۆیەوە نامەی بۆ ھێڵ بۆ سایتۆپلازم دەنێردرێت کە بەزمانی نیوکلیوتاید دەردەبڕدرێت بە ئاراستەی (٥ بۆ ٣) لەسەر RNA نێردراو بۆیە زنجیرەی DNA ی بۆ ھێڵ بە زنجیرەی کۆپی یان کۆد دار ناسراوە. پڕۆتین خواردنێکی ئاڵۆزی ئەندامیە کە کێشێکی گەردی زۆری ھەیەو لە ترشە ‌ئەمینی پێکەوە نوساو بە ھۆی بوندێکی پێپتیدیەوە . پڕۆتین پێویستە بۆ پێکھاتەو کاری ھەموو خانە زیندووکان تەنانەت ڤایرۆسیش. زۆرێک لەو پرۆتینانە ئەنزیم دورست دەکەن یان یەکەی پرۆتینی دروست دەکەن کە دەچێتە پێکھاتەی ئەنزیمەوە ، ھەروەک پڕۆتین زۆر رۆڵی پەیکەری رۆڵی پەیکەری میکانیکی دەگێڕن وەک دروستکردنی کۆڵەگە و جومگە لە ناوخانە . پڕۆتین ئەرکی چالاکی تر دەبینێت چونکە پێکھێنەرێکی گرنگە لە بەرگری لەش و کۆکردنەوە و گواستنەوی گەردە چالاکەکان . ھەروەھا سەرچاوەشە بۆ ترشە ئەمینیەکان بۆ ئەو گیانەوەرانەی ناتوانن بە خۆیان دروستیان بکەن پڕۆتین یەکێکە لە گەردە گەورە و زیندەیی و چالاکەکان لەگەڵ فرەشەکر و چەوریی و ترشە ئەمینیەکان . وە کۆی ئەم گەردە گەورە چالاکانە پێکھاتەی سەرەکی ماددەی زیندوو دروست دەکەن.

سەرچاوەکان

دەستکاری