ھایدرۆجین (بە ئینگلیزی: Hydrogen) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان ھێماکەی (H) و گەردیلە ژمارەکەی (١)ە و بارستە ژمارەکەشی ھەر یەکە. ھایدرۆجین دەکەوێتە خولی یەکەم و کۆمەڵەی یەکەمەوە و وە ھایدرۆجین سوکترین لە خشتەی خولی بەربڵاوترین مادەیە لە گەردوون ٧٥٪‏ گەردە باریۆنیکەکان پێکدەھێنێت بەشێوەی پلازما بەربەڵاوترین ھاوشێوەی (ئایزۆتۆپ) پێی دەلێن پرۆتیا.

هیلیۆمهایدرۆجین ← -
-

H

Li
پیشاندان
گازی بێ ڕەنگ و ڕەنگی مۆر لە دۆخی پلازمادا


هێڵە شەبەنگییەکانی هایدرۆجین
تایبەتمەندییە گشتییەکان
ناو، ژمارە، ھێما هایدرۆجین، 1، H
پۆلێنکردنی توخم نا کانزا
کۆمەڵە، خول، خشتۆک 1، 1، s
گەردیلە بارستە 1.00794گ•مۆڵ−1
شێوگی ئەلیکترۆنی 1s1
ڕیزبوونی ئەلیکترۆنەکان بۆ ھەر بەرگێک 1 (وێنە)
سیفاتە فیزیاییەکان
دۆخ گاز
ڕەنگ بێ ڕەنگ
چڕی (0 °س، 101.325 کیلۆ پاسکاڵ)
0.08988 غ/ل
چڕی شل لە قۆناغی توانەوە 0.07 (0.0763 ڕەق) گ•سم−3
چڕی شل لە قۆناغی کوڵان 0.07099 گ•سم−3
قۆناغی توانەوە 14.01 ک، -259.14 °س، -434.45 °ف
قۆناغی کوڵان 20.28 ک، -252.87 °س، -423.17 °ف
نقطة ثلاثية 13.8033 کێلڤن (-259°س)، 
7.042 کیلۆ پاسکاڵ
النقطة الحرجة 32.97 ک، 1.293 مێگا پاسکاڵ
پلەی گەرمای توانەوە (H2) 0.117 کیلۆجول•مۆڵ−1
حرارة التبخر (H2) 0.904 کیلۆجول•مۆڵ−1
السعة الحرارية (25 °س) (H2) 28.836 جول•مۆڵ−1•کێلڤن−1
پەستانی ھەڵم
P (پاسکاڵ) 1 10 100 1 کیلۆ 10 کیلۆ 100 کیلۆ
لە T (کێلڤن) 15 20
سیفاتە ئەتۆمییەکان
أرقام الأكسدة 1, -1
(amphoteric oxide)
کارۆ سالیبێتی 2.20 (پێوەری بۆلینگ)
وزەکانی ئایۆناندن یەکەم: 1312.0 کیلۆجول•مۆڵ−1
نیوە تیرەی گەردیلە ھاوبەشی 31±5 بیکۆمەتر
نیوە تیرەی ڤان دێر والز 120 بیکۆمەتر
تایبەتمەندییەکانی تر
پێکھاتەی کریستاڵی hexagonal
باری موگناتیسی دایا موگناتیس[١]
گەیاندنی گەرمی 0.1805 واط•متر−1•كلفن−1 (300 کێلڤن)
خێرایی دەنگ (gas, 27 °C) 1310 مەتر/چرکە
ژمارەی تۆمارکردن 1333-74-0
نەگۆڕترین ھاوتاکان
وتاری سەرەکی: ھاوتای هایدرۆجین
ھاوتاکان بوونی لە سروشت نیوە تەمەن جۆری تیشک ھێزی تیشک (مێگا ئەلیکترۆن ڤۆڵت) بەرھەمی تیشک
1H 99.985% 1H هاوتای نەگۆڕە لەگەڵ 0 نیوترۆن
2H 0.015% 2H هاوتای نەگۆڕە لەگەڵ 1 نیوترۆن
3H trace 12.32 y β 0.01861 3He


ھایدرۆجین گازێکی زۆر چالاکە بەھۆی ئەوەی تەنھا یەک ئەلیکترۆنی ھەیە و ئەم سیفەتەی بووەتە ھۆی ئەوەی کە گازێکی گڕگرتوو بێت. ھەربۆیە بەکارھێنانی بەتەنیا قورسە و زۆربەی جار بەشێوەی ئاوێتە ھەیە.

سیفەتەکانی ھایدرۆجین

دەستکاری

ھایدرۆجین بێ رەنگە بێ تامە بێ بۆنە چڕی و لینجی کەمە ژەھرەوی نییە بەشێوەی کانزا بەئاسانی گڕ دەگرێت بەشێوەی دوو گەردیلەی ھەیە شێوگی گەردیلەی بە H2 دەنوسرێت لەبەرئەوەی ھایدرۆجین بەئاسانی بەندی ھاوبەش پێکدێنێت لەگەڵ توخمە ناکانزاکان بەزۆری لەسەر زەوی بەشێوەی گەرد ھەیە وەکوو ئاو یان مادە ئەندامییەکان وە ھایدرۆجین ڕۆلێکی گرینگ دەبینێت لە کارلێکە ترش و تفتەکان چونکە زۆربەی کارلێکە ترش و تفتەکان ڕوودەدات لەنێوان مادە تواوەکان

بەکارھێنانی فیزیایەکانی ھایدرۆجین: ھایدرۆجین بەشێوەیەکی بەربڵاو بەکاردێت لە زانستی فیزیا و ئەندازیاری وەکوو گازێک بەکاردێت وەکوو لەحیم کردن ھەروەھا بەکاردێت وەکوو ساردکەرەوە لە مەکینەی کارەبایی لەبەرئەوەی بەرزترین گەیاندیی گەرمی زۆرە بەئاسانی گەرمیی دەگەیەنێ وە شلەی ھایدرۆجین بەکاردێت لە لێکۆلینەوەی شتە ساردەکان وە بەکاردێت وەکوو گازێکی بەرزکەرەوە چونکە لە ھەوا سوکترە وەک بەکاردێت لە پرکردنی باڵۆن وە لە نوێترین داھێناندا لەگەڵ نایترۆجین تێکەڵ دەکرێت بۆ دیاریکردنی لێکچوونی شلەکان ھەروەھا لەتەقینەوەی ناوەکی بەکاردێت کە پێی دەوترێت بۆمبی نایترۆجینی.

چۆنیەتی بەرھەمھێنانی ھایدرۆجین: کاسۆد لە پلاتین دروستدەکرێت ئەگەر بۆ ئامانجی خەزنکردنی ھایدرۆجین بێت ئەگەر بتەوێ نەسوتێت وە ئەگەر بتەوێ بسوتێ بە یارمەتیی ئۆکسجین دەسوتێ وە ئانۆدەکەش لە ئاسن بەرھەم ھاتبێت.

ھایدرۆجین وەکوو ھەڵگری وزە: ھایدرۆجین وەکوو وزە نییە، بەڵام دەتواندرێت وەکوو سەرچاوەی وزە بەکاربێت، وزەی خۆر لە ئەنجامی یەکگرتنی ناوەکی ھایدرۆجین دروست دەبێت بەڵام ئەم کردارە قورسە لەسەر زەوی وە ئەگەر بمانەوێت ھایدرۆجین دروست بکەین وەکوو سیستەمی خۆر و سیستەمی بایلۆجی وەیان سەرچاوە کارەبایییەکان پێویستمان بە وزەیەکی زۆر ھەیە، بەڵام بەئاسانی بەھۆی سوتان دروست دەبێت لەبەر ئەمەیە ھایدرۆجین وەکوو سەرچاوەی وزە بەکارنایەت بەڵکو وەکوو ھەڵگری وزە بەکاردێت.

سەرچاوەکان

دەستکاری