گەردوون پێک ھاتووە لە ھەموو ئەو شتانەی کە بە شێوەی فیزیکی بوونیان ھەیە، گشت بۆشایی و کات، گشت فۆرمەکانی ماددە و وزە، و ھەموو ئەو یاسا و نەگۆڕە فیزیکییانەی زاڵن بە سەریاندا. ڕاڤەکانی ئێستای فەلەکناسەکان نیشان دەدەن کە تەمەنی گەردوون (± ٠٫١٢) ١٣٫٧٣ ملیارد ساڵە و تیرەی گەردوونی بینراو لاینیکەم ٩٣ ملیارد ساڵی تیشکی یان ٨٫٨٠ × ١٠٢٦ مەترە.

گەردوون
بەشێکە لە
Named byPhilipp von Zesen
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٣٧٩٨ million years BCE
ھۆکارتەقینەوە گەورەکە
لێکۆڵینەوە لەلایەنکۆسمۆلۆجی، cosmogony
Containsbaryonic matter، ماددەی تاریک، وزەی تاریک
Shapeنرخی نەزانراو، flatness
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://physics.stackexchange.com/tags/universe، https://astronomy.stackexchange.com/tags/universe، https://philosophy.stackexchange.com/tags/universe
بەرامبەرantiverse

وشەڕەتناسی

دەستکاری

وشەی Universe وشەکی فەڕەنسی کەونە univers، وشەی univers لەلای فەیلسوفەکانی یۆنانی کەون و لەلایەن فیساگورس ئاماژەی کردییە بە τὸ πᾶν tò pân، واتا ھەموو مانای گەیاندنی ھەموو کەل و پەلەک و ھەموو گەردوون، و ھەروەھا ئاماژەی کردییە بە وشەی ὁ κόσμος ho kósmos، ئەوەیان واتای جیھان و گەردوون،

تەقینەوە گەورەکە

دەستکاری

تەقینەوە گەورەکە (Big Bang) بریتییە لە ئەو بیردۆزەی کە باس لە دروستبوونی گەردوون دەکات لە سەرەتادا کە بە تەقینەوەیەک دەستی پێ کردووە. بەپێی بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە گەردوون لە سەرەتادا تەنێک بووە لە دۆخێکی زۆر گەرمدا و پاشان بە خێرایییەکی زۆر کشاوە. ئەو کشانە خێرایە وای لە گەردوون کردووە کە بەرەو سارد بوونەوە بڕوات و وەکو ئەم بارەی ئێستای لێبێت کە بەردەوامە لە کشان. بەپێی دوایین لێکۆڵینەوە ئەم بار و دۆخەی گەردوون دەگەڕێتەوە بۆ (١٣٫٧) ملیارد ساڵ پێش ئێستا، کە دانراوە بە تەمەنی گەردوون و ئەو کاتەی کە تەقینەوە گەورەکە ڕوویداوە. دوای ئەو کشانە ناوخۆیییەی کە تێیدا ڕوویدا گەردوون سارد بووەوە بۆ گۆڕینی وزە بۆ توخمە کیمیایی و بەشە گەردیلەکان. ئەمە ھەزاران ساڵی دەوێت تا (پرۆتۆن و نیوترۆن و ئێلەکترۆن)یەک بگرن و گەردیلە پێک بھێنن کە یەکەی دروستبوونی ماددەن. یەکەم توخمی کیمیایی کە دروست بوو (ھایدرۆجین) بوو بە دواشیدا (ھێلیوم و لیسیۆم) پێکھاتن.

سەرچاوەکان

دەستکاری