لە گەردوونناسیدا، وزەی تاریک (بە ئینگلیزی: Dark Energy) فۆرمێکی نەناسراوی وزەیە کە بەشێوەیەکی گریمانەیی ھەموو گەردوون دەگرێتەوە و فراوانبوونی گەردوون خێراتر دەکات.[١] بە بڕوای زانایان، وزەی تاریک پەسەندترین گریمانەیە بۆ لێکدانەوەی کشانی گەردوون. لە ستاندارد مۆدێلی گەردوونناسیدا، بەپێی ھاوتای بارستە و وزەی ئاینشتاین، گەردوون لە نزیکەی ٢٦٫٨٪ ماددە تاریک، ٦٨٫٣٪ وزەی تاریک (٩٥٫١٪ بە یەکەوە) و ٤٫٩٪ ماددە ئاسایی پێکدێت.[٢][٣][٤][٥]

پشکی وزەی تاریک و مادەی تاریک لە ھەموو گەردووندا

.

بەگشتی وزەی تاریک نزیکەی لەسەدا حەفتای گەردوون پێکدەھێنێت و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ڕێژەیی گشتیی ئاینشتاین ھەیە و ڕۆڵی ئەویش دروستکردنی ھێزی کێشکردنی بەرپەرچدانەوەیە بە خێراکردنی ئەرێنی. مانای کێشکردنی ڕەتکەرەوە لەگەڵ خێراکردنی ئەرێنی ئەوەیە کە ئەم وزەیە تەنەکان پاڵ دەنێتە دوور و ھێزەکەی بە تێپەڕبوونی کات زیاد دەکات.

ئەم وزەیە جگە لە لێکچوونی ناوەکی لەگەڵ ماددە تاریکەکان، پەیوەندی بەوەوە ھەیە. ماددە تاریکەکان ھێزی کێشکردنی گەردوونیان زیاد دەکات، بەڵام وزەی تاریک بەرپەرچی ئەم ھێزە دەداتەوە. زۆر شت ھەیە کە دەبێت بیر لە سروشتی وزەی تاریک بکرێتەوە. بەڵگەکان بۆ وزەی تاریک ناڕاستەوخۆن بەڵام لە سێ سەرچاوەی سەربەخۆوە دێن:

پێوانەکانی مەودا و پەیوەندییان بە سووربوونەوە، کە دەڵێت گەردوون لە نیوەی کۆتایی تەمەنیدا زیاتر فراوان بووە.[٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Peebles, P. J. E. and Ratra, Bharat (2003). "The cosmological constant and dark energy". Reviews of Modern Physics 75 (2): 559–606. arXiv:astro-ph/0207347. Bibcode:2003RvMP...75..559P. doi:10.1103/RevModPhys.75.559
  2. ^ Ade, P. A. R. ; Aghanim, N. ; Armitage-Caplan, C. ; et al. (Planck Collaboration) (31 March 2013). "Planck 2013 Results Papers". Astronomy and Astrophysics (submitted). arXiv:1303.5062. Bibcode:2013arXiv1303.5062P
  3. ^ Ade, P. A. R. ; Aghanim, N. ; Armitage-Caplan, C. ; et al. (Planck Collaboration) (22 March 2013). "Planck 2013 results. I. Overview of products and scientific results – Table 9.". Astronomy and Astrophysics (submitted). arXiv:1303.5062. Bibcode:2013arXiv1303.5062P
  4. ^ "First Planck results: the Universe is still weird and interesting"
  5. ^ Sean Carroll, Ph.D. , Cal Tech, 2007, The Teaching Company, Dark Matter, Dark Energy: The Dark Side of the Universe, Guidebook Part 2 page 46, Accessed Oct. 7, 2013, "...dark energy: A smooth, persistent component of invisible energy, thought to make up about 70 percent of the current energy density of the universe. Dark energy is known to be smooth because it doesn't accumulate preferentially in galaxies and clusters..."
  6. ^ R. Durrer (2011). What do we really know about Dark Energy?. arXiv:1103.5331. Bibcode:2011arXiv1103.5331D.