کات پێشڕەویی بێبڕانەوە و بێسنووری ڕووداوەکانە کە وا دیارە لە ڕابردووەوە دێت و بە ئێستادا تێ دەپەڕێت و بەرەو داھاتوو دەڕوات و، ناشگەڕێتەوە.[١][٢] لە کاری پێواندا وەکوو چەندایەتییەک چاوی لێ دەکرێت کە بۆ دیاریکردنی بەر و دوای ڕووداوەکان و، پێکگرتنی ماوەی خایاندنیان و مەودای نێوانیان بەکار دێت. ھەروەھا، بۆ بەھەندکردنی خێراییی گۆڕانی چەندایەتییەکان لە واقیعی ماددیشدا کەڵکی لێ وەردەگیرێت.[٣][٤] زۆربەی جارەکان وەکوو ڕەھەندی چوارەم ناوی لێ دەبرێت، لە پاڵ سێ ڕەھەندەکەی تر لە بۆشاییدا، واتە بەرزی و درێژی و پانی.[٥]

کات لە مێژە کە لە بوارەکانی دین و فەلسەفە و زانستدا بابەتێکی گرنگی تاوتوێکردن و لێکۆڵینەوە بووە، بەڵام ناساندنی بە شێوەیەک کە «بە دەور خۆ سووڕانەوە» ی تێدا نەبێت و وەبەردڵ ھەموو بوارەکانیش بکەوێت، شتێکە کە تاکوو ئێستا بەردەوام خۆی لە زانایان دزیوەتەوە.[٦][٧][٨] لەگەڵ ئەمەشدا، بوارگەلی جۆربەجۆری وەک کاسبی، پیشەسازی، وەرزش، زانست و، ھونەر، گشت لە ڕوانگەی خۆیانەوە کاتیان تێکەڵ بە سیستمی پێوانیان کردووە.[٩][١٠][١١]

لە فیزیکدا، کات ئەوەیە کە کاتژمێر دەیڵێت.[١٢]

کات لە سیستمی نێونەتەوەییی یەکەکان ناسراو بە «ئێس ئای» و، سیستمی نێونەتەوەییی چەندایەتییەکاندا، یەکێک لە چەندایەتییە بنەڕەتییەکانە. یەکەی کات لە ئێس ئای چرکەیە. مەبەست لە بنەڕەتیبوونی کات ئەوەیە کە بۆ ناساندنی چەندایەتییەکانی تر، وەک خێرایی و تاو، بەکار دەبرێت و، بەم بۆنەوە ناساندنی خۆی لە ڕێگەی ئەم چەندایەتییانەوە نەگونجاوە و، پێناسەیەک کە بەم شێوەیە بە دەست بێت پێناسەیەکی بازنەیی دەبێت. پێناسەی کرداریی کات ھەم لە کاروباری ژیانی ڕۆژانە و ھەم لە تاقیکردنەوەگەلی پێشکەتوودا کەڵکی زۆری ھەیە. لەم پێناسەیەیدا، مرۆڤ دەتوانێت لە ڕێگای چاوەدێریکردنی ژمارەیەکی دیاریکراو لە دووپاتبوونەوەی ڕووداوێک کە سووڕی تێدایە (وەک ھاتوچووی ئاونگێک کە ئازادانە دەلەرێتەوە) یەکەیەکی ستاندارد وەکوو چرکە بە دەست بێنێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Oxford Dictionaries:Time". بڵاوگەی زانستگای ئۆکسفۆرد. ٢٠١١. ئەو بەرەو پێش چوونە بێسنوور و تەنراوەی ھەبوون و ڕووداوەکانە لە ڕابردوو و ئێستا و داھاتوودا کە وەکوو تەڤاھییەک سەیر دەکرێت{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٤ی تەممووزی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Time". فەرھەنگی وشەکانی زمانی ئینگلیزیی ئەمەریکەن ھێریتەج (چوار ed.). ٢٠١١. تێکتەنراوییەک کە تێیدا ڕووداوەکان وا دەنوێنن کە لە دوابەدوایییەکی نەشیاوی گەڕانەوە لە ڕابردووەوە بە ڕێی ئێستادا بەرەو داھاتوو دەڕۆن.{{cite journal}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ Merriam-Webster Dictionary ئەو ماوەیە کە پێوراوە یا شیاوی پێوانە و لە درێژەیدا کارێک یا پرۆسەیەک یا مەرجێک مەوجوودە یا بەردەوامە؛ تێکتەنراوەیەک کە لە وێنەی شوێن و جێگا نییە و، بە سەرنجدان بە ڕووداوگەلێک کە بە دوای یەکتردا لە ڕابردووەوە بە ڕێی ئێستادا بەرەو داھاتوو دەڕۆن، دەپێورێت.
  4. ^ Compact Oxford English Dictionary. پێچوون یا خایاندنێکی سنووردار، وەک مەودای نێوان دوو ڕووداو یا کاری دوابەدوای یەک، یا وەک ماوەیەک کە تێیدا کار یا ھەلومەرج یا بارودۆخێک بەردەوامە.
  5. ^ «ئەوەی کە پێشتر ئەندازەزانە کۆنەکانی یۆنان بە بۆشایییان کردبوو، نیوتن بە کاتی کرد، تەواو باوی دڵی کردەوە، کردی بە ڕەھەندێکی بەوردی شیاوی پێوان.» Aboutout Time: Einstein's Unfinished Revolution, Paul Davies, p. 31, Simon & Schuster, 1996, ISBN 978-0-684-81822-1
  6. ^ شان کەرۆڵ (Sean M Carroll) (2009). لە ئەبەدییەتەوە ھەتا ئێرە، گەڕان بۆ دوا تیۆریی کات (From Eternity to Here: The Quest for the Ultimate Theory of Time). Vol. 63. Dutton. pp. 54–55. doi:10.1063/1.3397046. ISBN 978-0-525-95133-9.
  7. ^ ئادەم فرانک (Adam Frank,)، گەردوونناسی و کولتوور لە تاریکوڕوونی تەقینەوە گەورەکەدا (Cosmology and Culture at the Twilight of the Big Bang)، «دەرکەوت ئەو کاتەی بۆ گەردوون دەیھێنینە پێش چاو و، ئەو کاتەی لە ئەزموونی ئینسانیدا ھێنامانە پێش چاو، وەھا بەتوندی تێک چنراون کە تواناییی ئەوەمان لە دەست داوە ھەر کامەیان بەو چەشنە کە ھەن ببینین.» ISBN 978-1-4391-6959-9
  8. ^ St. Augustine, Confessions, Simon & Brown, 2012, ISBN 978-1-61382-326-2
  9. ^ Official Baseball Rules, 2011 Edition (2011). "Rules 8.03 and 8.04" (Free PDF download). Major League Baseball. Archived (PDF) from the original on 1 July 2017. Retrieved 18 May 2017. Rule 8.03 Such preparatory pitches shall not consume more than one minute of time...Rule 8.04 When the bases are unoccupied, the pitcher shall deliver the ball to the batter within 12 seconds...The 12-second timing starts when the pitcher is in possession of the ball and the batter is in the box, alert to the pitcher. The timing stops when the pitcher releases the ball.
  10. ^ "Guinness Book of Baseball World Records". Guinness World Records, Ltd. Archived from the original on 6 June 2012. Retrieved 7 July 2012. The record for the fastest time for circling the bases is 13.3 seconds, set by Evar Swanson at Columbus, Ohio in 1932...The greatest reliably recorded speed at which a baseball has been pitched is 100.9 mph by Lynn Nolan Ryan (California Angels) at Anaheim Stadium in California on 20 August 1974.
  11. ^ Zeigler, Kenneth (2008). Getting organized at work: 24 lessons to set goals, establish priorities, and manage your time. McGraw-Hill. ISBN 978-0-07-159138-6. 108 pages.
  12. ^ Considine, Douglas M.; Considine, Glenn D. (1985). Process instruments and controls handbook (3 ed.). McGraw-Hill. pp. 18–61. ISBN 978-0-07-012436-3.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری