فەلسەفە چییە؟


ئەفلاتوونئەرەستووتۆماس ئەکویناسڕێنێ دێکارتجۆن لۆک
بەخێربێن بۆ دەروازەی فەلسەفە!

فەلسەفە بریتییە لە کۆڵینەوەی کێشە گشتی و بنەڕەتییەکانی دەوروپشتی بابەتگەلێک وەکوو بوون، زانین، بەھاکان، ئاوەز، زەین، و زمان. فەلسەفە لێکۆڵینەوەی ئەو کێشە و پرسانەیە کە دەرھەست و زۆر گشتین. پرسەکان گرێدراون بە سروشتی بوون، زانین، ئەخلاق، ئەقڵ، و مەبەستی مرۆڤەوە.

جیاوازیی فەلسەفە لەگەڵ ئەوتر ڕێگەکانی وەڵامدۆزی بۆ پرسیارە بنەڕەتییەکان (وەکوو عیرفان، ئوستوورە، یان ھونەرەکان) پشتبەستنیە بە ئەقڵ. وشەی فەلسەفە لە وشەی یۆنانیی φιλοσοφία (فیلۆسۆفیا) -وە ھاتووە کە ڕێک بە واتای خۆشویستنی حیکمەت دێتەوە.

زیاتر...



ھەنووکە ٣٦١ وتار لە دەروازەی فەلسەفەدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

لە چەپەوە بۆ ڕاست، لە سەرەوە بۆ خوارێ: سۆرێن کیەرکێگۆر, فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی, فریدریش نیچە, ژان پۆل سارتر
لە چەپەوە بۆ ڕاست، لە سەرەوە بۆ خوارێ: سۆرێن کیەرکێگۆر, فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی, فریدریش نیچە, ژان پۆل سارتر

ئێگزیستانسیالیزم یان بوونخوازی (بە ئینگلیزی: Existentialism) دەستەواژەیەکە کە بۆ بەرھەمەکانی ھەندێک لە فەیلەسووفانی کۆتایی سەدەی ١٩ و سەدەی ٢٠ـەمی زایینی بەکاردێ کە سەرەڕای قوتابخانە جیاوازەکانیان لە سەر ئەم باوەڕە ھاودەنگن کە بیرکردنەوەی فەلسەفی بە بابەتی مرۆڤ دەست پێدەکات نە بەتەنیا بابەتی بیرکردنەوە. بە ئاوڕدانەوە لە بەرھەمەکانی نیچە و کیەرکێگۆر، بزووتنەوی ئێگزیستانسیالیزم لە سەدەی بیستەم لەلایەن ھایدگەر، سارتر و مێرلائۆ پۆنتی پەرەی پێدرا و بڵاوبووە. ھایدگێر ڕای خۆی لە دژی فەلسەفەی دیاردەناسی ھوسێرل بە دەربڕینی ئەوەیکە مرۆڤ لە ژیانی کۆمەڵایەتی جێدەگرێ و نەتوانینی ئێمە بۆ تیۆریزەکردن لە دەرەوەی ئەو چوارچێوە، باسکردووە. سارتر و پۆنتی، ئێگزیستانسیالیزمیان بە پرۆسەی باڵادەست و ئەقڵانەی سەردەمی پاش شەڕ لە ئەورووپا دەگۆڕن. سۆرێن کیەرکێگۆر بە گشتی وەک ھەوەڵین فەیلەسووفی ئێگزیستانسیالیزم لەقەڵەم دەدرێ، گەرچی ئەو، دەستەواژەی ئێگزیستانسیالیزمی بەکار نەھێناوە.

بە پێی تێڕوانینەکانی ژان پۆل سارتر، مرۆڤ ئەو شتەیە کە بۆخۆی دەیھەوێ. گوڵێک، یان خود کرمێک ناتوانێ بۆ خۆی، خۆی ساز بکات؛ لە بەر ئەوەی کە ئەمانە دوو لایەنیان ھەیە، لایەنی گەوھەر و لایەنی ھەبوون. لێرەدا گەوھەر بەر لە ھەبوون دێ. گوڵ ئەو کاتە دەبێتە گوڵ کە خۆی لەگەڵ گەوھەری گوڵ ڕێک بخات. بەڵام مرۆڤ جیاوازە. لە مرۆڤدا ھەبوون بەر لە گەوھەر دێ. مرۆڤ سەرەتا ھەیە و پاشان بچم دەگرێ. مرۆڤ بۆخۆی گەوھەری دەروونی خۆی دەخوڵقێنێ.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

تابلۆی مردنی سوقرات بەرھەمی ژاک لوویی دەیڤد

ئایا زانیوتە؟

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ئەرەستوو (بە یۆنانی: Ἀριστοτέλης، ئاریستۆتێلیس؛ ٣٨٤ی پ.ز - ٣٢٢ی پ.ز) فەیلەسووفێکی یۆنانی بوو؛ ئەو قوتابیی ئەفلاتوون و مامۆستای ئەسکەندەری مەزن بوو. نووسراوەکانی زۆر بابەتیان گرتۆتە خۆ، وەک فیزیک، مێتافیزیک، شیعر، شانۆ، مۆسیقا، لۆژیک، سیاسەت، حکوومەت، ئەخلاق، و ھتد. ھاوڕێ لەگەڵ ئەفلاتوون و سوقرات (مامۆستای ئەفلاتوون)، ئەرەستوو یەکێک لە گرنگترین بناغەداڕێژانی فەلسەفەی ڕۆژاوایییە. ئەرەستوو بەم جۆرە پێناسەی فەلسەفەی کردووە، کە خۆشەویستی بێ بۆ دانایی. دیارە ئەرەستوو تەنھا لە ڕووی زمانەوانیی یۆنانییەوە توانیویەتی لێکدانەوە بۆ فەلسەفە بکا و پێناسەی بۆ بکا، چونکە لەو سەردەمەدا ئاستی زانستی و زانیاریی گریکەکان ھەر ئەوەندە بووە. بەڵام ئەمڕۆ لەبەر ئەوەی زانست و زانیاریی زۆر لەو سەردەمەی ئەرەستوو زیاتر کەڵەکە بووە و کەوتۆتە بەردەست ئەو پێناسە کۆنە کۆن بووە و پێناسەی نوێ بۆ فەلسەفە دەبێ ھاوسەنگ بێ لەگەڵ ئەم سەردەمە نوێیەدا، کە پڕ بووە لە رێباز‌ و یاسای بیرسایی و کەڵەکەی زانین‌ و زانیاری و زانستی‌ و ئەزموون‌ و پراکتیک‌ و تەکنۆلۆژیا. واتە ئەمڕۆ فەلسەفە لە بریی ئەوەی تەنھا خۆشەویستی بێ بۆ دانایی، دەبێ بەرھەمھێنانی دانایی بێ.

زیاتر...

مێژووی فەلسەفە

جیھانی سۆفیا (بە نەرویجی: Sofies verden) ڕۆمانێکی ساڵی ١٩٩١ە لە نووسینی نووسەری نەرویجی یۆستاین گاردەر. ڕۆمانەکە باسی سۆفی ئامندسن دەکات، کە گەنجێکی نەرویجییە کە پێشکەش کراوە لە مێژووی فەلسەفەدا لەلایەن ئالبێرتۆ نۆکس، کە فەیلەسووفێکی تەمەن ناوەڕاستە.

جیھانی سۆفیا بوو بە پڕفرۆشترین کتێب لە نەرویجدا و خەڵاتی ئەدەبیی ئەڵمانیی گەنجانی بردەوە لە ساڵی ١٩٩٤دا. وەرگێڕانە ئینگلیزییەکە لە ساڵی ١٩٩٥دا بڵاوکرایەوە، وە بوو بە پڕفرۆشترین کتێبی جیھان لەو ساڵەدا. بە گوێرەی ساڵی ٢٠١١ ڕۆمانەکە وەرگێڕدراوەتە سەر پەنجاونۆ زمان، لەگەڵ زیاتر لە چل میلیۆن کۆپیی چاپ فرۆشراوە. ئەمە سەرکەوتووترین ڕۆمانی نەرویجییە لەڕووی بازرگانییەوە لە دەرەوەی نەرویجدا، وە کراوە بە فیلم و یاری کۆمپیوتەریش. لە ساڵی ١٩٩٩دا جیھانی سۆفیا کرا بە فیلمێکی نەرویجی لەلایەن سیناریۆنووس پیتەر سکاڤلان. فیلمەکە لە دەرەوەی نەرویجدا بە گشتی بڵاونەکرایەوە. کیێرستی ھۆڵمن خەڵاتی ئاماندای بردەوە بەھۆی ڕۆڵەکەی لە فیلمەکەدا.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

«ھەر مرۆڤێک دارێک بچێنێت و بشزانی کە ناتوانێت لەژێر سێبەرەکەیدا دانیشێ، ئەو مرۆڤە لە مانای ژیان گەیشتووە.»

ڕابیندرانات تاگۆر

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان