دەروازە:فەلسەفە/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١
دەروازە:فەلسەفە/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١
کارڵ ھێنڕیش مارکس (١٨١٨-١٨٨٣) (بە ئنگلیزی :Karl Heinrich Marx ) خاوەن بیر، فەیلەسووف، مێژووناس، کۆمەڵناس، ئابووریزانی ئەڵمانی و یەکێک لە کاریگەرترین خاوەن بیرەکان لە سەرانسەر دونیادایە. نووسەری کتێبی "سەرمایە" گرینگترین کتێبی بزووتنەوەی سۆسیالیستی بووە و بە ھاوکاری فرێدریش ئەنگەڵس تێزی مانیفێستی کۆمۆنیست، مێژووییترین نووسراوی بزووتنەوە سۆسیالیستیەکانیان نووسی. لە ساڵی ١٨٤١دا و بە پێشکەشکردنی ئامیلکەی دوکتوراکەی سەبارەت بە جیاوازی دوو "فەلسەفەی یۆنانی" خوێندنەکانی زانکۆی کۆتایی ھێنا. لەو کات و ساتەدا بیرۆکەکانی ھێگێل لە مێشکیدا بوون، خۆی بە ھێگڵی دەزانی و ڕوانگە ماتێریالیستی و دژە ئایینەکانی ئەو سەردەمەی ئاڵمانیای پەسەند ئەکرد.
دواتر پێکەوە لەگەل فرێدریش ئەنگەڵس دەستیان بە کار کرد، پەیوەندی لەگەڵ چوارچێوی بیر و ڕا گۆڕینەوەی زانکۆکانی ئاڵمانیا پچران و لە بزووتنەوە کرێکاریەکانی ئورووپا بەشدار بوو.
ساڵانی کۆتایی ژینی کە زیاتر لە ٣٠ ساڵ بوو، بە دوور خستنەوە لە وڵات، لە لەندەن ڕابرد و ھەر لەوێشدا چاوی نایە یەک. بیر و ڕاکانی تەنانەت لە سەردەمی خۆی پاڵپشتی زۆری ھەبوو بەڵام دوای خۆی و ھاتنە سەرەوەی بۆلشێڤیکەکان لە ڕووسیا، مارکسیزم و کۆمۆنیزم لە دونیادا پەڕەی سەند.
ئەگەرچی زۆرێک لە کەسایەتیەکان و بزووتنەوەکان خۆیان بە مارکسیست دەزانن بەڵام ڕوون نیە جیایی ئەوان لەگەڵ مارکسیزمی ڕاستی چۆنە. جارێک مارکس بۆ نیشان دانی ناڕەزایەتی بەوانەی ناوی خۆیان مارکسیست ناوە وتی: ھەر باشە ئەزانم کە بۆخۆم مارکسیست نیم.
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢
دەروازە:فەلسەفە/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٢
ئەرەستوو (بە یۆنانی: Ἀριστοτέλης، ئاریستۆتێلیس؛ ٣٨٤ی پ.ز - ٣٢٢ی پ.ز) فەیلەسووفێکی یۆنانی بوو؛ ئەو قوتابیی ئەفلاتوون و مامۆستای ئەسکەندەری مەزن بوو. نووسراوەکانی زۆر بابەتیان گرتۆتە خۆ، وەک فیزیک، مێتافیزیک، شیعر، شانۆ، مۆسیقا، لۆژیک، سیاسەت، حکوومەت، ئەخلاق، و ھتد. ھاوڕێ لەگەڵ ئەفلاتوون و سوقرات (مامۆستای ئەفلاتوون)، ئەرەستوو یەکێک لە گرنگترین بناغەداڕێژانی فەلسەفەی ڕۆژاوایییە. ئەرەستوو بەم جۆرە پێناسەی فەلسەفەی کردووە، کە خۆشەویستی بێ بۆ دانایی. دیارە ئەرەستوو تەنھا لە ڕووی زمانەوانیی یۆنانییەوە توانیویەتی لێکدانەوە بۆ فەلسەفە بکا و پێناسەی بۆ بکا، چونکە لەو سەردەمەدا ئاستی زانستی و زانیاریی گریکەکان ھەر ئەوەندە بووە. بەڵام ئەمڕۆ لەبەر ئەوەی زانست و زانیاریی زۆر لەو سەردەمەی ئەرەستوو زیاتر کەڵەکە بووە و کەوتۆتە بەردەست ئەو پێناسە کۆنە کۆن بووە و پێناسەی نوێ بۆ فەلسەفە دەبێ ھاوسەنگ بێ لەگەڵ ئەم سەردەمە نوێیەدا، کە پڕ بووە لە رێباز و یاسای بیرسایی و کەڵەکەی زانین و زانیاری و زانستی و ئەزموون و پراکتیک و تەکنۆلۆژیا. واتە ئەمڕۆ فەلسەفە لە بریی ئەوەی تەنھا خۆشەویستی بێ بۆ دانایی، دەبێ بەرھەمھێنانی دانایی بێ.