لۆژیک
لۆژیک یان مەنتق (لە یۆنانییەوە λογική؛ دەخوێنرێتەوە "لۆگیکی")[١] ھونەر و زانستی بەکارھێنانی ئاوەزە.[٢] لۆژیک لە زۆربەی چالاکییە ژیرانەکاندا بەکار دەبردرێت، بەڵام لە پلەی یەکەمدا لە بوارەکانی فەلسەفە، بیرکاری، و زانستی کۆمپیوتەر توێژینەوەی لەسەر دەکرێت. لۆژیک ئەو شێوازانەی کە ئارگیومنتەکان لەوانەیە وەربگرن تاوتوێ دەکات، و وەڵامی ئەوە دەداتەوە کە کام شێوازگەل دەگونجێن و کام شێوازگەل ھەڵەوێژین. دەکرێت بڵێین لۆژیک چەشنێک بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەیە.
لۆژیک سەرەتاکانی لە چەندین ژیاری کەونارا وەکوو ھیندستان، چین، و یۆناندا دەبینێتەوە. بەڵام وەکوو گۆڕەپانێکی زانستی یەکەمجار ئەرەستوو لە فەلسەفەدا دایمەزراند.[٣]
زیاتر لۆژیک دەکرێتە دوو بەشەوە، ئیستیقرا و قیاس. یەکەمیان لە نموونەگەلی تایبەتەوە دەگاتە ئەنجامگەلی گشتی (لە تایبەتەوە بۆ گشت دەچێت)، دووەمیان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکانەوە ئەنجامەکان دەکێشێتە دەرەوە (لە گشتەوە بۆ تایبەت دەچێت).
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ فەرھەنگی ئێتیمۆلۆژیی سەرھێڵ (Online etymology dictionary)
- ^ وێڵتۆن، جەیمز (١٨٩٦). بەردەستنامەیەک بۆ لۆژیک (A manual of logic)
- ^ Antoniou, Grigoris, and Frank Van Harmelen. A semantic web primer. MIT press, 2004, p12.
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
- لۆژیکویکی، ویکییەکی دەرەکی (ئینگلیزی)
- پێشەکییەک لەسەر لۆژیکی فەلسەفی ٣ی نیسانی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (ئینگلیزی)
- لۆژیکی بیرکارانە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (ئینگلیزی)