ئوقلیدوس، بیرکاری یۆنانی، سەدەی سێی پێش لەدایکبوونی مەسیح

ماتماتیک یان بیرکاری (بە ئینگلیزی: Mathematics) خوێندنی چەندێتی، پێکھاتە، واڵایی، و گۆڕانە. زانایانی بیرکاری و فەیلەسوفان ڕای جیاوازیان ھەیە لەسەر پێناسی بیرکاری، ھەندێ لەو پێناسانە لێرەدا ڕیزکراون.[١] یەکێ لەو پێناسانە پێناسەی بێرتراند ڕەسڵــە: بیرکاری بریتیە لە ژیربێژیی ھێمایی (ڕەمزی).

بیرکاران بەردوەام بۆ شێوەئاساکان دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، وە بە ھەڵھێنجان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکانی بەچەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی ڕاستی دادەڕێژن.

لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ شتگەلی بیرکارانە (وەکوو ژمارەکان یان خاڵەکان) سروشتی و خۆڕسکانە بوونیان ھەیە یان مرۆڤ خولقاندوویانی ھێشتا باس و گفتوگۆ دەکرێ. بیرکار بێنجەمین پێرس ئاوەھا بیرکاری دەناسێنێ: "ئەو زانستەی کە ئەنجامە پێویستەکانمان بۆ دەر دەکێشێ". لە لایەکی ترەوە، ئەلبێرت ئەینشتاین، دەڵێ: "تا ئەو شوێنەی کە یاساکانی بیرکاری ئاماژە بە ڕاستەقینە دەدەن، بێگومان نین؛ وە تا ئەو شوێنەی کە بێگومانن، ئاماژە بە ڕاستەقینە نادەن".

بە کەڵکوەرگرتن لە دەرھەستکاری و بە بەکارھێنانی ئاوەز، زانستی بیرکاری ھەرڕۆژ لە گەشە و پەرەسەندندایە. گۆڕەپانەکانی ژماردن، پێواندن، تۆژینەوەی ڕێکخراوانەی شێوەگەلی ئەندازەیی، و جووڵەی شتە فیزیکییەکان ھەرڕوژ بەربڵاوتر و بەرینتر دەبنەوە.

پێرست

بوارەکانی بیرکاریدەستکاری

چەندێتیدەستکاری

لێکۆڵینەوەی چەندێتییەکان بە ژمارەکانەوە دەست پێدەکات:

         
ژمارە سروشتییەکان ژمارە تەواوەکان ژمارە رێژەییەکان ژمارە ڕاستیەکان ژمارە ئاوێتەکان

بۆشاییدەستکاری

لێکۆڵینەوی فەزا بە ئەندازەوە دەست پێدەکات:

         
ئەندازە سێگۆشەزانی ئەندازەی دیفرانسیێلی تۆپۆلۆژی ئەندزەی فراکتالی

گۆڕاندەستکاری

         
ئاڕاستەکراوەکان جیاکاری و تەواوکاریی ئاڕاستەکراو ھاوکێشە جیاکارییەکان سیستەمی دینامیکال بیردۆزی شێواوی

پێکھاتەدەستکاری

       
تیۆری ژمارە جەبری ئەبستراکت تیۆری گروپ بیردۆزی تیۆری

بناغەکان و فەلسەفەدەستکاری

     
ژیربێژی بیرۆدۆزی کۆمەڵە بیرۆدۆزی پۆلێن

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ پێناسەکانی بیرکاری، ویکی ئینگلیزی. ١٩٫٤. ٢٠١٤ دوا سەردان