ڕافایێل
نیگارکێش و تەلارسازێکی ئیتاڵی لە سەدەکانی ناوەڕاستدا
ڕافایێل (بەئیتاڵی: Raffaello Sanzio da Urbino) (٦ی نیسانی یان ٢٨ی ئازاری ١٤٨٣ - ٦ی نیسان ١٥٢٠) لەوێنەکێشێکی ناوداری ئیتاڵییە و یەکێکیشە لەو ھونەرمەندانەی سەردەمی بزووتنەوەی ڕینێسانس بوو، ناوبراو لەساڵی ١٥٢٠ لەشاری ڕۆما پایتەختی ووڵاتی ئیتالیا کۆچی دوایی دەکات.
بۆ ئه‌وه‌ی جوانی كیژێك ده‌ربخه‌ین پێویسته له چه‌ند ئافره‌تێكی تر وردبینه‌وه ، جا له‌به‌ر ئهوهیئافرهتی جوان كه‌من و هه‌ڵبژاردنیان ئاسان نیه بۆیه ده‌بێ په‌نا ببه‌ینه به‌ر ئه‌ندێشه و خه‌یاڵ به وێنه ده‌ریببڕین (( ڕافائیل))
1رافائیل به‌سێیه‌م گه‌وره‌ترین وێنه‌كێش و هونه‌رمه‌ندی رێنیسانس ھه‌ژمار ده‌كرێت، جگه له وێنه‌كێشان ئوستادی ئه‌ندازیاری و ته‌لارسازی بوو.
- ئه‌و ڕۆژه‌ی كه له‌دایكبوو دوای ٣٧ ساڵ كۆچی دوایی كرد. تا
- سه‌رسام بوو به مه‌سیحییه‌ت و شه‌یدای وێنه‌كێشانی مریه‌م بوو كه مێژوونوسان زۆر جار به وێنه‌كێشی مریه‌م ناوی ده‌هێنن.
- دواهه‌مین هونه‌رمه‌نده كه پابه‌ندی ده‌قاوده‌قی خواستی كلاسیك بێت.
- له ته‌مه‌نی ١٥ساڵی باوكی كۆچی دوایی ده‌كات له كاتێكدا دایكی ٤ساڵ زووتر كۆچی دوای كردبوو په‌روه‌رده‌كردنی كه‌وته ئه‌ستۆی خاڵی، هه‌ر زوو به‌هره‌كانی له هونه‌ر دا به ڕوونی دیار بوون بۆیه ناردیه ستۆدیۆی ( تیمۆ تیوڤیتی) هه‌ر له‌وێ تابلۆی ( بینگه‌ی شۆڕه‌سوار ) ی كێشا له ته‌مه‌نی 16ساڵی كه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گرینگی تێدابوو له‌وانه : پله‌كانی ڕه‌نگی گه‌رم له‌سه‌ر بابه‌تێكی هێمن، پیشاندانی دیمه‌نێكی به‌رفراوان.
- دوای په‌ره‌سه‌ندن و باڵابوونی چووه پیرۆجیا و بووه قوتابی له ستۆدیۆی پیرۆجینیۆ له نێوان ساڵانی (١٥٠٠-١٥٠٤) كه كاریگه‌ری شوێنه‌واره‌كانی ( ته‌ختی ئۆربینۆ) ی له‌سه‌ر بوو جگه له كاریگه‌ری مامۆستاكه‌ی ، ئه‌و كارگهریانهش به ڕوونی له تابلۆی ( هاوسه‌رگیری پاكیزه ) ١٥٠٤ دیاره.
- دواتر رووی كرده فلۆڕه‌نسا به ڕوونی دژایه‌تی و كێشه‌ی نێوان داڤنشی و مایكڵ ئه‌نجیلۆی بینی، بۆیه هه‌ر زوو زانی كه ناتوانێت ڕكابه‌ری كاره‌كانی هێز و توانای مایكڵ ئه‌نجیلۆ بکات، كه ئه‌و كات ڕاهێنانیان له‌سه‌ر جوانترین جوانی ده‌كرد.
- ئه‌م ماندووبوونه‌ی ڕافائیل هۆكار بوو كه توانا و به‌هره‌كانی خواستێكی زۆریان له‌سه‌ر بوو به تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه تابلۆیه‌كی مریه‌می كێشا كه ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكی سه‌رسام كرد كه ئه‌م تابلۆیه‌ی له‌سه‌ر خواستی قه‌شه ( پارپلمیۆ) بوو.
- به گشتی له كاركردن له كاره‌كته‌ری مریه‌م و پاكیزه‌دا كاریگه‌ری مامۆستاكه‌ی ( پیرۆجینیۆ) ی له‌سه‌ر بوو وه تایبه‌ت تر له لایه‌نی ته‌كنیك و چاو و ناسكیدا له تابلۆی (مریه‌می گوڵ) به سانایی هه‌ست به كاریگه‌ری تابلۆی (مریه‌می به‌رده‌كانی داڤنشی ده‌كرێت كه له ساڵانی (١٥٠٥- ١٥٠٦) دروست كردبوو، به‌ڵام كاریگه‌ریه‌كانی مایكڵ ئه‌نجیلۆ له دوای رۆیشتنی بۆ ڕۆما هه‌ستی پێده‌كرێت.
- دواتر رووی كرده فلۆره‌نسا هه‌ر له‌وێ تابلۆی (كچه باغه‌وانه‌كه)ی كێشا كه له دووی ڕه‌نگه‌وه، ره‌نگی شین تێیدا زاڵه، له رووی دارشتنه‌وه شێوازی هه‌ڕه‌می به‌كارهێناوه ئه‌م تابلۆیه له ئێستادا له مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له پاریس پارێزراوه.
- به گشتی كاره‌كانی ڕافائیل به ناسكی و زیره‌كی و بلیمه‌تی ده‌ناسرێنه‌وه.
- رافائیل ئه‌و كاته‌ی له ڕۆما بوو كاره‌كانی زیاتر تایبه‌تمه‌ند بوون به چهمگه فه‌لسه‌فییه ئهفلاتوونییهكان و شانازی و سه‌ره‌تاكانی ئایینی مه‌سیحییه‌ت و مه‌ستی ده‌سه‌ڵات و رۆحی دوونیایی، نزیکكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی زانست له سروشت و هونه‌ر.
- خاڵی سه‌ركه‌وتنی هونه‌رمه‌ند ڕافائیل
- 1- ئه‌و خولیایه‌ی كه له مایكڵ ئهنجیلۆدا هه‌بوو به تایبه‌ت له بونیادنانی كاره ئەستەمەکاندا.
- 2- له‌و وته‌یه‌ی داڤنشی كه ده‌ڵێ: (په‌یوه‌ندی هونه‌ر و زانست په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌پساوه‌یه)
- هه‌ر له ڕۆما جگه له كاریگه‌ریه‌كانی مایكل ئه‌نجیلۆ سه‌رسام بوو به هونه‌ری هیلینی و رۆمانی، له ساڵی ١٥٠٨ له‌سه‌ر داوای پاپا یۆلۆسی دووه‌م چووه ڤاتیكان بۆ رازاندنه‌وه‌ی كۆشكه‌كان كه هاوكاته له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی هونه‌ری مایكڵ ئه‌نجیلۆ و داڤنشی له بنمیچی کڵێسا‌ی قیامه‌ت، له‌ئێستادا ئه‌و شوێنانه‌ی كه كاری تێدا كردوون پێیان ده‌گوترێت ژووره‌كانی رافائیلۆ كه له ساڵی (١٥٠٩-١٥١١) كاری تێدا كردووه.
- ژووری یه‌كه‌م: ژووری ئیمزاكردن (١٥٠٩-١٥١١).
- ژووری دووه‌م : هیلیودور، گرینگ‌ترین روداوه‌كانی پایته‌ختی تێدایه.
- ژووری سێیه‌م : تابلۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ی تێدایه، رافائیل له رووی بابه‌ته‌وه بشتی به تابلۆ و به‌سه‌رهاته رۆمانییه‌كان و گریكییه‌كان به‌ستووه.
- یه‌كێكی تر له پڕبایه‌خترین شاكاره هونه‌ریه‌كانی رافائیل تابلۆی (قوتابخانه‌ی ئه‌سینا)یه كه به‌ناوبانگترین تابلۆی رافائیل ھه‌ژمار ده‌كرێت هه‌رچی پره‌نسیپ و یاسا و خواسته كلاسیكییهكانه تیی دایه به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانێت شێوازی تایبه‌ت به خۆی تێیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و به‌رجه‌سته‌ی كردووه، ئه‌م تابلۆیه نموونه‌ی فه‌لسه‌فه و شیعر و و جوانی و داد تێیدا به‌رجه‌سته بووه كه ئه‌مه خه‌ونی پاپا یۆلۆسی دووه‌م بوو، ئه‌م تابلۆیه پێگه‌یه‌ك بوو تێیدا لوتكه‌ی فه‌یله‌سوفه یۆنانیه‌كان و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانی تێدایه وه‌ك سوقرات و پیتاگۆرس و ئه‌رخه‌میدس و كه ده‌وری ئه‌فلاتوون و ئه‌رستۆیان داوه ئه‌فلاتوون ئاماژه بۆ ئاسمان ده‌كات و سروشتی ئایدیایی خۆی ده‌نوێنێت به‌ڵام ئه‌رستۆی خوێندكار ئاماژه بۆ خواره‌وه ده‌كات وه‌ك تێگه‌یشتنی بۆ خستنه‌وه‌ی مرۆڤ.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- داڕێژە:Art UK bio
- ڕافایێل لە ئینسایکڵۆپیدیای بریتانیکا
- سەرچاوەی لیکۆلینەوەکان لەسەر رافایێل، لە پێشانگای نەتەوەیی ، لەندەن
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە ڕافایێل تێدایە. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Raffaello Sanzio تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |