ئایینی مەسیحییەت (لە وشەی عەرەبی مەسیح، بەواتای شۆراو بە ڕۆنێکی پیرۆز[١]، بە ئینگلیزیی: Christianity، لە وشەی یۆنانی: Xριστός، Khristos، یاخود "Christ"، وێژەیییانە: "کەسێکی پاکبووەوە لە گوناح") لەکوردەواری پێیان دەڵێن (فەلە)،یەکێکە لە ئایینە ئاسمانییەکان، ئایینە ئیبراھیمییەکان و ئایینە یەکتاپەرستییەکان، رەگی وشەی مەسیحییەت لە مەسیحەوە ھاتووە، بەواتای کەسی ھەڵبژێردراو یاخود بە ئاو شۆراوە و پاکبوەوە، ئەم ناونانەش ئەگەڕێتەوە بۆ مەسیح یاخود یەشوو کە بەپێی بڕوای مەسیحییەت بێ، یەشوو کوڕی خوایە، خودای جەستەگەرە، خودای بەوەفایە و ھتد... لەو جۆرە ناونانانە؛ ئاینی مەسیحییەت لەئێستادا گەورەترین دینە و بە پلەی یەکەم دێت و بەدوای ئەویش ئاینی ئیسلامە. [٢] مێژووی درووستبوونی مەسیحییەت ئەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری ساڵی ٢٧ ی زایین لەڕەگێکی ھاوبەش لەگەڵ ئایینی جودایزم، کە تا ئێستا شوێندەستی ئەو ئەسڵییەتە ھاوبەشییە وەک خۆی ماوەتەوە لەڕێگەی بەپیرۆزڕاگرتنی تەورات و تەناخ لەلایەن مەسیحیەوە کە ناوی دەبەن بە پەیمانی کۆن کە بەشی یەکەمی کتێبی پیرۆز پێک دێنێ لەلای مەسیحییەکان لەکاتێکدا کە پەیمانی نوێ، بەشی دووەم پێک دێنێ. مەسیحییەکان پێیان وایە کە پێشگوێیەکانی کە پێغەمبەرانی پەیمانی کۆن کردوویانە، لە یەشوودا رووی داوە، ئەمەشە ھۆی رێزگرتنییان لە تەورات، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی پەیمانی نوێ باس لە خوێندنەکان و ئامۆژگارییەکان و ژیانی مەسیح دەکات، کە کۆی بڕواکانی مەسیحییەت پێک دێنێ.
زۆرترین شوێنکەوتووانی مەسیحییەت لەچەندین مەزھەب، بڕوایان وایە کە یەسووع، مەسیح و کوڕە واتە کەسی دووەمە لە سێ شێوەیی خودا، ھەروەھا ئەو خواوەندێکی کامڵە. ھەروەھا لە مریەم ی پاکیزە لەدایک بووە بە شێوەیەکی دەرئاسا. لەماوەی ژیانی زەویینیدا، خاوەنی کۆمەڵێک زۆر لە دەرئاسایی و شتی سەرسورھێنەر بووە، دواتریش لەخاچدرا و کوژرا بەھۆی کوفر و گوناھەکانی مرۆڤەوە، پاشان دواتری لە مردن ھەڵدەستێتەوە لەڕۆژی سێیەمدا و دەگەڕێتەوە بۆ ئاسمان یەکگرتوو لەگەڵ خودای باوک، بەوجۆرەی کە رۆحی لەلای ئاسمانە و لەڕۆژی قیامەتدا دەگەڕێتەوە بۆ سەرزەوی و ئاشتی دەگەڕێنێتەوە و ژیانی نەمری ئەدا بە چاکان و باشان لە بەھەشتدا.
حەوزی شەرقیی دەریای سپی ناوەڕاست چەقی قورسایی ئایینی مەسیحییەت بوو لە سەدە سەرەتاییەکاندا و قودس، ئەنتاکیە، ئەلرەھا، ئەسکەندەرییە پایتەختی رۆشنبیریی مەسیحییەت بوون پێش گواستنەوەی بۆ رۆما و قوستەنتینیە و کاریگەرییان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.
مەسیحییەت زۆرێکی ناڵاند لەسەرتاکانەوە بەدەست سەرکوتکردن و کپکردنەکانی ئیمپڕاتۆرییەتی رۆمانی بەڵام لەسەدەی چوارەمەوە ئایین زاڵبوو بەسەر ئیمپڕاتۆرییەتدا سوودی لە رۆشنبیریی یۆنانی و رۆمانی وەرگرت و بەقووڵی کاریگەرییان ھەبوو لەسەری. وەک ھەر ئایینێکی دی، لەناو مەسحییەتدا کۆمەڵێک ھۆز و مەزھەب و کڵێسا سەری ھەڵدا کە پۆلێن دەکرێن بۆ شەش خێزانی گەورە: شەقبوونەکان ھاوکات بوون لە سەدەی چوارەمدا کاتێ کە کڵێساکانی ئۆرسۆدۆکسی رۆژھەڵاتی و ئۆرسۆدۆکسی کۆن لەیەک جیابوونەوە، لەپاش ئەو ساڵی ١٠٥٤ شەقبوونی گەورە روویدا لەنێوان کاسۆلۆکییەت و ئۆرسۆدۆکسی رۆژھەڵاتی دواتریش پرۆتستانییەت لەماوەی سەدەی شانزەھەمدا کە ناسراوە بە چەرخی چاکسازیی. وەک چۆن کاریگەر بووە، مەسیحییەت کاریگەریشی بەسەر ئایینەکانی ترەوە ھەیە و جێدەستی زۆر دیاری ھەیە لەسەر شارستانییەتی نوێ و مێژووی مرۆڤایەتی لەچەندین سەدە و چەرخی جیا جیادا.

مەسیحییەت
Cristo Redentor Rio de Janeiro 4.jpg
یەسووعی مەسیح: کەسایەتیی سەرەکی لە ئایینی مەسیحییەتدا.
ئایین مەسیحییەت (فەلە)
سەرکردە بابا بینیدکتۆسی شانزدەهەمی کڵێسای کاتۆلیکی
بەتڕیرک بابا شنۆدەتی سێیەمی کڵێسای قوبتی ئۆرسۆدۆکسی
بەتڕیرک بریتلماوسی یەکەمی بەتریریکییەتی قوستەنتینیەی رۆم ئۆرسۆدۆکسی
شاژن ئێلیزابێسی دووەم سەرگەورەی کڵێسای ئەنجلیکانییەت
و هتد...
شوێنی دەرکەوتن قودس/ئۆرشەلیم، ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی
درێژبوونەوە ئەمەریکای باکوور، ئەمەریکای باشوور، ئەوروپا، ئۆقیانووسا، ئەفەریقای ناوەڕاست و ئەفەریقای باشوور، هەروەها لە ئاسیادا کەمینە پێک دێنن.
ژمارەی بڕوادارانی ٢٫٤ میلیارد
دامەزرێنەر یەسوعی مەسیح
شوێنە پیرۆزەکان کڵێسای قیامەت، قودسی رۆژهەڵات،  فەلەستین
  • کڵێسای مەهد، بەیت ئەللەحم، فەلەستین
  • کڵێسای بەشارە، ناسیڕە، ئیسرائیل
  • کاتدرائییەتی پایەدار بوتڕووس، ڤاتیکان بۆ کڵێسای کاتۆلۆکی
  • جەبەل ئاسۆس، یۆنان بۆ کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی رۆژهەڵاتی.
بیروبڕوا ئایینییە نزیکەکان یەهودییەت، ئیسلام، مەندائییەت، بەهائییەت، سیخییەت، یەزیدییەت.
بڕواگەلی ئایینی ئایینە ئیبراهیمییەکان

دامەزراندن و گەشەکردندەستکاری

یەشوو کریستی مەسیحدەستکاری

  وتاری سەرەکییەشوو کریستی

 
بەرگێکی کەلەپووریی دێرین لە پەیمانی نوێ بەزمانی ئەرمەنیی: ئینجیل خۆی بەم جۆرە دەناسێنێت کە "ئەو ئایەیانە بۆتان تەرخان کراوە و نێردراوە تاوەکو بڕوا بهێنن بەوەی کە یەشوو، مەسیحە و کوڕی خودایە تاوەکو لەژێر ناوی ئەودا بژین، ئەگەڕ باوەڕدارن. ".(یوحەننا ٣١/٢٠)

ھەرچوار گۆسپلەکەی پەیمانی نوێ بە سەرچاوەی سەرەکی گێراندنەوەی بەسەرھاتی ژیانی یەشوو دادەنرێت، چەند نووسراو و دەقێکی دیکەش ھەن کە ناو دەبرێن بە ئینجلی ھەڵبەستراو یاخود ئینجیلی پشتپێنەبەستراو کە ئەوانیش باس لەژیانی ناوبراو دەکەن، ھەروەھا لە ھەندێک لە نووسراوەکانی وتاربێژە رۆمانییەکاندا باسی لێکراوە بە درێژیی، وەک ئەوەی کە لەنووسراوەکانی سیسرۆدا ھاتووە. بەپێی گۆسپلەکان، یەشوو لە بەیتلەحم لەدایک بووە لە سەردەمی حوکمڕانیی ھیرۆدسی گەورەدا و نەتوانراوە وەک خۆی کاتی لەدایکبوونی دیاریی بکرێت، دیارە زۆرینەی لێکۆڵەرەوان وای دیاریی دەکەین کە لەنێوان ساڵانی ٨ بۆ ٤ ی پێش زایین لەدایکبووە. مەتتا و لۆقا کۆکن لەسەر ئەوەی کە یەشوو لە نەوەی یەھوزایە، یەھوزاش خێڵێکی سەرەکی دوانزە خێڵی بەنی ئیسرائیل بوو. ھەروەھا کۆکیشن لەسەر ئەوەی کە بەشێوەی موعجیزە لەدایک بووە بەبێ بوونی رەگەزی نێرینە، ئەم رووادەوەش لە کڵێسادا بەناوی "لەدایکبوون لە پاکیزە" ناو دەبرێت. لەگەڵ ئەوەی کە لە بەیتلەحم لەدایک بووە، بەڵام زۆرینەی ساڵەکانی ژیانی لە ناسیڕە بەسەر بردووە.

یەشوو لە ژینگەیەکی یەھودیدا گەورە بووە کە چاوەڕێی ھاتنی ماشیحییان دەکرد، پێش دەستپێکردن بە چالاکییەکانی، لەلای یوحەننای بەئاوەشۆر پەروەردە بووە، لەدەوروبەری ساڵی ٢٧دا و کاتێک کە تەمەنی ٣٠ ساڵ بوو بەنزیکەیی؛ بانگەوازەکەی کە لەسەر دەستی یوحەننا وەرگرتبوو دەست پێکرد کە خەڵکی بانگ دەکرد بۆ تۆببەکردن، بەجۆرێ بوو کە ناوچەی رووباری ئەردەنی جێھێشت و بەرەو باکوور ئاراستەی گۆڕی تا وەکوو لە گوندی ناحوم گیرسایەوە، پاشان گوزەری دەکرد بەنێو دێیەکانی جەلیل و باشووری لوبنان و ھەندێک ناوچە لەدەوروبەری جۆلان و باکووری ئەردەن کە بەناوی "دە شار" ەکەوە ناسراوە، ھەروەھا ھەندێک ناوچەی تری وەک خەلیل و ئۆرشەلیم و ھتد... ئامۆژگاریەکانی یەشوو بەگشتی باسی لە وازھێنان لە ھەوەسە جەستەییەکان و گرنگیدان بە شتە رۆحییەکان دەکرد، ناڕەزا بوو بەرامبەر خۆبەزلزانین و لەخۆبایی مرۆڤ و ھەندێ لە قەدەغەکراوەکانی ئاینی یەھوودی چارەسەر کرد و ھەندێکی ترییانی توند تر کرد وەکوو تەڵاقدان، ھەروەھا رووناکی خستبووە سەر رۆڵی ئیمان لە بەدیھێنانی وەفادا، و گرنگیی خۆشەویستیی و مەحەببەت. ئینجیلەکان، بەشێوەیەکی چڕتر باس لە بەسەرھاتەکان دەکەن، یان بڵێین بەگشتی باس لە ژمارەیەکی زۆر لە سەرسوڕھێنەر و موعجیزەکان دەکەن کە یەشوو خاوەنی بووە:

 
بەئاگاهێنانەوە لەسەر چیا، بەڕیشەی کارڵ بلوش.

یەشوو بە نموونە ھێنانەوە و چیرۆکە رەمزییەکان لەگەڵ خەڵک دەدوا و بیرۆکە ئاڵۆزەکانی بۆ سادە دەکردن، ئینجیلەکان پڕکراون لەو گرتە و رووداوانەی کە رووبەڕووی بوونەتەوە لە ژیانیدا، بۆ درووستکردنی سەرچاوەیەکی فێربوون و پەندوەرگرتن بۆ شوێنکەوتوانی؛ بەگشتیش ئەو موعجیزانەی کە چیرۆکەکانیان گێڕدراونەتەوە بە وردیی لە ئینجیلدا، بریتیین لە سی و پێنج موعجیزە، بەڵام ژمارەی نموونەکان و چیرۆکەکان بریتیین لە سی و چوار دانە، لەکاتێکدا ژمارەی بەسەرھات و رووداوەکان بریتیین لە دووسەد و پەنجا و پێنج رووداو، ئینجیلیش راشکاوانە دەڵێت ئەوانە بەشێکی بچووک و سادەن لە کارەکانی یەشوو چونکە "گەر ھەموو کارەکانی یەک یەک بخرابانایەتە بەردەست، ئەوا دونیا جێگەی کتێبی نەدەگرت" [٣]

یەسووع دوانزدە قوتابی ھەڵبژارد کە ھاوشوێنی بکەن[٤]. بەپێێ باوەڕی مەسیحییەت؛ یەسووع لەوپەڕی چالاکبوونیدا کە ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بوو، لەوکاتەدا کە لەئۆرشەلیم بوو لەکاتی جەژنی فوسحدا ئەنجوومەنی یەھوود بڕیاری کوشتنی یەسووعییان دا لەترسی ئەوەی بزووتنەوەکەی ببێتە بزووتنەوەیەکی سیاسی بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتی رۆمانی بۆ لەناوبردنی ئەو ئۆتۆنۆمییەی کە جوولەکە بەدەستی ھێنا بوو. ئینجیلەکان بەباشی باس لە دادگاییکردنی یەسووع ئەکەن لەبەردەم ئەنجوومەنی یەھوود دا پاشان لەبەردەم پێلاتس پێنتی و پاشان دوودڵبوون لەسەر لەخاچدانی یەسووع، پاشان یەسووع لەخاچ دەدرێت لەدەرەوەی شار لەسەر گردی جەلجەسە، لەو شوێنەدا کە لەخاچدان ئەنجام دەدرێت، جێی ئاماژەیە کە گردبوونەوەیەکی زۆری خەڵکی بوونی ھەبووە. پاش بەیەکداکەوتنێکی زۆر لەگەڵ مردندا بۆ ماوەی سێ کاتژمێر، یەسووع دەمرێت و لەگەڵ مردنەکەیدا رووداوی ناسرووشتی و نائاسایی رووی داوە.[٥]. پاشان بەخێرایی و پەلەپەل نێژراوە بەھۆی نزیکبوونەوەی شەممەی فوسح، بەپێی ئینجیلیش ھەمان شتە. یەکێک لە ئافرەتان لەبەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە دا سەردانی ئارامگەکەی دەکات و دەبینێت کە ئارامگەکەی خاڵییە[٦]، پاشان لەوێدا فریشتەیەک پێیان رادەگەیەنێت کە یەسووع ھەستاوەتەوە لەنێو مردوواندا[٧]، پاشان ئافرەتەکە رادەگاتە لای قوتابییەکانی یەسووع و ئەو ھەواڵەیان پێ رادەگەینێت. لێرە بەدواوە چەندین جاری تر یەسووع بۆ تەلەبەکانی دەردەکەوێت و دڵنیا دەکاتەوە لەسەر ھەستانەوەی لەمردن[٨].

تیۆرەکان لەسەر یەسووع و شێوازی مردنی و ھۆکارەکانی چەندجاربووەوە، بەڵام زۆرترینی لێکۆڵەرەوەکان باوەڕییان بە بوونی یەسووع مێژووییانەی ھەیە، ھەندێکی تریشییان بوەڕییان بە ھەبوونی موعجیزەکانی ھەبووە کە بەھۆی چەند رێگەیەکی دیاریکراوەوە وەکوو بەکارھێنانی وزەکانی مێشکی مرۆڤەوە کردووینی. باوەڕ وایە کە شەوی دوایین خوان شەوی ٣ ی نیسان ی ساڵی ٣٠ زایینی بووە و ھەڵستانەوەکەشی لە ٦ ی نیسان ی ساڵی ٣٠ زایینیدا بووە.

یەکەمین کڵێسا: کڵیسای بوتڕوس و پۆڵسدەستکاری

  وتارە سەرەکییەکانپۆڵس و بوتڕوس

 
کڵێسای سەرەکی پایەبەرز بوتڕوس لە ڤاتیکان: ئەم کڵێسا گەورە ئایینیە هونەرییە لەو شوێنەدا درووست کراوە کە بوتڕوسی نێردراو لەخاچ دراوە و نێژراوە.

ژیانی دوانزدە قوتابییەکەی یەسووع و ئەوانەی لەگەڵیاندا بوون، یان ژیانی یەکەمین کڵێسا و چالاکییەکان لەڕێگەی بەسەرھاتی کرداری نێردراوەکانەوە دەست دەکەوێت، چونکە لەدوای پەنجا رۆژی دوای ھەستانەوەی یەسووع لەمردن، رۆحی پیرۆز نیشتە سەر یەکەمین کڵێسا بەپێی بەسەرھاتەکە، ئەم رووداوە لەلای مەسیحییەکان لەدایکبوونی کڵێساکە لە ئۆرشەلیم دەنوێنێت. لەوێدا ئەندامانی کڵێساکە بەردەوامییان ھەبوو لەسەر پێدانی ھۆشیاری ئایینی و نوێژکردن و شکاندنی نان و چوونەلای پەیکەری سلێمان و دابەشکردنی ھەرچی ھەیانە و خاوەنین.

دیسان بەپێی ھەمان کتێب، نێردراوەکان توانای کردنی ھەندێک لە موعجیزەیان ھەبووە، فێرکردنەکان و پەند و ئامۆژگارییەکانیان بەتایبەتی پەند و ئامۆژگارییەکەی یەکەم و دووەمی بوتڕوس، بووە ھۆی ھاوار لێ بەرزبوونەوەی ئەنجوومەنی یەھوود، تا وای لێھات بوتڕوس و یوحەننا چەندین جار دەستگیر کران و خرانە زیندانەوە، ھەمان شتیش لەگەڵ پۆڵس دا رووی دا.

 
پایەبەرز پۆڵس نامەکانی دەنووسێت، تابلۆی نیگارکێشی هۆڵەندی ڕامبرانت.

کۆمەڵە مەسیحییەکە گەشەیان سەند، لێرەش بەدواوە ریزبەندی دەسەڵات لەنێو کڵێسادا دەرکەوت، بەجۆرێ حەوت لە یاریدەدەری قەشەکان بە یاریدەدەری نێردراوەکان دانران، بەڵام زۆر چەوساندنەوەیان رووی لەزیادبوون کرد تا وای لێ ھات پەنایان بردە جەلیل و سامیرە، ئەمەش یاریدەدەرێک بوو بۆ ئەوەی پیشتیوانان لە مەسیحییەت لەدەرەوەی ناوچەی ئۆرشەلیم زیاد بکات، بۆیە فیلیپس ھەڵستا بەبڵاوکردنەوەی فێرکارییەکانی مەسیحییەت لە سامیرەدا، و حەنانیای دیمەشقییش لە دیمەشق، پاشان شاوڵی تەڕتووسی وەرگەڕا بۆ مەسیحییەت و ناوی خۆی گۆڕی بۆ پۆڵس. بەپێی رای مەسیحییەکان، ئەو وەرگەڕانەی پۆڵس بۆ مەسیحییەت لەدوای دەرکەوتنی یەسووعەوە بۆ پۆڵس لەسەر رێگەی دیمەشق، رووی داوە.[٩] پۆڵس بەشدار بووە لە بڵاوبوونەوەی مەسیحییەتدا بەتایبەتی لەلای کەسانی نایەھوود لەپاڵ حەفتا نێردراوەکەدا بەتایبەتی لە لوبنان و قوبروس و ئەنتاکیە، بەجۆرێ بنکەیەکی میللییان بەدەست ھێنا و بۆ یەکەم جار بە مەسیحییەکان ناوبران، ئەنتاکیە بنەما بنچینەییەکەی پۆڵسی ھەزم کرد لە گەشتە مزگێنیدەرەکەیدا بەرەو یۆنان و ئاسیای بچووک، بەڵام کێشەی سەرەکی و گەورەکە لەنێوان مەسیحییە بنەچە یەھوودییەکان و مەسیحییە بنەچە نایەھوودییەکاندا رووی دا، بەتایبەت لەڕووی پابەند بوون بە یاساکانی مووساوە و خەتەنەکردن بەشێوەیەک لەشێوەکان، بۆیە لەو کاتەدا کۆبوونەوەی یەکەم لە ئۆرشەلیم بەسترا دەوروبەری ساڵی ٥٠ی زایینی، لەوێدا ئاکامی دانیشتنەکە بەوە کۆتایی پێ ھات کە مەسیحییە بنەچە نایەھوودییەکان دەتوانن پابەند نەبن بە خەتەنەکردن یان یاساکانی مووساوە. کۆمەڵەی ئۆرشەلیم کۆمەڵێک سەفەری بۆ پۆڵس بەرەو یۆنان مەقدۆنیا رێکخست، پاشان پۆڵس ویستی گەشت بکات بەرەو ڕۆما کە ئەویش دواتر بۆی ھاتە دی لەساڵی ٥٩ی زایینیدا، بەڵام مێژووی ھەبوونی مەسیحییەکان لەڕۆمادا پێش ئەو گەشتەش دەکەوێت کە پێشتر پۆڵس بۆخۆی نامەیەکی ئاراستە کردن لەساڵێ ٥٧دا. تەقلیدی مەسیحی وا ھاتووە کە بوتڕوس یەکەم کەسە کە کڵێسای ڕۆمای دامەزراندووە پاش ئەوەی کڵێسای ئەنتاکیەی دامەزراندووە، ھەر لەوێشدا کۆتا ڕۆژەکانی ژیانی بردۆتە سەر تا کاتی کوشتنەکەی لەساڵی ٦٤ یان ٦٧ لەکاتی ئاگرکەوتنەوەی گەورە لەڕۆما و چەوساندنەوەی مەسیحییەکان لەلایەن نیرۆنەوە.

پۆڵسیش ڕۆمای بەجێھێشت لە ساڵی ٦٢دا و ڕووی کردە ئیسپانیا، بەڵام دواتر جارێکی تر گەڕایەوە ڕۆما و لەوێ گیرا و لەنێو زینداندا لەنێوان ساڵانی ٦٦ و ٦٧ دا دواترین نامەی خۆی نووسی بۆ تیمۆساوس کە بە دووەمین نامە بۆ تیمۆساوس ناسراوە پێش مردنەکەی لەماوەی چەوسانەوەی نیرۆن بۆ مەسحییەکان [١٠][١١]. ئەمما مەرقۆس کە تەلەبەی بوتڕوس بوو چووە ئەسکەندەریە و کڵێسای میسڕی دامەزراند نزیکەی ساڵی ٤٥ ی زایینی[١٢]، تۆماسیش بەرەو ھیندستان ڕۆیی، بەگشتی یەکەمین جووڵەی بڵاوبوونەوەی مەسیحییەت زۆر چالاک بوو، بەدەر لە دوانزدە قوتابییەکە، حەفتا نێردراوەکەش دەستێکی کارایان ھەبوو تێیدا. دوایین کەس لە دوانزدە قوتابییەکە کە بمرێت یوحەننا بوو، کە لە تورکیا نیشتەجێ بووبوو پێش ئەوەی نەفی بکرێت بۆ بتمووس و لەوێدا کۆتا رۆژەکانی ژیانی بەرێتە سەر. لەنێو دوانزدە قوتابییەکەشدا، تەنھا یوحەننا بەشێوەیەکی ئاسایی و سروشتی مرد، درووست وایە بڵێین نەکوژرا لەھیچ ماوەیەک لەماوەکانی چەوساندنەوەی مەسیحییەکاندا.

مێژووی مەسیحییەتدەستکاری

بەرەبەیانی مەسیحییەت (١٠١ بۆ ٣١٢)دەستکاری

 
دوایین نوێژی مەسیحییەکان لەکاتی ئاهەنگی ئەشکەنجەدانیان لە کۆلۆسیۆم، ڕۆما. تابلۆی ژان لیۆن جێرۆم

لەسەرەتای سەدەی دووەمی زایینیدا، مەسیحییەت بریتیی بوو لە کۆمەڵێک جەماعەتی پەرتەوازەی بچووک لەنێو کۆمەڵگادا لەنێو ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانیدا، ھێزی باوەڕ و ڕۆشنبیری ڕۆمانییان شتێکی ناسراو بوو، ئەمە بەدەر بوو لەو کەسانەی کە نوێ بوون بۆ ئایینەکە. لەلایەکی ترەوە، گەورەترین ترس بۆ ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی بریتیی بوو لە رەتکردنەوەی مەسیحییەکان بۆ پەرستی ئیمپڕاتۆر کە رەگەزی یەکبوونی ئیمپڕاتۆرییەتەکە بوو، ئەمە جگە لە رەنکردنەوەیان بۆ سەرجەم بۆنە فەرمییەکان، ھەروەھا ئاشکرا کردنیان بۆ قۆرخکردنی ڕاستی و ھەڵبژاردنی مردن لەبری لادان لە ئایینەکە، ھەر ئەمەش بوو وایکرد کە وتاردەری ڕەوانبێژ لۆقیانۆس بڵێت کە ئەمانە مێشک و بیریان سووک و سادەیە و تاوانبار نین بەڵکو یەسووعی دووڕوو ھەڵیخڵەتاندوون و پێشەوا ئایینیەکانیش یارییان پێ دەکەن.[١٣]، لەگەڵ ئەمەشدا مەسیحییە پێشەنگەکان ئەوەیان بەشێوەیەکی تایبەت ڕەت دەکرەوە کە لەیەک خستن ھەبێت بە زانستە دنیاوییەکانەوە بەھۆی پەیوەندیداربوونی بەشێوەیەکی قایمەوە بە ئایینە بتپەرستەکانەوە.[١٤]، ئەمە وایکرد کە مێژووناسی ڕۆمانی سەلەس دەوروبەری ساڵی ١٧٥ لۆمەی مەسیحییەکان بکات لەسەر پاڵپشتیکردن و بەرگریکردنیان لە نەزانی خۆیان.[١٥].

باردودۆخەکان لەدوای نیوەی سەدەی دووەمی زایینییەوە بەرەو گۆڕان چوو، چونکە مەسیحییەکان درکیان بەوە کرد کە دووەمین گەڕانەوەی چاوەڕوانکراوی یەسووع کاتێکی زۆر درێژ دەخایەنێت و مانەوەیان لەسەر زەوی درێژە دەکێشێت، بۆیە ھەوڵیان دا کە باوەڕەکەیان بەشێوەیەکی پڕتر لە عەقڵانییەت و سیستەم پێشکەش بکەن بە بەکارھێنانی ڕۆشنبیرییەکانی سەردەمەکەیان، ئەم درکپێکردنە گەیشتە ئەوەی کە ئەگەر کڵێسا نەیەوێت ڕەزاگران بێت لەلای کۆمەڵگا، ئەوا پێویستە لەسەر کە بەزمانی ڕۆشنبیرانی سەردەمەکە و خودی سەردەمەکە خۆی قسە بکات[١٦]، بەم جۆرە یەکەمین بەرگریکار لە مەسیحییەت جۆستینۆس بوو کە کوژرا لە ماوەی چەوساندنەوەکانی ساڵی ٥٦٠دا.[١٧]. لەدوای ئەمەشەوە نووسراو پەڕتووکەکانی بەرگری ڕووی لەزۆربوون کرد؛ ھبراپۆلیس، ئەبۆلینارۆس و میڵتۆن نووسراو و پەڕتووکەکانیان پێشکەشی ئیمپڕاتۆر مارکۆس ئۆریلیۆس کرد، ھەروەھا ئەسیناگۆراس و مڵیتادیس نووسراوەکانیان بڵاوکردووە لەدەوروبەری ساڵی ١٨٠دا[١٨]، کەسانی ڕۆشنبیریش وەکوو کجولیانۆس و ئەگناتیۆس کە بووبوونە مەسیحی؛ بەشدارییان کرد لەڕێگەی خۆشکردن بۆ مەسیحییەت کە بچێتە ناو کۆمەڵگایەکی زاڵەوە. لەکۆتایی سەدەی دووەمدا ئیدی کێشەیەکی ئەوتۆ بوونی نەما، بەجۆرێ کە تەنانەت باوکانی مەسیحیش منداڵەکانیان دەناردە قوتابخانە بتپەرستییەکان چونکە لەپەروەردەیەکی مەسیحی درووست جیاواز نەبوو تەنھا لە کۆرسە ئایین و ئەخلاقییەکاندا نەبێت[١٩]، ھەروەھا قوتابخانە مەسیحییەکان و پەڕتووکە مەسیحییەکان پەیدابوون دامەزران لەگەڵ دەستپێکی سەدەی سێیەمی زایینیدا و ژمارەی مامۆستایانی مەسیحی لە قوتابخانە یۆنانییەکان و ڕۆمانییەکاندا ڕووی لە زۆربوون کرد و لەساڵی ٢٦٤دا ئەناکۆلیۆس بووە سەرەک قەشەی لازقیە، یەکەمین ڕاگری مەسیحی لە کۆلیجی فەلسەفە لە زانکۆی ئەسکەندەرییە، پاشان قەشە مالیخۆن بووە بەڕێوەبەری قوتابخانەی وتاردان و ڕەوانبێژی لە ئەنتاکیە.

ژمارەیەکی زۆر لە لێکۆڵەرەوان وا دەبیین کە مەسیحییەت لە یەھوودییەتەوە گەلێک نزیک بووە لەڕووی داب و نەرییتەوە تا کۆتایی سەدەی دووەمی زایینی، بەڵام لەدوای ئەو بەروارەوە مەسیحییەت چووە ناو شارستانییەتی ھێلینییەوە کە بوارێکی تری بڵاوبوونەوەی بۆ دەڕەخسێنێت لەگەڵ دەستپێکردنی سەدەی سێیەمی زایینییەوە[٢٠]، لەلایەکی ترەوە، ئێریک کۆفمان ئاشکرای دەکات کە مەسیحییەکان سیستەمێکی کۆمەڵایەتی چالاکییان لەسەر تیشکی ئینجیلەوە گەشەپێداوە، بەپێچەوانەی بتپەرستەکانەوە؛ مەسیحییەکان لەماوەی بڵاوبوونەوەی پەتاکاندا گرنگییان بە نەخۆشەکانیان دەدا ئەمە ھاوشانی گرنگیدان بە کەمئەندامەکانیان، ئەمە جگە لە جەختکردنەوە لەسەر بەوەفابوونی نێرەکان لە ھاوسەرگیریدا و یەکێتی ئەو ھاوسەرگیرییە، ئەمە جۆرێک لە خێزانی سەربەخۆ و جێبەخۆگرتووی درووست کرد کە کۆمەڵگای ڕۆمانی لەدەستی دابوو، ھاوشانی ئەمانەش یاریدەدەری ئافرەتە باوەڕدارە نوێیەکانیان دەکرد لەچوارچێوەی ئەو جێگیرییەدا تا منداڵیان ببێت و ژمارەیەکی زۆرتر لە منداڵ پەروەردە بکەن، ئەمە لەگەڵ ھەبوونی ژیانێکی کۆمەڵایەتی بێ وێنە و بێ ھاوتا لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵەیەکی دیاریکراودا و یارمەتیتدانی بەردەوامیان بۆ یەکتر.[٢١].

کێشەی سەرەکی کڵێسا لە ماوەی ھەردوو سەدەی دووەم و سێیەمدا لە چەوساندنەوەی مەسیحییەکان لەلایەن ڕۆمانەوە خۆی دەبینێتەوە، لەسەرەتای دەرچوونی بەیاننامەی دەرکردنی مەسیحییەکان لەڕۆما لەساڵی ٥٨دا و تەنانەت تا ساڵی ٣١٢، مەسیحییەکان دەیان ناڵاند لەجۆرەھا جۆری چەوساندنەوە، کە ناخۆشترینیان بریتیی بوو لەچەوساندنەوەی نیرۆن کە ئاگرکەوتنەوە لە ڕۆمای لێ کەوتەوە، دۆمیتیانۆس کە سی و حەوت ساڵ بەردەوام بوو لەسەر چەوساندنەوەی مەسیحییەکان؛ سەرەتای ڕۆژژمێری ناسراو بە ڕۆژژمێری قبتی یان میسڕی دەستەبەر کرد، و بەپێی سەرچاوە و ژێدەرەکانی کڵێسای قبتی ئۆرسۆدۆکسی؛ سەدان ھەزار کەس لەماوەی ئەو چەوساندنەوەیەدا کوژراون[٢٢]، ھەریەک لە تراجان، مارکۆس ئۆریلیۆس، سێپتیمۆس سێڤیریەس، ماکسیمین، دێکیۆس، جالینۆس، ئۆریلیان و دیۆکلتیانۆس، بەگشتی لەمێژووی مەسیحییەتدا بە ١٠ چەوساندنەوە گەورەکە ناو دەبرێن[٢٣]، بەڵام دۆخەکان بەرەو باشبوون چوو لەگەڵ دەرچوونی بەیاننامەی لێبوردانەی گالیریۆس و ھەنگاوەکانی ئیمپڕاتۆر قوستەنتین کە بووە ھۆی دەرچوونی بەیاننامەی میلانۆ لەساڵی ٣١٢ دا کە تێیدا دان دەنێت بە مەسیحییەتدا وەکوو یەکێک لە ئایینەکانی ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی، وێڕای ھەموو ئەو چەوساندنەوانەش، ھێزی دیمۆگرافی مەسیحییەت گەشەی دەسەند لەگەڵ ئەوەی کە تا دەوروبەری ساڵی ٣١٢ ـەش لە ناو ئیمپڕاتۆرییەکەدا کەمینە بوون، بەڵام دواتر بوونە ھێزێک کە ئیمپڕاتۆرییەت نەی دەتوانی دایان پۆشێت یان دانیان پیادا نەنێت.[٢٤].

ئەنجوومەنەکانی کڵێسا و کەرتبوونەکان (٣١٢ بۆ ١٠٥٤)دەستکاری

 
ئایکۆنەیەکی بێزەنتی، تێیدا قوستەنتینی یەکەم دەردەکەوێت کە دەورەدراوە بە کۆمەڵێک لە بەتڕیک و سەرەک قەشە و کە بەهەموویان یاسای باوەڕیان بەدەستەوە هەڵگرتووە کە ئەنجوومەنەکە دای ڕشت.

ساڵی ٣٨٠ی زایینی، مەسیحییەت بوو ئایینی فەرمی ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی، و لەساڵی ٣٣٠دا ئیمپڕاتۆر قوستەنتینی یەکەم ھەڵستا بە گواستنەوەی پایتەخت لە ڕۆماوە بۆ قوستەنتینە، کە بووە بە ناوەندی مەسیحییەتی ڕۆژھەڵاتی و ناوەندی شارستانییەتی جیھانی، بەجۆرێ بووە بە مەزنترین شارەکانی دونیا لەو سەردەمەدا.[٢٥].

بەھۆی ئەوەی مەسیحییەت بۆ دوورترین شوێنەکانیش ڕۆیشتبوو، ئەبوو دابەشبوون کە کەرتبوون تێیدا ڕوو بدات، نەک تەنھا لەڕووی ژینگەوە بەڵکو لەڕووی باوەڕیشەوە ھەروەھا، لەئاکامی زۆربوون ژینگەکان بۆ باوەڕداران بە ئایینەکە، کڵێسا لە سەدەی چوارەمی زایینیدا ڕووبەڕووی گەلێک لەو بزووتنەوانە بوو کە بەزمانی کڵێسا ناو دەبران بە ھەرتەقەکان[٢٦]، زۆرینەوەی ئەم بزووتنەوانە کەم کاریگەر بوون بەبێ کۆششێکی زۆر دەپووکانەوە، بەڵام ھەندێکی تریان وەک ئاریۆسییەت، ھێزێکی گەورەی لێ پێکھات، کە وای کرد ئەنجوومەنی گشتی ببەسترێت لە ئیزنیق لەساڵی ٣٢٥ بەسەرۆکایەتی ئیمپڕاتۆر قوستەنتینی یەکەم و سەرەک قەشە ئۆسیۆسی قوڕتووبی.[٢٧].

ئەنجوومەنی ئیزنیق، بە یەکەمین ئەنجوومەن دانانرێت، چونکە پێش ئەو ئەنجوومەنەش چەندین ئەنجوومەنی تر بەستراوە لەسەر ئاستێکی ھەرێمیی کە زۆربەی جار سەرەک قەشەی ناوچەکە سەرۆکایەتی کردووە[٢٨]، بەڵام ئەنجوومەنی ئیزنیق یەکەمین ئەنجوومەنی گشتی بوو بەجۆرێ سەرەک قەشەکان لەسەرانسەری جیھانەوە بەشدارییان تێیدا کرد. ئاکامی ئەنجوومەنەکە ئەوە بوو کە ئاریۆس کافرە و قسەکانی بە ھەرتەقە دانرا و قەدەغە کرا لەدوای ئەوەی ئاریۆس دەیگووت کە کوڕ درووستکراوێکی نا یەکسانە بە باوک[٢٩]، ئەنجوومەنەکە ھەروەھا یاسای باوەڕی دانا کە تا ئەمڕۆش بەکاردێت. گرنگییەکی تری ئەم ئەنجوومەنە ئەوە بوو کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی مەسیحییەتدا زاراوەی نا تەوراتی بەکارھێنا بەشێوەیەکی فەرمی، وەکوو: ڕووناکی لە ڕووناکی، خودای حەق ھەڵقوڵاو لەخودای حەقەوە، لەدایکبووییەکی نادرووستکراو؛ ئەم زاراوانەش لە فەلسەفەی ڕۆمانییەوە دەھاتن و چڕبوونەوەیەکی نوێ و سیفەتێکی نوێیان دا بە باوەڕی مەسیحی[٣٠]. ئەنجوومەنەکە سیستەمی پێنج بەتڕیکییەتی گەورەی دامەزراند و سیستەمی مامەڵەکردنیانی لەگەڵ یەکتردا دانا، ھەر لەم چوارچێوەیەدا و لەو ماوەیەدا ئایینە بتپەرستەکان دەستیان بە کشانەوە کرد لەبەردەم مەسیحییەتدا. ئەو ماوەیەش بە کۆمەڵێک لە شەڕی ناوخۆیی خوێناو و پێچەوانەبوونەوەی بارەکاندا ڕۆیشت بەتایبەتی لە ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی ڕۆژئاواییدا، بۆیە نەمانی ئاسایش بووە ھۆی چەوساندنەوە ئایینییەکان[٣١]، مەسیحییەت چەوساندنەوەی لەھەمبەر بتەپەرستیدا بەرپا کرد، ئەشتوانرێت ئەزموونی بەتڕیک ئەسناسیوسی ئەسکەندەری لە میسڕ بە نموونەیەکی ئەو دۆخە وەر بگرین[٣٢]، کە پێشتر ھەمان شت بەسەر مەسیحییەکانیشدا ھاتبوو کاتێک کە ئیمپڕاتۆر جولیان مەسیحییەکانی چەوساندنەوە لەڕێگەی دەرکردنی بایننامەیەک کە ڕێگەی لە فێرکردنی مەسیحییەکان گرت لەساڵی ٣٦٢ دا کە ئەو کارە وەرزێکی تری بۆ چەوساندنەوەکان کردەوە[٣٣]، بەڵام لەلایەکی ترەوە ئاوەدانی مەسیحییەت و ھوونەری وێنەکێشانی ئایکۆنات و ھەروەھا مۆزیک گەیشتنە پلەیەکی باڵا لە کڵێسای سەدەی چوارەمی زایینیدا، ئەوەشمان لەبیر نەچێ کە ئەوەی جۆرج مینۆوا بە سوڵتانەکانی کڵێسا ناویان دەبات لەو سەردەمەدا دەرکەوتن، ھەروەکوو: باسیلۆسی گەورە[٣٤]، جێرۆم[٣٥]، ئیمبرۆسیۆس[٣٦]، یوحەننای دەم زێڕین[٣٧]، ماڕۆنی گەورە، سەمعانی عەموودی[٣٨]، ئەفرام سریانی[٣٩]، قەشە ئۆگەستین[٤٠]، زۆرینەی زۆری ئەو کەسایەتییانەش نازناوی پایەبەرزیان وەرگرتووە لە کڵێساوە.

 
ئایکۆنەی کورسی دانایی لە ئایا سۆفیا لە ئەستەنبوڵ، ئەو کڵێسا سەرەکییە پێشتر ناوەندی ژیانی ئایینی بوو لە شارەکەدا.

لەپێناو تەواوکردنی کاری ڕێکخستنی ژێرخانی بەڕێوەبەرایەتی کڵێسا، ئەنجوومەنی یەکەمی قوستەنتینە بەسترا لە ساڵی ٣٨١ کە یەکێک لەکارەکانی ئیدانەکردنی ئەپۆلینارۆسی سەرەک قەشەی لازقیە بوو کە پێی وا بوو خودایەتی مەسیح رووی داوە بەھۆی ڕۆحە عاقڵەکەیەوە[٤١]، پاشان لەدوای کەمتر لە نیو سەدە ئەنجوومەنێکی گشتی تر لە ئێفەسس لەساڵی ٣٤١دا گیرا، لەوێدا نەستووڕ قەدەغەکرا، کەپێی وابوو کە سیانەیەتی پیرۆز درووستە بەڵام ئەو کوڕەی لە ئەزەلەوە ھەبووە، یەسووع نییە، بەڵکو ئەو کوڕە لە یەسووعدا گیرساوەتەوە لەکاتی ئاوەشۆرەیکردنیدا، ھەروەھا نەستووڕ دەیگووت کە دوو کەس لە مەسیحدا ھەبووە و مەریەمی بە دایکی مەسیح بانگ دەکرد نەوەک دایکی خودا[٤٢]، بەھۆی ئەوەوە شوێنکەوتووەکانی تووشی چەندەھا چەوساندنەوە بوون، پاشان لەدوای ھەشت ساڵ و لەساڵێ ٤٣٩ دا ئەنجوومەنێکی دیکە لە ئێفەسس گیرا کە ئۆرسۆدۆکسییە ڕۆژھەڵاتییەکان بە ئەنجوومەنی دووەمی ئەفەسس ناوی دەبەن لەکاتێکدا کە کاسۆلیک دانی پیادا نانێن، بەگشتی ئەم ئەنجوومەنە بەسترا تا شێوەی باوەڕ دیاریی بکات وەک کۆتاییەک بۆ دیاریکردنی یەکێتی ھەردوو سرووشتی مرۆڤبوونی مەسیح و خودابوونی مەسیح، پاشان پێشنیار و بیردۆزەکەی بەتڕیک سایرڵی یەکەمی ئەسکەندەرییە قبووڵ کرا، کە دەیووت کە ئاکامی یەکگرتنی ھەردوو سروشتەکە یەک سرووشتە بەبێ تێکەڵ بوون بە خاسییەتەکانی یەکتتر.[٤٣]

بەڵام ئەم باوەڕە دژایەتی کرا لەلایەن ڕۆما و قوستەنتینەوە، کە ھەردووکیان بانگێھشتیان کرد بۆ کۆتا ئەنجوومەن لەساڵی ٤٥١ زایینی دا کە بریتیی بوو لە ئەنجوومەنی خەلقیدۆنی کە دووبارە پەیوەندی بەتڕیریکیییەکان بەیەکەوە ڕێک خستەوە و پێشنیارەکەی پاپا لیۆنی یەکەمی پەسەند کرد کە دەیگووت ھەردوو سرووشتەکەی یەسووع لەگەڵ ئەوەی یەکیان گرتووە بەڵام تێکەڵ بەیەکبوون و ئەمەش شتێکە ناتوانرێت گوزارشتی لێ بکرێت چونکە وەک یەکگرتنی ئاگر و ڕووناکی وایە[٤٤]، ھەروەھا ئەنجوومەنی ناوبراو بریارەکانی ئەنجوومەنی پێش خۆی ھەڵوەشاندەوە و شەرعییەتی لێ سەندەوە و دانی پێدا نەنا، بۆیە شەقبوونی دووەم لە کڵێسادا ڕوویدا و خێزانەکانی کڵێساکانی ئۆرسۆدۆکسییەتی ڕۆژھەڵاتی لێ درووست بوو و ئەندامەکانی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی خەڵقیدۆنی ڕەت کردەوە و قبووڵی نەکرد، سەرباری ئەمەش، ھێشتا جیابوونەوەی کۆتای ئیداری ڕووی نەدا تا ساڵی ٥١٨ ی زایینی کاتێک کە بەتڕیریکی ئەنتاکیە ساویریۆس دابڕا بەھۆی ئەوەی لە سرووشتە یەکییەکان بوو[٤٥]، لەئەنجوومەنێکی خۆماڵیدا کە لەقوستەنتینە گیرا، ڕەتکردنەوەی بەتڕیرەکەکە بەدوایدا ھات و چووە میسڕ کە لەوێدا بەشێکی لەکڵێسا بەڕێوە دەبرد لەکاتێکدا بەتڕیرەکی خەڵقیدۆنی بەشەکەی تری بەڕێوە دەبرد، بەھەمان شێوە ئەوەی لەئەنتاکیە ڕوویدا لە ئەسکەندەرییەش ڕوویدا[٤٦].

جەماعەتی یەک سرووشتی یاخود مۆنۆفیزۆن بنکەیەکی میللی بەھێزیان درووست کرد لە میسڕ، حەبەشە، ئەرمینیا و بەشێوەیەکی کەمتریش لە سوریا و بەدەست کۆمەڵێک لەچەوساندنەوەوە لەسەر دەستی ئیمپڕاتۆرییەتی بێزەنتییەوە ناڵاندیان، بەڵام چەوساندنەوەکان بەھۆی حەزە ویستراوەکان و بەرھەمە فیکرییەکانەوە نەبوو بەڵکو بەھۆی ئەو شەقبوونە قووڵەوە بوو کە لەدوو لای ئیمپراتۆرییەتەکەدا ڕوویدا بوو. ئیمپڕاتۆڕە ڕۆمانییەکان ھەڵوێستەیان ڕوون نەبوو لەو نێوانەدا، بەجۆرێ کۆمەڵێک ئیمپڕاتۆر پاڵپشتییان لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی خەڵقیدۆنی کرد و ھەندێکی تریان دژی وەستانەوە، ئەو کۆمەڵە ئیمپراتۆرە چەوساندنەوەیان دژ بە خەڵقیدۆنییەکان بەرپا کرد لە ئیمپڕاتۆرییەتەکەدا[٤٧]، ئیمپڕاتۆر جەستنیانی یەکەم ھەوڵی یەکخستنی ھەردوو لایەنەکەی دا و لەو پێناوەدا ئەنجوومەنی قوستەنتینەی دووەمی گرت لە ساڵێ ٥٣٣دا[٤٨]، بەڵام شکستی ھێنا و بگرە بەرەو خراپبوونیش چوو کاتێ کە ئیمپڕاتۆرییەتی فارسی دەستتێوەردانی کرد و توانی لەسەرەتاکانی سەدەی حەوتەمدا سوریا و عێراق داگیر بکات[٤٩].

ئیمپڕاتۆر ھەرقل توانی دووبارە ئەوەی لەدەست چووە لە ساڵی ٦٢٢ دا بیگەڕێنێتەوە و بڕیاری بە بیڕوباوەڕێکی نوێ دا کە مونۆسیلییەت بوو: دوو سرووشت لەیەک ویستدا، وەک چارەسەرێکی ناوەندی بۆ باوەڕداران بە دوو سروشتی و باوەڕداران بە یەک سروشتیی[٥٠]، بەڵام باوەڕداران بە یەک سرووشتی ئەو باوەڕە نوێیەشیان ڕەتکردەوە، کە ئەمەش دەرگایەکی نوێی لە چەوساندنەوە تووندەکان واڵا کرد، بەڵام زۆری نەخایاند بەھۆی ھاتنی سووپاس ئیسلامییەوە لە نیمچەدوورگەی عەرەبییەوە، زۆرێک لە لێکۆڵەرەوان وای دەبینن کە مەسیحییە عەرەبەکان پاڵپشتییان کردووە لە ڕووداوی دەستبەسەردا گرتنەکەدا[٥١]، بەتایبەتی غەساسینەکان و مەنازیرەکان، ھەروەھا مەسیحییە سریانییەکانیش ھەمان شتیان پەیڕەو کرد، وا دەگێردرێتەوە کە بەتڕیرەکی نەستووڕییەکان سەردانی مەدینەی مونەوەرەی کردووە و داوای لە عومەری کوڕی خەتتاب کردووە کە پەلە بکات لەداگیرکردنی عێراق دا، لەکاتێکدا کە دانیشتوانی شارە سورییەکان لەسەر ڕووباری فوڕات دەرگاکانی شارەکەیان کردەوە بەرەو ڕووی دەستبەسەراگرە نوێیەکاندا. جەنگاوەرەکانی سووپای بێزەنتیش ھەمان شتیان کردەوە لەشەڕی یەرمووک[٥٢][٥٣]

 
پاپا؛ شارلمان دەخاتە سەر تەخت. تابلۆی ڕەفائێل، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شانزەهەمی زایینی.

لەساڵی ٦٨١، ئەنجوومەنی قوستەنتینەی سێیەم بەسترا، کە بڕیاریدا بە لەقەڵەمدانی مونۆسیلییەتەکەی ھەرقل بە ھەرتەقە[٥٤] و پەسەندکردنی پێشنیاری دووسرووشتیی و دوویستیی لە یەسووعدا؛ بەڵام لە ڕۆژئاوا بارودۆخەکە ئارامتر بوو، لەگەڵ چالاکبوونی بزووتنەوە مزگێنیدەرەکان لە بڵاوکردنەوەی مەسیحییەتدا لە باکووری فەڕەنسا و ئەڵمانیا، ھەروەھا مەسحییەت گەیشتە ئینگلتەرا و ئیرلەندا لەسەر دەستی پایەبەرز پاتریک[٥٥]، پاشان لەسەدەی نۆیەمی زایینیدا مەسیحییەت گەیشتە ڕوسیاش، ئەو ماوەیە بە بارودۆخی درووستبوونی وشکەسۆفیگەراییدا ڕۆیشت وەکوو درووستبوونی وشکەسۆفیگەلی بوندوکتیە و وشکەسۆفیگەلی ئۆگەستینیەت کە کاریگەرێکی قوڵیان لەسەر کۆمەڵگای ڕۆژئاوایی ھەبوو، بەجۆرێ کە پەرستگاکانی وشکەسۆفییان بەتەنھا بووبووە زانکۆ و قوتابخانەەکانی ئەوروپا، پەرستگای وشکەسۆفی کلۆنی دەستی ھەبوو لە ڕێکخستنی پەیڕەوی ناوخۆی کڵێسا و دیاریکردنی دەوری سێکیولارەکان تیایدا.

کێشەکانی مەسیحییەتی ڕۆژئاوایی لەو سەردەمەدا خۆی دەبینییەوە لە کارەساتی سرووشتی و ھەژارییەکی توند کە خەڵکی تیایدا دەژیان لە چوارچێوەی سیستەمێکی دەرەبەگی توند دا، ئەمە ھاوشانی بڵاوبوونەوەی نەخوێندەواری[٥٦]، ھەروەھا رکەبەرایەتییە بەردەوامەکان کە بووە ھۆی ڕوودانی جەنگەکانی نێوان ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی پیرۆز و پاپاکان[٥٧]، ئەمە ھاوشانی جەنگی ئایکۆنەکان کە ساڵی ٧٢٧ی زایینی ڕوویدا و بەھۆیەوە ئەنجوومەنی نیقییەی دووەم ساڵی ٧٨٧ بەسترا[٥٨]، لەسەر داوای ئیمپڕاتۆرییەی ئیرینی، تێیدا ئەو ئەنجوومەنە بڕیاری گەڕاندنەوەی ئایکۆنەکانی دا بۆ کڵێساکان پاش ئەوەی ئیمپڕاتۆر لیۆن بڕیاری شکاندنیانی دەرکردبوو.[٥٩]

بەدوای ئەودا لەساڵی ٨٠٠دا پاپا لیۆنی سێیەمی چووە سەر تەختی پادشایەتی بە چوونی شارلمان بۆ سەر تەختی ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی پیرۆز کە ئیدی لێرەوە پەیمانێکی نوێ کرایەوە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئیمپراتۆرییەت و کورسی نێردراوی. لێکترازان و جیابوونەوەکان لە کڵێسادا نەوەستا تا ساڵی ١٠٥٤ لێکترازانی گەورە ڕوویدا کاتێ کە بەتڕیریکییەتی قوستنەتینی جیابوونەوەی خۆی لە ڕۆما ڕاگەیاند لەماوەی کۆچی دوایی پاپا لیۆنی نۆیەم دا[٦٠]، ئەگەرچی ئەم جیابوونەوانە لە مەودایەکی ئایینی دا بوو، بەڵام بەدەر نەبوون لە پاڵنەرە سیاسی و ئابوورییەکان:

سەردەمی باوەڕ و سەردەمی ڕابوون (١٠٥٤ تا ١٤٩٢)؛ (١٤٩٢ تا ١٦٣٣)دەستکاری

 
درووستکردنی ئادەم: بەناوبانگترین ئایکۆنەکانی مایکلانجیلۆ کە سەقفی کڵێسای سیسیتینی ڕازاندۆتەوە لە ڤاتیکان.

سەرباری لێکترازانی نێوان ڕۆما و قوستەنتینە بەڵام سەرکرداریەتی کردنی جیھان لەلایەن مەسیحییەتەوە جێگیر کرا لەسەر دەستی ڕۆما، ئیمپڕاتۆرییەتی بێزەنتی سەرقاڵی کێشە بەردەوامەکانی خۆی بوو لەگەڵ دەوڵەتی عەبباسی[٦٢]، مەسیحییەکانی سوریا و میسڕیش دەیانناڵاند بەدەست چەوساندنەوە تووندەکان لەسەر دەستی ھەندێک لە خەلیفە وەکوو ئەلموتەوەکیل عەلەلڵای عەبباسی و ئەلحاکم بیئەمریلای فاتیمی[٦٣]، تەنگەژەی فیکریش کە ھاوشانی تەنگەژەی ئابووری و گەشەسەندنی دەمارگیری ئایینی دەڕۆیشت لەسەردەمی مەئمووندا وای کرد ھەموو نوێکارییەکی زانستی لە دەوڵەتی عەبباسیدا بۆ ھەردوو مەسیحییەکان و موسوڵمانەکان کارێکی گران بێت[٦٤]، لەگەڵ ئەوەشدا سریانییەکان و نەستووڕییەکان شوێنی دیاریان ھەبوو لە وەرگێڕان و زانستەکان و گەردونناسی و پزیشکی دا و خەلیفەکان پشتیان پێ دەبەستن[٦٥].

دەسەڵاتی کڵێسا لەسەدەکانی ناوەڕاستدا تەنھا دەسەڵاتێکی ئایینی نەبوو، بەڵکو دەسەڵاتێکی دنیاییش بوو، ئەمە خۆی دەبینییەوە لە دەوڵەتی پاپاییدا کە ئەڕکانەکانی جێگیر بوون لەسەدەی یانزھەمەمی زایینیدا، ھەروەھا خۆشی دەبینییەوە لەو گەمە سیاسییەدا کە تێیدا پاپا ڕۆڵێکی سەرکردانەی گێرا وەکوو ناوەندێک لەنێوان پادشا جیاوازەکانی ئەوروپادا[٦٦]، بەجۆرێ کە ھێزی سیاسیی کڵێسا، بەدەر لە باری گەنیوی مەسیحییەکان لەڕۆژھەڵات، ھاوکات ئارەزووی میرەکانی ئەوروپا بۆ پانکردن و گەورەکردنی موڵک و ماڵەکانیان و ڕاوەستان لەیەکتر کوشتنی ناوخۆیی، باری ڕەخسان بۆ لەدایکبوونی شەڕەکانی خاچپەرستی کە پاپا ئۆربانۆسی دووەم لەساڵی ١٠٩٤ بانگھێشتی کرد بۆ ڕوودانی لەماوەی ئەنجوومەنی کلیرمۆنت لەباشووری فەڕەنسا[٦٧]، دەستپێکیش کرا بە یەکەمین شەڕی خاچپەرستی کە تێیدا توانرا دەرکەناری سوریا دەست بەسەردا بگیرێت لەگەڵ لوبنان و فەڵەستین و ھەندێک ناوچەی تورکیا و ئەردەن و میسڕ.

بەڵام دووەمین شەڕی خاچپەرستی وەڵامێک بوو بۆ کەوتنی ئەلڕەھا[٦٨]، سێیەمین شەڕی خاچپەرستییش وەڵامێک بوو بۆ کەوتنی قودس[٦٩]، ئیدی ھەموو شەڕەکانی تر کاریگەرییەکی کەمیان ھەبوو، بۆیە لەچوارەمین شەڕی خاچپەرستیدا قوستەنتینە داگیر کرا، لەشەشەمین شەڕی خاچپەرستیش دا تونرا قودس بۆ ماوەیەکی تر بەدەست بھێنرێتەوە[٧٠]، لەکاتێکدا کە سەرتاپای ھەڵمەتەکانی تری خاچپەرستی ڕووی کردبووە میسڕ، بەڵام نەیتوانی تیایدا بەردەوام بێت، سەردەمی خاچپەرستی تەنھا سەردەمی ململانێیەکی بەردەوام نەبوو، بەڵکو ماوەی یەکگرتن و تێکەڵبوون و کردنەوەی شارستانی نێوان ھەردوو ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا بوو[٧١]

دوایین موڵکەکانی خاچپەرستەکان لە ڕۆژھەڵات کەوت بە کەوتنی عەککا لەساڵی ١٢٩١ و شەڕەکانی بەدەستھێنانەوەی ئەندەلووس دەستی پێکرد[٧٢]، کۆتایش نەھات ھەتا کەوتنی غەڕناتە ساڵی ١٤٩٢[٧٣]، پەیوەندییەکانیش لەگەڵ ئەندەلووسدا ھەمیشە پەیوەندی جەنگ نەبوو، بەڵکو ئەوروپا و ڕۆشنبیرانی ئاشنا بوون بە فەلسەفەی یۆنانی و ڕۆمانی و نووسینەکانی ئیبن ڕوشد و ئیبن خەلدوون و نووسەرانی تر؛ لەڕێگەی ئەندەلووسەوە، کە بووە ھۆی بزووتنەوەیەکی گەشەسەندنی زانستی چالاک کە کڵێسا سەرکردایەتی دەکرد:

 
ئایکۆنەی شێوەگۆڕین لەلایەن ڕافائێلەوە: بەوەچەرخانێکی گەورە لە مێژووی وێنەکێشاندا لەسەردەمی ڕابووندا دادەنرێت.

[٧٦]

ئەو ھەموو ڕۆزییەی کەبەسەر ئەوروپادا باری بوو لەدوای سەرکەوتنی گرتنەوەکانی ئیسپانیا، یارمەتی دا تا باری ئابووری باشتر ببێت[٧٧]، ئەم دۆخە لەھەمان باردا بوو بەدرێژایی دۆزینەوەی جیھانی نوێ لە١٤٩٢ دا کە لەگەڵ خۆیدا سەردەمی ڕابوونی کردەوە لەئەوروپادا و سەردەمی مزگێنیدانی کردەوە لە ئەمەریکا؛ زۆرجار ھەڵمەتەکانی دۆزینەوە بە پیرۆزکردنی ڤاتیکان ڕوویدەدا. ڕۆما و فلۆرێنسیا و جەنەوا بوونە یەکەمین پایتەختەکانی ڕابوون[٧٨]، کە زۆر بەخێرایی ئەوروپای گرتەوە، بەگشتیش شێوەی زانکۆکان و قوتابخانەکان و نەخۆشخانەکان و یانە ڕۆشنبیرییەکانی وەرگرت، لەژێر سەرکردایەتی کڵێسادا چەندەھا زانست گەشەی سەند وەکوو: گەردوونناسی[٧٩]، بیرکاری[٨٠]، ئیتیمۆلۆجی[٨١]، فەلسەفە[٧٩]، ڕەوانبێژی[٨٢]، پزیشکی[٨٣]، توێکاریزانی[٨٤] و فیزیا بەتایبەتی ئەرستۆیی[٨٥] و فیزیای میکانیکی بەتایبەتی پێداویستییەکانی جەنگ[٨٢] و کیمیا و جوگرافیا و زانستی گیانەوەران و ڕووەک[٨٢]، ئەمە ھاوشانی ھوونەری تەلارسازی کە گەیشتە بەرزترین ئاست لە سەردەمی ڕابووندا، کاتدرائییەتییەکانی ئەو سەردەمە بەتایبەتی کاتدرائییەتی پایەبەرز بوتڕوس و کۆی تەلارەکانی ئەو سەردەمەی ڤاتیکان نموونەیەکی حاشاھەڵنەگرن لەسەر ئەو بابەتە و دەست کرا بە درووستکردنی ڤاتیکان لەساڵی ١٥١٣[٨٢]، ھەروەھا ھوونەری وێنەکێشان و داتاشین کەوتە چالاکی و لەو سەردەمەدا دیارترین ھوونەرمەندان دەرکەوتن وەکوو: لێوناردۆ داڤینشی، مایکلانجیلۆ، رافائێل و چەندینی تر.[٨٦].

لەسەر ئاستی باوەڕی کڵێساییش، ھاوشانی گەشەسەندنی زانست، تقووسی کڵێسا و باوەڕە مەسیحییەکان ئاوەزێنران، بەو جۆرە تیۆرەکەی ئەرستۆ سەبارەت بە جەوھەر و شێوە بووە بنەمای ئەفخارستیا، تۆماس ئەکویناس، زانای لاھووتگەر و فەیلەسووف، بووە دەروازەیەک بۆ یەکخستن و ڕێکخستنی بیروڕاکانی نێو مەسیحییەت لەژێر ڕۆشنایی فەلسەفەدا، بۆیە تەنانەت دووەمین ئەنجوومەنی ڤاتیکان لە سەدەی بیستەمدا دانی پێدا نا[٨٧]، تا سەدەی پانزدەھەمی زایینی پێنج ئەنجوومەن بەستران، چواریان لە لاتران بەستران و ناو دەبرێن بە ئەنجوومەنە لاترانییەکان، لەکاتێکدا کە پێنجەمیان لە کۆنستانس بەسترا و کۆتایی بە لێکترازانی پاپاویی ھێنا.

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ وتاری مەسیح
  2. ^ Retrieved in 2016 from infoplease
  3. ^ [یوحەننا ٢٥/٢١]
  4. ^ مەرقۆس ١٣:٣
  5. ^ لۆقا ٤٥:٢٣
  6. ^ لۆقا ٢٤:٣
  7. ^ لۆقا ٢٤:٦
  8. ^ یوحەننا ٢٥:٢٠
  9. ^ کرداری نێردراوەکان ٩:٤
  10. ^ التفسير التطبيقي، مرجع سابق، ص. 750
  11. ^ القدّيس بولس- استشهاد القدّيس بولس وإرثه - تعليم 4 فبراير (شباط) 2009
  12. ^ الرسول الأنجيلى رئيس أساقفة المدينة العظمى الأسكندرية
  13. ^ الكنيسة والعلم، جورج مينوا، ترجمة موريس جلال، دار الأهالي، طبعة أولى، دمشق 2005، ص.
  14. ^ الكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص.78
  15. ^ الكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص.82
  16. ^ الكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص.81
  17. ^ الكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص.83
  18. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری الکنیسة والعلم، مرجع سابق، ص.83 نەدراوە
  19. ^ الكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص.84
  20. ^ الكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص. 86
  21. ^ بڕوانە مێژووی شارستانییەت بوخچەی سێیەم، پەڕتووکی پێنجەم، بەشی ٢٨، بەندی یەکەم
  22. ^ سەرەتایەک بۆ ڕۆژژمێری قبتی
  23. ^ شەهیدبوون لە مەسیحییەتدا
  24. ^ لكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص.109
  25. ^ "شارستانییەتی بێزەنتی". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  26. ^ فەرهەنگی هەرتەقاتی کڵێسا
  27. ^ ئەنجوومەنی یەکەمی ئیزنیق Archived ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢, لە وەیبەک مەشین.
  28. ^ زاراوە کڵێساییەکان: ئەنجوومەنی خۆماڵی
  29. ^ ئاریۆس و هەرتەقەکەی
  30. ^ الكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص.111
  31. ^ الكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص.115
  32. ^ الكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص.116
  33. ^ الكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص.114
  34. ^ پایەدار باسیلۆسی گەورە
  35. ^ پایەدار جێرۆم
  36. ^ ئیمبرۆزیۆس سەرەک قەشەی میلانۆ Archived ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢, لە وەیبەک مەشین.
  37. ^ یوحەننای دەم زێڕین Archived ١٤ی نیسانی ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  38. ^ پایەدار سەمعانی عەموودی Archived ٨ی نیسانی ٢٠١٤, لە وەیبەک مەشین.
  39. ^ مار ئەفرام سریانی
  40. ^ الكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص. 144 وما تلاها.
  41. ^ kastantenye.htm ئەنجوومەنی یەکەمی قوستەنتینە ٣٨١[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  42. ^ نەستووڕییەت و فێرکارییەکانی
  43. ^ پاپا سایرڵێ یەکەم
  44. ^ ئەنجوومەنی چوارەمی خەڵقیدۆنی Archived ٢٢ی ئازاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  45. ^ [popekirillos.net/ar/fathersdictionary/read.php?id=1065 ساویریۆس بەتڕەڕیکی پایەبەرز]
  46. ^ پایەبەرز ساویریۆس بەتڕیرەکی ئەنتاکیە
  47. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢. لە ڕێکەوتی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  48. ^ ئەنجوومەنی دووەمی قوستەنتینە Archived ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣, لە وەیبەک مەشین.
  49. ^ جەنگە فارسییە بێزەنتینییەکان
  50. ^ "هەرقل و مۆنۆسیلییەت". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٤ی شوباتی ٢٠١٢. لە ڕێکەوتی ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  51. ^ سوريا صنع دولة وولادة أمة، وديع بشور، دار اليازجي، طبعة أولى، دمشق 1994، ص.144
  52. ^ سوريا صنع دولة، مرجع سابق، ص.146
  53. ^ عەرەبە مەسیحییەکان و ڕۆلییان لە ڕابووندا
  54. ^ سێیەمین ئەنجوومەنی قوستەنتینە Archived ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢, لە وەیبەک مەشین.
  55. ^ ئینسایکڵۆپیدیای کاسۆلیک، پایەبەرز پاتریک
  56. ^ "خوێندنەوەیەک بۆ ئەوروپا لەسەدە تاریکەکانیدا". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١١. لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  57. ^ سەرەتا کێبەرەکانی نێوان پاپاگەرایی و ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی پیرۆز
  58. ^ ئەنجوومەنی دووەمی نیقییە Archived ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣, لە وەیبەک مەشین.
  59. ^ سوريا صنع دولة، مرجع سابق، ص.136
  60. ^ ڕکەبەرایەتی لەنێوان کورسی قوستنەنتینە و کورسی ڕۆما
  61. ^ سوريا صنع دولة، مرجع سابق، ص. 137
  62. ^ سوريا صنع دولة، مرجع سابق، ص.154
  63. ^ چەوساندنەوەی ئەقباتەکان لەسەر دەستی ئەلحاکم بیئەمریلا
  64. ^ سوريا صنع دولة، مرجع سابق، ص.157
  65. ^ "ڕۆڵی شارستانییەتی سریانی لەچالاککردنی ڕۆلی عەرەب و موسوڵمان شارستانییەکاندا". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢. لە ڕێکەوتی ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  66. ^ سوريا صنع دولة، مرجع سابق، ص.164
  67. ^ "شەڕەکانی خاچپەرستی". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٩ی ئازاری ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  68. ^ خاڵی وەرچەرخان: دووەمین شەڕی خاچپەرستی Archived ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢, لە وەیبەک مەشین.
  69. ^ [https://web.archive.org/web/20200701104821/https://www.histoire-pour-tous.fr/dossiers/1687-deus-vult-5-la-troisieme-croisade.html Archived ١ی تەممووزی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین. مێژووی شەرەکانی خاچپەرستی: سێیەمین شەڕی خاچپەرستی
  70. ^ "شەشەمین شەڕی خاچپەرستی". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥. لە ڕێکەوتی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  71. ^ سوريا صنع دولة، مرجع سابق، ص.168
  72. ^ "کەوتنی ئەندەلووس". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢. لە ڕێکەوتی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  73. ^ الكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص.211
  74. ^ هەڵبەتە یەسووع لەسەر دەستی یەهوودییەکان کوژرا و مەسیحییەکانیش پێیان وایە کە یەسووع خودا بووە
  75. ^ موسوڵمانەکان بڕوایان بە مەسیحییەت نییە
  76. ^ الكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص.200
  77. ^ الكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص.167
  78. ^ الكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص.298
  79. ^ ی ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری الکنیسة والعلم، مرجع سابق، ص.298 نەدراوە
  80. ^ الكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص.267
  81. ^ الكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص.294
  82. ^ ی ا ب پ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری الکنیسة والعلم، مرجع سابق، ص.294 نەدراوە
  83. ^ الكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص.257
  84. ^ الكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص.220
  85. ^ الكنيسة والعلم، مرجع سابق، ص.263
  86. ^ ڕابوون و کاریگەرە سیاسی و هوونەرییەکانی Archived ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١, لە وەیبەک مەشین.
  87. ^ ژیانی پایەبەرز و لاهووتگەر تۆماس ئەکویناس