ئەرژەنتین

وڵاتی باڵادەست لە ئەمریکای باشوور

ئەرژەنتین، ناوی فەرمی کۆماری ئەرژەنتین (بە ئیسپانی: República Argentina) دووەم گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئەمریکای باشوورە، وڵاتێکی فیدراڵییە کە لە ٢٣ ھەرێم پێکھاتووە، لەگەڵ شارێکی ھاوبەش بۆ ھەموو ھەرێمەکان بە ناوی بوێنس ئایریس کە بە گەورەترین و پایتەختی ھەموو ھەرێمەکان دەناسرێت. ئەرژەنتین بە ھەشتەمین وڵاتی گەورەی جیھان ھەژمار دەکرێت، بە چوارەمین وڵات دادەنرێت لە نێو ئەو وڵاتانەی بە ئیسپانی ئاخاوتن دەکەن، ئەمیش دوای مەکسیک و کۆلۆمبیا و ئیسپانیا، و گەورەترین وڵاتی ھەموو جیھانە کە بە زمانی ئیسپانی ئاخاوتن دەکات لە ڕووی ڕووبەرەوە. ڕووبەرە کیشوەرییەکەی بریتییە لە زنجیرەچیاکانی ئەندێز لە ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، ئەرژەنتین سنووری ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ پاراگوای و بۆلیڤیا و ئوروگوای لە باکوور، چیلییش کەوتۆتە ڕۆژاوا و باشووری، دوورگەکانی فۆڵکلاند (مالڤێناس) و دوورگەکانی جۆرجیای باشوور و ساندویچی باشوور وەک بەشێک لە دوورگەکانی ئەرژەنتین بانگ دەکرێت، بەڵام شانشینی یەکگرتوو داوای ھەموو ئەم دوورگانەی لە ئەرژەنتین کردەوە کە پێشتر بەشێک بوون لە ئیمپڕاتۆریەتەکەی، بەڵام بە گوێرەی ڕێککەوتنامەی جەمسەری باشوور وەک دوورگەکانی جەمسەری باشوور ناسێندران.

República Argentina
کۆماری ئەرژەنتین
دروشم: En unión y libertad
"لە یەکێتی و ئازادیدا"
سروود: Himno Nacional Argentino
پایتەختبۆینس ئایرێس
34°36′S 58°23′W / 34.600°S 58.383°W / -34.600; -58.383
زمانە فەرمییەکان ئیسپانی
ئیسپانی، ئیتاڵی
گرووپە ڕەگەزییەکان  سپێ پێست، ھیندی
دەوڵەت کۆماری فیدڕاڵ
 -  سەرۆک کۆمار کریستینا فێرناندێز
وەرگرتنی سەربەخۆیی ساڵی ١٨١٦ لە ئیسپانیا 
ڕووبەر
 -  ٢٫٧٢٦٫٨٩٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە 
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢" مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) ١٫١
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٤٧٬٣٢٧٬٤٠٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
دراو پێزۆ (٤٢١٧)
ناوچەی کاتی ٣-
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت ar.
ناوچەی ئیگوازووفالێن، لەسەر سنوری نێوان ئەرژەنتین و بەڕازیل وەک یەکێک لەناوچە ھەرە سەرنج ڕاکێشەکانی جیھان.

ئەرژەنتین بە دووەمین وڵاتی ئەمریکای لاتینی ھەژمار دەکرێت بۆ بەرزیی گەشەی ئابووری و کۆی داھاتی تاکەکەس، و ئەرژەنتین ئەندامە لە کۆمەڵەی ٢٠ و ٣٠ بۆ بەرزیی داھاتی تاکەکەسی، و لە بانکی جیھانی بە ئاستی مامناوەندی بۆ داھاتی تاکەکەسی دادەنرێت. 

وشەڕەتناسی دەستکاری

ناوی ئەرژەنتین لە وشەی "argentum" ھاتووە کە بە واتای ڕەنگی خۆڵەمێشی دێت لە زمانەکانی لاتینی، بۆچوونێکی تر ھەیە دەڵێت ناوەکە لە وشەی "ἀργήντος"ی یۆنانییەوە ھاتووە کە بە واتای ڕەنگی سپی دێت، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٥٠٠ ئەم ناوە لەسەر زاری ئیسپانییە گەڕیدەکانەوە وتراوە ئەمیش بەھۆی ھەبوونی مس لە ژێر خاکەکەیدا.

مێژوو دەستکاری

بۆیەکەم جار لەساڵی ١٥٠٢ ئەوروپیەکان پێیان خستە ناوخاکی ئەرژەنتین کە بریتی بوون لە ئیسپانیەکان، داگیریان کردوو وەک بەشێک لە ئیمپراتۆریەتەکەیان ھەژماڕیان کرد، تاوەکو ساڵی ١٨١٦ کە ئازادی خۆیان ڕاگەیاند، پاشان ڕووبەروی ململانێی ناوەخۆیی بوونەوە لەنێوان بەرەی پاڕێزگاران و لیبرالیەکان لەسەر ئاستی سەربازی و ڕامیاری.

لەماوەی دەست بەسەرداگرتنی تاوەکو سەربەخۆیی پێکدادانێکی زۆر ڕووی دا لەنێوان سەربازانی ئیسپانیا و دانیشتوانە ڕەسەنەکەی، ئیسپانیەکان ناویان نابوو بانھۆزی بیابان بۆ لەناوبڕدنیان، بەڵام گەلە ڕەسەنەکە توانی پێگەی خۆی بپاڕێزێت کە بە نەتەوەی سێڵکنام دەناسرێت.

لەماوەی ساڵانی ١٨٦٤-١٨٧٠ ئەرژەنتین بەشداری جەنگی ھاوپەیمانی سێ قۆڵی کرد لە دژی پاراگوای شان بەشانی بەڕازیل و ئوروگوای، ئەم جەنگە بەخوێناویترین جەنگی ئەمەریکای لاتین ھەژماڕدەکرێت، کە تێیدا ھاوپەیمانانی سێقۆڵی سەرکەوتن، باراگوای سێ چارەگی دانیشتوانەکەی لەدەست دا، بەجۆڕێک ڕێژەی ڕەگەزی نێڕ تا ئاستی سفر دابەزی لەگەڵ لەدەستدانی ١٥٤٠٠٠ کم چوارگۆشە، کە ھەریەکە لە بەڕازیل و ئەرژەنتین لەنێوان خۆیان دابەشیان کرد.

فەڕمانڕەوایی پێڕۆنی دەستکاری

لەماوەی ساڵەکانی ١٩٤٦-١٩٥٥ خوان پێڕۆن ئەرگەنتیناس فەڕمانڕەوایی ئەرژەنتینی کرد، دواتر گەڕایەوە سەر فەڕمانڕەواییەکەی لەساڵی ١٩٧٣ بەڵام لەساڵی١٩٧٤کۆچی دوایی کرد و خێزانەکەی ئیزابێڵ پێڕۆن دەسەڵاتی گرتەدەست، ئەمیش لەساڵی ١٩٧٦بەھۆی نیمچەکودەتایەکی سەربازی لە دەسەڵات دابەزی.

ڕۆژگارە سەختەکانی دەستکاری

لەماوەی ساڵانی ١٩٧٦-١٩٨٣ ئەرژەنتین لەلایەن ئەنجومەنێکی سەربازیەوە بەڕێوە چوو، کە بەماوەیەکی دیکتاتۆری دەناسرێت بەجۆرێک بەندیخانەکان پڕببون لەبەندی، لەگەڵ شوێن بزڕکردنی ٣٠٠٠٠ ھاوڵاتی ئەژەنتینی، دەست بەسەرداگرتنی ئافرەتان و منداڵان بەجۆرێک ٥٠٠ منداڵ لە بەندیخانەکان لەدایک بوون، ئەم ڕژێمە کۆتایی پێ ھات دوای جەنگی ڤۆکلاند لە١٩٨٢، لەساڵی ١٩٨٣ ھەڵبژاردنیان ئەنجام دا و ڕژێمێکی دیموکراتیان لە وڵات دامەزڕاند.

سەردەمی دیموکراتی دەستکاری

ماوەی دوای پەیرەوکردنی دیموکراتی بەوە دەناسرێتەوە کە وڵات توشی قەیران و گڕژیەکی زۆڕی کۆمەڵایەتی و ئابووری بویەوە، ئەمیش بەھۆی ھەموو ئەم قەرزە زۆڕانەوەبوو کە ڕائول فۆنسێن ی سەڕۆکی پێشوو لەساڵی ١٩٨٠ بەرەو ژووڕ لە وڵاتان قەرزی کردبوو، جگە لەچەندین گەندەڵی سەرلێشێوایی کارگێڕی پڕۆسەی بەڕێوەبردنی ووڵاتی پەک خست، لەماوەی نێوان ٢٠٠١-٢٠٠٢ ھاوڵاتیانی ئەرژەنتینی لەبڕسان و بێ کاری پارەیی کەوتنە شەقامەکان، میللەت توانای بەڕگەگرتنی نەما لەوکاتەی بانکەکانیش بەتاڵ بوون میللەت ھێڕشی کردە سەرکۆشکی پاشایی و سەڕۆک بە فڕۆکەیەکی تایبەتی خۆی ھەڵات و خەڵک دەستیان گرت بەسەر کۆشکەکەی.

لەساڵی ٢٠٠٣ دوای قەیرانەکانی ٢٠٠١-٢٠٠٢ سەڕۆک کۆشکەکەی جێھێشت دەسەڵاتەکەی کەوتە دەست خێزانی کریستینا فرناندێز دێ کێرشینا لەماوەی ساڵانی ٢٠٠٣-٢٠٠٧ توانی باڕی ئابوری وڵات ڕابگرێت و پەیوەندیەکانی ئەرژەنتین لەگەڵ جیھانی دەرەوە و بانکی نێودەوڵەتی درووست بکاتەوە، توانی وڵات ببوژێنێتەوە تا کۆتایی تەمەنی فەرمانڕەوایی ووڵاتی کرد دوای ئەوەی تا ساڵی ٢٠٠٧ توانی سەرجەم قەرزەکانی ئەرژەنتین بگەڕێنێتەوە.

جوگرافیا دەستکاری

  • نزمترین خاڵی: لاگونا دێل کاربۆنە ١٠٥ م ژێڕئاستی دەریا (لەنێوان پیورتۆ سان جولیان و ناوچەی سەرکردە لویس پێدرا بۆینا ھەڵکەوتوە لەھەڕێمی سانتاکروز)
  • بەڕزترین خاڵی: ئەکونکاگوا، ٦٩٦٢ م لەئاستی دەریا بەڕزە، شاخێکە بەناوچەی چیای ئەبرادێل ئەکەی دا ڕەت دەبێت، بەبەڕزترین ڕێڕەوی جیھان دادەنڕێت بۆ شوفێری.
  • سامانە سروشتیەکانی:دەشتەکانی دەوڵەمەندن بە پەمپاس و کاربۆن و مس و ئاسن و مەنگەنیز و نەوت و یۆڕانیۆم. 

دیاریکردنی ئەرژەنتین سەختە، وڵاتێکی ئاڵۆزە، بەھۆی بەرفراوانی ڕووبەرەکەی ناوچەیەکی گەورەی دارستانی ھەیە، ناوچە کەناراوەییەکانی بایەکی سارد و ووشکی ھەیە ناوچەیەکی باراناوی کەمەرەیی ھەیە لە خاڵی باکوور بۆ باشوور ٣٤٠ میل دەبێت.

کەش وھەوا و ژینگە دەستکاری

ئەرژەنتین بەشێوەیەکی گشتی کەش وھەوایەکی مامناوەندی ھەیە، بەڵام لەباشووری خۆڕھەڵاتی کەشێکی جەمسەری ساردی ھەیە لەبەری باشووری خۆڕئاواش کەشێکی نیمچە جەمسەری ھەیە، لە سان میگیل دی توکومان و مەندۆزا لەقەدباڵی زنجیرە چیاکانی ئەندێز بومەلەڕزە ڕووی داوە کە بە پەمپاس دەناسڕێت لە لوتکەکانی بایەکی توندو تیژی ھەیە بەجۆڕێک گەردەلول و ھەندێ جار باھۆز درووست دەکات. 

لەکۆتا لوتکەی باکووری کەشێکی کەمەڕەیی ھەیە بەڵام لەبەشی باشووری کەشێکی جەمسەری ھەیە، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە کەش و ھەوایەکی جیاوازی ھەیە، لەبەشی باشووری کەشێکی ھەیە وەک کەش و ھەوای سوێد لەباکووری گۆی زەوی، کەش و ھەوایەکی نالەبار و باراناوی ھەیە بەجۆڕێک دارستانی بەرفڕاوان و چڕی درووست کردوە.

ئەرژەنتین ھەندێ کێشەی ژینگەیی ھەیە کە بڕیتین لە پیس بوونی ئاوی ڕووبارەکان و لەناوبردنی دارستانەکانی، ئەرژەنتین زۆڕترین ئاستی بەرھەم ھێنانی فاسۆلیای سۆیای ھەیە کە خاکەکەی زۆڕ گونجاوە بۆ ئەم ڕووەکە، ئەرژەنتین بەھۆی کێشە ڕامیاریەکانەوە نەیتوانیوە ڕێگا بگڕێت لە پیس بوونی ژینگەی ووڵاتەکەی بەم ساڵانەی دوایی میری چەندین ڕێککاری گرتە بەر یۆ بۆ پاککردنەوە و پاڕاستنی ژینگەکەی بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، ئەمیش بەھۆی ئەم قەرزانەوەی بەم ساڵانەی دوایی کەوتۆتە ملی.

یەکینەکانی کارگێڕی دەستکاری

 
ناوچەی سەڵتە

ئەرژەنتین دابەش دەکرێت بۆ ٢٣ پارێزگا جیا لە بوێنس ئایریس ی پایتەخت کە سەربەخۆیی خۆی ھەیە بەم شێوازەی خواڕەوە:

  • بوێنس ئایریس(سەربەخۆ)
  • بوێنس ئایریس (پاڕێزگار)
  • کەتەمارکە
  • چاکۆ
  • چوبوت
  • کۆردۆبا
  • کۆڕیەنتێس
  • ئێنتریێ ڕیۆس
  • فۆڕمۆسا
  • گویو
  • لا پامپا
  • لا ڕیۆیا
  • مەندۆزا
  • میسیۆنێس
  • نەوکیێن
  • ڕیۆ نێگڕۆ
  • سەڵتە
  • سان گوان
  • سان لیوس
  • سانتاکروز
  • سانتا فێ
  • سانتیاگۆ دێڵ ئێستەرۆ
  • تیەڕا دێل فیوگۆ، ئەنتێرتیدا ئێ ئیسلاس دێل
  • توکومێن

شارەکان دەستکاری

ئەو ناوچانەی بەڕزترین ئاستی چڕی دانیشتوانیان تێدا کۆبۆتەوە بەگوێڕەی سەرژمێڕی ساڵی ٢٠٠٧:

ئابووری دەستکاری

 
نەخشەی ڕووکاری ئەرژەنتین.

کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵ و پەروەردەی پەلەوەری لەسەرچاوە ھەرە ئابووریەکۆنەکانی ئەژەنتینە، بەجۆڕێک لەتوانای دا ھەیە بۆ دەڕەوەی ووڵاتی بنێڕێت، کشتوکاڵ بە پلەی یەکەم دێت وەک سەرچاوەیەکی بەرفراوانی  ئابووری خەڵکەکەی، بەجۆرێک لەوەڕگای باشی ھەیە ھەم بۆ چاندن ھەمیش بۆ ئاژەڵداری، بەخێوکردنی چێڵ یەکێکە لەداھاتە ھەرە باشەکانی، بەڵام بەخێوکردنی مەڕ لەناوچەی باتاگۆنیا برەوی ھەیە لەگەڵ ھەندێ ناوچەی گران چاکۆ، ئەرژەنتین یەکێکە لە وڵاتە ھەرە زلھێزەکانی جیھان بۆ بەرھەم ھێنانی گەنم و خوری و پێست و لۆکە، بەرھەمە کانزاییەکانیشی بریتین لە نەوت و گازی سروستی بە پلە یەک لەگەڵ ھەبوونی چەندین کانی بەردینی وەک مس و ئاسن، ھەروەھا لەنگەرێکی گەورەی کەشتی دەریای ھەیە لە بوێنس ئایریس

لەماوەی نێوان ١٩٠٠-٢٠٠٠ ئابووری ئەرژەنتین بە بەرزی و نزمی زۆڕ تێپەڕ بووە، کێشە ھەبووە لەگەڵ ھەڵاوسان، تێکچونی ھاوسەنگی دەرکردە و ھاوردە، بەڵام لە ٢٠٠٣ توانڕا ئاستی ھەناردەکردنی ئەرژەنتین بۆ ئاسنێکی باش یان ھاوسەنگ گەڕایەوە.

ھەژاری نەخۆشیەکی بەربڵاوی ئەرژەنتینە، لەساڵی ٢٠٠٣ بڕی ٪٣٧ خێزان ئەرژەنتین لەژێڕ ھێڵی ھەژاڕیەوە دەژین.

لەساڵی ٢٠١١ نزیکەی ٪٦٠ بەرھەم ھێنانی کارەبا بەھۆی نەوتەوە بوو، ھەروەھا بەکارھێنانی ئاو و گازی سروشتی بۆ دروستکردنی کارەبا و کارەبای ئاوی سودی لێبینراوە، بەم ساڵانەی دوایی سوود لە ووزەی ئەتۆمی بینڕاوەی کەتاوەکو ئێستاش لەژێڕکارکردن دایە.

ڕامیاری و وڵات دەستکاری

ڕەشنووسی دەستور لە ١٨٥٣ کەوتەکار (لەساڵی ١٩٩٤ھەموارکرایەوە)، بۆ دابەشکردنی دەسەڵات بۆ دەسەڵاتی ڕاوێژکاری و دەسەڵاتی جێبەجێکاری، دیاریکردنی چۆنیەتی و ماوەی سەڕۆکی وڵات کە چوارساڵ جاڕێک ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە ھەڵدەبژێڕدرێت، بۆجاری دووەمیش مافی خۆ پاڵاوتنیان ھەیە، سەڕۆکی وڵات و سەڕۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم وەزیرەکان دەسەڵاتی ڕەھایان ھەیە ھەروەک سەڕۆکی ووڵاتان، کە ھەریەکەیان توانای ھەموارکردنەوەی ماددە یاساییەکانیان ھەیە بەگوێڕەی دەستور و مافی بەکارھێنانی ڤیتۆشیان ھەیە وەک تانەیەک بەرامبەر بڕیارەکانی وڵات.

ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ئەرژەنتین بریتیە لە کۆنگڕێسۆ دێ لاناسیۆن، کە پێک ھاتوە لە ئەنجومەنێکی پیڕان بە ٧٢ ئەندام لەگەڵ نوێنەڕانی خەڵک بە ٢٥٧ ئەندام، لە ساڵی ٢٠٠١ بەرەو ژوور ئەندامانی ئەنجومەنی پیڕان ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە ھەڵدەبژێڕدرێن، کە ماوەی شەش ساڵ خزمەت دەکەن، بۆ ھەر پاڕێزگایەک سێ ئەندامیان دەبێت لە ئەنجومەنی پیڕان، لەنێوان ھەر دوو ساڵێک سێ چارەکی ئەندامان ھەڵدەبژێڕدرێنەوە، ھەرچی ئەندامانی نوێنەڕانی خەڵک بەگوێڕەی ئاستی دەنگەکانیان و ڕێژەی بەشداری ھاوڵاتیان ھەڵدەبژێڕدرێن. 

زێڕەڤانی و پاسەوانانی چەکدار دەستکاری

سەڕۆکی وڵات سەڕۆکی گشتی ھێزە چەکدارەکانە، بەپێی یاسا بەرپڕسیارێتی ھەڵدەگرێت بۆ پاڕاستی ئاسایشی ناوەوەی وڵات و پاڕێزگاری سنوورەکانی وڵات.

ھێزە چەکدارەکانی ئەرژەنتین سوپایەکی کارامەن.

  • سوپای ئەرژەنتین پێک دێت لە ٤٤٠٠٠ سەرباز، کە ئێشکگری ھەمیشەیین، ھەروەھا ١٦٠٠٠ سەرباز وەک سەربازی یەدەگ ئامادەکراون، تەواوی سوپای وڵات بۆ سێ ناوچە دابەش کراون، ھەریەکەیان پێک ھاتوون لە ھێزی فڕیاکەوتنی خێرا و ھێزی بەرگری ئاسمانی، ھێزی چاڵاکی ئامادە بۆ دە یەکە دابەش کراون، دوانیان ھێزی زریپۆشن، سیانیان ھێزی پێشڕەوی چیایین، یەکەیەکی بەرگری ئاسمانی و سێ یەکەی دەریایی لەگەڵ یەکەیەکی دارستان.
  • ھێزی دەریای لەساڵی ٢٠٠٧ لە ٢٠٠٠٠ دەریاوان پێک ھاتبوون، ھێزی پێشڕەوی دەریای لە ١٠٠٠٠ سەربازی ئامادەکراوە وەک ھێزی یەدەگ لەگەڵ ٧٠٠٠ فەرمانبەری شارستانی ھەمە جۆر، ھێزی دەریایی ئەرژەنتین یەکەیەکی دەریایی تایبەتی ھەیە بەناوی (زێڕەڤانی دەریا) کە ٥٥٠٠ کەشتی سەربازی و زریپۆشی دەریایی و فڕۆکە لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ ٣٠٠٠ سەربازی ئامادە، ھێزی بەرگری دەریایی خاوەن چوار زریپۆشی زەبەلاح و شەش ژێڕدەریایی جەنگەوان و سێ ژێڕدەریایی ھێڕش بەر، ھێزی بەرگری ئاسمانیشی خاوەن ٧٥ فڕۆکە و باڵافڕی جەنگین.
  • بەپێی ساڵی ٢٠٠٧ ئەرژەنتین خاوەنی ١٥٠٠٠ سەرباز و چەکی قورس و ٧٠٠٠ فەرمانبەری شارستانی و ٣٧٥ فڕۆکە و باڵافڕ و ھەشت سەربازگەی ئاسمانیە.

زیاتر بزانە لە:ھێزی سەربازی ئەرژەنتین

ھێزی پۆلیس دەستکاری

ھێزی پۆلیس لە ئەرژەنتین دابەشکراون بۆ سێ یەکەی سەرەکی:پۆلیسی یەکێتی وڵات و پۆلیسی خۆماڵی و پۆلیسی شارەوانی، پۆلیسی یەکێتی وڵات سەربە پۆلیسی یەکێتی ھاوڵاتیە و پێکھاتوە لە پۆلیسی تاوانناسی و پۆلیسی پاڕاستنی یەکپارچەیی وڵات و پۆلیسی نیشتمانی ئەرژەنتینی و پۆلیسی زانیاری نیشتمانی ئەرژەنتینیە، کە کاری سەرەکیان بریتیە لەچاودێری سنووری وڵات و ڕژێمی سەربازی ووڵاتە، یەکێک لەکارە سەرەکیەکانی تریان بریتیە لە چاودێری بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکان و تیرۆر و نەھێشتنی تاوانە، ھەروەھا پاڵپشتی ھێزە ناوەخۆییەکانی تری وڵات دەکەن لەکاتی پێویست، ھەروەھا چەندین فڕۆکەخانەی تایبەت بەخۆیان ھەیە لە سەرانسەری وڵات و سەرپەرشتی کردنی ئاسایشی فڕۆکەخانەکان

پێکھاتەی دانیشتوان دەستکاری

زۆڕینەی شوێنەکانی ئەرژەنتین خاڵین لە دانیشتوان، زۆڕینەیان لە پایتەخت و دەوروپشتی پایتەخت کۆبونەتەوە، ئەمەریکای لاتین بەشێوەیەکی گشتی زۆڕینەی دانیشتوانەکەی بە ڕەگەز ئەوروپین(٪٨٥) ئەمیش بەھۆی کۆچی بە لێشاوی ئەوروپیەکان بوو لەساڵانی ١٨٠٠ بەتایبەت ئیسپانی و ئیتالیەکان،ئەڵمانەکانیش زۆڕ ھاتن بۆ ئەرژەنتین بەڵام زمانی فەڕمی بریتیە لە زمانی ئیسپانی، ٪٩٠ لە پەیڕەوانی کریستیانی کاسۆلیکن، ئەوانەی ھەلسان بە لەناوبردنی ھۆزە ھیندیە ڕەسەنەکان.

  • ئاستی مامناوەندی تەمەنی دانیشتوان:٣٠ ساڵ لە(٢٠٠٧)
  • ئاستی مامناوەندی تەمەنی دانیشتوان خەمڵێندراو:٧٧، ٥ (٢٠١٤)
  • پەیرەوی ئاینی: کاسۆلۆکی ٪٩٢ (تەنھا ٪٢٠ ئەرکە ئاینیەکان جێبەجێ دەکەن)، پڕۆتستان ٪٢، جولەکە٪٢، ئەوانی تر٪٤.
  • ئاخاوتن:ئیسپانی (ئیسپانی ئەرژەنتینی) ئینگلیزی، ئیتاڵی، فەڕەنسی، ئەڵمانی.

کەلتور دەستکاری

کەلتوری ئەرژەنتین کەلتورێکی تێکەڵە بە کەلتوری بێگانەکان و داگیرکاری ئیسپانی بەتایبەت لە ڕووی بەرھەمە وێژەییەکانەوە لەژێڕکاریگەریەکی گەورەی ئەوروپیەکان دایە، لەساڵی ١٩٠٠و پێشتریش ھۆنەرە نوێخوازەکانی وەکیۆبۆڵدو لوگۆنێس و ڕۆمان نووس ئێنریکی لاڕێتا وەک وێژەکارانی ئیسپانی بەرھەمە وێژەییەکانیان دەنووسی.

ھونەری ئەرژەنتینی دەگەڕێتەوە بۆ ھونەری کڵێسای کاسۆلۆکی، ھەرچەندە ناگاتە ئەوئاستە ھونەریە بەرزەی ئەلانکا لە زنجیرە چیاکانی ئەندێز، لەساڵی ١٩٠٠ ھەندێ لە ھونەرمەندە ھیندیە ڕەسەنەکان کۆبونەوە و تابڵۆیەکی نوێیان کێشا، ھەتا مۆسیقیەکانیشیان لەژێڕ کاریگەری ئەوروپادان، لەساڵی ١٨٥٧ خانەی ئۆپێراو شانۆخانەی کۆلۆن لە بوێنس ئایریس دروستکرا، ئەرژەنتین ڕۆڵێکی گەورەی ھەیە لە شایی و گۆڤەندی تانگۆ، کە لەساڵی ١٨٠٠ لەگەڕەکە ھەژارەکانی بوێنس ئایریس پەرەی سەندو بوە بەشێک لە کەلتوری ئەرژەنتین، ئەرژەنتین لەساڵانی ١٩٣٠-١٩٤٠ لەپێشەنگی بەرھەم ھێنانی فیلمە سینەماییەکانی ئەمەریکای لاتین بوو، لە نووسەرە ھەرەباشەکانی ئەرژەنتین لیۆپۆڵدۆ تۆری نیلسۆنە کە بەڕەگەز سوێدیە، لەساڵانی ١٩٠٠ بەرھەمەکانی ناوازەبوون کێشی خۆی ھەیە لەکتێبخانەی ئەرژەنتینی. 

کەسایەتیە دیارەکانی ئەرژەنتین دەستکاری

کەسایەتیئەلفرێدۆ دی ستیفانۆ و دیێگۆ ماڕادۆنا و لیۆنێل میسی، لە بواری وەرزشی شوفێری کێبەرکێکاری خوان مانوێڵ فانگیۆ، لەیاری تۆپی سەرمێز گابڕێڵا ساباتینی، یاریزانی تۆپی باسکە ئیمانوێڵ گینۆبیڵی، اویس سکۆلا و ئەندرێس نۆسیۆنی و فابریسیۆ ئۆبێڕتۆ، لەبواری شۆڕش و بەرخودان چەی گیڤاڕا، ئاوازخوێن و سەماکەری تانگۆ کاڕلۆس گاڕدێڵ، مۆسیقا ژەن و ژەنیاری پیانۆ دانیاڵ بارنبۆیم و پیانۆژەن مارسا ئارگێرچ، نووسەر خۆرخی لویس بۆرخیس و خۆلیۆکۆرتازارو ئەدۆلفۆبیۆی کاسارێس وئارنستۆ ساباتۆ و ماکسیما گەورەی نێزەرلاند و پاپای فاتیکان فڕانسیسی یەکەم کاتێک لە ئەرژەنتین ھات بۆ ئیتاڵیا لەژێڕ ناوی خورخی مایۆ.

ئەرژەنتینیەکان چەندین خەڵاتی نۆبڵیان بەدەست ھێناوە وەک بێڕناردۆ ئەلبێرتۆ ھۆسای (دەرمان ناس)، لویس فێدریکۆ لێلۆیەر (کیمیازان)، ئەدۆلفۆ پێڕێز ئێسکوڤێل (ئاشتیخواز)، کاڕلۆس ساڤێدرا لاماس (ئاشتیخواز)، سیزار مالستاین (پزیشک).

ھەڵگرانی ڕەگەزنامەی ئەرژەنتینی کەبەڕەگەز ئەرژەنتینی نین،،ھۆنەر ئێڤرێت تۆب و ڕۆڵگێڕڤیگۆ مۆڕتێنسێن و ئەریستۆتالیس ئۆناسیس. 

وەرزش دەستکاری

وەڕزشی بنەڕەتی نیشتمانی ئەرژەنتین بریتیە لە پاتۆ کەبریتیە لە ئەسپ سواری یان پۆلۆ، بەڵام زیاتر گڕنگی بە وەڕزشی تۆپی پێ دەدەن بەجۆرێک لەپێشەنگی جیھانن، یانەی نیشتمانی ئەرژەنتین سێ جار خەڵاتی جیھانی(١٩٧٨-١٩٨٦-۲۰۲۲) تۆپی پێیان بەدەست ھێناوە، بۆ چوار جار گەیشتۆتە یاری کۆتایی، جاری دوایی لەساڵی ٢٠١٤ بوو، ھەروەھا خناوکەی زێڕینی ئۆلەمپی بەدەست ھێناوە لە یاری تۆپی پێی پیاوان لەخولی ئۆلەمپی ھاوینەی پیاوان لەساڵی ٢٠٠٤ لە ئەسینای یۆنان و خولی ھاوینەی پیاوانی ٢٠٠٨ لە پەکین چین، یانەی بۆکا ژەنیوەری ئەرژەنتینی سەرکەوتنی بەرچاوی جیھانی بەدەست ھێناوە شان بەشانی یانەی ڕیڤەر پلاتێ لەخولەکانی ئەرژەنتین، لەھەرە بەناوبانگترین یاریزانانی ئەمەریکای لاتینی دیێگۆ ماڕادۆنایە کە ھەوادار و جەماوەرێکی گەورەی لەسەرئاستی جیھان ھەیە، جگە لە ماڕادۆنا ڕێزبەندی ناوی یاریزانانی ئەرژەنتین پڕە لە یاریزانی بەناوبانگ وەک ئەلفڕێدۆ دی ستیفانۆ، ئێنریکی ئۆمەر سیڤۆڕی، ئەنتۆنیۆ ساسترێ، گیولێرمۆ ستابیلێ، ئەمادۆی کاڕیزۆ، ئێڕنێستۆ، گڕیلۆ، ئەدۆلفۆ پێدەرنێرا، ماڕیۆ ئەلبێڕتۆ، ئەنگێڵ ئەمادیۆ، دانیال پاساڕێلا، ڕیکاردۆ ئێنڕیکیۆ، ئۆسکار ڕوگێری، سێڕگیۆ گۆیکۆچێیا، گابڕێڵ باتیستۆتە، گاڤیێر زانێتی، لیۆنێڵ میسی، دیێگۆ سیمیۆنێ، سێرگیۆ ئەگوێرۆ، یاڤیار ماسشێرانۆ و گۆنزالۆ ھیگواین و چەندانی ترلە یاریزانانی تۆپی پێی ئەرژەنتینی.

 
لیۆنێڵ میسی، یاریزانی یانەی ئەرژەنتین بۆ تۆپی پێ.

ھەروەھا ئەرژەنتین سەرکەوتنی گەورەی بەدەست ھێناوە لەیاری تۆپی باسکە، خاوەنی خناوکەی زێڕینی ئۆلەمپیە بۆ یاری تۆپی باسکەی پیاوان لەخولی ھاوینەی ئۆلەمپی پیاوان لەساڵی ٢٠٠٤ لە یۆنان، ھەروەھا خناوکەی زیوی ئۆلەمپی بەدەست ھێناوە لەخولی ھاوینەی ئۆلەمپی پیاوان لەساڵی ٢٠٠٨ لە پەکین چین. 

لەچەندین بواری تری وەڕزشی سەرکەوتنی مەزنی بەدەست ھێناوە وەک:یاری تۆپی سەرمێز گولێرمۆ ڤیلاس وگابڕێلا ساباتینی و خوان مارتن دێل پۆترۆ و دەیڤد ناڵباندیان و گاستۆن گاودیۆ، ھەروەھا لەیاری ئەپۆلۆ و ڕەکبی لۆس بۆماس، لەیاری ھۆکیش لاس لیۆناس لەبواری یاری مستەکۆلی و گۆڵف چەندین یاریزانی ھەیە.

بۆساڵی ٢٠١٨ بوێنس ئایریس میوانداری خولی ئۆلەمپی لاوان دەکات. 

ڕاگەیاندن دەستکاری

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەرژەنتینی زۆر فراوان و ھەمەچەشنن ھەوادارو بینەڕێکی زۆڕیان ھەیە لەسەرتا سەری کیشوەری ئەمەریکای لاتین، چەندین ھاوبەشگای گەورەی بەرھەم ھێنانی بەرنامەی تەلەفزیۆن ھەن کە بەرھەمەکانیان لە ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی ئەرژەنتینی و تەواوی ووڵاتانی ناوچەکە پەخش دەکرێن، لەساڵی ١٩٩٩ بەرەو ژوور ئەرژەنتین خاوەنی زۆڕترین دەزگای ڕاگەیاندنی ئەمەریکای لاتین بوو، لەساڵی ٢٠١٤ لە ٪٨٧٫٤ بینەرانی ئەمەریکاو کەنەدا و ئەورووپا لە ھەوادارانی بەرھەمە ئەرژەنتینیەکان بوون.

لەساڵی ٢٠١١ توانڕا تۆڕی ئەنتەرنێت بگەیەنڕێتە تەواوی خاکی ئەرژەنتین بەجۆرێک ٪٦٧ دانیشتوان ئەنتەرنێتیان بەدەست دەگات، وە ٪١٣٧٫٢ ھەڵگری تەزدەنگ (پەلەک) ن.

ڕێزبەندە جیھانیەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکیەکان دەستکاری