شارەوانی بەشێکی حکوومییە کە پەرە بە شار و گوندەکانی دەوروبەری دەدات، ڕێگاکان ڕووناک دەکاتەوە، شەقامەکان بە دار و ھێمای ئاڕاستە جوان دەکات، پلان بۆ ھاووڵاتیان جێبەجێ دەکات، بازاڕەکان ڕێکدەخات، ئاوەڕۆ، و پاکوخاوێنی شارەکە دەپارێزێت. دەوڵەت بڕێکی زەبەلاح لە بوودجە بۆ شارەوانی تەرخان دەکات بۆ پەرەپێدان و باشترکردنی سیمای شارەکان.

ھۆڵی شارەوانی پۆنس، لە شاری پۆنس سیتی لە پورتۆریکۆ، شوێنی حکوومەتە بۆ شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری کە شارەوانی پێکدەھێنن.

بەزۆری لە چەند بەشێک پێکدێت بەم شێوەیە:

  • سەرۆکی شارەوانی یەکەم بەرپرسە لە شارەوانیدا، دەسەڵاتێکی بەرفراوانی ھەیە لەڕووی جێبەجێکردنی پڕۆژە و دامەزراندن و کڕینی ئۆتۆمبێلی پێویست بۆ خۆی و کارمەندانی شارەوانی و ئامێری قورس و بیناسازی بینای خاوەندارێتی شارەوانی، دەتوانێت بەشێک لە ڕاسپێرداوەکانی بداتە جێگرەکەی یان یاریدەدەرەکەی.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "2009 Nevada Code". Justia.
  2. ^ "Kansas Statues". Lesterama. ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "municipality definition". Yourdictionary.com.