بەخێربێن بۆ دەروازەی وتارەکانی جوگرافیا!


جوگرافیا چییە؟

زانستی جوگرافیا (بە ئینگلیزی: Geography؛ لە لاتینیەوە وەرگیراوە: γεωγραφία - geographia) ئەو زانستەیە کە لە دیاردە سروشتی و مرۆییەکان دەکۆڵێتەوە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر وە لەکاتێک بۆ کاتێکی تر. گەر مانای وشەی جوگرافیا لێکبدرێتەوە ئەوا دەکاتە پێناسەکردن یان نواندن و نەخشاندن یاخود نووسینەوەی زەوی. زیاتر...


ھەنووکە ٧٬١٥٣ وتار لە دەروازەی جوگرافیادا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

چیای‮ ‬ھەڵگورد، ھەرچەندە ھەندێ کەس بە ھەڵە دەڵێن یەکەم چیای بەرزی باشوورە بەڵام لە ڕاستیدا دووەم بەرزترین لوتکە چیای‮ باشووری کوردستان و ھەروەھا ئێراقیشە، بەرزییەکەی‮ ٧٠٦٣ مەتر لە سەر ئاستی‮ ‬رووی‮ ‬دەریایە، ‮ ‬بە دووری‮ ١٨ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری‮ ‬رۆژھەڵاتی‮ ‬ھەوڵێری‮ ‬پایتەخت. لە کوردستان ھەر چیا و شاخ و کێوێک ھێمایەکی شکۆداری و سومبولی شۆڕش و کوردایەتی دەنوێنێ، ئەو چیایانە شان بەشانی پێشمەرگە لەکاتی شۆڕشەکاندا وەک قەڵغانێک بوون لەبەرانبەر دوژمندا، یەکێک لەو چیا بەرزانە، لوتکەی چیای ھەڵگوردە، شوێنی جوگرافی دەکەوێتە زنجیرە چیاکانی حەسارۆست، نزیک سنووری نێوان ڕۆژھەڵات و باشوور، ئەو چیایە دەکەوێتە ناوچەی سەکرانی ھەڵگورد کە سەر بە (شارستانی) قەزای چۆمانە، ئەوەی شایەنی باسە چیای ھەڵگورد بەدیمەنێکی شاخاوی لە زستان و بەھاردا لوتکەی بە بەفر دادەپۆشرێ و لەھاوینYش دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری و تەنانەت خەڵکێکی زۆر حەز بەسەیرانی ناوچەکانی دەوروبەری ئەو چیایە دەکەن. سەبارەت بەەوەی کام چیا بەرزترین چیای باشووری کوردستان و ھەروەھا ئێراقیشەدەبێ ئاماژە بەوە بکرێ کە چیای شێخەدارە کە دەکەوێتە گوندی کونەدای سەر بە ناوچەی سۆرانی پارێزگای ھەولێر و بەرزیی ئەو چیایە دەگاتە (٣٦١١) مەتر، واتە چەند مەترێک لەچیای ھەڵگورد بەرزترە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

وێنەیەکی دەماخەی پەنسیلڤانیا کە مانگی دەستکرد گرتوویەتی

ئایا زانیوتە؟

  • چیلی خاوەنی چەندەھا دوورگەی بچووکی دوورەدەستە، کە بەشێکی زۆریان کەوتونەتە قووڵایی زەریای ھێمن، وەک دوورگەکانی خۆراوا و خوان ڤێڕناندێز، دوورگەکانی خۆراوا شوێنێکی گەشتیاری بەناوبانگە و بە کۆمەڵێک پەیکەری بەردینی دێرین ناوبانگی دەرکردوە.



جوگرافیناسی ھەڵبژێردراو

ئەلێن چرچیڵ سەمپڵ (٨ی جەنیوەری١٨٦٣- ٨ی مای ١٩٣٢)، ژنە جوگرافیناسی ئەمریکایی بوو، لە لۆویسڤلی کێنتاکی لەدایک بوو و بچوکترین منداڵی ئەلکساندر بۆننەر سەمپڵ و ئەمەرین پریسە. سەمپڵ بە شێوەیەکی بەرچاو، یارمەتی بە پەرەسەندنی بەشی جوگرافیا و بەتایبەت توێژینەوەی جوگرافیای مرۆڤی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوە. ئەو پتر لە پەیوەندی لەگەڵ ئانترۆپۆجوگرافیی (Anthropogeography) و ژینگە کاری دەکرد و لەسەر زۆرکارەتی ژینگەیی (Environmental Determinism) مشتومڕی دەکرد. سەمپڵ ساڵی ١٨٨٢ز، بەکالوریۆسی مێژووی لە کۆلیجی ڤاسسار(Vassar) لە تەمەنی ١٩ ساڵان وەرگرت و ھەر لەو زانکۆ بۆ بەدەست ھێنانی ماستەری مێژوو، بەردەوام بوو. ئەو لە دیداری لە شاری لەندەن لەگەڵ بەرھەمەکانی فریدریش ڕاتسڵ ئاشنا و تامەزرۆی جوگرافیا دەبێ. پاشان بە دوای ڕاتزل بۆ خوێندن چوو بۆ ئاڵمانیا و لە زانکۆی لەیپزیگ گرسایەوە. ئەو وەک ژنێک، پێش لە بەشداری کردنی لە ئەزمونی زانکۆ گیرا، بەڵام توانی ئیزنی بەشداری کردن لە کلاسی وانە و وتارەکانی ڕاتزێل وەرگرێ و تەنیا ژنی بەشداربوو لە کلاسێکی پێنسەد کەسی پیاو بوو. ئەو لە کارکردن لەگەڵ ڕاتزێل بەردەوام بوو و چەند وتاری زانستیی لە کۆڤارەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بڵاو کردەوە، بەڵام قەد پلەی پێ نەبەخشرا.

زیاتر...

یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە جوگرافیاوە ھەیە و ناتوانیت وەڵامەکەی بدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.

پۆلەکان

ویکیپرۆژەکان

پانۆڕامای ھەڵبژێردراو

ناوچەی بازرگانی لێدفانس لە پاریس


دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان