دەروازە:ئەمریکای باکوور

بەخێربێن



ھەنووکە ٢١ وتار لە دەروازەی ئەمریکای باکووردا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

ئەمریکای باکوور کیشوەرێکە لە نیوەگۆی باکوور و نیوەگۆی ڕۆژاوای زەویندا (نەختێکی ناکەوێتە ناو نیوەگۆی ڕۆژاواوە، بەڵام ئەو نەختە زۆر کەمە) و لەتی باکووریی ئامریکاکانە رووبه‌ره‌كه‌ی 20 ملیۆن كم دووجایه‌ ده‌كه‌ویته‌ بازنه‌ی پانی 25 تا 83 باكوور له‌ ولاتانی (ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و دوورگه‌كانی گرینلاند)پیكهاتووه‌.دانیشتووانی 320 ملیۆن كه‌سه‌ و 290 له‌ ولایه‌ته‌‌ یه‌گكرتووه‌كانی ئه‌مریكا و 35 ملیۆن كه‌س له‌ كه‌نه‌دا ده‌ژین.

وتاری ھەڵبژێردراو

مەکسیک بە فەرمی دەوڵەتە مەکسیکییە یەکگرتووەکان (بە ئیسپانی: Estados Unidos Mexicanos) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمەریکا. پایتەختەکەی مەکسیکۆسیتییە. بە ئیسپانی (Mexico) جمهوریەکی دەستوری فیدڕاڵیە لە ئەمریکای باکور. لەباکور ولایەتە یەکگرتوەکانە و لە باشور گواتامالا و بلیز روبەر ١.٩٦٤.٣٧٥ کیلۆمەتر دوجایە. ١٤ گەورەترین وڵاتە لە جیهاندا ژمارەی دانیشتوانی مەکسیک ١٢٩ ملیۆنە بە ١٠ هەمین وڵات دادەنرێت لە ڕوی دانیشتوانەوە مەکسیک ساڵانە یەک ملیۆن زیاد دەکەن بە پازدەهەمین وڵات دادەنرێت لەڕوی زیادبونی ژمارەی دانیشتوان. لە ساڵی ٢٠١٨دا ژمارەیەکی زۆری کۆچبەرانی ئەمریکای لاتین ھەوڵیان دا لەڕێی مەکسیکەوە بچنە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەڵام دۆناڵد ترەمپ ئاسایشی لە سنوورەکانی مەکسیک زیاد کرد ھەتا ھەڕەشەی ئەوەی کرد کە سنوورەکانی لەگەڵ مەکسیک دابخات.

زیاتر...

وتار

مێژووی کیشوەری ئەمریکا (بە ئینگلیزی: History of the Americas) (باکوور، باشوور، ئەمریکای ناوەڕاست و کاری بی) بە کۆچی خەڵکی ئاسیا بۆ ئەم کیشوەرە لە لووتکەی سەردەمی سەھۆڵبەندان دەست پێدەکات. کۆنترین شوێنپێی مرۆڤ لە ئەمریکا سەر بە ٢٣ ھەزار ساڵ لەمەوبەرە. مرۆڤ زیاتر لە دە ھەزار ساڵە لە ئەمریکا دەژی. کیشوەری ئەمریکا لە ساڵی ١٤٩٢ لەلایەن کریستوفر کۆلۆمبۆسەوە دۆزرایەوە، بەڵام بە ھەڵە پێی وابوو کە ھیندستانە، بەڵام دوای ماوەیەکی زۆر ئەمێریگۆ ڤێسپوچی ڕای گەیاند کە کیشوەرێکی نوێیە. زیاتر...

وتار

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (بەئینگلیزی: United States of America، یونایتد ستەیتس ئۆف ئەمریکا) کۆمارێکی دەستووریی فیدراڵییە کە لە پەنجا ویلایەت و یەک ھەرێمی فیدراڵ پێک ھاتووە. زۆربەی خاکی ئەم وڵاتە لە ناوەندی ئەمریکای باکووردایە. ئەم وڵاتە بریتییە لە ٤٨ ویلایەتی پێکلکاو و ھەرێمی پایتەخت و دەکەوێتە نێوان ئۆقیانووسی ئارام و ئۆقیانووسی ئاتلانتیک و لە باکوورەوە لەگەڵ کەنەدا و لە باشوورەوە لەگەڵ مەکسیکدا ھاوسنوورە. ویلایەتی ئالاسکا دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای کیشوەری ئەمریکای باکور و ھەروەھا ویلایەتی ھاوایی کۆمەڵە دوورگەیەکە لە پاسیفیکی ناویندا. ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٧٧٦ زایینی بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و یەکگرتنی ١٣ داگیرکراوی بەریتانیای گەورە پێک ھاتووە زیاتر...

پانۆرامای ھەڵبژێردراو

شاری مۆنتریال دووەم گەورەترین شاری کەنەدا، لە گۆشەی باشووری ڕۆژاوای کێبێک لە یەکگرتنی ڕووبارەکانی سەینت لۆڕێنس و ئۆتاوا

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان