دەروازەی سیاسەت

بەخێربێیت بۆ دەروازەی سیاسەت

سیاسەت چییە؟

سیاسەت یان ڕامیاری پرۆسەیەک یا شیوازێکی وەرگرتنی بڕیارە بۆ گروپەکان. ھەرچەند باوە کە سیاسەت بە حکومەتەوە وابەستە بێ، بەڵام سیاسەت لە ھەموو چاڵاکییەکانی مرۆڤدا و لە دامەزراوە ئەکادیمیایی و ئایینی و بازرگانیەکاندا بەدی دەکرێ.

زانستی سیاسەت بریتیە لە توێژینەوەی ھەڵس و کەوتی سیاسی و پشکنینی چۆنیەتی وەدەستھێنان و پێرەوکردنی دەسەڵاتە، بۆ نمونە توانای سەپاندنی ئیرادەی خۆت بەسەر کەسێکی تر. تیۆرزانێک بەناوی ھارۆڵد لاسوێڵ بەم شێوەیە پێناسەی سیاسەتی کردووە «کێ چی وەدەست دێنی و کەی و چۆن». . زیاتر...


ھەنووکە ١٬٧٥٦ وتار لە دەروازەی سیاسەتدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

گێرڤان ئێڵک، دیمه‌نێکی دیپلۆماسی له‌ ١٩٧٥ . مۆزه‌خانه‌ی گڕۆنینگێڕ.
گێرڤان ئێڵک، دیمه‌نێکی دیپلۆماسی له‌ ١٩٧٥ . مۆزه‌خانه‌ی گڕۆنینگێڕ.

دیپلۆماسی به‌ واتای په‌یماننامه‌ی فه‌ڕمی دێت داتاشراوی (وشه‌ی diploma ی لاتینیه‌ که‌ به‌واتای په‌ڕ یان کاغه‌زی فه‌رمی دێت )بریتیه‌ له‌ ڕژێمێک یان هۆکارێکی په‌یوه‌ندی بۆ په‌یوه‌ست بوونی دوو وڵات یان زیاتر به‌ پێک هێنانی کۆمه‌ڵه‌یه‌ک یان په‌یماننامه‌یه‌ک.  یان هۆکارێکه‌ بۆ دانوستاندن له‌ نێوان نه‌ته‌وه‌کان، که‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ دوولایه‌نه‌که‌ به‌ گوێره‌ی ویست ڕامیاریان گفتوگۆ ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتنه‌ هیچ ئه‌نجامێک زۆر جار جه‌نگ جێگای ده‌گرێته‌وه‌. وه‌ له‌ ڕووی که‌ڵتورییه‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بوونی هه‌بووه‌ له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ که‌ زۆر جار خێله‌کان له‌ناوه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک یاخود نه‌ته‌وه‌کانی ناوه‌وه‌ی وڵاتێک یان دوو وڵات کاغه‌زیان ئالوگۆڕکردوه‌ به‌مه‌به‌ستی دانیشتن و ئاخاوتن له‌مه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌یه‌کی دیاری کراو. هه‌مان بیرۆکه‌ ته‌شه‌نه‌ی کردووه‌ بۆ بارێکی فه‌رمی له‌نێوان وڵاتان. که‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ وڵاتان کۆمه‌ڵه‌ که‌سانێکیان داناوه‌ تایبه‌تمه‌ندن له‌م بواره‌ به‌جۆرێک ده‌زانن چۆن په‌یوه‌ندیه‌کان دروست بکه‌ن و گه‌شه‌ی پێبده‌ن و بیپاڕێزن. 

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

سەرکردەکانی حیزبی مێنشێڤیک لە سوید

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

سەڵاحەدین دەمیرتاش (بە کوردیی زازاکی: Selahattîn Demîrtaş) نووسەر و سیاسەتمەدارێکی کوردی زازایە، لە نیسانی ساڵی ١٩٧٣دا لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووە. سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکوو نوێنەری پارێزگای ئامەد بۆتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لە دوای قەدەغەکردنی ئەم پارتە لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، لە ساڵی ٢٠١٠دا بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، ئێستاش سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپەیە. ناوبراو کوردی زازایە و دەرچووی کۆلێژی یاسایی زانکۆی ئانکارایە. دەمیرتاش بەر لەوەی بە شێوەی ئەکتیڤ بێتە ناو سیاسەت، لە بەڕێوەبەرانی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD) بوو. ناوبراو ھەروەھا لە دامەزرێنەرانی لقی ئامەدی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ڕێکخستنی مافی مرۆڤی تورکیاشە.

زیاتر...

ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان

خۆیبوون (بە کوردی: جواتا سەرخوەبوونا کورد، Ciwata Serxwebûna Kurd) ڕێکخراوەیەکی ناسیۆنالیزمی کوردی (کوردایەتی) بوون کە پاڵپشتییان لە سەرھەڵدانی ئارارات دەکرد، ئەم کۆمەڵەیە بە سەرکردایەتی ئیحسان نووری پاشا لە وڵاتی لوبنان لە ڕۆژی ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٧ دامەزرا. زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان


پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان