تورکیا

وڵاتێک لە ڕۆژاوای ئاسیا

تورکیا (بە تورکی: Türkiye) بە فەرمی بە کۆماری تورکیا ناسراوە،[ئ] دەوڵەتێکە بەشە گەورەکەی دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای ئاسیا و بەشە بچووکەکەی تری دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا. خاکی تورکیا گەرووی بۆسفۆر و دەدردەنیل و دەریای مەڕمەڕە کە دەریای ڕەش بە دەریای ئێژەوە دەبەستێت، و ئاسیا بە ئەورووپا دەگەیەنێت، ئەمەش وای کردووە کە شوێنێکی ستراتیژی و کاریگەری ھەبێت لەسەر ئەو دەوڵەتانەی بەسەر دەریای ڕەشدا دەڕوانن. تورکیا لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گورجستان، ئێران، ئەرمەنستان و ئازەربایجان، لە باشوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ عێراق، سووریا و دەریای ناوین، و سنووری دەریاییی ھەیە لەگەڵ قوبرس، دەریای ئێژە، یۆنان و بولگاریا لە ڕۆژاواوە، و دەریای ڕەش لە باکوورەوە،[٢][٣] و ئەندامی ڕێکخراوی ھاریکاریی ئابووریی دەریای ڕەشە. تورک گەورەترین نەتەوەی وڵاتەکەیە، کوردیش بە گەورەترین کەمایەتیی وڵاتەکە ھەژمار دەکرێت. شاری ئەنقەرە بە پایتەختی وڵاتەکە دادەنرێت، ئەمەش لەوکاتەی گەورەترین شار و ناوەندی دارایی وڵاتەکە دەکەوێتە شاری ئەستەمبۆڵ (پێشتر تا ١٩٢٣ ئەو پایتەخت بوو).

کۆماری تورکیا
تورکیا
ئاڵا دروشم
ئاڵا [[ی تورکیا |]]
سروود: سروودی نیشتمانی تورکی
پایتەختئەنقەرە
39°55′N 32°50′E / 39.917°N 32.833°E / 39.917; 32.833
گەورەترین ئەستەمبوڵ
زمانە فەرمییەکان تورکی
زمانە ناوچەییەکان کوردی (کورمانجی و زازاکی)

عەرەبی

ئازەری
دەوڵەت جەماوەری
 -  سەرۆکی وڵات ڕەجەب تەییب ئەردۆغان
 -  جێگری سەرۆک جەودەت یەڵماز
 -  سەرۆک پەرلەمان نوعمان کورتولموش
 -  سەرۆکی دادگای دەستووری زوهتو ئەرسەلان
سەربەخۆیی لە دەوڵەتی عوسمانی 
 -  پەیماننامەی لۆزان ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٢٣ز 
 -  ڕۆژی کۆماری ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣ 
ڕووبەر
 -  ٧٨٣٥٦٢ کم کیلۆمەتری چوارگۆشە 
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٧" مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٨٥٬٣٧٢٬٣٧٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
 -  سەرژمێریی ٢٠٢٢ ٨٥،٢٧٩،٥٥٣[١] 
 -  چڕی ٩٢٫٦ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە 
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٩"کەس لە مایلی چوارگۆشە
دراو لیرەی تورکی (TL)
ناوچەی کاتی UTC + 2 (UTCUTC + 3 (لە ھاویندا))
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت tr.

ئەو خاکەی ئێستا پێی دەڵێن تورکیا، لانکەی یەکێک لە کۆنترین شارستانییەکانی مرۆڤایەتیی بوو ئەویش شارستانی نیۆلیسیک. ناوچەی وەک خرابرەشک، شوێنی نیشتەجێبوونی زۆرێک لە کۆمەڵەکانی وەک حتییەکان، خەڵکانی دیکەی ئەناتۆلیا و یۆنانییە موکانییەکان بوو.[٤][٥][٦][٧] لەدوای سەرکەوتنی ئەسکەندەری مەزن، بەشێکی زۆر لە خاکی تورکیای ئەمڕۆ کەوتە ماوەی ھێلینیستی و لەڕووی چاند (کەلتوور)یشەوە بە ھێلینی کرا، ئەمەش لەسەردەمی ئیمپراتۆرییەتی بێزەنتی بەردەوامیی ھەبوو.[٨] لە سەدەی یازدەدا، تورکە سەلجوقییەکان دەستیان بە کۆچکردن کرد، لەو دەمە شانشینیی ڕۆم فەرمانڕەوایی لە خاکی ئەنادۆڵ دەکرد، ئەمەش تاکوو داگیرکردنی ئەنادۆل لەلایەن مەغۆلەکان لە ساڵی ١٢٤٣ بەردەوامیی ھەبوو، لەدوای داگیرکارییەکە ئەوا ئەنادۆل دابەشکرا بۆ چەند یەکەیەکی کارگێڕی.[٩] دواتر لە سەدەی سێزدەھەمدا، ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی سەریھەڵدا. عوسمانییەکان کاریان لەسەر بە تورککردنی ناوچەکە دەکرد. لە ساڵی ١٤٥٣، سوڵتان محەممەدی دووەم توانی شاری قوستەنتینە (ئیستەمبۆلی ئەمڕۆ) بخاتە ژێر دەستی خۆیەوە خۆیەوە. دوای ئەویش، لەلایەن سوڵتان سەلیمی یەکەم دەسەڵاتی فەرمانڕەوایی عوسمانییەکان فراوانتر بوو. لە سەردەمی دەسەڵاتی سوڵتان سولەیمان قانوونی، ئەوا دەوڵەتی عوسمانی بوو بە ھێزێکی جیھانی.[١٠][١١] دوابەدوای سەدەی ھەژدەھەم، دەسەڵاتی عوسمانییەکان بەرەو پووکانەوە چوو، ئەمەش بەوەی کۆمەڵێک ناوچەیان لەدەستدا و کۆمەڵێک جەنگیشیان دۆڕاند.[١٢] بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان، سوڵتان مەحموودی دووەم کۆمەڵێک ھەنگاوی نا بۆ بە ھاوچەرخکردنی دەوڵەتەکە، ئەمەش لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەم بوو.[١٣] دواتر شۆڕشی لاوانی تورک لە ساڵی ١٩٠٨، بووە ھۆی سنووردارکردنی زیاتری دەسەڵاتی عوسمانی ئەمەش لەڕێی بەکارخستنەوەی پەرلەمانی تورکیا بوو، کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ و لە ساڵی ١٨٧٨ لە کارخرا بوو. ئەم ھەنگاوە وای کرد کە دەوڵەتی عوسمانیی ببێتە وڵاتێکی فرە حیزبی.[١٤][١٥] کودەتای سەربازیی ساڵی ١٩١٣، دەوڵەتی عوسمانی خستە ژێر دەسەڵاتی سێ پاشاوە، ئەوەش بەھۆکاری سەرەکیی دادەنرێت بە خزاندنی دەوڵەتەکە بۆ ناو جەنگی جیھانیی یەکەم لە ساڵی ١٩١٤. ھەر لەو جەنگەدا، عوسمانییەکان کەوتنە بەر جینۆسایدکردنی ئەرمەن، ئاشووری و یۆنانییەکان.[ا][١٨] لە دوای جەنگەکە، کە دەوڵەتی عوسمانی و وڵاتانی دیکەی ھێزی ناوەندی شکستیان ھێنا ئەوا دەوڵەتی عوسمانی دابەش بوو.[١٩] جەنگی سەربەخۆخوازانی تورک لەدژی داگیرکاریی ھێزە ھاوپەیمانەکان وای کرد کە ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی ھەڵبوەشێتەوە لە ١ی تشرینی دووەمی ١٩٢٢، لەلایەکی دیکەشەوە پەیمانی لۆزان واژووکرا (بووە ھۆی ھەڵوەشانەوەی پەیمانی سێڤر). دوابەدوای ئەم ڕووداوانە، لە نیوەی دووەمی ١٩٢٣ کۆماری تورکیا بە سەرکردایەتیی مستەفا کەمال ئەتاتورک دامەزرا. ئەتاتورک چاکسازیی و ڕێکخستنی نوێی ھێنایە وڵاتەکەوە ئەوەش لەڕێی بە سێکولارکردنی وڵات، بە ناوەندیکردنی وڵات و دانانی سیستمی پەرلەمانی؛ دواتر لە ساڵی ٢٠١٧، لە ئەنجامی ڕیفراندۆمێک ئەو سیستمە گۆڕا بۆ سیستمی سەرۆکایەتی. لەدوای ئەو بڕیارە، دەوڵەتی نوێی تورکیا کە لەلایەن ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکرێت وەک وڵاتێکی ئیسلامی و دەسەڵاتخوازی تەماشا دەکرێت.[٢٠][٢١][٢٢][٢٣][٢٤]

تورکیا وڵاتێکی بەھێزە لە ناوچەکەیدا و وەک وڵاتێکی نوێی پیشەسازیی دەناسرێت،[٢٥] بەتایبەتیش بەھۆی پێگە جیۆپۆلیتیکەکەی.[٢٦] ئابووریی تورکیا بە یەکێک لە وڵاتە خێرا گەشەکردوو و یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکان دادەنرێت، وڵاتەکە لە ڕیزبەندی بیستەمدایە لە ئاستی وڵاتانی جیھان بۆ داھاتی ناوخۆ. تورکیا ئەندامە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ناتۆ، بانکی جیھانی، سندووقی نێونەتەوەییی پارە و گرووپی ٢٠. تورکیا لەوەتەی ساڵی ١٩٥٠، بووەتە ئەندامێکی ھەرە زووەکانی ئەنجومەنی ئەورووپا. وڵاتەکە لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٥ەوە، لە دانوستاندن دایە بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا.

وشەناسی دەستکاری

ناوی تورکیا لە وشەی تورکەوە وەرگیراوە، تورک ئەو ھۆزە بوون لە تورکیای ئێستادا ژیاون لە سەدەی شەشی زایینییەوە، و چینییەکان یەکەم کەس بوون کە ئەو ناوەیان بەکارھێنا بۆ ئەو خەڵکانەی لە باشووری شاخەکانی ئاڵتای دەژیان لە ناوەڕاستی ئاسیادا.

وشەی تورکیا لە زمانی ئینگلیزی لە وشەیەکی زمانی لاتینی سەردەمی ناوەڕاست وەرگیراوە، ئەویش وشەی (Turchia/Turquia)، کە بەمانای خاکی تورکەکان دێت.[٢٧] بەکارھێنانی وشەی تورکیا لە زمانی ئینگلیزی ناوەڕاستدا، بۆ کارە سەرەتایییەکانی نووسەری بەریتانی جێفری چۆسەر دەگەڕێتەوە، ئەوەش کاتێک لە کتێبی (The Book of the Duchess) بەکاری ھێنا کە کتێبێکە لە دەورووبەری ساڵی ١٣٦٩ بڵاوکراوەتەوە. دەستەواژەی خاکی تورکەکان لە دوای سەدەی پانزدەھەم بەکارھات، بەتایبەتیش لە شیعردا. مێژووی ڕێنووسی تورکیا بەم جۆرە نوێیە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٧١٩.[٢٨]

مێژوو دەستکاری

سەردەمە دێرینەکان دەستکاری

 
کتێبخانەیەک لە شاری ئیفسوسی ئیغریقی دێرین لە ئەنادۆڵ، دەگەڕێتەوە بۆ ١٢٥ پ. ز

ئاسەوارناسەکانی تورکیا بەڵگەیەکیان دۆزییەوە کە ئاماژە بە بوونی کۆمەڵگەی پێشکەوتوو دەکات لە شوێنی تورکیای ئێستادا لە ساڵی ٦٠٠٠ پێش زایینەوە، و بەپێی ئەوەی لە ڕووی مێژوویییەوە نووسراوە، ھیتییەکان بۆ یەکەم جار ئەم ناوچانەیان ئاوەدان کردووەتەوە، لە ساڵەکانی ٢٠٠٠ پ. ز ھیتییەکان دەستیان بە کۆچکردن کرد لە ئەورووپا و ناوەڕاستی ئاسیاوە بۆ بەرزایییەکانی ئەنادۆڵ. دوای سەدان ساڵ ئەم ھیتییانە توانیان دەست بگرن بەسەر زۆربەی ناوچەکەدا، و لە ساڵی ١٥٠٠پ. ز توانیان ئیمپڕاتۆرییەتێکی بەھێز دابمەزرێنن و ببن بە یەکەم سەرکردەکانی ناوچەکە، دواتر بەشێکی فراوانی بەرزایییەکانی ئەنادۆڵ کەوتە دەستی فەریجی و لیدییەکان و ھەندێک کۆمەڵیتر، ئەمەش لە ماوەی نزیکەی ساڵی ١٢٠٠ تا ٥٠٠ پ. ز بوو، ھەر لە ھەمان ماوەدا یۆنانییەکان چەندین دەوڵەتی بچووکیان دروست کرد لەسەر کەنارەکانی دەریای ئێژە لە بەرزایییەکانی ئەنادۆڵدا.

و ئیمپڕاتۆری فارسی توانی دەسەڵاتی بکێشێت بەسەر ئەنادۆڵ و تراقیادا ھەتا گەیشتنی ئەسکەندەری مەزن، پاشای مەقدوونیا، ئەو کاتە سوپای فارس شکان لە ساڵی ٣٣١پ. ز، لە دوای مردنی ئەسکەندەری گەورە ساڵی ٣٢٣پ. ز ناوچەی ئەنادۆڵ بوو بە مەیدانی شەڕ و کوشتار لە زنجیرەی ئەو شەڕانەی جێنشینەکانی ئەسکەندەر ھەڵیان دەگیرساند، پاشان چەند مەمالیکێکی بچووک دامەزران ھەتا ساڵی ٦٣پ. ز، دواتر کۆتاییان پێھات کاتێک سەرکردەی بۆمبی دەستی گرت بەسەر ھەرێمەکەدا و کۆنتڕۆڵی کرد، لە دوای ئەوە بارودۆخەکە جێگیر بوو لەژێر دەسەڵاتی ڕۆمانییدا کە نزیکەی ٤٠٠ ساڵ بەردەوام بوو.

ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی، قوستەنتیین، کە حوکمی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی دەکرد لە ساڵی ٣٣٠ز، ھەستا بە گواستنەوەی پایتەخت لە ڕۆماوە بۆ یەکێک لە شارە دێرینەکان کە بە بیزەنتە ناودەبرا و دەکەوتە ھەرێمی تراقیا. و ناوی پایتەخت گۆڕا لە بیزەنتەوە بۆ قوستەنتینییە (ئەم شارە ئیستەنبوڵی ئێستایە)، و ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی بوو بە دوو بەشەوە لە ساڵی ٣٩٥ز دا، یەکێکیان ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتی بوو کە ناوچەکانی ئەنادۆڵ و تراقیای دەگرتەوە، و بەشی دووەمیان ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژاوایی بوو. بەبەرەکان غەزووی ڕۆمانی ڕۆژاواییان کرد و دەستیان بەسەردا گرت لە ناوەڕاستی سەدەی پێنجی زایینیدا، بەڵام ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتی کە بە ئیمپڕاتۆری بیزەنتیش ناو دەبرا ماوەیەک گەشەسەندنی بەخۆوە بینی، و بیزەنتییەکان دەستیان بەسەر ھەموو ئەو ناوچانەدا گرتبوو کە ئێستا بە تورکیا ناسراون ھەتا کۆتایییەکانی سەدەی ١١ی زایینی.

تورک و عوسمانییەکان دەستکاری

 
مزگەوتی سەلیمی لە ئەدەرنە، یەکێک لە ئاسەوارە بیناسازییە ناسراوەکانی سەردەمی عوسمانی

تورکە سەلجووقییەکان یەکەم ھۆزی تورکی بوون کە حوکمی تورکیایان کردووە، ھۆزێکی ئیسلام بوون لە ناوەڕاستەکانی ئاسیا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای کاسپیەنەوە ھاتبوون، لە ناوەندی سەدەی ١١ی زایینی توانیان ئەرمەنستان و فەلەستین و زۆربەی ئێران بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە و پاشان غەزووی ناوچەی ئەنادۆڵیان کرد، سالی ١٠٧١ توانیان زۆر لە بەھێزی دەرکەوتنی بیزەنتییەکان کەم بکەنەوە بە سەرکەوتنیان لە شەڕی مەڵازگرد، پاشان تورکە سەلجوقییەکان ئیمپڕاتۆرییەتێکیان دامەزراند کە قۆنیەی ئێستا پایتەختی بوو، لەو کاتەوە وردە وردە ئایینی ئیسلام و زمانی تورکی ناوچەکانی ئەنادۆڵی گرتەوە لە جێگەی مەسیحییەت و زمانی یۆنانی، پاشان مەسیحییەکانی ئەورووپا ھەڵمەتە خاچپەرستییەکانیان دەست پێکرد بە مەبەستی داگیرکرنی قودس و لەم میانەیەشدا ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی توانی سێ یەکی ئەنادۆڵ بگیڕێتەوە بۆ خۆی، و ئیمپڕاتۆری سەلجوقی بەردەوام بوو تا ساڵی ١٢٤٣ز پاشان ڕووبەڕووی غەزووی مەغۆلەکان بوویەوە.

مەغۆل لاواز بوون بەھۆی ناکۆکی ناوخۆیییەوە پاشان داڕمان، لەم میانەیشدا دەسەڵاتی تورکی بەھێز بوو لە ئەنادۆڵدا، لە سەدەی ١٤ی زایینیدا لەسەر دەستی کۆمەڵێکی تورک دەوڵەتێکی بەھێز دامەزرا کە بە عوسمانییەکان ناسرابوون بە گەڕاندنەوە بۆ ناوی دامەزرێنەرەکەیان سوڵتان عوسمانی یەکەم، سالی ١٣٢٦ز بۆرسەیان گرت و کردیان بە پایتەخت بۆ دەوڵەتەکەیان، فراوانبوون دەستی پێکرد ھەتا دەستی گرت بەسەر ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی و بولگاریا و سربیا، پاشان ماوەیەک فراوانبوونەکەی وەستا بەھۆی تێکشکانی بایەزیدی یەکەم ناسراو بە (ھەورە بروسکە) لە ساڵی ١٤٠٢ز، ئەم شکانە ماوەیەکی پێکدادانی سیاسی بە دواداھات، پاشان دەوڵەتی عوسمانی ھاوسەنگییەکەی گەڕاندەوە و بەردەوام بوو لە فراوانبوون لە سەردەمی موڕادی دووەم دواتر سوڵتان محەممەد فاتیح، توانی فەتحی قوستەنتینیە بکات لە ساڵی ١٤٥٣ز و کردیان بە پایتەخت بۆ دەوڵەتەکەیان و ناوەکەی گۆڕی بۆ ئیسلامبول (ئیتسەنبوڵی ئێستا) و بەمەش کۆتایی بە بوونی بیزەنتی ھێنا لە ناوچەکەدا.

بەردەوام بوون لەسەر فراوانبوون و گەشەسەندن، لەسەردەمی سوڵتان سەلیمی یەکەمدا بە لای ڕۆژھەڵاتدا دەوڵەت فراوان بوو، سووریایان گرت لە ساڵی ١٥١٦ و میسر لە سالی ١٥١٧ و پاشان لە سەردەمی سوڵتان سولەیمان قانونی کە لە ئەورووپادا بە سولەیمانی مەزن ناسراوە دەوڵەت گەیشتە بەرزترین ئاستی و پێشکەوتن و گەشەسەندنێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی و سنووری دەوڵەتەکەی فراوان کرد، بەڵام دواتر چەند قۆناغێکی گەڕانە دواوەی بەخۆوە بینی ھەرچەن چەند ماوەیەکی گەشەسەندن و چاکسازی تری ھەبوو، بەڵام لە ئاستی ئەوەدا نەبوون بیگەڕێننەوە بۆ دۆخی پێشتری.

کۆماری تورکیا دەستکاری

داگیرکردنی ئەستەمبول لەلایەن ھێزە ھاوپەیمانەکان لە ساڵی ١٩١٨ واتە لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەمدا، وای کرد کە بزووتنەوەی نەتەوەییی تورک لەسەر دەستی مستەفا کەمال ئەتاتورک دابمەزرێت. ئەتاتورک فەرماندەیەکی سەربازیی بوو کە لەڕێی جەنگەکانی گالیپۆلی و جەنگی سەربەخۆییی تورک (١٩١٩–١٩٢٣) ناوبانگی دەرکرد بوو، داوای ھەڵوەشاندنی پەیماننامەی سیڤەر (١٩٢٠) کرد.[٢٩]

لە ١٨ی ئەیلوولی ١٩٢٢، ھێزەکانی یۆنان، ئەرمەن و فەڕەنسا لە تورکیا دوورخرانەوە.[٣٠] دوای ئەوە حکوومەتی کاربەڕێکەری تورکیا خۆی وەک ناوەندێکی فەرمی لە ٢٣ی نیسانی ١٩٢٠ ناساند، لەڕێی یاساوە قۆناغی گواستنەوەی یاساکانیی دەوڵەتی عوسمانی گۆڕی بۆ سیستمێکی نوێی کۆماری. لە ١ی تشرینی دووەمی ١٩٢٢، پەرلەمانی ئەنقەرە بە فەرمی دەوڵەت و سەڵتەنەی عوسمانی ھەڵوەشاندەوە، لە ئەنجامدا دەسەڵاتیی ٦٢٣ ساڵەی عوسمانییەکان بە کۆتایی ھات. لە ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣، پەیماننامەی لۆزان جێگەی پەیماننامەی سیڤەری گرتەوە.[٣١][٣٢] لەڕێی لۆزانەوە، لە ئاستی نێونەتەوەییدا ئەوا دان بە وڵاتێکی نوێ بەناوی کۆماری تورکیا نرا ھەروەھا وەک شوێنگرەوەی دەوڵەتی عوسمانیی تەماشا کرا. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣، بە فەرمی ئەنقەرە کرایە پایتەختی کۆماری تورکیا.[٣٣] لە ڕێی پەیمانی لۆزانەوە مەرجی ڕاگواستنی خەڵک دانرا لە نێوان تورکیا و یۆنان، بە جۆرێک ١٫١ یۆنانی خاکی تورکیایان جێھێشت بەرەو یۆنان، لە بەرامبەردا ٣٨٠٬٠٠٠ موسڵمان لە یۆنانەوە گواسترانەوە بۆ تورکیا.[٣٤] مستەفا کەمال ئەتاتورک بوو بە یەکەم سەرۆککۆماری تورکیا، دوابەدوای ئەوە کۆمەڵێک ڕێکخستن و چاکسازیی دەستپێکرد، لە ناویاندا سیستمی پاشایەتیی دەستووریی عوسمانییەکان گۆڕدرا بۆ سیستمی دەوڵەتی نەتەوەیی کە تێیدا پشت بە سیستمی پەرلەمانی لە چوارچێوەی دەستوورێکی سێکولار کاردەکات.[٣٥] لە ساڵی ١٩٣٤، یاسای پاشناو (نازناو) پەسەندکرا، بەم ھۆیەوە مستەفا کەمال نازناوی «ئەتاتورک» (باوکی تورک) پێدرا.[٣٦]

دوای ڕێککەوتننامەی مۆنترو لە ساڵی ١٩٣٦، تورکیا دەسەڵاتی بەسەر ڕووبەرە ئاوییەکەی بۆ گەڕاوە لەوانە بۆ سەر داردانیل، بۆسفۆر و ھەروەھا دەریای مەرمەرە.[٣٧]

لە دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا، بەشێک لە کوردان و بەتایبەت کوردانی زازا، کە لەماوەی سەردەمی عوسمانییەکان لەلایەن ئاغاکانەوە سەپەرشتیی دەکران ئەوا ڕاپەرین لە دژی چاکسازییەکانی ئەتاتورک بەتایبەت لەسەر پرسەکانی بە سێکولارکردنی دەوڵەت (لەلایەن شێخ سەعیدی پیران دژایەتی دەکرا)[٣٨] و چاکسازی لە موڵک. لە ئەنجامی ئەوەدا، ڕاپەرین پاشان ڕەشەکووژیی دەرسیم ڕوویدا لە ساڵانی ١٩٣٧–١٩٣٨.[٣٩] ئەم ڕاپەرینە لەڕێی ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە سەرکوتکرا.

لە ڕۆژی ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨، عیسمەت ئینونو بوو بە دووەم سەرۆککۆماری تورکیا لەدوای ئەتاتورک. لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٣٩، دەوڵەتی خەتای لەڕێی ڕێفراندۆمێکەوە خۆیان خستە پاڵ دەوڵەتی تورکیا، لە ئێستادا ئەو ناوچەیە بووەتە پارێزگای خەتای. لە ماوەی جەنگی جیھانیی دووەمدا، تورکیا بە سروشتی خۆی مایەوە. لە کۆتایییەکانی جەنگەکە، لە ڕۆژی ٢٣ی شوباتی ١٩٤٥ ھاتە پاڵ ھێزە ھاوپەیمانەکان. دواتر لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٤٥، تورکیا بووە ئەندامی چارتەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.[٤٠] بۆ ساڵی دواتر، سیستمی تاک حیزبی لە تورکیا کۆتایی ھات، لە ھەڵبژاردنی گشتیی ١٩٤٦ دا، ھەڵبژاردنێکی فرەحیزب بەڕێوە چوو. لە ساڵی ١٩٥٠، تورکیا بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی ئەورووپا.

پارتی دیموکراتی کە لەلایەن جەلال بایار دامەزرابوو ئەوا ھەڵبژاردنەکانی ١٩٥٠، ١٩٥٤ و ١٩٥٧ی بردەوە و بۆ ماوەی دە ساڵێک توانی دەسەڵات بگرێتە دەست، لەوکاتەشدا جەلال بوو بە سەرۆککۆمار و عەدنان مەندەرس کرا بە سەرۆکوەزیرانی تورکیا. دوای ئەوەی لە جەنگی کۆریا وەک ھێزێکی نەتەوە یەکگرتووەکان جەنگا، ئەوا لە ساڵی ١٩٥٣ تورکیا بوو بە ئەندامی ناتۆ. تورکیا بووە بەربەستێکیش لەدژی فراوانبوونی دەسەڵاتەکانی یەکێتیی سۆڤیەت لە دەریای ناوین.

دەوڵەتی تورکیا لە ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٨٠، لە وڵاتێکی فرەحیزبی دیموکراسییەوە تووشی دوو کودەتای سەربازیی بوویەوە، ئەمەش جگە لە دەکردنی بەیاننامە و فەرمانە سەربازییەکانی ساڵانی ١٩٧١ و ١٩٩٧.[٤١][٤٢] لە ساڵانی ١٩٦٠ بۆ کۆتایییەکانی سەدەی بیستەم، کۆمەڵێک سیاسیی بەناوبانگ بوونە براوەی ھەڵبژاردنەکان لەوانە سولەیمان دەمیرەل، بولەنت ئەجەڤیت و تورگوت ئۆزال.

لەوەتەی ساڵی ١٩٨٤، ناکۆکیی و جەنگ کەوتە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و دەوڵەتی تورکیا، ئەمەش بەتایبەت لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیای گرتەوە کە دەکاتە باکووری کوردستان. لە ئەنجامی ئەو پێکدادانە چەکدارییانە، زیاتر لە ٤٠ ھەزار کەس کووژراون.[٤٣][٤٤][٤٥] بەھۆی ئەم جەنگەوە، ھەریەکە لە ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا پەکەکەیان وەک دامەزراوەیەکی تیرۆریستی دانا.[٤٦][٤٧] لە ساڵی ١٩٩٩، عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە ڕێبەری پەکەکەیە ئەوا لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیر دەکرێت و بە تاوانی تیرۆر و خیانەتی نیشتمان حوکمی لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو.[٤٨][٤٩] لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٠، دادگا بڕیاریدا فەرمانی لەسێدارەدانی ئۆجەلان دوابخات تاکوو دادگای مافەکانی مرۆڤ لە یەکێتیی ئەورووپا پێداچوونەوە بۆ بڕیارەکە دەکات.[٥٠] لە ئابی ٢٠٠٢، تورکیا سزای لەسێدارەدانی لەوڵاتەکەی نەھێشت،[٥١] ھەربۆیە لە تشرینی یەکەمدا سزای ئۆجەلان گۆڕدرا بۆ زیندانی ھەتاھەتایە.[٥٢]

بەھۆی بە ئازادکردن و لیبرالکردنی ئابووریی تورکیا ئەوا لە دوای ھەشتاکانی سەدەی بیستەم، ئابووریی تورکیا گەشەکردنی بەخۆیەوە بینی.[٥٣] لە ساڵی ١٩٩٥، تورکیا بوو بە ئەندام لە یەکێتیی گورمرگی ئەورووپا، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٥ دانووستاندنەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا دەستپێکرد بۆ بوون بە ئەندام.[٥٤][٥٥] لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٩، پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا بڕیاریدا کە پرۆسەی دانووستاندنەکان لەگەڵ تورکیا بۆ بە ئەندامبوون ڕابگرێت ئەمەش بەھۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بوو لە تورکیا.[٥٦]

لە ساڵی ٢٠١٣، ناڕەزایییەکی گەورە بەرۆکی حکوومەتی تورکیای گرت لەبەرامبەر پلانی تێکدانی پارکی گەزی لە تەقسیم و گۆڕینی بۆ پڕۆژەی دیکە، ھەر زوو ئەو ناڕەزاییانە گۆڕان بۆ ڕەخنەگرتن و خۆپشاندان دژی سیاسەتە گشتییەکانی حکوومەتی وڵات.[٥٧] لە ساڵی ٢٠١٦، ھەوڵێکی کودەتای سەربازی شکستی ھێنا.[٥٨] لە بەرپەچدانەوەیدا، حکوومەت ھەڵمەتێکی گەورەی گرتنی گومانلێکراوەکانی دەست پێ کرد.[٥٩][٦٠]

لە ماوەی ٩ی تشرینی یەکەم بۆ ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، تورکیا ھەڵمەتێکی سەربازیی لە ڕۆژاوای کوردستان دەستپێکرد.[٦١][٦٢][٦٣]

جوگرافیا دەستکاری

 
شاخی ئارارات، بەرزترین لووتکەی تورکیا

ڕووبەری خاکەکانی تورکیا دەگاتە ٧٧٩، ٤٥٢کم و ٩٧٪ی دەکەوێتە ڕۆژاوای ئاسیاوە و ئەوەی تری دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپاوە، ھەردوو بەشەکە لەیەکتری جیاکراونەتەوە بە بۆسفۆر، دەریای مەرمەڕە و دەردەنیل، بەشە ئەورووپییەکەی تورکیا ڕێژەی ٣٪ خاکی وڵاتەکە پێکدێت.[٦٤] ڕۆژاوای تورکیا بەسەر ڕووباری ئێژەدا دەڕوانێت و باشووری بەسەر دەریای ناوین و سووریا و قوبرس دەڕوانێت و باکووریشی بەسەر دەریای ڕەشدا، ھاوسنوورە لەگەڵ ھەشت دەوڵەت ئەوانیش؛ عێراق و سووریا و ئێران و گورجستان و ئەرمەنستان و یۆنان و ئازەربایجان و بولگاریان.

لە تورکیادا چەندین سەرچاوە ھەن بۆ ئاوی سازگار لە ڕووبار و زرێچەکان، و زیاتر لە سێ یەکی ڕووبەرەکەی خاکی کشتوکاڵییە و دارستانەکان زیاتر لە چارەکێکی زەوییەکانی دادەپۆشن، و چەندین شاخی لە خۆگرتووە بەرزترینیان شاخی ئاراراتە بەرزییەکە دەگاتە ٥١٣٧ مەتر، و تورکیا کۆنتڕۆڵی چەند دوورگەیەکی لەژێر دەستدایە زۆربەیان لە دەریای ئێژە و دەریای ناویندان و گرنگترینیان دوورگەی ئەمڕوزە (٢٧٩کم چوارگۆشەیە).

ھەروەھا لە تورکیادا ژمارەیەکی زۆر دەریای سوێر ھەیە، لەگەڵ چەندیین ڕووباردا، بەڵام زۆربەی ڕووبارەکان لە ھاویندا وشک دەبن، و ھاوینەکەی جیادەکرێتەوە بە پلەی گەرمای بەرز و وشکی، بەڵام لە وەرزی بەھاردا دۆڵەکانی زۆربەی ئەم ڕووبارانە پڕ دەبن لە ئاو کە لە تاڤگە و بەرزایییەکانەوە دەڕژێن لە دوای توانەوەی بەفری بەستووی سەر لووتکەکانیان.

زۆربەی ناوچەکانی دەکەونە تراقیا و بەشە کەنارییەکانی ئەنادۆڵ لە نزمایی و دەشتی سەوزی درێژەوەبوو پێک دێن، و تورکیا لە ڕووی سروشتییەوە دابەش دەبێت بۆ چوار ھەرێمی سروشتی کە ئەمانەی خوارەوەن؛

 
یەکێک لە دۆڵە بەردیینەکانی تورکیا
  1. دەشتایییەکانی باکوور؛ ناوچەی تراقیا دەگرێتەوە، دەکەوێتە لەسەر کەناری دەریای ڕەش، سەوزەڵانێکی فراوانە کە لەبارە بۆ کشتوکاڵ و لەوەڕ، و جووتیارەکان میوە و گەنمەشامی و گوێز و توتنی تیا دەڕوێنن.
  2. دۆڵەکانی ڕۆژاوای باکوور؛ ئەمەش دۆڵی ڕووبارەکان دەگرێتەوە، کە بە فراوانی و بەپیتی جیادەکرێنەوە، درێژدەبێتەوە بە کەنارەکانی دەریای ئیجەدا، و ئەم ناوچەیە جۆ و گەنمەشامی و زەیتون و توتن و گەنم بەرھەم دەھێنێت، و دەستکەوتی ئەم ناوچەیە بە ئەندازەی دەستکەوتی ھەموو ھەرێمەکانی ترە.
  3. دەشتایییەکانی باشوور؛ ھێڵێکی تەسکە لەسەر کەناری دەریای ناوین، و خۆڵەکەی بەپیتی جیادەکرێتەوە، بەرھەمی ھەمەجۆری ھەیە وەک دانەوێڵە و لۆکە و زەیتون.
  4. بانی ڕۆژاوای باشوور؛ لە چەند بان و دۆڵی ڕووباری جیاواز پێک دێت، لە ناوچەکانی ناوەڕاستی دەشتی ئەنادۆڵەوە درێژدەبێتەوە، بارانی زۆر کەمە، و جۆ و گەنم دەچێنرێت لە دۆڵەکاندا.
  5. دەشتایییەکانی ڕۆژھەڵات؛ ناوچەیەکی بێ پیت و شاخی بەرزی تیایە، ئەم ناوچەیە سنووری ھەرێمی دەشتایییەکانی ڕۆژاوا دەگرێتەوە تا سنووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا، و شاخی ئارارات دەکەوێتە ئەم ناوچەیەوە کەبەرزترین لووتکەی تورکیایە.
  6. بەرزایییەکانی شاخەکانی باکوور؛ ھەروەھا پێی ئەوترێت ھەرێمی شاخەکانی بوونت، دەکەوێتە نێوان دەشتایییەکانی باکوور و بانەکانی ئەنادۆڵ.
  7. بەرزایییەکانی شاخەکانی باشوور؛ زنجیرە شاخەکانی تراقیا و ھەندێک زنجیرە شاخی بچووکی تر دەگرێتەوە کە دەکەونە لای باشووری بانی ئەنادۆڵەوە.
  8. نزمایییەکانی نێوان دوو ڕووبار؛ دەشتی بە پیتن، دۆڵی ڕێڕەوی ڕووبارەکان دەگرێتەوە، دەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژھەڵاتی بانی ئەنادۆڵەوە، دانەوێڵە و میوە لەم ناوچەیەدا دەچێنرێت لەبەر بە پیتی خاکەکەی.

کەش و ھەوا دەستکاری

کەش وھەوای تورکیا لە ھەرێمێکەوە بۆ ھەرێمێکی تر زۆر جیاوازە، لە ناوچەکانی تراقیا و کەنارەکانی دەکەونە باشوور و ڕۆژاوای بانی ئەنادۆڵەوە، زستان ھاوسەنگ و باراناوییە و ھاوینیان زۆر گەرم و وشکە، پلەکانی گەرما لە ھاویندا دەگاتە ٣٢ پلەی سەدی لە کەنارەکانی دەریای ئێژەدا، بەڵام لە کەنارەکانی دەریای ڕەشدا ھاوین کەمتر گەرمە، و تێکڕای پلەی گەرما ٢٢ پلەی سەدییە.

تێکڕای بارانبارینی ساڵانە لە ناوچە کەنارییەکانی ھەریەک لە دەریای ئیجە و دەریای ناوین لە نێوان ٥٠–٧٥سم، بەڵام ئەو ھەرێمانەی دەکەونە سەر دەریای ڕەش تێکڕای بارانبارینییان دەگاتە ٢٥٠سم لە ساڵێکدا.

وەرزی ھاوین ھاوسەنگە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا لەکاتێکدا زستانی زۆر سەخت و ساردە، پلەی گەرما دەگاتە ٤٠ پلە لەژێر سفرەوە، بەڵام باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا و بەشەکانی ناوخۆی بەرزایییەکانی ئەنادۆڵ زستانیان زۆر ساردە لەگڵ ھەڵکردنی زریانی بەفری زۆر توند، وەرزی ھاوینیان گەرما و وشکە لەگەڵ بوونی ڕەشەبادا.

دیمۆگرافیا دەستکاری

گرووپە ڕەگەزییەکان لە تورکیادا (٢٠٠٨)[٦٥]
گرووپە ڕەگەزییەکان ڕێژە
تورک
  
٧٥٫٠٪
کورد
  
١٥٫٧٪
ئەوانی تر
  
٨٫٣٪

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی تورکیا ٧٥٬٨٣٧٬٠٢٠ کەس بووە کە دەکاتە ١٫٠٥ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٩٫٨ ساڵە. ھەروەھا ٧٤ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٦٦] لە تورکیادا دەیان نەژادی جیاواز دەژین کە ھۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی کە ناوچەیەکی فراوانی دەگرتەوە لە ئاسیا و ئەورووپا و ئەفریقادا، و حوکمی چەندین نەتەوەی کردووە، ئاماری فەڕمی نییە بۆ ژمارەی دانیشتووان بەپێی نەژاد، لەبەر ئەوەی حوکمەتی تورکیا بە چاوپۆشی لە نەژادیان، تورکیا بە وڵاتی تورک ھەژمار دەکات، کە ئەمەش ڕەت دەکرێتەوە لەلایەن نەژادەکانیترەوە بەتایبەتی کورد. بەپێی خەمڵاندن لەم بوارەدا، تورکەکان زۆرترین دانیشتووانی تورکیا دەگرنەوە کە دەگەنە ٦٦٪، پاشان کوردەکان بە ڕێژەی (٢٠٪) و دواتر زازا (کە ھەر کوردن بەڵام بە دیالێکتێکی جیاواز ئەدوێن) و ڕێژەیان ٥٫٧٪، و ڕێژەی عەرەب ١٪ وجەرکەس ٠٪، ٥ و جۆرجی ٠٫٥٪ و چەند کەمایەتییەکی تر ھەن وەک ئەرمەن و یۆنانی و ئاشوری و کلدان و بەنتی و بۆسنەیی و ئەلبانی و چیچانی بولگار و لازی و ئەوانیتر؛ و کەمایەتییە قەڕمی و تەتەری و ئەزەری و غاغازی و ئۆزبەگی و و قیرغیزی و تورکمانی و کازاخی بە کەمایەتی تورکی ھەژمار دەکرێن.

کۆچ نشین دەستکاری

چەندین کۆمەڵی کۆچکردووی گەورەی تورکی ھەیە لە دەرەوەی تورکیادا و زۆربەیان لە وڵاتەکانی یەکێتیی ئەورووپادا کۆدەبنەوە، بۆ نموونە گەورەترین کۆمەڵگەی کۆچ نشینی تورکیا لە ئەڵمانیایە، کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی ٤ ملیۆن کەس، ھەروەک چەن کۆمەڵێکی کۆچکردووی تورکی گەورە ھەن لە وڵاتە یەکگرتووەکان و کەنەدا و ئوسترالیا.

زمان دەستکاری

زمانی فەرمی تورکیا، زمانی تورکییە، کە زۆرینەی دانیشتووانی وڵاتەکە پێی ئەدوێن، ھەروەھا لە ئاستی جیھاندا زۆرترین قسەکەری ھەیە لە نێو زمانە تورکییەکان.[٦٧][٦٨][٦٩] زمانی کوردی بەتایبەت کورمانجی بە پلەی دووەم دێت.[٦٧] نزیکەی ٢٫٣٩٪ دانیشتووان بە زمانی عەرەبی و زازاکی قسە دەکەن، ھەروەھا زمانەکانی تر زمانی کەمایەتییەکانی تری وڵاتەکەیە،[٧٠] وەک؛ ئارامی و ئەرمەنی و ئەلبانی و جۆرجی و یۆنانی و لازی و چەرکەسی.[٧١][٧٢] ھەروەھا زمانی تورکی چەندین دیالێکتی ھەیە، ئەگوڕێت بەپێی ئەو ناوچانەی دەوریان داون، زمانەکانی ئینگلیسی و ئەڵمانی و فەڕەنسی بڵاوە بە تایبەت لە نێو چینە بەرزەکاندا و لە شارە گەورەکاندا و لە ناوچە گەشت وگوزارییەکان، و زمانی ئەڵمانی بڵاوە لە نێو چینی کرێکارەکان، کە لە ڕۆژانێکدا لە ئەڵمانیا ئیشیان کردووە.

ئایین دەستکاری

ئایینەکان لە تورکیادا
ئایینەکان ڕێژە
ئیسلام
  
٩٩٫٠٪
ئەوانی تر
  
١٫٠٪

زۆربەی دانیشتووانی تورکیا ئیسلامن، بەڵام دەوڵەتی تورکیا سێکولارە و ئایینێکی فەڕمی نییە ھەروەک دەستووری تورکی باوەڕی بە سەربەستی ئایین و بیروباوەڕ ھەیە.[٧٣][٧٤] بەپێی ئامارەکان ٩٩٪ تورکیا موسڵمانن، لە نێو ئەمانیشدا (٨٥–٩٠٪) لەسەر مەزھەبی سوننەن و (١٠–١٥٪) پەیڕەوی شیعە دەکەن و ژمارەیان دەگاتە ٧ بۆ ١٠ ملیۆن کەس، و ڕێژەی مەسیحییەت ٠٫١٪ کە زۆربەیان ئەرسەدۆکسین و ڕێژەی یەھودی ٠٫٠٤. ٪ جێبەجێبوونی عیلمانییەت لە تورکیا لە بیری کەمالییەوە ھاتووە کە دەگەڕێتەوە بۆ کەمال ئەتاتورک، دامەزراوە ئیسلامییەکان و پیاوانی ئایینی دەبرێن بەڕێوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئایینی کە ساڵی ١٩٢٤ دامەزرا، کە ھەڵدەستێت بە پاراستن و بنیاتنانەوەی ٧٥، ٠٠٠ مزگەوت لە وڵاتەکەدا، ڕێکخراوە ئایینییەکانی تر بە شێوەیەکی فەڕمی پاڵپشت ناکرێن بەڵام لە بەرامبەردا بەڕێوەبردنی خۆیی و ئازادی ئیشکردنیان ھەیە.

سیاسەت دەستکاری

ڕژێمی سیاسی دەستکاری

دەوڵەتی تورکیا ڕژێمێکی سیاسی ھەیە کە وەک ڕێکخراوە دیموکراسییەکانی ڕۆژاوایە، و بە گشتی دابەش دەبێت بۆ یاسادانان و جێبەجێکردن و تەحقیق کەران، و وڵات ژیانی دیموکراسی بەخۆیەوە بینی دوای جێبەجێکردنی دەستووری ١٩٨٢ دوای چەند ساڵێک لە حوکمی سەربازی، مەجلیسی نەتەوەیی تورکی یان پەرلەمان (Türkiye Büyük Millet Meclisi)مەجلیسی یاسادانان پێک دەھێنێت، مەجلیسەکە پێک ھاتووە لە ٥٥٠ نوێنەر، ھەر پێنج ساڵ جارێک ھەڵدەبژێردرێن ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە، ھەموو ھاووڵاتییەکی دانیشتووی تورکیا مافی ھەڵبژاردنی ھەیە لە تەمەنی ھەژدە ساڵییەوە، بەرزترین ئاستی سیاسی لە وڵاتدا سەرۆکی دەوڵەتە، کە حەوت ساڵ جارێک لەلایەن پەرلەمانەوە ھەڵدەبژێردرێت، ڕێگە نادرێت بە دووبارە ھەڵبژاردنەوەی بەپێی دەستوور، سەرۆکی دەوڵەت سەرۆکی پارتی سەرکەوتوو لە ھەڵبژاردندا ڕادەسپێرێت بۆ پێکھێنانی حکوومەت، تا ببێت بە سەرۆکی حکوومەت، پاشان سەرۆکی دەوڵەت ھەڵدەسێت بە قبوڵکردن یان ڕەتکردنەوەی ئەندامەکانی حکوومەت، دادگای دەستووری بەرزترین دادگای تورکیایە، دادگا ھەڵدەسێت بە چێککردنی مەودای لەیەکچوونی یاسا دەرچووەکانی پەرلەمان لەگەڵ بەندەکانی دەستووردا.

کورتەیەکی مێژوویی دەستکاری

 
عەبدوڵڵا گول، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ٢٠٠٧وە.

سوپای بەھێزی تورکیا-کە خۆی بە پارێزەری سیستەمی عیلمانی وڵات دەزانێ و ڕابردوێکی درێژی ھەیە لە دەستێوەردان لە کاروباری سیاسی ئەو وڵاتەدا. بەلام لەم ساڵانەی دواییدا کە ھەوڵەکانی تورکیا بۆ چونە ناو یەکێتیی ئەورووپا چڕتر بوونەتەوە ھەبوونی سوپا لە ژیانی سڤیلی تورکیا کەمتر بووە و دستێوەردانەکانیشی لەسیاسەتدا سنووردارتر کراوە. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا لە کاتی ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٧ بە قووڵ بوونەوەی ململانێی نیوان عسلمانییەکان و پارتی داد و گەشەپێدان کە بە ئیسلامی بوون تۆمەتبار دەکرا، سوپا گومانی خستە سەرحکومەت دەربارەی پابەندنەبونی بە بنەماکانی عەلمانییەت و ھەرەشەشی کرد لەدەست کاروباری سیاسی وەربدات گەر سیستەمی عەلمانی تورکیا بکەوێتە مەترسیی.

لەگەڵ ئەوەشدا پارتی دادوگەشە پێدانی تورکیا کە ئێستا دەسەڵاتی تورکیای بەدەستەوەیە، بەردەوامە لە ململانێکانی لەگەڵ سوپا و توانیویەتی پشتیوانییەکی ناوخۆیی ودەرەکی فراوان دەستەبەر بکات بۆ سنووردار کردنی دەسەلاتی سوپا. حکوومەتی تورکیا توانی بۆجاری یەکەم لە مێژووی ولاتەکەیدا کۆمەڵێک ژەنراڵ و ئەفسەری ئێستا و پێشوی سوپای تورکیا بە بیانوی دەستوەردان لە کاروباری حکوومەت و ھەوڵدان بۆکودەتا لە چوارچێوەی دۆسیەی ئەرگەنەکۆندا ڕاپێچی دادگا بکات.

چارەنوسی دوورگەی قوبرس و کێشەی سنوورەکانی لە دەریای ئێژە لەگەڵ وڵاتی یۆنان وەکوو یەکێک لە کێشە ئاڵۆزەکانی سیاسەتی دەرەوەیی ئەنقەرە وای کردووە بە درێژایی دەیان ساڵی ڕابردوو پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئەو ولاتەدا ئاڵۆز بێت.

حکوومەتی تورکیا ماوەی زباتر لە ٥٤ ساڵە داوای کردووە ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا بەلام تاوەکو ئێستا ئەو داواکارییەی پەسندنەکراوە و تەنیا لە ساڵی ١٩٩٩دا حکوومەتی ئەردۆگان توانی وڵاتەکەی بکاتە کاندیدی ئەندامبوون لە یەکێتیی ئەورووپا. یەکێتیی ئەورووپا داوای ھەندێک چاکسازی بنەڕەتی دەکات لە تورکیا لە بواری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیدا. سزای لەسێدارەدان لە تورکیا ھەڵگیراوە و ھەنگاوی جیدی بۆ نەھێشتنی ئەشکەنجە ھاوێژراون ھەروھا یاسای سزای وڵاتیش چاکسازی بەسەر ھاتووە. ھەندێک چاکسازی لەبارەی مافەکانی مرۆڤ و مافی کەمایەتییەکان و سیستەمی پەروەردە و بواری ڕاگەیاندن کراون. تورکیا تەنیا ٨٪ خاکی ولاتەکەی لە ئەورووپادایە. لەگەڵ ئەوەشدا تورکیا زیاتر لە دەیان ساڵە کە ئەندامی ڕێکخراوی ھاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)یە.

پاڵاوتنی عەبدوڵڵا گول -وەزیری دەرەوەی پێشو- لەلایەن پارتی داد وگەشەپێدانەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری دژایەتی توندی عیلمانییەکانی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە. بەڵام لە ئاکام دا پاش چەند مانگ مشتومڕ لە ساڵی ٢٠٠٧ پارلەمانی تورکیا عەبدوڵا گولی وەک سەرۆک کۆمار و شوێنگرەوەی ئەحمەد نەجدەت سەزەر ھەڵبژارد. عەلمانییەکانی تورکیا نیگەران بوون لەوەی کە سەرۆک کۆمارێک بچێتە کۆشکی چانقایا کە ڕابردوویەکی ئیسلامیی ھەیە و خانمەکەیشی کە دەبێتە خانمی یەکەمی تورکیا لەچک بەسەر بێت. لەبەر ئەوە بەرپرسە باڵاکانی سوپا و پارتی گەلی کۆماری لە ئاھەنگی سوێند خواردنی گولدا بەشدار نەبوون. عەبدوڵا گول لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆگان و ھاوبیرەکانی لە ٢٠٠١ دا پارتێکی نوێیان بە ناوی پارتی داد و گەشەپێدان دامەزراند و ھەوڵیان دا لە ڕابردوی ئیسلامی خۆیان دورکەونەوە. ئەو پارتە پارتێکی سیاسییە و کەسانی لە ڕەوت و بیرکردنەوەی جیاواز لە دەورەی یەک کۆکردووەتەوە؛ و لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٢ دا سەرکەوتنی بەدەست ھێنا و عەبدوڵا گول بوو بە سەرۆک وەزیر. وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن گولەوە بەھۆی ئەوە بوو کە ئەوکاتە ئەردۆگان قەدەغەی وەرگرتنی پۆستی سیاسی لەسەر ھەبوو، سەرەتا گول بووە سەرۆک وەزیر تا ئەو کێشەیەی لەسەر ئەردۆگان ھەبوو کەوت دوای چەند مانگێک پاشان ئەردۆگان کاروباری سەرۆک وەزیرانی گرتە دەست.

سیاسەتی دەرەوە دەستکاری

تورکیا ھەوڵی بە ئەندام بوون دەدات لە یەکێتی ئەورووپادا لە دامەزراندنی یەکێتییەکەوە لە ساڵی ١٩٩٣، و بە فەرمی سیفەتی دەوڵەتێکی پاڵێوراوی وەرگرت لە ساڵی ١٩٩٩ و وتووێژی بە ئەندام بوون دەستی پێکرد ساڵی ٢٠٠٤، و ئەم باسە ئەندامەکانی ئێستای یەکێتی ئەورووپای دوو بەشن لەسەری، ھەندێکیان پشتگیری دەکەن و ئەوانی تر ڕەتی دەکەنەوە و دەڵێن تورکیا وڵاتێکی ئەورووپی نییە و بەشێکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و لە ڕووی سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیرییەوە جیاوازە لە مەرجەکانی بە ئەندامبوون، بەڵام لایەنگرەکانی ئەڵێن؛ کە ئەم بە ئەندامبوونە ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی بیرۆکە توند وتیژەکان دەگرێت لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ھەروەک ئو ئاستە ئابورییە باشەی تورکیا ھەیەتی سوود بە ئابوری ئەورووپا دەگەیەنێت، ئەو ئیشە باشانەی لە ئەنجامی ئەم ھەوڵەی تورکیا و ئەو مەرجانە یەکێتییەکە بۆی دانابوو کەوتەوە، کەمبوونەوەی کۆنتڕۆڵی سوپا بوو بەسەر سیاسەتی وڵات و گەشەکردنی ئازادییەکان و مافی مرۆڤ و بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستە بە مافی کەمایەتییەکان بە تایبەت کورد، ھەروەھا تورکیا ھەوڵێکی زۆری دا لەم دواییانەدا بۆ چارەسەری کێشەی قوبرس، دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٤ دەستی گرتبوو بەسەر بەشی باکووریدا لەژێر ناوی پاراستنی مافی کەمایەتییە تورکییەکەی ئەوێ.

 
ڕەجەب تەییب ئەردۆگان، لەکاتی سەرۆک وەزیرایەتی تورکیا

پەیوەندی تورکی عەرەبی دەستکاری

لە ڕووخانی ئیمپڕاتۆری عوسمانییەوە و دوای ئەوەی وڵاتە عەرەبییەکان دابەش کران لە نێوان دەوڵەتە ئیستعمارییەکان، تورکیا لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتەکەیدا لە سەرەتای سەدەی بیستەوە، ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە لەسەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕۆژاوا بە تایبەت وڵاتە یەکگرتووەکان و ئەورووپا، ھەروەھا سیاسەتە ئاوی و کشتوکاڵییەکانی تورکیا و بنیاتنانی چەندین بەند لەسەر ڕووباری دیجلە و فوڕات کە گرنگن بۆ ژیانی سووریا و عێراق و ھاتنە ناوەوەی سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق (کوردستانی عێراق)، بوو بەھۆی زیادبوونی تەنگەژەی سیاسی بە تایبەت لەگەڵ عێراق، ھەروەک کێشەی ھەرێمی ئەسکەندەرۆنە کە ناکۆک بوون لەسەری لەگەڵ سووریادا و تۆمەتارکردنی سووریا لەلایەن تورکیاوە بەوەی یارمەتی پارتی کرێکارانی کوردستانی ڕاگیراو دەدات لەوەدابوو کە بگاتە ناکۆکی سەربازی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە.

لە دوای ئەوەی پارتە ئیسلامییە میانڕەوەکان حوکمی تورکیایان گرتە دەست لەم ساڵانەی دواییدا، تورکیا ھەوڵی باشکردنی پەیوەندییەکانی دا لەگەڵ دراوسێکانیدا بە تایبەت عەرەب، تورکیا دژی سیاسەتی دروستکردنی کۆمەڵگە جێنشینەکانی ئیسرائیل و ھەڵمەتە سەربازییەکانیان لە دژی خەڵکی فەلەستین وەستاوە چەندین جار، و لە ساڵانی دواییدا پەیوەندی سووریا و تورکیا پێشکەوتنێکی گەورە و گرنگی بە خۆیەوە بینیوە لە زۆر ڕووەوە، لە سیاسەت و ئابوری و گەشت وگوزارەوە و چەندین ڕێکەوتننامەی گەورە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بەستراوە کە پەیوەنییەکانیان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، و زانکۆی حەلەب لە سووریا دکتۆرای فەخری بەخشی بە سەرۆک وەزیرانی تورکیا بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆگان لەبەر ھەڵوێستە جوانەکانی بەرامبەر کێشە عەرەبییەکان، بە تایبەت ھەڵوێستە جوامێرانەکەی بەرامبەر شەڕی ئیسرائیل لەسەر غەزە و بە ھەمان شێوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھەموو وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتە عەرەبییەکان بە تایبەتی بەرو پێش چووە و ئەردۆگان سەرۆک وەزیرانی تورکیا چەندین خەڵات و دکتۆرای فەخری لەلایەن ئەو وڵاتانەوە پی بەخشراوە، ھەروەھا تورکیا لەم ساڵانەی دواییدا ڤیزەی لابردووە لە نێوان خۆی و زۆربەی وڵاتە عەرەبییەکاندا.

دابەشبوونی کارگێڕی دەستکاری

بۆ زانیاری تەواو دەربارەی شار و شارۆچکەکانی تورکیا، سەردانی پێرستی شارەکانی تورکیا بکە.

ناوچەکان دەستکاری

تورکیا لە ڕووی کارگێرڕییەوە دابەش دەبێت بۆ حەوت ناوچە، کە ئەمانەی خوارەوەن؛

پارێزگاکانی تورکیا دەستکاری

تورکیا لە ڕووی کارگێرییەوە دابەش دەبێت بۆ ٨١ پارێزگا، ئەم لیستەی خوارەوە ١٠ گەورەترین پارێزگاکانی ئەو وڵاتەن؛

لیستی پارێزگاکانی تورکیا
ژمارە ناوی شار ڕووبەرەکەی ژمارەی دانیشتووان
١ ئیستەنبوڵ ٥، ١٧٠ ١٠، ٠١٨، ٧٣٥
٢ ئەنقەرە ٢٥، ٦١٥ ٤، ٠٠٧، ٨٦٠
٣ ئیزمیر ١١٨١١ ٣، ٣٧٠، ٨٦٦
٤ بورسا ١١، ٠٨٧ ٢، ١٢٥، ١٤٠
٥ ئادانا ١٤، ٢٥٦ ١، ٨٤٩، ٤٧٨
٦ قۆنییە ٤٠، ٨٢٤ ٢، ١٩٢، ١٦٦
٧ ئانتالیا ٢٠، ٥٩٩ ١، ٧١٩، ٧٥١
٨ گازی ئانتەپ ٧، ١٩٤ ١، ٢٨٥، ٢٤٩
٩ قەیسەری ١٧، ١١٦ ١، ٠٦٠، ٤٣٢
١٠ دیاربەکر ١٥، ١٦٢ ١، ٣٦٢، ٧٠٨

ئابووری دەستکاری

ناوەندە پیشەسازی و بازرگانییە تورکییەکان چڕ دەبنەوە لە دەوری ناوچەی شاری ئەستەنبوڵ و شارە گەورەکانی تر بەتایبەت لە ڕۆژاوادا، و جیاوازییەکەی گەورە ھەیە لە ئاستی گوزەران و بارودۆخی ئابوری لە نێوان ڕۆژاوای پیشەسازی و ڕۆژھەڵاتی کشتوکاڵی ئەو وڵاتەدا، کەرتی کشتوکاڵ بە گەورەترین کەرت دادەنرێت لە ڕووی بەکاربردنی کرێکارەوە کە نزیکەی ٤٠٪ لە ھێزی ئیشکەری وڵاتەکە پێک دەھێنێت، بەڵام نزیکەی ١٢٪ لە بەرھەمی نەتەوەیی بەرھەم دەھێنێت، کەرتی پیشەسازی نزیکەی ٢٩٫٥٪ بەرھەم دەھێنێت و کەرتی خزمەتگوزارییەکان ٥٨٪، ٥ بەرھەمی نەتەوەی تورکیا بەرھەم دەھێنێت، لە کەرتی پیشەسازیدا ٢٠٫٥٪ ھێزی ئیشکەر ئیش دەکەن و ٣٣٪، ٧ لە کەرتی خزمەتگوزاریدان.

وڵات دووچاری ئەزمەی ئابووری بوویەوە لە ساڵەکانی ١٩٩٤ و ١٩٩٩و ٢٠٠١دا کە بوونە ھۆی داڕمانی لیرەی تورکی تا نزمترین ئاستی و لە ساڵی ٢٠٠٥ لیرەی تورکی نوێ جێگەی گرتەوە.

  • گرنگترین پیشەسازییەکانی لە تورکیادا چنین و کەرەستە خواردەمەنییەکان و خواردنەوەکان و کارەبایییەکان و ئۆتۆمبێل و کیمیایەکانە.
  • گرنگترین سەروەتە کانزایییەکانی کە لەسەر خاکەکانی تورکیا ھەیە؛ خەڵوزی بەردین، خەڵوزی ڕوەکی، ئاسن، قوڕقوشم، مس و زیوە، ھەروەھا تورکیا بە یەکێک لە گەورەترین بەرھەم ھێنەکانی کرۆم دادەنرێت لە جیھاتدا، و پاشەکەوتێکی نەوتی بچووک ھەیە لە ڕۆژھەڵاتی وڵاتەکە.
 
دیمەنێکی ئاسۆیی شاری ئیستەنبوڵ
  • لە گرنگترین بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی تورکیا؛ لۆکە، چا، زەیتون، ترێ، ترشەمەنییەکان، میوە، سەوزە، گەنم و جۆیە، و تورکیا گەورەترین بەرھەمھێنی بووندقە لە جیھاندا.

گەشت و گوزار لە تورکیادا دەستکاری

گەشت وگوزار یەکێک لە پایە ئابورییەکانی تورکیا پێک دەھێنێت بە تایبەت لەم ساڵانەی دواییدا، ئاژانسی ھەواڵی تورکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕای گەیاندووە کە ژمارەی سەردانکەرە ھاتووەکان بۆ تورکیا گەیشتووەتە ٣٠، ٩٢٩، ١٩٢ کەس لە ساڵی ٢٠٠٨، و داھاتیان بۆ تورکیا بە بڕی ٢١٫٩ ملیارد دۆلار بووە،[٧٥] کەنارەکانی باشووری ناوبانگی ھەیە بە جوانی سروشتەکەی و کەنارە درێژبووەکانی بە شێوەیەک کە دەناسرێت بەناوی ڕیفیرای تورکی وەک لێچواندنێک بە ڕیفێرای فەڕەنسی، ھاوکات لەگەڵ چەندین ناوچەی گەشت وگوزاریتر لە تورکیادا.

پەیوەندییەکان و گواستنەوە دەستکاری

کۆمپانیای پەیوەندییەکانی تورکی (Türk-Telekom) خاوەن و تاکە ھەڵسوڕێنەری ھێلی پەیوەندییە نۆرماڵەکانە، و چەندین کۆمپانیای تایبەت ھەن بۆ بەگەڕخستنی ھێڵەکانی مۆبایل لەوانە تورک سێڵ و ئەڤیا (turkcel,aveya.)، و ژمارەی بەشداربووانی ھێڵی مۆبایل بە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کەس ئەخەمڵێنرێت.

گواستنەوە دەستکاری

تورکیا شوێنێکی زۆر ھەڵکەوتووی گرنگی ھەیە لە نێوان ھەردوو کیشوەری ئاسیا و ئەورووپا کە گرنگییەکی گەورە دەدات بە کەرتی گواستنەوە لە ڕووی ئابورییەوە، گواستنەوە وشکانییەکان بەزۆری لەسەر ڕێگەوبانەکانە بەڵام سکە ئاسنینەکان بەکاردێن بۆ ماوەی دیاریکراو گواستنەوەی شت ومەک، سەرمایەی حکوومەت لە کەرتی گواستنەوە و گەیاندن گەیشتووەتە ڕێژەی ٢٧٪، ٣ لە ساڵێکدا کە ئەمەش گرنگی ئەم کەرتە ڕوون دەکاتەوە، و ڕێژەی ١٤٪ بەرھەمی گشتی نەتەوەیی دەوڵەت پێک دەھێنێت بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠٠٠.

  • ڕێگەی وشکانی؛ کۆی ڕێگە وشکانییەکان دەگاتە ٤١٣، ٧٢٤کم، لەمەش ١، ٨٠٠کم ڕێگەی خێرایە و ٦٢، ٠٠٠کم ڕێگەی ئاسایییە و ٣٥٠، ٠٠٠کم بە ڕێگە گوندییەکان ناو دەبرێت، گرنگترین ڕێگەی وشکانی ئەوەیە کە ئەستەنبوڵ بە ئەنقەرەوە دەبەستێت، و ڕێگەی گازی ئانتەپئادانا و ڕێگە کەنارییەکان و ڕێگەی ئیزمیرمانیسایە.
  • شەمەندەفەر؛ درێژە ھێڵی سکە ئاسنییەنەکان دەگاتە ١٠، ٥٠٠کم، ٢٠٪ کارەبایین، و خەتی ئاسنینی خێرا ھەیە لە نێوان ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە.
  • فڕۆکەخانەکان؛ ھێلی ئاسمانی تورکی، کۆمپانیایەکی فەڕمییە کە موڵکی دەوڵەتە و ساڵی ١٩٣٣ دامەزراوە، و لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا ڕێگە درا بە دامەزراندنی کۆمپانیای تایبەت لەم بوارەدا، لەوانە، ئۆنور ئایەر (Onur Air)، ئەتڵەس جەت (Atlasjet) و سەن ئیکسپرێس (SunExpress)، و ٣٨ فڕۆکەخانە ھەیە لە تورکیادا، لەوانە چواردەیان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتین و گرنگترینیان فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی نێودەوڵەتییە لە ئەستەنبوڵ، و١٥ ٦ بەندەری دەریایی ھەیە لە تورکیا، کە گواستنەوەی شتومەک تێیدا گەیشتووەتە١٠، ٤٤٤، ٦٦٣ تەن.
  • میناکان؛ گرنگترین میاناکانی وڵاتەکە لە ئەستەنبوڵ و ئیزمیر و ئەدەنەدایە، وھاتوچۆیەکی دەریایی چڕوپڕ ھەیە ل نێوان ھەردوو بەشی ئاسیایی و ئەورووپی دا و جۆڵەیەکی گرنگی شتومەک ھەیە لە نێوان شارە تورکییەکانی سەر دەریای ڕەش و ڕووسیا و ئوکراینا و ڕۆمانیا و بولگاریا و لە نێوان شارەکانی سەر دەریای ناوین و قوبرس و یۆنان.

ڕۆشنبیری دەستکاری

ڕۆشنبیری تورکیا ھەمەجۆرە و تێکەڵێکە لە ڕەگەزە تورکییە جیاوازەکانی ئوغوز، ئەنادۆڵ و عوسمانی (کە ئەمە لە خۆیدا بەردەوامی ھەریەک لە یۆنانی و ڕۆمانی و ڕۆشنبیرییە ئیسلامییەکان و ڕۆشنبیری ڕۆژاوایی و داب و نەریتەکانە، کە دەستی پێکرد لە بەڕۆژئاوابوونی عوسمانییەکان و ئیمپڕاتۆرییەتەکەیان و بەردەوامە ھەتا ئێستا)، کە ئەم تێکەڵبوونەش لە خۆیدا دەرئەنجامی بەیەکگەیشتنی تورکەکان و ڕۆشنبیرییەکەیان بوو لەگەڵ ئەو نەتەوانەی لە کۆچکردنەکەیاندا پێیان گەیشتن لە ئاسیای ناوەڕاستەوە بۆ ڕۆژاوا.

ھۆکارە مێژوویییە ھەمەجۆرەکەی تورکیا ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە دیاریکردنی پێناسی تورکیای نوێ، ڕۆشنبیری تورکی بەرھەمی ھەوڵێکە بۆ بوون بە دەوڵەتێکی نوێی ڕۆژاوایی لەگەڵ پاراستنی ئاکارە ئیسلامی و مێژوویەکانیان. حکوومەت بەردەوام بوو لەسەر چەند بابەتێکی زۆری ھونەرە جوانەکان لە سەرەتای کۆماری تورکییەوە، وەک مۆزەخانەکان و شانۆکان و ئۆپێرا و ئەندازەی تەلارسازی.

ھونەر و ئەدەب دەستکاری

مۆسیقای تورکی و ئەدەبەکەیان ئاوێتەیەکی گەورە پێک دەھێنێت لە ڕووی کاریگەری ڕۆشنبیرییەکان، کە لە ئەنجامی تێکەڵبوونی دەوڵەتی عوسمانی و جیھانی ئیسلامییە لەگەڵ ئەورووپادا، ئەمەش یارەمەتی دروستبوونی بەرھەمێکی داوە کە ئاوێتەیەک بێت لە تورکی و ئیسلامی و نەریتە ئەورووپییەکان، ھەروەھا ئەدەبی تورکی کاریگەری ئەدەبی فارسی و عەرەبی لەسەر بووە لەسەردەمی عوسمانییەکان، بەشی زۆری ئەدەبی تورکی بەو زمانە تورکییە نوسراوە کە لە سەردەمی عوسمانییەکان بەکارھاتووە، و بابەتەکانی پەیوەستن بە ئایین و ژیان، بەڵام ئەدەبی تورکی نوێ بایەخ دەدات بە شێوەیەکی فراوان بە بیری نەتەوەیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و مێژووی تورک؛ و بەپێی لێکۆڵینەوەکان ٧٠٪ی دانیشتووانی تورکیا ھۆگرن بە خوێندنەوە.

 
یەکێک لە دەروازەکانی تەلاری دۆڵمپاشا لە ئەستەنبوڵ

بیناسازی دەستکاری

گرنگترین ئەو ئیشانەی تورکیا لە بواری ھونەردا بە ئەنجامی گەیاندووە لە بواری بیناسازییدایە، ئەو ڕەگەزە تەلارسازیانەی ئێستا لە تورکیادا ھەیە، شایەدن لەسەر تێکەڵبونێکی گەورە لە نێوان نەرێتەکاندا بە درێژایی سەدەکان، لەگەڵ بوونی چەندین پاشماوەی بیزەنتی لە شوێنە جیاوازەکانی تورکیا لە ھەمانکاتدا چەندین شاکاری تەلارسازی عوسمانی دەبینرێت، لە ئیستەنبوڵدا کەنیسەی ئایا سۆفیا ھەیە، کە نموونەیەکە لە بیناسازی بیزەنتی و لە سەدەی شەشی زایینیدا بنیاتنراوە ئەو کاتانەی تورکیا بەشیک بوو لە ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی، بەڵام لە دوای فەتحی عوسمانییەکان ئەم کەنیسەیە گۆڕا بۆ مزگەوت ھەر بە ھەمان ناوەوە.

چەندیین مزگەوت بنیاتنراوە لە تورکیا و لە ناو ئەنادۆڵدا لە سەدەی سێزدەی زایینی، و زۆربەی منارەکان بە شێوازی تەلارسازی فارسی و عەربی نەخشێنراون، لە ھەمان کاتدا چەندیین بینای جوانیتر ھەیە کە مێژووی بنیاتنانییان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپڕاتۆڕی عوسمانی، و مزگەوتی سولەیمانی لە ئیستەنبوڵ بە نموونەیەکی باڵای تەلارسازی و یەکێک لە جوانترین مزگەوتەکانی جیھان دادەنرێت، ھەروەھا سەدان ساڵە ھونەرسازەکانی تورکیا سەرقاڵن بە دروستکردنی ئیشە جیاوازەکانی سیرامیکەوە، لە گرنگترین ناوەندەکانی سیرامیک ناوەندی کوتاھییەیە لە بەرزایییەکانی ئەنادۆڵ، بە ھەمان شێوە نەخشە سازی و ئیش چنین جێگەیەکی دیاری ھەیە لە نێوانیاندا.

جەژن و پشووە فەڕمییەکان دەستکاری

  • ١ی کانوونی یەکەم – سەری ساڵی زایینی
  • ٢٣ی نیسان – جەژنی نیشتمانی
  • ١ی ئایار – ڕۆژی کرێکار
  • ١٩ی ئایار – ڕۆژی لاوان
  • ٣٠ی ئاب - جەژنی سەرکەوتن
  • ٢٩ی تشرینی یەکەم - ڕۆژی کۆمار
  • ١ موحەڕەم – سەری ساڵی کۆچی
  • ١٢ ڕەبیع لئەوەل – لەدایکبوونی پێغەمبەر ئیسلام (د. خ)
  • ٢٧ ڕەجەب – ئیسرا و میعراج
  • ١ شەوال – جەژنی ڕەمەزان
  • ١٠ زولحەجە – جەژنی قوربان

وەرزش دەستکاری

جەماوەریترین وەرزش لە تورکیادا تۆپی پێیە،[٧٦] و ناودارترین یانەکانیان، گەلاتەسەرای و فەنەرپاشە و بجیکتاشە، لە ساڵی ٢٠٠٠ گاڵتەسەڕای کاسی یەکێتی ئەورووپی و کاسی سوپەر ئەورووپی بە دەست ھێنا،[٧٧] و دوای دوو ساڵ ھەڵبژاردەی تورکیا سەرکەوت بۆ قۆناغی کۆتایی جامی جیھانی ساڵی ٢٠٠٢ لە ژاپۆن و کۆریای باشوور، و ساڵی ٢٠٠٨ ھەڵبژاردەی نەتەوەیی تورکی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی لە جامی ئەورووپا دا.[٧٨]

لە وەرزشە سەرەکییەکانی تر باسکێتە، ھەروەھا زۆرانبازی لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە وەرزشی باوی تورکیایە و جەماوەرێکی زۆری ھەیە، ھاوکات بەرزکردنەوەی بەرزایی لە نێوان ھەردوو ڕەگەزی ژنان و پیاواندا لایەنگری ھەیە، وەرزشی ئۆتۆمبێل و پێشبڕکێ بە ھەمان شێوە لایەنگری خۆیان ھەیە.

فێربوون لە تورکیادا دەستکاری

نزیکەی لە ٢٥٪ تورکیا لە تەمەنی خوێندنی ناچاریدان کە دەست پێدەکات لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە تا تەمەنی ھەژدە ساڵی، و لە دوای قۆناغی سەرەتایی دەچنە قۆناغی ناوەندییەوە بۆ ماوەی چوار ساڵ، و ڕێژەی نەخوێندەواری لە تورکیادا ٦٪ لە نێو پیاواندا و ١٨٪ لە نێو ژناندا لە کۆی ژمارەی دانیشتووان بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٠.

لە تورکیادا ٥٣ زانکۆی حکومی و ٢٤ زانکۆی تایبەتی باوەڕپێکراو ھەیە، و نزیکەی ١٦ ھەزار خوێندکاری بیانی ھەیە کە زۆربەیان لە وڵاتەکانی ئاسیای ناوەڕاستەوە ھاتوون بە کاریگەریان بە ڕۆشنبیری تورکی.

لەگەڵ ئەوەی زۆربەی دانیشتووانی تورکیا موسڵمانن، ڕێگری فەڕمی ھەیە لەسەر پۆشینی لەچک لە خوێندنگە و زانکۆ و دامەزراوە فەڕمییەکاندا، ئەم یاسایە جێبەجێکراوە بە درێژبوونەوە بیری کەمالی بانگەوازکاری عیلمانی بۆ ئەوەی خوێندنگە و زانکۆکان بەتاڵ بکاتەوە لە کاریگەری ئایینی ئەگەر تەنھا بە ڕووکەشیش بێت، ناڕەزایییەکی توند ھەیەیە بۆ ئەم یاسایە لەلایەن دانیشتووانە پارێزگارەکانییەوە لەبەرئەوەی ڕێگە لەو سەربەستییە ئایینییە دەگرێت کە دەستوورەکەیان ڕێگەی پێداوە، وئەم بابەتە چەندین جار مشتومڕی لەسەر کراوە.

پێشانگا دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

تێبینییەکان دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://data.tuik.gov.tr/Bulten/Index?p=Adrese-Dayali-Nufus-Kayit-Sistemi-Sonuclari-2022-49685
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 18ی Mayی 2013. Retrieved 8ی Juneی 2011. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ "کتێبی ڕاستییەکانی سی ئای ئەی". Archived from the original on 20ی Septemberی 2017. Retrieved 8ی Juneی 2011. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٧ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Howard, Douglas Arthur (2001). The History of Turkey. Greenwood Publishing Group. p. 43. ISBN 978-0-313-30708-9.
  5. ^ Sharon R. Steadman; Gregory McMahon (2011). The Oxford Handbook of Ancient Anatolia: (10,000–323 BC). Oxford University Press. pp. 3–11, 37. ISBN 978-0-19-537614-2. Retrieved 23 March 2013.
  6. ^ Casson, Lionel (1977). "The Thracians" (PDF). The Metropolitan Museum of Art Bulletin. 35 (1): 2–6. doi:10.2307/3258667. JSTOR 3258667. ٣ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Edwards, Iorwerth Eiddon Stephen (1977). The Cambridge Ancient History (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. pp. 184, 787. ISBN 978-0-521-08691-2.
  8. ^ David Noel Freedman; Allen C. Myers; Astrid Biles Beck (2000). Eerdmans Dictionary of the Bible. Wm. B. Eerdmans Publishing. p. 61. ISBN 978-0-8028-2400-4. Retrieved 24 March 2013.
  9. ^ Mehmet Fuat Köprülü&Gary Leiser. The origins of the Ottoman Empire. p. 33.
  10. ^ Masters, Bruce (2013). The Arabs of the Ottoman Empire, 1516–1918: A Social and Cultural History (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. ISBN 978-1-107-03363-4.
  11. ^ Somel, Selcuk Aksin (2010). The A to Z of the Ottoman Empire (بە ئینگلیزی). Scarecrow Press. ISBN 978-1-4617-3176-4.
  12. ^ Marushiakova, Elena; Popov, Veselin Zakhariev; Popov, Veselin; Descartes), Centre de recherches tsiganes (Université René (2001). Gypsies in the Ottoman Empire: A Contribution to the History of the Balkans (بە ئینگلیزی). Univ of Hertfordshire Press. ISBN 978-1-902806-02-0.
  13. ^ Roderic. H. Davison, Essays in Ottoman and Turkish History, 1774-1923 – The Impact of West, Texas 1990, pp. 115-116.
  14. ^ Zürcher, Erik Jan (2004). Turkey: A Modern History. London: I. B. Tauris. pp. 93–5.
  15. ^ Shaw and Shaw, Stanford J. and Ezel Kural (1977). History of The Ottoman Empire and Modern Turkey Vol. II. Cambridge: Cambridge University Press. pp. 274–9, 282–7.
  16. ^ "Erdogan: Turkey will 'never accept' genocide charges". Deutsche Welle. Retrieved 7 February 2018.
  17. ^ Tatz, Colin; Higgins, Winton (2016). The Magnitude of Genocide. ABC-CLIO. ISBN 978-1-4408-3161-4.
  18. ^ Schaller, Dominik J.; Zimmerer, Jürgen (2008). "Late Ottoman genocides: the dissolution of the Ottoman Empire and Young Turkish population and extermination policies—introduction". Journal of Genocide Research. 10 (1): 7–14. doi:10.1080/14623520801950820. ISSN 1462-3528. S2CID 71515470.
  19. ^ Roderic H. Davison; Review "From Paris to Sèvres: The Partition of the Ottoman Empire at the Peace Conference of 1919–1920" by Paul C. Helmreich in Slavic Review, Vol. 34, No. 1 (March 1975), pp. 186–187
  20. ^ Peter S. Goodman (18 August 2018). "The West Hoped for Democracy in Turkey. Erdogan Had Other Ideas". The New York Times. Retrieved 18 April 2021.
  21. ^ "Recep Tayyip Erdogan: Turkey's pugnacious president". BBC News. 27 October 2020. Retrieved 18 April 2021.
  22. ^ Steven A. Cook (21 July 2016). "How Erdogan Made Turkey Authoritarian Again". The Atlantic. Retrieved 18 April 2021.
  23. ^ Bruno Mascitelli (11 February 2020). "Erdogan's Turkey: The Authoritarian Alternative to Populism". Australian Institute of International Affairs. Retrieved 18 April 2021.
  24. ^ Begüm Burak (14 February 2021). "Turkey's Authoritarian Slide and Political Decay". International Policy Digest. Retrieved 18 April 2021.
  25. ^ "QA-114, 22 November 2020, Statement of the Spokesperson of Ministry of Foreign Affairs, Mr. Hami Aksoy, in Response to a Question Regarding Turkey's Putting on the Record its Determination to Obtain a Fair Position Under the International Climate Change Regime in the G20 Leaders' Declaration".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  26. ^ "The Political Economy of Regional Power: Turkey" (PDF). giga-hamburg.de. Retrieved 18 February 2015. ١٠ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  27. ^ Burak Sansal (2006). "Sports in Turkey". allaboutturkey.com. Retrieved 13 December 2006.
  28. ^ "Turkey". فەرھەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرد (Online ed.). چاپخانەی زانکۆی ئۆکسفۆرد. (Subscription or participating institution membership required.)
  29. ^ Mango, Andrew (2000). Atatürk: The Biography of the Founder of Modern Turkey. Overlook. p. lxxviii. ISBN 978-1-58567-011-6.
  30. ^ Heper, Criss, Metin, Nur Bilge (2009). Historical Dictionary of Turkey. Scarecrow Press. ISBN 978-0-8108-6281-4.
  31. ^ "The Treaty of Sèvres, 1920". Harold B. Library, Brigham Young University.
  32. ^ Mango, Andrew (2000). Atatürk: The Biography of the Founder of Modern Turkey. Overlook. p. lxxviii. ISBN 978-1-58567-011-6.
  33. ^ Axiarlis, Evangelia (2014). Political Islam and the Secular State in Turkey: Democracy, Reform and the Justice and Development Party. I.B. Tauris. p. 11.
  34. ^ Clogg, Richard (2002). A Concise History of Greece. Cambridge University Press. p. 101. ISBN 978-0-521-00479-4. Retrieved 9 February 2013.
  35. ^ Gerhard Bowering; Patricia Crone; Wadad Kadi; Devin J. Stewart; Muhammad Qasim Zaman; Mahan Mirza (2012). The Princeton Encyclopedia of Islamic Political Thought. Princeton University Press. p. 49. ISBN 978-1-4008-3855-4. Retrieved 14 August 2013. Following the revolution, Mustafa Kemal became an important figure in the military ranks of the Ottoman Committee of Union and Progress (CUP) as a protégé ... Although the sultanate had already been abolished in November 1922, the republic was founded in October 1923.  ... ambitious reform programme aimed at the creation of a modern, secular state and the construction of a new identity for its citizens.
  36. ^ Mango, Andrew (2000). Atatürk: The Biography of the Founder of Modern Turkey. Overlook. p. lxxviii. ISBN 978-1-58567-011-6.
  37. ^ League of Nations Treaty Series, vol. 173, pp. 214–241.
  38. ^ Hassan, Mona (10 January 2017). Longing for the Lost Caliphate: A Transregional History. Princeton University Press. ISBN 978-1-4008-8371-4.
  39. ^ Soner Çağaptay (2002). "Reconfiguring the Turkish nation in the 1930s". Nationalism and Ethnic Politics, 8:2. Yale University. 8 (2): 67–82. doi:10.1080/13537110208428662. S2CID 143855822.
  40. ^ "Growth in United Nations membership (1945–2005)". United Nations. 3 July 2006. Archived from the original on 17 January 2016. Retrieved 30 October 2006.
  41. ^ Hale, William Mathew (1994). Turkish Politics and the Military. Routledge. pp. 161, 215, 246. ISBN 978-0-415-02455-6.
  42. ^ Arsu, Sebsem (12 April 2012). "Turkish Military Leaders Held for Role in '97 Coup". The New York Times. Retrieved 11 August 2014.
  43. ^ Timeline: Kurdish militant group PKK's three-decade war with Turkey, Reuters, 21 March 2013
  44. ^ Reuters (10 January 2016). "Turkish forces kill 32 Kurdish militants in bloody weekend as conflict escalates". The Guardian.
  45. ^ "Turkey's PKK peace plan delayed". BBC. 10 November 2009. Retrieved 6 February 2010.
  46. ^ "U.S. Department of State - Bureau of Counterterrorism: Foreign Terrorist Organizations". U.S. Department of State. Retrieved 18 April 2020.
  47. ^ "Council of the European Union: Council Decision (CFSP) 2019/1341 of 8 August 2019 updating the list of persons, groups and entities subject to Articles 2, 3 and 4 of Common Position 2001/931/CFSP on the application of specific measures to combat terrorism". Official Journal of the European Union. Retrieved 18 April 2020.
  48. ^ "Ocalan sentenced to death". BBC. 29 June 1999.
  49. ^ "Turkey lifts Ocalan death sentence". BBC. 3 October 2002.
  50. ^ "Turkey delays execution of Kurdish rebel leader Ocalan". CNN. 12 January 2000. Archived from the original on 26 May 2006. Retrieved 11 January 2008. ٢٦ی ئایاری ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  51. ^ "Turkey abolishes death penalty". The Independent. 3 August 2002.
  52. ^ Luban, David (2014-07-11). International and Transnational Criminal Law (بە ئینگلیزی). Wolters Kluwer Law & Business. ISBN 978-1-4548-4850-9.
  53. ^ Nas, Tevfik F. (1992). Economics and Politics of Turkish Liberalization. Lehigh University Press. p. 12. ISBN 978-0-934223-19-5.
  54. ^ "Chronology of Turkey-EU relations". Turkish Secretariat of European Union Affairs. Archived from the original on 15 May 2007. Retrieved 30 October 2006. ١٥ی ئایاری ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  55. ^ "Interview with European Commission President Jose Manuel Barroso on BBC Sunday AM" (PDF). European Commission. 15 October 2006. Archived (PDF) from the original on 21 November 2006. Retrieved 17 December 2006.
  56. ^ "European Parliament votes to suspend Turkey's EU membership bid". www.dw.com. Deutsche Welle. 13 March 2019.
  57. ^ Mullen, Jethro; Cullinane, Susannah (4 June 2013). "What's driving unrest and protests in Turkey?". CNN. Retrieved 6 June 2013.
  58. ^ Cunningham, Erin; Sly, Liz; Karatas, Zeynep (16 July 2016). "Turkey rounds up thousands of suspected participants in coup attempt". The Washington Post. Retrieved 17 July 2016.
  59. ^ Hansen, Suzy (13 April 2017). "Inside Turkey's Purge". The New York Times. Retrieved 6 May 2017.
  60. ^ "Turkey Purge". turkeypurge.com. Retrieved 6 May 2017.
  61. ^ "Pence heads to Turkey as Erdogan rejects calls for ceasefire in Syria". Deutsche Welle. 16 October 2019.
  62. ^ "Full Text: Memorandum of Understanding between Turkey and Russia on northern Syria". The Defense Post. 22 October 2019.
  63. ^ "Turkey not resuming military operation in northeast Syria: security source". Reuters. 25 November 2019 – via www.reuters.com.
  64. ^ Metz, Helen Chapin, ed. (1996). "Geography". Turkey: A Country Study. Area handbook series (fifth ed.). Washington, DC: US GPO for the Federal Research Division of the Library of Congress. ISBN 978-0-8444-0864-4. LCCN 95049612.
  65. ^ http://www.milliyet.com.tr/2007/03/22/guncel/agun.html ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سایتی میلییەت
  66. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
  67. ^ ئ ا "Türkiye'nin yüzde 85'i 'anadilim Türkçe' diyor". Milliyet.com.tr. Retrieved 4 November 2012.
  68. ^ Katzner, Kenneth (2002). Languages of the World, Third Edition. Routledge. ISBN 978-0-415-25004-7.
  69. ^ "Turkey Overview". minorityrights.org. Archived from the original on 9 September 2015.
  70. ^ "Türkiye'nin yüzde 85'i 'anadilim Türkçe' diyor". Milliyet.com.tr. Retrieved 4 November 2012.
  71. ^ "Interactive Atlas of the World's Languages in Danger". UNESCO. Retrieved 9 August 2014.
  72. ^ Kahl, Thede (2006). "The Islamisation of the Meglen Vlachs (Megleno-Romanians): The Village of Nânti (Nótia) and the "Nântinets" in Present-Day Turkey". Nationalities Papers. Vol. 34, no. 1. pp. 71–90. doi:10.1080/00905990500504871.
  73. ^ Axel Tschentscher. "International Constitutional Law: Turkey Constitution". Servat.unibe.ch. Retrieved 1 November 2010.
  74. ^ "Turkey: Islam and Laicism Between the Interests of State, Politics, and Society" (PDF). Peace Research Institute Frankfurt. Archived from the original (PDF) on 28 October 2008. Retrieved 19 October 2008.
  75. ^ Tourism Statistics in 2008. TURKSTAT (لە ڕێکەوتی ٢٠٠٩-٠١-٢٩).
  76. ^ Burak Sansal (2006). "Sports in Turkey". allaboutturkey.com. Retrieved 13 December 2006.
  77. ^ "Galatasaray AŞ". uefa.com. Retrieved 10 August 2014.
  78. ^ "Historical Achievements". tff.org. Retrieved 10 August 2014.


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found