پارێزگای خەتای

شارێک لە تورکیا

پۆتانەکان: 36°25′49″N 36°10′27″E / 36.43028°N 36.17417°E / 36.43028; 36.17417

پارێزگای خەتای یان پارێزگای ھاتای یەکێکە لە پارێزگاکانی تورکیا لە باکووری کوردستان. پایتەختەکەی شاری ئەنتاکیایە. ڕووبەرەکەی ٥٦٧٨کم٢ و ژمارەی دانیشتووانەکەی سەروو یەک میلیۆن و دووسەدوو پەنجا ھەزار کەسە و ڕێژەی چڕی دانیشتووانی ٢٢٠کم٢، دەکەوێتە باشووری تورکیا.[٢]

پارێزگای خەتای
پارێزگای ھاتای
پارێزگای سەنجاق ئەسکەندەروون
Hatay Turkey Provinces locator.jpg
وڵاتتورکیا
ناوچەمەدیتەرانە
ناوەندئەنتاکیا
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٤٨٠٥٧١
کۆدی تەلەفۆن٠٣٢٦
وێبگەwww.hatay.gov.tr

ھاتای تا ساڵی ١٩٣٩ بە ھەرێمی ئەسکەندەروون ناسرابوو، کە ھەرێمەکە لە سووریا لە کاتی داگیرکاری فەڕەنسی بەسەر سووریادا پچڕا، دوای دەنگدانێکی جێی پرسیار کە لە ساڵی ١٩٣٩ لە ھاتای ڕێکخرا، لکێنرا بە تورکیا، دەیان ھەزار تورک بەشدارییان لە دەنگداندا کرد بە بارھەڵگر لە تورکیاوە گواسترانەوە بۆ ئەوەی بەشداری تێدا بکەن و لەلایەن زۆرینەی عەرەبەوە بایکۆت کرا. تورکیا ھەموو ناوەکانی لە عەرەبیەوە گۆڕی بۆ تورکی. لە ساڵی ١٩٢١ تورکەکان کەمتر لە سەدا ٢٠ی دانیشتوانی ئەو پارێزگایەیان پێکھێناوە.[٣]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ ژمارەی_دانیشتووانی پارێزگای خەتای لە ساڵی ٢٠١٠دا
  2. ^ https://m.marefa.org/%D9%85%D8%AD%D8%A7%D9%81%D8%B8%D8%A9_%D9%87%D8%A7%D8%AA%D8%A7%D9%8A
  3. ^ فيسك، روبرت، 2005. الحرب العظمى للحضارة: الصراع على الشرق الأوسط. دار ألفرد نوف، نيويورك.