پارتی کرێکارانی کوردستان

پارتی کرێکارانی کوردستان یان بەکورتی پەکەکە (بە کرمانجی: Partiya Karkerên Kurdistan)، پارتێکی کوردیی باکووری کوردستانە لە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٦٧٨ی کوردی (١٩٧٨) وەک پارتێکی مارکسیست-لێنینیست دامەزرا. بە بەشداربوونی ٢٣ ئەندام کۆنگرەی دامەزراندنی پەکەکە پێکھێنرا. ناوی پەکەکە لەلایەن فەرھاد کورتایەوە پێشنیار کرا. لە سەرەتاوە بە کاری سیاسی دەستیپێکرد، بەڵام بەدوای کۆدەتای ١٩٨٠ی تورکیا بارودۆخی تورکیا و کوردستان گوڕا و لە ساڵی ١٩٨٤ بە ناچاری بوو بە ڕێکخراوێکی چەکداری، و لەبەر ئەو ھەموو ئێش و ئازار و چەوساندنەوەیەی دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی ٩٠ ساڵی ڕابردوودا دەرحەق بە گەلی کوردستانی لە باکووری کوردستان ئەنجامداوە دەستیکرد بە خەباتی چەکدارانە. ڕوانگەی پەکەکە لەسەر بنەما شۆڕشگێڕییەکانی مارکسیزم-لێنینیزم و نەتەوەخوازیی دژەسەرمایەداریی کوردی دامەزرێنرا. لە سەرەتاوە ئامانجی پەکەکە دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردیی سۆشیالیستی بوو لە کوردستان، واتە ئەو ناوچەیەی کەوتووەتە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا، باکووری ڕۆژھەڵاتی عێراق، باکووری ڕۆژھەڵاتی سوریا و باکووری ڕۆژاوای ئێران، کە تێیدا کوردەکان ڕێژەی سەرەکی دانیشتووان پێک دەھێنن؛ بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە بەھۆی گۆڕانی بارودۆخی جیھان و لەژێر کاریگەریی گۆڕینی بیروڕایی عەبدوڵڵا ئۆجەڵان ئەو ئامانجەش نوێ کرا و ئێستاکە بە تیۆریی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی، داوای پێکھێنانی سیستەمێکی کۆنفیدراڵ لەسەر بنەمای دیموکراسیی ڕاستەوخۆ و مافی کلتوری و سیاسی بۆ کوردەکانی ناو دەوڵەتی تورکیا دەکەن. پەکەکە لە نێوان کوردەکانی تورکیا و سووریا پشتیوانییەکی بەربڵاوی ھەیە و ھەروەھا لەلایەن بەشێک لە کوردەکانی باشوور و ڕۆژھەڵاتیش تا ڕادەیەک لایەنگریی لێ دەکرێت.

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)
ناوی کرمانجیPartiya Karkerên Kurdistan (PKK)
ناوی زازاکی(PKK) Partiya Karkeranê Kurdistanî
ناوی تورکیKürdistan İşçi Partisi
ناوی ئینگلیزیKurdistan Workers' Party
سەرکردەموراد قەرەیلان، جەمیل بایک، بەسێ ھۆزات و ھەروەھا عەبدولڵا ئۆجەلان کە ھەتا ئێستاش لە ژوورەکەی خۆی لە زیندانەوە ڕێنمایی پارتەکە دەکات.
وتەبێژئەحمەد دەنیز[١]
دامەزرێنەرعەبدولڵا ئۆجەلان و ٢٢ کەسی دیکە
دروشمبەرخوەدان ژیانە
ژن، ژیان، ئازادی
ئەم بەرنادن ڤێ دیلانێ
دامەزراندن٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨
شوێنگەی سەرەکیھەرێمەکانی پاراستنی میدیا (چیای قەندیلھەرێمی کوردستان[٢]
ڕۆژنامەسەرخوەبوون
ھێزی بەرگریھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە)
یەکەکانی ژنانی ئازاد (یژاستار)
ئایدۆلۆژیادیموکراسیی ڕاستەوخۆ
مافی چارەنووسکوردایەتی
کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک
سۆسیالیزمی لیبرتەریەن
سۆسیالیزمی دیموکراتیک
دژە زایۆنیزم[٣]
دژە سەرمایەداری[٤]
کۆمۆنالیزم
ژنۆلۆژی
فێمینیزمی سۆسیالیستی
ژینگەناسیی کۆمەڵایەتی
کۆمۆنیزم
پێشتر:
مارکسیزم-لێنینیزم
ماویزم
شوێنی سیاسیچەپی ڕادیکال
ئینتیمای نیشتمانیکۆما جڤاکێن کوردستان
بزووتنەوەی شۆڕشی ھاوبەشی گەلان
سروودچەرخی شۆڕش
ڕەنگەکان  سوور   زەرد   کەسک
ماڵپەر
www.pkkonline.org

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)
بەشدار لە ناکۆکیی تورکیا و کورد (١٩٧٨ - ئێستا)
شەڕی ناوخۆیی سووریا
شەڕی براکوژی
شەڕی کەرکووک (٢٠١٧)
ساڵانی چالاکیی١٩٧٨-تاکوو ئێستا
شوێنگەسەرەکییەکانھەرێمەکانی پاراستنی میدیا (چیای قەندیلھەرێمی کوردستان
ھێز٥٠٫٠٠٠[٥]
ھاوپەیمانان پەیەدە
یەپەگە
یەپەژە
پژاک
یەبەشە
یەکەکانی ژنانی ئێزدخان
Dawronoye
IFB
BÖG
حیزبی کۆمۆنیستی مارکسیست و لێنینیست
حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا
یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
کۆمەڵە
 ڕووسیا[٦]
 ئێران (ھەندێک جار)[٧][٨]
 سووریا[٩]
 یۆنان[١٠][١١]
 قوبرس[١٢]
 ئەرمەنستان[١٣]
 میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان[١٤][١٥]
دوژمنان تورکیا
Turkey's Village Guards
حیزبوڵڵای تورکیا
گورگە بۆرەکان[١٦]
دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام داعش
پەڕگە:Flag of Hayat Tahrir al-Sham.svg ھەیییەی تەحریری لە شام
پارتی دیموکراتی کوردستان[١٧][١٨]
 عێراق
 ئێران (ھەندێک جار)[١٩]
 ویلایەتە یەکگرتووەکان[٢٠]
 ئیسرائیل[٢١][٢٢][٢٣][٢٤][٢٥][٢٦]
جەنگەکان/شەڕەکانناکۆکیی تورکیا و کورد (١٩٧٨ - ئێستا)

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەلایەن چەند دەوڵەت و ڕێکخراوێکەوە بە تیرۆریست ناسێنرا، لەوانە ئەمریکا و ناتۆ و یەکێتیی ئەورووپا بەڵام دوایی ھاتنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا یەکێتیی ئەورووپا ناوی پەکەکەی گۆڕی لە لایەنێکی تیرۆریست بۆ چالاکوانان بەڵام ئەمریکا و ناتۆ ھەڵوێستی خۆیان نەگۆڕیوە. لە ساڵی ٢٠٠٧دا بە یەکێک لە ١٢ ڕێکخراوییە تیرۆریستییە چالاکەکان ناسێنرا بەپێی بەشی دژە تیرۆر و چالاکییەکانی سەر بە فەرمانگەی گشتی ئاسایش (پۆلیسی تورکیا). ھەروەھا دەزگای ھەواڵگری ئاسایشی گشتیی ژاپۆن کە لە ژێری گۆشاری تورکیا، پەکەکەی لە لیستەکانی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی خۆیدا دانابوو، لە نووکردنەوەی تازەی ئەو لیستانە لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە ھەر دوو لیستە دەری ھێناوەتەوە.[٢٧]

سەرچاوە تورکییەکان و ھەروەھا ھاوپەیمانانی کوردی حکوومەتی تورکیا دژ بە پەکەکە ھەموو پرۆپەگەندەیەک دەکەن. تورکیا پەکەکەی بە ڕێکخراوێکی جوداییخوازی نەتەوەیی ناو دەبات کە بۆ گەیشتن بە مەرامە سیاسییەکانی تیرۆریزمی دژی خەڵکی شارستانی و ئامانجە سەربازییەکان بەکاردەھێنێت. تەنیا لە دەھەی ١٩٩٠، ھێزە چەکدارەکانی تورکیا نزیکەی ٨٠٠٠ دێی کوردستانیان خاپوور کرد و بەمەش نزیکەی ٣–٤ ملیۆن کورد ئاوارەبوون. لە ١٩٨٤ەوە کە پەکەکە خەباتی چەکداری دەست پێکردووە، زیاد لە ٣٧٠٠٠ کەس لە شەڕی شۆڕشگێرانە بە دەستی ھێزەکانی تورکیا کوژراون.[١]

دامەزرێنەران

دەستکاری

دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنی پارتەکە ٢٢ کەس بوون کە بریتی بوون لە: عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەکینە جانسز، کەسیرە یڵدرم، عەلی حەیدەر قەیتان، ھاکی کارەر، جەمیل بایک، دووران کاڵکان، مەزڵوم دۆغان، محەممەد خەیری دورموش، فارووق ئۆزدەمیر، فەرزەندە تاغاچ، عەبدوڵڵا کومرال، شاھین دۆنمەز، عەلی چەتینەر، حوسەین تۆکگوولەر، عەلی گوربوز، ڕەسوول ئالتیۆک، سەیفەددین زوغورلو، سوبحی کاراکۆش، محەممەد جاھید شەنەر، محەممەد دوران، عەبباس گۆکتاش.

دروستبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان

دەستکاری

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ساڵی ١٩٧٨ لە گوندێکی باکووری کوردستان یەکەم کۆنگرەی خۆی بەست و بوونی خۆی بە شێوەی ئاشکرا و فەرمی ڕاگەیاند. پەکەکە لە ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ لە گوندی فیسی سەر بە قەزای لیجە لە پارێزگای ئامەد لە باکووری کوردستان یەکەم کۆنگرەی خۆی بە بەشداریی ٢٣ کەس بەست و سەرھەڵدانی خۆی ڕاگەیاند. دانانی ناوی پەکەکە بۆ ئەو حزبە تازە دامەزراوە لەلایەن ئەندامێکی کۆنگرەی یەکەمی پەکەکە بە ناوی فەرھاد کورتای پێشنیاز کراوە و لەو کۆنگرەیەدا پەسەندکرا. پێش دامەزراندنی پەکەکە، ئەندامان و لایەنگرەکانی ئەو حزبە، بەناوی ئاپۆچییەوە کارو چالاکییان بەڕێوە دەبرد. یەکەم دەستەی ئەو کەسانەی پێیان دەوترا ئاپۆچی لە ساڵی ١٩٧٤ دا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا وەک گرووپێکی فیکری و ئایدۆلۆژی بە سەرۆکایەتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستیان بەکار کرد. لە ساڵی ١٩٧٧دا ئەو گرووپە سەرەتایییەی پەکەکە بڕیاریدا بۆ درێژەدان بەکارو چالاکییەکانی بگەڕێتەوە بۆ باکووری کوردستان. ساڵێک لە دوای گەڕانەوەیان بۆ باکووروی کوردستان بە بەشداریی ٢٣ کەس یەکەم کۆنگرەیان بەست، لەو کۆنگرەیەدا حەوت کەس بۆ دەستەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ھەڵبژێردران. دەرکەوتنی ئاپۆچییەکان و پەکەکە لە باکووری کوردستان لەلایەن بەشێک لەو عەشیرەتە چەکدارانەوە، کە حکوومەتی تورکیا پشتیوانیی لێدەکردن دژایەتی دەکرا. ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی یەکەم پێکدادانە سەربازییەکانی پەکەکە لەناوچەی حیلوان - سیڤەرەک لە پارێزگای ڕحا (ئورفا) لە نێوان ئاپۆچییەکان و چەکدارە عەشیرەیییەکاندا ڕووبدات. ئەو دۆخە بەردەوام بوو تاوەکو کودەتای سەربازیی ١٢ ئەیلوولی ١٩٨٠ بەسەرۆکایەتیی کەنعان ئەڤرەن، لەلایەن جەنەڕاڵەکانی سوپای تورکیاوە بەڕێوەچوو. لە دوای ئەو کودەتایە ئەندامانی پەکەکە وەک زۆربەی گرووپ و دەستەکانی دیکە لە باکووری کوردستان و تورکیا کەوتنەبەر شاڵای ڕاونان و گرتن و کوشتن. ھەڵمەتی ڕاوەدونان و کوشتنی ئەندامانی پەکەکە بووە ھۆی ئەوەی لە کۆتایی ساڵی ١٩٨١دا بەشێک لە ئەندامانی پەکەکە بەرەو لوبنان بڕۆن. لوبنان لەو کاتەدا ناوەندێک بوو بۆ کۆبوونەوەی گرووپە شۆڕشگێڕەکانی سەرتاسەری جیھان. ئەندامانی پەکەکە بە سەرۆکایەتیی عەبدوڵا ئۆجەلان لە لوبنان پەیوەندییان بە گرووپە شۆڕشگێڕەکانی ئەو سەردەمەوە کرد و لەلایەن کەسانی وەک نایف حەواتمە، جۆرج حەبەش و بەگشتی بزووتنەوەی ڕزگاریی فەلەستینەوەوە ھاوکاری کران.

پەکەکە لە ساڵی ١٩٨٢ دا دووەمین کۆنگرەی خۆی لە لوبنان بەڕێوەبرد و لەو کۆنگرەیەدا بڕیاردرا لەسەر گەڕانەوەی گرووپە ڕاھێنراوەکانی پەکەکە بۆ باکووری کوردستان و ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی شەڕی چەکداریی درا. ئەو گرووپە ڕاھێنراوانەی پەکەکە لە دوای گەڕانەوەیان بۆ باکووری کوردستان پردی پەیوەندییان لە نێوان باکوور و لوبناندا دروست کرد و پۆل پۆل کەسان و لایەنگرانی خۆیان دەنارد بۆ ڕاھێنان بۆ لوبنان. بەھۆی گەورەبوونەوەی ئەو کار و چالاکییەکانی پەکەکە سوپای تورکیا ھەڵمەتێکی لە دژی ئەندامان و لایەنگرانی پەکەکە دەستپێکرد. لەو ھەڵمەتانەی سوپای تورکیادا ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و لایەنگران و کادێرە پێشکەوتووەکانی پەکەکە دەستگیرکران، یان کوژران. ئەو سەرکردە و کادیرە دیارانەی پەکەکە لەلایەن سوپای تورکیا و دەستگیرکران بریتی بوون لە مەزڵوم دۆغان، حەقی قەرار، محەممەد خەیری دورمش، کەمال پیر و عەلی چیچەک. مەزڵوم دۆغان لە دوای دەستگیرکردنی لە زینداندا بە بۆنەی نەورۆزەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و نەریتی یادکردنەوەی نەورۆزی لە دۆخە سەخت و ئەستەمەکاندا چەسپاند. ھەر یەک لەو ئەندامانی دیکەی پەکەکە مانگرتنیان تا مردنیان بەڕێوە برد و بەھۆی مانگرتنەوە گیانیان لە دەستدا. باردۆخی خۆڕاگریی ئەندامان و کادیرانی پەکەکە کاردانەوەی بەرچاوی لە ناو کۆمەڵگەی کوردستاندا دروست کرد. ئەوەش بووە ھۆی ئەوە لە دەرەوەی زیندانیش کاروچالاکییەکانی پەکەکە ڕوو لە زیادبوون بکات و سەرباری ئەوەی زۆربەی کادیرە سەرەکییەکانی پەکەکە دەستیگرکرابوون، ژمارەی ئەندامانی ئەو حزبە ڕووی لە زیادبوون کرد. لە دوای ئەو پێشھاتانە پەکەکە لە ساڵی ١٩٨٤ ھێزی ڕزگاریی کوردستان (ھەرەکە)ی دامەزراند و لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤دا شەڕی چەکداری بەشێوەی فەرمی و بە سەرۆکایەتیی مەعسوم کۆرکوماز (عەگید) لە دژی سوپا و حکوومەتی تورکیا لە ناوچەکانی ئەڕوح شەمزینان دەستپێکرد. لە ساڵی ١٩٨٦ و لە ڕۆژی ٢٨ی ئازاری ئەو ساڵەدا و لە دوای چەند پێکدادانی قورس دامەزرێنەی ھێزی ڕزگاریی کوردستان، عەگید لە چیای گابار گیانی لە دەستدا. عەگید خەڵکی فارقینی ئامەد بوو و لە دایکبووی ١٩٥٦ بوو.

پەکەکە لە ساڵی ١٩٨٦ لە سێیەمین کۆنگرەیدا بڕیایدا ھێزی ڕزگاریی کوردستان بکات بە ئارتەشی ڕزگاریی گەلی کوردستان (ئەرگەکە). ھەروەھا ئەکادیمیای سەربازیی مەعسوم کورکوماز (عەگید)ی دامەزراند. لە ساڵانی ١٩٩٠ی ڕابردوودا زنجیرەیەک ڕاپەڕین بە پێشەوایەتیی پەکەکە زۆربەی شار و شارۆچکە و ناوچەکانی باکووری کوردستانی گرتووە و ئەوەش بووە ھۆی ئەوە پەکەکە زیاتر لەوەی کە چاوەڕوان دەکرا ھێزی خۆی لە ناو خەڵکدا نیشان بدات.

پەکەکە لە ساڵی ١٩٩٠ جگە لە لوبنان چەند بنکەیەکی لە ناوچەکانی شام لە سووریا کردەوە. عەبدوڵا ئۆجەلانیش لە لوبنانەوە بەرەو شام گەڕایەوە و بە بەردەوامی سەردانی ناوچەکانی ڕۆژاوای کوردستانی دەکرد. لە دوای ھەوڵەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان پەکەکە و حکوومەتی تورکیا بۆ ئەوەی کێشەی کورد بە شێوەی ئاشتییانە چارەسەر بێت. لە ڕۆژی ١٩ی ئازاری ١٩٩٣ عەبدوڵا ئۆجەلان بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بوقاعی لوبنان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیی بەڕێوەبرد و لەلایەن پەکەکەوە ئاگربەست ڕاگەیاندرا. بەپێی گفتوگۆکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و چارەسەرکردنی کێشەکی کورد بە شێوەی ئاشتییانە بەھێزترین پێشنیاز، پێشنیازی دامەزراندنی تورکیای فیدراتیڤ بوو. تورگوت ئۆزال ھەشتەمین سەرۆک کۆماری تورکیا لە چەند لێدوانێکدا باسی فیدراسیۆنی نێوان کورد و تورکی کردبوو. لە دوای ئەوەی بەشێوەی گوماناوی تورگوت ئۆزال لە ١٧ی نیسانی ١٩٩٣ کوژرا. ئاگربەستی نێوان پەکەکە و حکوومەتی تورکیاش کۆتایی پێھات. لە دوای ئەوەی جەنگ لە نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە زیاتر لە جاران چڕبوویەوە دیسانەوە ھەوڵەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست دەستیان پێکردەوە و لەو چوارچێوەیەدا پەکەکە لە ساڵی ١٩٩٥ دا ئاگربەست و لە ڕۆژی ئاشتیی جیھانی لە ساڵی ١٩٩٦ ئاگربەستێکی دیکەی ڕاگەیاند، بەڵام بەھۆی ھەوڵی «تیرۆرکردنی» عەبدوڵا ئۆجەلان لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە، ئاگربەستەکەی ١٩٩٦ کۆتایی پێھات. بەھۆی گوشارەکانی تورکیاوە حکوومەتی سووریا داوای لە عەبدوڵا ئۆجەلان کرد خاکی ئەو وڵاتە بەجێبھێڵێت و لە نۆی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دا ئۆجەلان سووریای بەجێھێشت.

ئۆجەلان لە یەکەم گەشتی دا ڕووی لە ڕووسیا کرد و سەرباری ئەوەی دۆمای ئەو وڵاتە بە کۆی دەنگ مافی پەنابەریی سیاسیی بە ئۆجەلان بەخشی، بەڵام حکوومەتی ڕووسیا مانەوەی ئۆجەلانی لە خاکەکەیدا قبوڵ نەکرد. ڕووسیا لەبەرامبەر ئەوەدا کە ڕێگری لە مانەوەی ئۆجەلان بکات لەلایەن سندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە قەرزێکی ١٠ ملیارد دۆلاریی پێدرا و تورکیاش پشتیوانییەکانی خۆی بۆ چەکدارەکانی چیچان بڕی، کە ئەو کات چەکدارەکانی چیچان بەسەرۆکایەتیی جەوھەر دۆدایف و ئەسلان مەسخادۆف و شامیل باسایفەوە ڕووسیایان ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە کردبووە. لە دوای ئەوە ئۆجەلان سەردانی ھەر یەک لە وڵاتانی یۆنان و ئیتالیای کرد. ھەروەھا ھەوڵیدا بڕواتە ئەڵمانیا کە لەلایەن حکوومەتی ئەڵمانیاوە ڕیگری لێکرا. ھەوڵێکی دیکەی ئۆجەلان ڕۆیشتن بوو بۆ ھۆڵەندا تاوەکو لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دۆز لە بارەی کێشەی کوردەوە بکرێتەوە و ئەو کێشەیە بەشێوەیەکی نێودەوڵەتیی کۆتایی پێبھێنرێت. بریتا بۆلەر یەکێک لە پارێزەرە ئەڵمانییەکانی ئۆجەلان، کە ھاوکات ئەندامی دەستەی تیمێکی پارێزەری نێودەوڵەتی بوو لە کتێی «گەشتە بێ ئاکامەکانی سەرکردەیەکدا» نووسیویەتی، کاتێک ئۆجەلان ھەوڵیدا خۆی بگەیەنێتە ھۆڵەندا حکوومەتی ئەمێستردام ئامادە باشی ڕاگەیاند و ڕێگای لە نیشتنەوەی فڕۆکەکەی ئۆجەلان گرت لە فڕۆکە خانەکانی ئەو وڵاتەدا. لەسەر داوای یۆنان و بۆ ھێوربونەوەی دۆخەکە، داواکرا ئۆجەلان یۆنان بەجێبھێڵێت بەرەو وڵاتی کینیا لە ئەفریقا بەڕێبکەوێت. لەو کاتەدا پلانی ڕۆیشتنیش بۆ ئەفریقای باشوور بۆلای ماندێلا بەھۆی ڕەزامەندی نیشان نەدانی حکوومەتی ئەفریقای باشوورەوە شکستی ھێنا.

کاتێک ئۆجەلان لە باڵیۆزخانەی یۆنان لە شاری نایرۆبیی پایتەختی کینیا بوو، بڕیاری ئەوە درابوو ئۆجەلان بگەڕێتەوە بۆ ئەورووپا و یەکێک لە پلانەکانیش ئەوە بووە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان، بەڵام کاتێک لە بینای باڵیۆزخانەی یۆنانەوە بەرەو فڕۆکە خانەی نایرۆبی بەڕێدەکەون لەلایەن ژمارەیەک لە تیمی تایبەتەوە ھێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلەکەی ئۆجەلان و دەستگیریان کردووە و لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ دا ئۆجەلان فڕێندرا بۆ تورکیا. بەپێی بەشێک لەسەرچاوە میدیایییەکان سەرۆکی ئەو کاتی کینیا لەبەرامبەر وەرگرتنی پێنج ملیۆن دۆلاردا ئامادەبووە ڕێگا بە فڕاندنەکەی ئۆجەلان بدرێت. ھەروەھا بەشێک لە میدیاکان ئەوەیان بڵاوکردبووە کە وتەبێژی کۆشکی سپی بەناوی سێندی برگرەوە سەرپەرشتیی ئۆپراسیۆنی چاودێرکردن و دەستگیرکردنی ئۆجەلانی بەڕێوە بردووە. ئەو زانیارییە بەشێوەی فەرمی لەلایەن ئەمریکاوە پشتڕاست نەکراونەتەوە. لەو کاتەدا ئۆجەلان فڕیندرا، پەکەکە سەرقاڵی بەڕێوەبردنی شەشەمین کۆنگرەی خۆی بوو. لە دوای ڕفاندنی ئۆجەلان پەکەکە حەوتەمین کۆنگرەی خۆی بەشێوەی نائاسایی بەڕێوە برد. پەکەکە تاوەکو ئێستا ١١ جار کۆنگرەی بەڕێوە بردووە و نۆ جار ئاگربەستی یەکلایەنەی ڕاگەیاندووە. پەکەکە سێ جار لۆگۆی خۆی گۆڕیوە. پەکەکە لە دوای عەبدوڵا ئۆجەلانەوە لەلایەن کەسانی وەک موردا قەرەیلان و جەمیل بایکەوە سەرۆکایەتیی کراوە. سوپای تورکیا لە ماوەی جەنگ لە دژی پەکەکەدا زیاتر لە چوار ھەزار گوندی باکووری کوردستانی تێکدا. بەھۆی ئەو جەنگەوە زیاتر لە ٢٥ ھەزار ئەندام و لایەنگری پەکەکە و ھاووڵاتیی کورد شەھید کراون و زیاتر لە. ٢٠ ھەزار ھێزی سەربازی و ئەندامانی میتی تورکییە کوژراون.

لە ماوەی جەنگی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە ١٧ ھەزار مامۆستا، ئەندازیار، خوێندکار، گوندنیش، پارێزەر، پزیشک لە شار و گوندەکانی باکووری کوردستان فڕیندراون و چارەنووسیان نادیارە. ئەگەری زۆر ئەوەیە ئەو کەسانە لەلایەن ھێزەکانی سوپای تورکیاوە لە دەستەی چەند کەسیدا و بە کۆمەڵ کوژرابن و لە گۆڕی کۆمەڵادا شاردرابنەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ (ئیھاد) لە تورکیا، زیاتر لە ٣٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچەکانی باکووری کوردستاندا ھەیە و جگە لەچەند دانەیەکیان نەبێت تاوەکو ئێستا حکوومەتی تورکیا ڕێگای نەداوە گۆڕەکان ھەڵبدرێنەوە و دۆسیەکانیان یەکلایی بکرێتەوە. پەکەکە ئێستا لەژێر چەتری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) کار دەکات. شێوەی بەڕێوەبردنی سیستمی ھاوسەرۆکایەتییە. ستراتیژیی ئێستای پەکەکە کۆنفدڕاڵیزمی دیموکراتیکە. بەپێی ئەو ستراتیژییە ھەموو گرووپ، پێکھاتە، ئایین و نەتەوە جیاوازەکان دەتوانن بەپێی تایبەتمەندییەکانیان خۆیان بەڕێوە ببەن.

بارەگای سەرەکیی ئێستای سەرکردایەتی پەکەکە لە زنجیرە چیاکانی قەندیلە و ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی پەکەکەدان و لەلایەن پەکەکەوە بە ناوچەکانی پاراستنی میدیا دەناسرێن و ڕووبەری ئەو ناوچانەش زیاتر لە ٢٠ ھەزار کیلۆمەتر چوار گۆشە دەبێت. ئەو ناوچانە ناوچەی شاخاوی و سەختن لە سنوورە ھاوبەشەکانی نێوان باکوور و باشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندان.

ھەرچەند ھێزی سەربازی پەکەکە و ژمارەیان بە تەواوەتی ڕوون نییە، بەڵام مەزەندە دەکرێت پەکەکە زیاتر لە ١٤ ھەزار گەریلای لە شاخدا ھەبێت، کە لە چوارچێوەی ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) دا ڕێکخراون. ھەپەگە لەلایەن موراد قەرەیلانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. لە ناو پەکەکەدا ژنان خاوەنی ھێزی تایبەت بە خۆیان و ھێزەکانیان بەناوی (یەژە ئا ستار)ە. ھەروەھا ژنان لە ناو پەکەکە حزبێکیان ھەیە بەناوەی پارتی ژنانی ئازادی کوردستان (پاژک). سەرچاوە دارایییەکانی پەکەکە بە تەواوەتی ڕوون نین، بەڵام بەرپرسانی پەکەکە و ئەو بەرپرسانەشی کە لە پەکەکە جیابوونەتەوە باس لەوە دەکەن کە سەرچاوەیی سەرەکیی دارایییەکانی پەکەکە ھاووڵاتییانی کوردن لە ناوچە جیاواز و جۆراجۆرەکانی کوردستان و ئەورووپا.

تۆڕێکی گەورەی میدیایی وەک ستێرک تیڤی، ئاژانسی ھەواڵی فورات، نوچە تیڤی، ئاژانسی ھەواڵی دیجلە، کەناڵی ئای ئێم سی، ڕۆژنامەی ئازادیا وڵات، ڕۆژنامەی یەنی ئوزگور پولوتیکا کارو چالاکییەکانی پەکەکە ڕووماڵ دەکەن. شانبەشانی ئەوانە ئاژانسی ھەواڵی ھاوار، ڕووناھی تیڤی، نەورۆز تیڤی و چرا تیڤی گرنگی بە بڵاوکردنەوەی کارو چالاکییەکانی پەکەک دەدەن.

ئەو حزبانەش کە بە دۆست و ھاوپەیمان و ھاوئایدۆلۆژی لەگەڵ پەکەکە دەناسرێن بریتین لە پەیەدە، تەڤگەری ئازادی، پەژاک، کۆدار و ھەدەپە، دەبەپە، کەجەدە، کۆنگرەی گەل، دەتەکە و کەژەئا. ھەروەھا ھێزە سەربازییەکانی یەپەگە، یەبەشە، یەپەژە، یەرەکە بەو ھێزە سەربازیانە دەناسرێن، کە ھاوستراتیژ و ھاوتاکتیکی پەکەکەن.

سەرچاوە دارایییەکان

دەستکاری

بوودجەی ساڵانەی پەکەکە بە ١٥٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت. سەرچاوەی داھاتەکە بە کورتی خۆی لە کۆمەکە دارایییەکانی دەوڵەمەندە کوردەکانی باکووری کوردستان دەبینێتەوە ھەروەھا یارمەتی کوردی پارچەکانی تر، ھەروەھا لە ڕێگەی بڵاوکراوە و بازرگانی ڕێپێدراوەوە کە پەکەکە. ھەروەھا، پارتی کرێکارانی کوردستان، لە ناوخۆی تورکیاو لە وڵاتانی ئەورووپا چەندین سەرچاوەی داھاتییان ھەیە وەک کۆمپانیای بچووک و گەورە کە لەلایەن ئەندامان ولایەنگرانی ئەو پارتەوە بەڕێوە دەچێ وداھاتەکانیان بە ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ دەچێتە خزمەت پارتی کرێکارانی کوردستان.

مێژووی ئاڵای پەکەکە

دەستکاری
یەکەم ئاڵای پەکەکە لەنێو ساڵانی (١٩٧٨ تا ١٩٩٥)
دووەم ئاڵای پەکەکە لەنێوان ساڵانی (١٩٩٥ تا ٢٠٠٢)
ئاڵای پەکەکە لە ساڵی (٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٣)
ئاڵای پەکەکە لەنێوان ساڵانی (٢٠٠٣ تا ٢٠٠٥)
ئاڵای پەکەکە (٢٠٠٥–تا ئێستا)[٢٨]


ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ http://en.aswataliraq.info/(S(3kxmhantps5hkwnpsg1nfdqr))/Default1.aspx/files/articles/large/files/articles/large/images/Default.aspx?page=article_page&c=slideshow&id=153289[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  2. ^ http://www.bbc.co.uk/news/world-europe-22305066
  3. ^ Petti، Matthew (٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣). «The Kurds Who Died for Palestine». New Lines Magazine (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ ستاندار، لەلایەن. «سیستمی سەرمایەداری سڕینەوەی بەھا مرۆیییەکانە، ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر ٣ سەرکردەکەی پەکەکە بە نموونە – Standard Kurd». لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ https://ahvalnews.com/turkey-pkk/number-pkk-members-turkey-dropped-486-interior-minister ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ https://www.hurriyetdailynews.com/
  7. ^ https://www.al-monitor.com/pulse/originals/2018/06/turkey-claims-iran-supports-pkk-offensive.html
  8. ^ https://politicstoday.org/iran-and-the-ypg-friends-or-foes/
  9. ^ https://www.trtworld.com/magazine/understanding-the-history-of-the-pkk-s-alliance-with-the-syrian-regime-30666
  10. ^ https://www.irishtimes.com/news/ocalan-tells-turks-of-greek-arms-and-training-for-pkk-say-reports-1.155819
  11. ^ https://www.aa.com.tr/en/europe/pkk-continues-to-be-europes-favorite-terror-group/1614987
  12. ^ https://www.aa.com.tr/en/europe/pkk-continues-to-be-europes-favorite-terror-group/161498
  13. ^ https://tn.ai/2391167
  14. ^ https://www.middleeastmonitor.com/20200616-uae-supports-pkk-terrorist-group-report-says/
  15. ^ «ھاوکارییەکانی ئیمارات بۆ پەکەکە عێراق و ھەرێمی کوردستان نیگەران دەکات». diplomaticmagazine.net (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  16. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  17. ^ Ajansı، İlke Haber (1610113791). «لە ئەنجامی ھێرشی پەکەکە پێشمەرگەیەک گیانی لە دەست دا». İLKHA (بە تورکی). لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  18. ^ https://www.aljazeera.com/news/2020/12/14/fighting-intensifies-between-peshmerga-and-pkk-in-northern-iraq#:~:text=Fighting%20intensifies%20between%20Peshmerga%20and%20PKK%20in%20northern%20Iraq,-By&text=Sidekan%2C%20Kurdish%20Region%2C%20Iraq%20–,conflict%20between%20the%20two%20groups.
  19. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  20. ^ https://www.state.gov/attacks-by-the-terrorist-pkk-organization-in-the-ikr/
  21. ^ https://www.jpost.com/middle-east/turkey-using-tanks-upgraded-by-israel-in-offensive-against-the-kurds-604819
  22. ^ https://www.timesofisrael.com/rebuffing-former-top-general-netanyahu-says-kurdish-pkk-a-terror-group/
  23. ^ https://www.rudaw.net/english/middleeast/turkey/17052018
  24. ^ https://www.theguardian.com/world/1999/feb/17/kurds3
  25. ^ «پەکەکە و ئیسرائیل». diplomaticmagazine.net (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  26. ^ «كۆمەڵەی ڕەنجدەران و پەكەكە بەشداریی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینیان كردووە». www.wishe.net. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  27. ^ ڕۆژنیوز: ژاپۆن پەکەکەی لە لیستی “ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان” دەرھێنا (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.
  28. ^ «Turkey Takes Aim at the Kurds». Geopoliticalmonitor.com.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری