دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)

ڕێکخراوێکی تیرۆرستی
(لە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامەوە ڕەوانە کراوە)

دەوڵەتی ئیسلامی کە پێشتر ناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (بە عەرەبی: الدولة الاسلامیة فی العراق والشام) بە کورتە ناوی دولة الاسلام بوو، گرووپێکی ئیسلامی لە عێراق و سووریا بوون کە خۆیان بە وڵات و دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەزانی و چەندین ناوچە لە باکووری عێراق و سووریایان کۆنترۆڵ کردبوو. ئەم گرووپە لەلایەن ئەبوبەکر بەغدادی، لە شۆڕشگێڕانی جیاوەبوو لە تۆڕی ئەلقاعیدە، بەڕێوە دەبرا. گرووپەکە لەگەڵ دەوڵەتانی عێراق، سووریا، سوپای ئازادی سووریا، کوردانی ڕۆژاوای کوردستان و ھێزەکانی پێشمەرگە و پاراستنی ھەرێمی کوردستان لە شەڕدا بوون.

دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (دولت ئيسلام )
الدولة الاسلامیة فی العراق والشام
بەشدار لە جەنگی عێراق، یاخیبوونی عێراقی و شەڕی ناوخۆیی سووریا
ئاڵای دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
ساڵانی چالاکیی٢٠٠٣ - ھەنووکە[١]
ئایدۆلۆژیاسەلەفییەت
سەلەفی-جیھادی
دژە شیعە
دژە مەسیحی
دژە ئێڵ جی بی تی[٢]
سەرکردەکانئەبووبەکر بەغدادی (٢٠١٠–٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩) 
ئەبوو ئیبراھیم ھاشمی قوڕەیشی (٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩–۲۰۲۲)  ابونورالدین رستم اف  (۲۰۱۴ - ۲۰۱۶)
شوێنگەسەرەکییەکانمووسڵ - تکریت - فەلووجە (عێراق)
ڕقە (سووریا)
ناوچەی
ئۆپەراسیۆنەکان
 عێراق
 سووریا
 تورکیا
 ئەفغانستان[٣]
 لیبیا[٤]
 سۆماڵیا
ڕۆژاوای ئەفریقا[٥]
 پاکستان
 میسر
 یەمەن
ھێزنەزانراو
بەشێکە لەئەلقاعیدە ٢٠٠٤[٦] - ٢٠١٣[٧]
درووست بووە وەک جەماعەت ئەلتەوحید وەلجیھاد
ئەنجومەنی شوورای موجاھیدین
دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق
ھاوپەیمانان بۆکۆ حەرام (٢٠١٥–٢٠١٦)
سوپای خالید کوڕی وەلید
دوژمنان یەکینەکانی پاراستنی گەل

پارتی کرێکارانی کوردستان[٨]
پێشمەرگە
پەڕگە:YBŞ.png یەکینەکانی بەرخوودانی شەنگال
پارتی ئازادیی کوردستان
سوپای سووریا
پەڕگە:Flag of the National Defense Force.svg ھێزی بەرگریی نیشتمانی
عێراق سپای عێراق
ھێزی فرەنەتەوە - عێراق
عێراق ئەنجومەنی نیشتمانیی ڕزگاریی عێراق
عێراق میلیشیا شیعەکان
تورکیا سپای تورکیا (پێکدادانی سەرسنوور)
ئێران ئیران[٩][١٠][١١][١٢]
حیزبوڵڵا[١٣]

بەرەی شۆڕشگێڕانی سووریا[١٤]
سپای موجاھیدین[١٥]
سوپای ئازادی سووریا[١٦]
 لیبیا
 توونس[١٧]
 ئوردن[١٨]
 فەڕەنسا
جەنگەکان/شەڕەکانجەنگی عێراق
یاخیبوونی عێراقی
شەڕی ناوخۆیی سووریا[١٩]

داعش تا ئەو ڕادە توند و تیژە کە لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکانی تریشدا (وەک بەرەی نوسرە) بە شەڕ ھاتووە و لە (شوباتی ٢٠١٤)دا ئەیمەن ئەلزەواھیری، ڕێبەری ئەلقاعیدە بە فەرمی ڕای گەیاند کە دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام ھیچ پێوەندییەکی بەوانەوە نییە.[٢٠] داعش لە سووریادا سەرکەوتنی زۆری بە دەست نەھێنا و لەلایەن بەرەی نوسرە تێکشکانی زۆری بینی، بەڵام لە (حوزەیرانی ٢٠١٤)دا توانی شاری مووسڵ، دووھەمین شاری گەورەی عێراق، داگیر بکا.[٢١] لەگەل ئەوەشدا سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ترەمپ باراک ئۆباما و ھیلاری کلینتۆنی بەوە تۆمەت بارکرد بەوەی ئەو دەستی ھەبووە لە دامەزراندنی داعش[٢٢] و ھەروەھا ئەمە تەنھا قسەیەک نییە تەنھا لەلایەن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کرابێت و گومانێک بێت بەڵکو لە ڤیدیۆیەک کلینتۆن خۆی دان بەوە دادەنێت کە خۆیان دامەزرێنەری ڕێکخراوی داعشن تەنانەت ڕێکخراوی ئەلقاعیدەش بۆ ئەوەی بجەنگن لە دژی سۆڤیەت[٢٣][٢٤][٢٥] لەناوچوونی گرووپەکە لەلایەن حکوومەتی ئێراقەوە ڕاگەێندراوە، بەڵام ھەندێک لە ئەندامەکانی ھێشتا وەک خانەی مردوو لە کۆمەڵگە جیاوازەکاندا ماونەتەوە.

 
ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش (سوور)، ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی داعش (سووری کاڵ) ئەو وڵاتانەی داعش چالاکی تێدا ھەبووە (سپی)،

دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) لە نیوەی دووھەمی ساڵی ٢٠١٣ نزیک بە ١٤٠٠ ماڵی لە عێراقدا خاپوور کرد. لەم ھێرشانەدا ١٩٩٦کەس گیانی لە دەست دا و ٣٠٢١ کەسیش بریندار بوون.[٢٦] لە (کانوونی دووھەمی ٢٠١٤) دوای ئاگردانی خێوەتی ڕەخنەگرانی سوننە لە پارێزگا سوننەکانی عێراق لەلایەن ھێزەکانی حکوومەتی عێراق، ئەرتەش لە ھەر دوو شاری ڕەمادی و فەلووجە پاشەکشەی کرد، ھێزەکانی «داعش» دەرفەتەیان بە ھەل زانی و نیوەی شاری فەلووجە و بەشێک لە ڕەمادییان کۆنترۆڵ کرد و لەم دوو شارەدا پاسگەی ھات و چۆ و پشکنینیان دامەرزاند. سەرەڕای بەرگری و خۆڕاگری عەشیرەکان[٢٧][٢٨][٢٩][٣٠] ھێزەکانی داعش بەتەواوی دەستیان بە سەر فەلووجەدا گرت، بەڵام لە شەڕی ڕەمادیدا فەرماندەی داعش دەکوژرێ[٣١] و کۆنترۆڵی ھەر دوو شارەکە لە دەست دەدەن.[٣٢][٣٣]

دەوڵەتێکی ئیسلامییە لە دوای ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی دروست بووبێت کە لە عێراق و سووریا چەند ویلایەتێکیان بەدەستەوەیە و چالاکییان ھەیە بەپێی ئەو نەخشەیەی ماوەیەکی زۆرە بڵاویان کردووەتەوە سووریا و پارێزگا سونییەکانی عێراق دەگرێتەوە و نەخشەکە ھەرێمی کوردستان و پارێزگا شیعییەکانی عێراق و ناوچەیەکی سووریا لە باکووری لوبنان و ناوچەیەکی تر لە باکووری ناوچەی جۆلانی سووریا ناگرێتەوە، و لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە بەڵام بناغەی ئەم دەوڵەتە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٦ کاتێک ڕێکخراوی «ئەلقاعیدە لە بیلاد ڕافیدەین» لەلایەن ئەبوو موسعەب ئەلزەرقاوی دامەزرا. گرووپەکە پێک ھات و پشتگیریی دەکرێت لەلایەن گرووپە یاخیبووەکانەوە، لەنێویاندا ڕیکخراوەکانی کە پێش خۆی ھەبوون وەک ئەنجومەنی شورای موجاھیدین، ئەلقاعیدە، جەیش ئەلفاتیحین، جوندئەلسەحابە، کەتیبەکانی ئەنساڕ ئەلتوحید وەلسونە، جەیش ئەلتائیفە ئەلمەسنووڕە، و ھتد… و ھەندێکی تر لە گرووپە چەکدارە سونییەکان. ئامانجی ئەم گرووپە ئەوە بوو کە خەلافەتێکی ئیسلامیی سوننی لەناوچە سوننە نشینەکانی عێراقدا دابمەزرێنێت، کە دواتر ئەم ئامانجە سووریاشی گرتەوە.

لە لووتکەی جەنگی عێراقدا، ئامادەبوونی ھۆی لە پارێزگاکانی پارێزگای ئەلئەنبار، نەینەوا، کەرکووک و زۆرینەی پارێزگای سەڵاحەدین و ھەندێک بەشی پارێزگای بابل و پارێزگای دیالە و پارێزگای بەغدادا ڕاگەیاند. شاری بەعقووبەی بە پایتەختی خۆی ڕاگەیاند. لەشەڕی بەردەوامی ناوخۆیی سووریادا، گرووپەکە ئامادەیییەکی بەرفراوانیی لە پارێزگاکانی پارێزگای ڕەققە، ئیدلیب و حەلەب ھەبوو.

دەوڵەتەکە بەرپرسیار ڕاگەیاندووە لە کوشتنی ھەزاران سەربازی عێراقی و ھەزاران کارمەندی ھەواڵگری حکوومەتی عێراقی و کارمەندان و ھاووڵاتییانی حکوومەتەکانی ھاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی عێراق. سەرباری چەندین کشانەوە و بێ ھێزبوونی ڕێکخراوەکە پێش بوونی بە دەوڵەتەکە لەکۆتا قۆناغەکانی جەنگی عێراقدا، و ئێستا ژمارەی ئەندامانی دەگاتە نزیکە ١٤٠٠٠ ئەندام. لەسەرەتای مانگی نیسانی ٢٠١٣ەوە، دەوڵەتەکە ئۆپەراسیۆنەکانی درێژکردووەتەوە بۆ ئەودیو سنوورەکانی عێراق و تا ناو سووریا کە تێیدا دەستوەشاندنێکی سەربازی خێرای ئەنجامداوە کە بووەتە ھۆی دەست بەسەردا گرتنی ناوچە گەورە و سەرەکییەکانی باکووری سووریا، بەجۆرێک کە بە «چاودێریگەی سووریی بۆ مافی مرۆڤ» وەسفیان دەکات وەک «بەھێزترین ڕەوت».[٣٤]

نامەیەک و دواتریش تۆمارێکی دەنگیی لەلایەن ئەیمەن ئەلزەواھیرییەوە، سەرکردەی ئێستای ئەلقاعیدە، لە ٢٠١٣دا کە تێیدا بەشی سووریا لە دەوڵەتی ئیسلامیی ھەڵدەوەشێنێتەوە؛ بەڵام ئەمیر دەوڵەتی ئیسلامی، ئەبووبەکر بەغدادی ڕەتیکردەوە کە پەیوەست بێت بەو فەرمانەوە ئەویش بەھۆکاری ئەوەی لەسەر بنەمایەکی فیقھیی ئیسلامی، پاشان دەوڵەتەکە لەو کاتەوە ئۆپەراسیۆنەکانی لە سووریا بەردەوامە. لە ڕاگەیەندراوێکی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ شدا، ئەلقاعیدە ڕای گەیاند کە دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام بەھیچ جۆرێک پەیوەندی پێیانەوە نەماوە و سەر بەوان نەماوە.

ھێرش بۆ سەر بەغداد

دەستکاری

چەکدارانی ڕێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» بەنیازن ھێرش بکەنە سەر شاری بەغدادی پایتەخی عێراقو بۆ ئەو مەبەستەش پلانو بەرنامەیان داڕشتووە. ئەو پلانە خۆی لە چەن ھەنگاوێکدا دەبینێتەوە، کە تێیدا کاتژمێری سفریان دیاریکردووە بۆ ھێرشەکە، ھەنگاوی یەکەم ئامادە بوونی ژمارەیەکی زۆری چەکدار لە ناو شاری بەغداد کە وەک «شانەی نووستوو» کار دەکەن و لە کاتی ھێرشی چەکداران بۆ سەربەغداد لە ھەنگاوی دووھەمدا دەکەونە کار و کۆنترۆڵی شار دەگرنە دەست.[٣٥]

ناو و گۆڕانکارییەکان لەناودا

دەستکاری

سەرەتا تەنھا ناوی (دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق) بوو، بەڵام لەڕۆژی ٩ی نیسانی ٢٠١٣دا فراوان کراو ناوەکە گۆڕا بۆ دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام و پاشان لە ڕۆژی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ناوەکەی گۆڕدرا بۆ دەوڵەتی ئیسلامیی[٣٦][٣٧]

ڕووداوەکان

دەستکاری
  • ٩ی نیسان بەشێوەی فەرمی لەژێرناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام خۆیان ڕاگەیاند
  • ٥ی ئاب دەستداگرتن بەسەر فڕۆکەخانەی منغ ی سەربازی[٣٨]
  • ٢٩ی ئەیلوول، تەقاندنەوە لە نزیک تەلاری ئاسایشی ھەولێر[٣٩]
  • لە ١٠ی حوزەیران دەستیان گرت بە سەر پارێزگای نەینەوا لە عێراق[٤٠]
  • لە ١٧ی حوزەیران دەست گرتن بەسەر فیرقەی ١٧[٤١]
  • ٢٥ی تەممووز تەقاندنەوەی مەزاری نەبی یونس لە مووسڵ[٤٢]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  2. ^ «ISIS's Persecution of Gay People | Counter Extremism Project». web.archive.org. ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  3. ^ «The Islamic State in Afghanistan: Assessing the Threat». United States Institute of Peace (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ «داعش لە لیبیا شەڕێكی سەخت دەكات». ماڵپەڕی رووداو. لە ۲٦ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۰ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  5. ^ «بەرەنگاربووبەوەی داعش لە ڕۆژاوای ئەفریکا پێویستە». editorials.voa.gov. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  7. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  8. ^ «کردهای داعشی (کیفیت بالا)». آپارات - سرویس اشتراک ویدیو (بە فارسی). لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  9. ^ «TSK, IŞİD konvoyunu vurdu». Milliyet. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە 01.02.2014 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  10. ^ «Türkiye IŞİD konvoyunu vurdu». dw.de. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە 01.02.2014 ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  11. ^ «TSK, Irak-Şam İslam Devleti Örgütü konvoyunu vurdu». CNN TURK. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٠١٫٠٢٫٢٠١٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  12. ^ «Turkish army returns fire from al-Qaeda-affiliated fighters on Syrian border – Today's Zaman, your gateway to Turkish daily news». Today's Zaman. ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە. ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  14. ^ «Al Qaida rebels leave mass grave behind as they desert base in Syria». McClatchy. ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  15. ^ «Syria rebels unite and launch new revolt, against jihadists». AFP. 4 January 2014. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە 15 January 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  16. ^ «Al-Qaeda-linked Isis under attack in northern Syria». BBC. 4 January 2014. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە 15 January 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  17. ^ «داعش هەڕەشەی زیاتر کردنەوەی هەڕەشەکانی بۆ سەر تونس دەکات - Mehr News Agency». ku.mehrnews.com. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  18. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/280220151-amp. لە ١ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  19. ^ «Jihadists push Syria rebels out of Raqqa». Now.mmedia.me. Agence France-Presse. 14 August 2013. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 10 January 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ Al-Qaeda disavows any ties with radical Islamist ISIS group in Syria, Iraq ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Washington post
  21. ^ Who are Isis? A terror group too extreme even for al-Qaida ٢٤ی نیسانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Guardian
  22. ^ «Trump Admitting». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  23. ^ «Hilary Clinton Admits ISIS/AL QAEDA organization». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  24. ^ «Hillary Clinton: 'We Created al-Qaeda'». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  25. ^ al qaeda organization made by
  26. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  27. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  28. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە. ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  29. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  30. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  31. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  32. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  33. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  34. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  35. ^ «ماڵپەڕی شارپرێس: ئەمریکا ھۆشداریداوەتە عێراقرۆیتەرز: چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ھێرش دەکەنە سەر بەغداد». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  36. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  37. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  38. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  39. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  40. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  41. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  42. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە. ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری