پاکستان یان بە شێوەی فەرمی، کۆماری ئیسلامیی پاکستان، وڵاتێکە لە باشووری ئاسیا. ١٬٠٤٦ کیلۆمەتر کەنارەی ھەیە لەسەر دەریای عەرەبی و کەنداوی عومان لە باشووری خۆیدا؛ لە باکوور لکاوە بە ئەفغانستان، لە ڕۆژاوا بە ئێران و لە ڕۆژھەڵات بە ھێند و لە باکووری دوورەوە بە چین؛ بۆیە دەڵێن ئەم وڵاتە ئاسیای ناوەندی، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیای گرێ داوە پێکەوە. پاکستان لە پێشدا شوێنی شارستانیەتی ھیندوو بووە و، دواتر بووەتە وەرگری فەرھەنگەکانی ھێندووەکان، پارسەکان، یۆنانییەکان،موسوڵمانان، تورک و موغولەکان. ئەم شوێنە لە درێژەی مێژوودا مەیدانی ھێرشی ھێند و ئاریاییەکان، پارسەکان، یۆنانییەکان، عەرەبەکان، تورکەکان، ئەفغانەکان، موغولەکان و بەڕیتانیایییەکان بووەدەقی پەڕە.[١]

Pakistan
پاکستان
پایتەختئیسلام ئاباد
33°40′N 73°10′E / 33.667°N 73.167°E / 33.667; 73.167
گەورەترین کەراچی
زمانە فەرمییەکان ئوردوو • ئینگلیزی
دەوڵەت کۆماری فیدڕاڵی
 -  سەرۆک کۆمار عارف عەلەوی
 -  سەرۆک وەزیران شەھباز شەریف
دامەزران
 -  کۆماری ئیسلامی پاکستان ٢٣ـی ئازاری ١٩٥٦ 
ڕووبەر
 -  ٧٩٦٠٩٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٦)
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٧" مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠١١ ٢٢٣٬٧٧٣٬٧٠٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٦)
 -  سەرژمێریی ١٩٩٨ ١٣٢٣٥٢٢٧٩ 
 -  چڕی ٢١٤٠٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٥)
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢"کەس لە مایلی چوارگۆشە
دراو ڕووپیەی پاکستانی (PKR)
ناوچەی کاتی PST بەپێی کاتی پاکستان (UTC+٥)
لای لێخوڕین چەپ
پاوانی ئینتەرنێت .pk

کاتێ ھێند لەژێر دەسەڵاتی بەڕیتانیا ھاتەدەر و سەربەخۆ بوو، کێشە کەوتە ناو وڵاتەوە؛ زۆربەی کێشە ئایینی و نێوان دوو ئایینی سەرەکیی ھێندوو و ئیسلام بوو. بۆیە پارێزگایەک جودا کرایەوە لەپێشدا بە ناوی ھێندی ئیسلامی و دواتر بە پاکستان و لە کۆتاییدا لە ساڵی ١٩٥٦ بووە وڵاتێکی سەربەخۆ بەم ناوەی ئێستا.

دەقی پەڕە.[٢]

مێژوو دەستکاری

پاکستان کە ئەوکات بەشێک بوو لە ھیند لە ژێر دەسەڵاتی بەریتانییەکان مانەوە ساڵی ١٩٠٦ پارتی ئیسلامی دامەزرا لە ماوەی جەنگی جیھانیی دووەم پشتیوانی بەریتانییەکان بوون، ئەمەش کاریگەریی ھەبوو لەوەی پشتیوانیی بەریتانیا بەدەست بھێنن بۆ خۆیان. ساڵی ١٩٤٧ پاکستان سەربەخۆیی خۆی بە جیابوونەوە لە ھیند ڕاگەیان. دواتاتر لە ساڵی ١٩٥٦ سەربەخۆی تەواوەیتی ڕاگەیاند و سیستەمی وڵاتیان کرد بە کۆما.ری ساڵی ١٩٥٨ ژەنەڕاڵ حەمە ئەیووب خان ئەبوو دەسەڵاتی سەربازی لەسەر پاکستان ڕاگەیاند. ساڵی ساڵی ١٩٦٠ بە سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرا، پاشان لە ساڵی ١٩٦٥ دووبارە ھەڵبژێردرایەوە بەلام لەھەمان ساڵ شەڕی نێوان ھیند و پاکستان لەسەر سنوور دەستی پێکرد لە کشمیر؛ ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی دەست بکێشێتەوە. ژەنەڕاڵ یەحیا خان دەسەڵاتی گرتە دەست و یاسای عورفیی ڕاگەیاند؛ ئەمەش بووە ھۆی ئاژاوە و خۆپیشاندان و ڕێپێوان لە وڵات.

ڵ.ات

شەڕی ناوخۆیی و جیابوونەوەی بەنگلادیش لە ساڵی ١٩٧٠ ھەڵبژاردن ئەنجام درا پارتی ئاینی ئیسلام زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەست ھێنا لە پاکستانی ڕۆژھەڵات ئەو پارتەی کە داوای ئەتۆنۆمی دەکرد بە سەرۆکایەتی موجیب ڕەحمان بەڵام لە پاکستانی ڕۆژاوا زۆرینەی دەنگەکان بۆ پارتی گەلی پاکستان بوو ئەمەش بووە ھۆی دورست بوونی شەڕ لە نێوان ئەم دووبەشەی وڵات بەڵام لەگەل ئەوانەش یحی خان کۆمەڵەی نیشتیمانی یاخود پەرلەمان کۆنگرەی بەستا، دانیشتووانی ڕۆژھەڵاتی پاکستان خۆیان بەبێ بەش دەزانی بەرامبەر بە زۆرینەی دەسەڵاتی پاکستانی ڕۆژاوا کە دەسەڵاتیان بەسەر ھەموو دام و دەزگاکانی دەوڵەت زاڵ بووکە ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی موجیب ڕەحمان باج و دەرامەتی ھەرێمەکەی ڕاگرت و نەیدا بە دەسەڵاتی ڕۆژاوا ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی دەسەڵاتی ناوەندی ڕۆژاوا ھێزی سەبازی بنێرێت بەمەش شەر لە نێوان ئەم دوو ھەرێمە ڕوویدا ١٦ ملوێن کەس لە ئەنجامی ئەم شەڕە ئاوارەی سنوورەکان و ھیند بوون ئەمەش وای لە وڵاتی ھیندستان کرد ھێز بنێرێتە سەریان کە لە ئەنجامدا بەرەی ڕۆژھەڵاتی پاکستان خۆی بەدەستەوە دا و بەرەی ڕۆژئاواش ئاگربەستی ڕاگەیاند ئەم شەرە ناوخۆیییە وای کرد ھەرێمی پاکستانی ڕۆژاوا جیابوونەوەیان لە پاکستان ڕاگەیاند و ناویان لە خۆیان نا بەنگلادیش بە سەرۆکایەتی شێخ موجیب لەلایەن ھیندیستانەوە پشگیری دەکران. دوای ئەوەی زولفەقار علی بۆتو بووە سەرۆک کۆماری پاکستان دانی بە بەنگلادیش وەک وڵات نا ھەروەھا لەگەڵ ولاتی ھیندستان ڕێکەوتننامەی ئاشتی مۆرکرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەسەر سنوور و چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکەشیان بەم شێوەیە لە ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی دیپلۆماسی لە نێوانیان دەستی پێکرد. لە ساڵی ١٩٧٧ زیاد ئەلحەق بە ھێزی سوپا و کودەتا دەسەلاتی گرتە دەست لە سالێ ١٩٧٩ زیاتر لە سێ ملوێن ئەفغانی ئاوارەی پاکستان بوون بەھۆی داگیرکردنی ئەفغانستان لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لە ساڵی ١٩٨٨ یەکیک لە گرینگترین ساڵەکانی پاکستان بوو ئەوەش بەھۆی ئەوەی بۆ یەکەم جار ژنێک بووە سەرۆک وەزیر ئەویش بێنەزیر بوتۆ کچی زولفەقار بۆتو بوو لە سەردەمی ئەم دا پاکستان لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە کۆمەڵیک گۆرانکاری زۆری تێدا ڕوویدا بەڵام لە ھێرشێکدا لە ساڵی ٢٠٠٧ تیرۆرکرا

دانیشتووان دەستکاری

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی پاکستان ١٨٥٬١٣٢٬٩٢٦ کەس بووە کە دەکاتە ٢٫٥٦ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٢٫٨ ساڵە. ھەروەھا ٣٧ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٣]

ئایین دەستکاری

ئایینەکان لە پاکستان[٤]
ئاینەکان ڕێژە
سوننە
  
٩٠٫٠٪
شیعە
  
٧٫٠٪
مەسیحی
  
١٫٠٪
هیندوو
  
١٫٠٪
ئەوانی تر
  
١٫٠٪

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ھەواڵی بی‌بی‌سی
  2. ^ "سەربەخۆیی". Archived from the original on 7ی Marchی 2016. Retrieved 2ی Augustی 2010. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
  4. ^ بەختیاری, سەعی. جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ISBN 978-964-342-431-2.