ئێران
پۆتانەکان: 32°N 53°E / 32°N 53°E
ئێران (بە فارسی: ایران، بە پاڵەوی: Ērān، ئێران[٢]) وڵاتێکە لە باکووری ڕۆژاوای ئاسیا و لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناویندا. ناوە فەرمییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە (بە فارسی: جمهوری اسلامی ایران) و پایتەختەکەی تارانە. پانتایی ئەم وڵاتە ١٬٨٧٣٬٩٥٩ کیلۆمەتر دووجایە (١٧یەم لە دونیادا) و بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١ (2011ی کۆچی ھەتاوی) ژمارەی دانیشتووانەکەی ٧٦٬٠٩١٬٠٠٠ کەسە و ھەر ساڵ یەک ملیۆن کەس لە دانیشتووانی وڵات زیاد دەبێت.
کۆماری ئیسلامیی ئێران جمهوری اسلامی ایران |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
|
||||||
پایتەخت | تاران 35°41′N 51°25′E / 35.683°N 51.417°E | |||||
گەورەترین | پایتەخت | |||||
زمانە فەرمییەکان | فارسی | |||||
٥٣٪ فارسی (زمانی فەرمی) ٢٠٪ کوردی |
||||||
دەوڵەت | کۆماری ئیسلامی | |||||
- | ڕێبەر | عەلی خامەنەیی | ||||
- | سەرۆک کۆمار | ئیبراھیم ڕەئیسی | ||||
- | سەرۆکی پەرلەمان | محەممەدباقر قالیباف | ||||
- | سەرۆکی دەزگای دادوەری | غوڵامحوسێن موحسینی ئیژەیی | ||||
دامەزران | ||||||
- | دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران | ١٩٧٩ | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | ١٬٨٧٣٬٩٥٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٧) ٧٢٣٬٥٤٠ مایلی چوارگۆشە |
|||||
- | ئاو (%) | ٠٫٧ | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی | ٨٦٬٧٥٨٬٣٠٤ ![]() |
||||
- | سەرژمێریی ٢٠١٣ | ٧٩٬٨٥٣٬٠٠٠ | ||||
دراو | ڕیالی ئێرانی (IRR ) |
|||||
ناوچەی کاتی | (UTC+٣:٣٠) | |||||
لای لێخوڕین | ڕاست | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .ir |
لە باکوورەوە لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان، ئەرمەنستان، و تورکەمەنستان؛ لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئەفغانستان و پاکستان؛ و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ تورکیا و کۆماری فێدراڵیی عێراقدا سنووری زەمینیی ھەیە. ھەروەھا لە باکوورەوە سنووری دەریایی لە دەریای قەزوین (کاسپییەن) و لە باشوورەوە لە کەنداوی فارس و دەریای عەمماندا ھەیە. ئەو دوو ناوچەیە گرینگترین شوێنەکانی دونیا بۆ دەرھێنانی نەوت و گازن.
دەستەڵاتی سیاسی لە ئێراندا لەسەر بنەمای یاسای بنەڕەتیی پەسندکراوی ساڵی ١٩٧٩ (1979ی ک. ھ) و پێداچوونەوەی ساڵی ١٩٨٩ (1989ی ک. ھ) داڕێژڕاوە. بەرزترین پلەی دەستەڵاتی ڕەسمیی ئێران لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ١٩٧٩، ویلایەتی فەقیھە کە ئێستا لە دەستی سەید عەلی خامنەیی دایە. ئیسلام دینی ڕەسمی، شیعە مەزھەبی ڕەسمی و فارسی زمانی ڕەسمی ئێرانە. ئێران وەکوو وڵاتێکی پێکھاتوو لە چەند نەتەوە، مێژوویەکی کۆنی ھەیە و یەکێک لە مێژووییترین وڵاتانی جیھانە.
ئێران بەھۆی ھەڵکەوتنی لە ناوچەی ئەوراسیادا جێگایەکی تایبەتی ھەیە. ئەم وڵاتە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بزووتنەوەی وڵاتانی بێلایەن، ڕێکخراوی کۆنفرانسی ئیسلامی، ئۆپێک و ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئابوورییە. ئێران ھێزێکی ناوچەیییە لە باکووری ڕۆژاوای ئاسیادا و جێگایەکی گرینگی لە ئابووری جیھاندا بە بۆنەی ھەبوونی نەوت، پیشەسازیی پێترۆشیمی و گازی سروشتی بەدەست ھێناوە.
لەدوای ھەڵبژاردنی سەرکۆماریی ١٣٨٨ ھەتاوی کە بە دووبارە ھەڵبژاردنەوەی ئەحمەدی نەژاد کۆتایی ھات، چەند خوپێشاندانی گەورە لە ئێران و بەتایبەت تاران ڕووی دا کە داواکاری دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان بوون و بڕوایان وا بوو کە میرحوسەین مووسەوی ھەڵبژیردراوە بەڵام دەسەڵاتی ئێران بە قۆلبەستکردن و کوشتنی سەدان کەس لەو جەماوەرە کۆتاییی بە خۆپیشاندانەکان ھێنا.
ھەرێم و شارەکاندەستکاری
ئێران دابەشبووە بەسەر (٣١) ھەرێمدا. ھەر ھەرێمێک دەسەڵاتدارێک بەرێوەی دەبات. ھەرێمەکان دابەش بوون بەسەر پارێزگاکاندا، دواتر دابەش دەبن بەسەر ناوچە و ناحیەکاندا. ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەرزترین ڕێژەی گەشەکردنی شارەکانی ھەیە. لە نێوان ساڵانی (١٩٥٠–٢٠٠٢) ڕێژەی بە شاریبوونی دانیشتووان لە (٢٧٪) بۆ (٦٠٪) بەرزبوەتەوە. بەپێی پێشبینییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان لە ساڵی (٢٠٣٠) لە (٨٠٪)ی دانیشتووانی ئێران دەبنە شاری. زۆربەی کۆچکەرە ناوخۆیییەکان دانیشتووی نزیک شارەکانی تاران، ئەسفەھان، ئەھواز، قومن.
مرۆڤناسیدەستکاری
ئێران کۆمەڵگایەکی زۆرڕەنگە، زمانگەل، ئایینگەل و ئیتنیکگەلێکی زۆر لە نێو جوگرافیای ئێراندا دەژین. ژمارەی دانیشتووانی ئێران لە درێژایی سەدەی بیستەمدا بە شێوازێکی بەتەوژم زۆر بوو؛ بە شێوەیەک کە دانیشتووانی ١٩ ملیۆن کەسی ئێران لە ساڵی ١٩٥٦ بوون بە ٧٥ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠٠٩دا.[٣][٤] بەڵام لە ساڵانی سەرەتایی سەدەی بیستەم ڕێژەی زاوزێی خەڵکی ئێران دابەزی.[٥] بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی ئێران ٧٨٬٤٧٠٬٢٢٢ کەس بووە کە دەکاتە ١٫٠٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٩ ساڵە. ھەروەھا ٧٠ لە سەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٦] بەراوەردەکان پیشان دەدەن کە ژمارەی خەڵکی ئێران ڕوو لە زۆر بوونە ھەتا ساڵی ٢٠٥٠ کە ژمارەی دانیشتووان لە ١٠٥ ملیۆن کەسدا پاوەجێ دەبێت.[٧][٨]
زمانەکاندەستکاری
لە ئێراندا زمانگەلێکی زۆر بوونیان ھەیە، وەکوو زمانی پارسی، ئازەربایجانی و کوردی کە زمانی کوردی لە ئێراندا بەچەندین شێوەزار قسەی پێ دەکرێت کە ئەوانیش شێوە زاری لوری، سۆرانی، کورمانجی کەڵھوڕی، لەکی و ھەورامین، ھەروەھا لەم وڵاتە زمانەکانی تریش وەکوو گیلەکی تەبەری، بەلۆچی، عەرەبی و چەندین زمانی تر قسەیان پێدەکرێت، بەڵام تەنھا زمانێک کە بە شێوەی فەرمی و یاسایی ناسراوە، زمانی پارسییە. لە یاسای بنەڕەتیی ئێران، یاسای ژمارەی ١٥ ھاتووە کە زمانە ناوچەیییەکان دەتوانن لە ناوچەکانی خۆیان لە پێناو زمانی فارسیدا لە قوتابخانەکان فێر بکرێن.
ئاییندەستکاری
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ داڕێژە:یادکرد وب
- ^ فەرھەنگی پەھلەوی، ل١٩٢
- ^ https://web.archive.org/web/20090214041911/http://www.un.org/Depts/escap/pop/journal/v10n1a1.htm
- ^ http://countrystudies.us/iran/32.htm
- ^ http://www.dw.de/dw/article/0,,16112833,00.html?maca=per-rss-per-all_volltext-5613-xml-mrss
- ^ Countries in the world (ranked by 2014 population) (ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 10ی Octoberی 2013. Retrieved 24ی Februaryی 2014.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
و|archivedate=
(help) - ^ http://www.payvand.com/news/04/aug/1017.html ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ بەختیاری, سەعی. جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ISBN 978-964-342-431-2.
- ویکیپیدیای فارسیISBN 964-5821-15-0
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێران تێدایە. |