خەڵکی تەبەری، خەڵکی مازەندەرانی یان خەڵکی مازروونی ناوی نەتەوەیەکە کە لە باکووری وڵاتی ئێران دەژێن. بە وڵاتی تەبەرییەکان تەبەرستان دەڵێن کە لە سەردەمی کۆندا لە ژێری حکۆمەتی پاشاکانی سەربەخۆ بووە، بەڵام لە چەند سەدەی ڕابردوودا ھەردەم بچۆکتر بووە و ئێستاکە بەم ناوە نەماوەتەوە، بەڵام بەشێکی لەو وڵاتە لەژێر نێوی مازەندەران ئێستا پارێزگەیەک لە پارێزگاکانی ئێرانە و بەشەکانی دیکەیشی لە پارێزگاکانی سمنان، گوڵستان، تاران، قەزوین و ئەلبورزە. تەبەرییەکان لەگەڵ گیلەکەکان، تاڵشەکان، کوردەکان و لوڕەکان پەیوەندی نەژادی و زمانیی ھەرە نزیکیان ھەیە.[١]

نەخشەی جوگرافیای ئەم پارێزگایانەی خەڵکی تەبەری لێ دەژین
ئاڵای تەبەرییەکان

تەبەرییەکان بە زمانی تەبەری کە ئێستاکە پێ زمانی مازەندەرانی، مازروونی یان گلکی دەڵێن و وێنەیەتیی زۆری لەگەڵ زمانی گیلەکی و سمەنی ھەیە، بەڵام لەگەڵ کوردی و بەتایبەت کوردیی باشووریش نزیکایەتیی ھەیە.

چاند دەستکاری

حەشیمەتی تەبەرییەکان لە نێوان ٣ ھەتا ٤ ملیۆن کەس دەخەمڵێندرێت (بێجگە لە تەبەرییەکانی دوور لە وڵات) ئەوانەی لە خۆ دەگرێت کە لە لێواری باشووریی دەریای کاسپییەندا دەژین.

سەرچاوەکان دەستکاری