دەروازە:ڕۆژھەڵاتی ناوین

بەخێربێن بۆ دەروازەی ڕۆژھەڵاتی ناوین

ڕۆژھەڵاتی ناوین یان ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی جوگرافییە، لە وڵاتەکانی باشووری ڕۆژاوای ئاسیا و میسر پێکھاتووە. زاراوەکە لەم دوایییە لە ھەندێک بەستێندا پەرەی سەندووە و وڵاتانی ئەفغانستان و پاکستان و ناوەچەکانی قەوقاز، ئاسیای ناوەڕاست و باکووری ئەفریقاشی گرتوەتەخۆ. تەنانەت ھەندێجار وەکوو ھاوواتایەک بۆ ڕۆژھەڵاتی نزیک، لە بەرامبەر ڕۆژھەڵاتی دووردا بەکار دەبردرێت.

بەگشتی، ئەم زاراوەیە ھەر لە سەرەتاوە مژاوی بووە و تا ئێستا بە ناوچەیەکی جوگرافیایی کە ھەمووان لە سەری کۆک بن پێناسە نەکراوە. زمانە سەرەکییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین بریتین لە: کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی، عیبری، ئاسووری، ئینگلیز، فەڕەنسی، ئازەربایجانی، یۆنانی. شارە گەورەکانیشی ئەمانەن: قاھیرە، ئەستەمبوڵ، تاران، ڕیاز و بەغدا.

ئەم زاراوەیە ئاماژەیە بۆ ئەو وڵات و شارستانیانەی کە لەو ناوچە جوگرافییەدا ھەن، ئەم ناوچەیە ناونراوە لە سەردەمی دۆزینەوە جوگرافییەکان لەلایەن شارەزایانی جوگرافیا لە سەردەمە دێرینەکاندا، کە ئەم ناوچەیە لانکەی شارستانییەتە مرۆڤایەتییەکان و ھەموو ئایینە ئاسمانییەکانە.


ھەنووکە ٣٨ وتار لە دەروازەی ڕۆژھەڵاتی ناویندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو

کوردستان (بە کوردیی باکووری: Kurdistan) بە واتای (وڵاتی کوردان) یان (خاکی کوردان) دێت ناوچەیەکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین کە زۆربەی دانیشتووانی کوردن، کوردستان دەکەوێتە خۆرھەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان)، باکووری عێراق (باشووری کوردستان)، باکووری خۆراوای ئێران (ڕۆژھەڵاتی کوردستان) و چەند پارچەیەک لە سووریا (ڕۆژاوای کوردستان) و ئازەربایجان و ئەرمەنستان، دیاریکردنی سنووری کوردستان یەکێکە لە دۆزە پڕ تەنگ و چەڵەمەکان، چونکە ئەو وڵاتانەی خاکی کوردستانیان داگیرکردووە وەک یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی دان بەبوونی کورد دا نانێن، بەڵکو پتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی دەبەن، لە ڕوانگەی ڕامیارییەوە، باشووری کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان تەنیا بەشی کوردستانە کە بە شێوەی نێونەتەوەیی وەک پێکھاتەیەکی فیدراڵی سەربەخۆ لە عێراق و سووریا ناسراوە، کورد لە ئێراندا بە فەرمی وەک کەمایەتی ناسراون، بەڵام لە ڕووی خوێندن بە زمانی کوردی و مافەکانی دیکەی نەتەوایەتییەوە بێ بەشن.

زیاتر...

شاری هەڵبژێردراو

هەولێر ( بە عەرەبی: أربيل‎، لاتینی: Arbīl؛ بە سوریانی: ܐܲܪܒܹܝܠ، لاتینی: Arbel بە کوردیی باکووری: Hewlêr) شارێکی دێرینی باشووری کوردستانە، ئێستا ناوەندی پارێزگای ھەولێر و پایتەختی ھەرێمی کوردستانە. بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگای هەولێر ساڵی ٢٠٠٩، ژمارەی دانیشتووانی هەولێر ١ ملیۆن و ٧١٣٤٦٤ كەسە كە دەكاتە ٣٢٢٧١٩ خێزان. هەولێر لە ١٠ شارۆچکە و ٣٧ شارەدێ پێک دێت و ٤١٠ گەڕەکی هەیە و نێو شاری هەولێریش ٨٠ گەڕەکی هەیە.زۆرینەی دانیشتوانی شارەکە کوردن، جگە لە کەمینەکانی دیکەی وەک تورکمان و عەرەب و ئەرمەنی و ئاشووری.

زیاتر...

ژیاننامەی هەڵبژێردراو

عەلی حوسێن موحسین ئەلوەردی (بە عەرەبی: علي حسين محسن الوردي‎‎) (١٩١٣–١٣ تەممووزی ١٩٩٥) زانای کۆمەڵناسیی عێراقی بوو. مامۆستا و مێژوونووس بوو، ناسراو بوو بە ھاوسەنگی و بابەتی بوون لە کارەکانید وە یەکێکیش بوو لە پێشەنگەکانی (عەلمانیەت) لە عێراقدا. پاشگری ناوی وەردی لە خێزانەکەیەوە بۆی ماوەتەوە لەبەرئەوەی باپیرە گەورەی کاری کردوە لە دروستکردنی دڵۆپاندنی ئاوی گوڵدا. لە بەغدا لە ناوچەی کازمییە ساڵی ١٩١٣ی زائینی لە دایک بووە، لەساڵی ١٩٢٤ کورسی خوێندنی بەجێ ھێشتووە، بۆ ئەوەی لە لای عەتر دروستکەرێک کار بکات، دواتر لەکارەکەی دوور خراوەتەوە لەبەر ئەوەی ھەمیشە خۆی بە خوێندنەوەی کتێب و ڕۆژنامەوە خەریک کردوە و کڕیارەکانی فەرامۆش کردووە.

زیاتر...

وڵاتی هەڵبژێردراو

تورکیا (بە تورکی: Türkiye) بە فەرمی بە کۆماری تورکیا ناسراوە، دەوڵەتێکە بەشە گەورەکەی دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای ئاسیا و بەشە بچووکەکەی تری دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا. خاکی تورکیا گەرووی بۆسفۆر و دەدردەنیل و دەریای مەڕمەڕە کە دەریای ڕەش بە دەریای ئێژەوە دەبەستێت، و ئاسیا بە ئەورووپا دەگەیەنێت، ئەمەش وای کردووە کە شوێنێکی ستراتیژی و کاریگەری ھەبێت لەسەر ئەو دەوڵەتانەی بەسەر دەریای ڕەشدا دەڕوانن. تورکیا لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گورجستان، ئێران، ئەرمەنستان و ئازەربایجان، لە باشوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ عێراق، سووریا و دەریای ناوین، و سنووری دەریاییی ھەیە لەگەڵ قوبرس، دەریای ئیجە، یۆنان و بولگاریا لە ڕۆژاواوە، و دەریای ڕەش لە باکوورەوە، و ئەندامی ڕێکخراوی ھاریکاریی ئابووریی دەریای ڕەشە. تورک گەورەترین نەتەوەی وڵاتەکەیە، کوردیش بە گەورەترین کەمایەتیی وڵاتەکە ھەژمار دەکرێت. شاری ئەنقەرە بە پایتەختی وڵاتەکە دادەنرێت، ئەمەش لەوکاتەی گەورەترین شار و ناوەندی دارایی وڵاتەکە دەکەوێتە شاری ئەستەمبۆڵ (پێشتر تا ١٩٢٣ ئەو پایتەخت بوو).

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان