دەریای مەڕمەڕە
پۆتانەکان: 40°45′N 28°00′E / 40.750°N 28.000°E
دەریای مەڕمەڕە (بە یۆنانی: Θάλασσα του Μαρμαρά، بە یۆنانیی کۆن: Προποντίς، بە تورکی: Marmara Denizi) دەریایەکی ناوخۆییە لە باکووری ڕۆژاوای تورکیا کە دەریای ڕەش و دەریای ئێژە تێک دەخاتەوە و بەم جۆرە بەشی ئاسیایی تورکیا لە بەشی ئورووپاییەکەی جیا دەکاتەوە. تەنگەڵانی بۆسفۆر دەریای مەڕمەڕە بە دەریای ڕەش دەگەیێنێ و ھەروەھا ئەستەمبوڵ دەکاتە دوو بەشی ئورووپایی و ئاسیایی؛ تەنگەڵانی داردنێلیش ئەم دەریایە تێکەڵی دەریای ئێژە دەکاتەوە. ڕووبەری دەریاکە ١١،٣٥٠کم٢یە[١] و قووڵترین شوێنی دەگاتە ١،٣٧٠ میتر. سوێرایی ئاوەکەی ٢٢ بەش لە ھەزار بەشدایە و بەم جۆرە لە دەریای ڕەش ھەندێک سوێرترە.
دوو دەستە دوورگە لەم دەریایەدایە: دوورگەکانی میر (بە تورکی: Kizil Adalar) و مەڕمەڕە. ناوی دەریاکەش ھەر لە ناوی ئەم دوورگەیەوە کوتووەتەوە؛ لەبەر بوونی ژێدەرەکانی مەڕمەڕ، لە یۆنانیەوە: μάρμαρον (مارمارۆن)، «مەڕمەڕ».[٢] عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە یەکێک لە دوورگەکانی ئەم دەریایەدا بە ناوی دوورگەی ئیمرالی زیندانی کراوە.
پەراوێز دەستکاری
بەستەری دەرەکی دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەریای مەڕمەڕە تێدایە. |