عەبدوڵڵا ئۆجەلان
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ناسراو بە ئاپۆ[٢][٣] سەربە هۆزی هەرکی (لەدایکبووی ٤ی نیسانی ١٩٤٩ لە دێی ئامەرای قەزای خەلفەتی سەر بە پارێزگای ڕحا)، کەسایەتی ڕامیاری و زیندانیی ڕامیاری کوردی خەڵکی باکووری کوردستان[٤][٥] و ھەروەھا دامەزرێنەر و ڕێبەری پێشووی پارتی کرێکارانی کوردستانە.[٦][٧][٨][٩]
عبدالله ئۆجەلان | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نیشتەجێی | زیندانیی دوورگەی ئیمرالی تورکیا |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | ئاپۆ |
پیشە | سەرکردە نووسەر |
چالاکبوون | ١٩٩٩–١٩٧٨ |
کار | سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان |
پاش | موراد قەرەیلان |
حیزبی سیاسی | پارتی کرێکارانی کوردستان کۆما جڤاکێن کوردستان |
ئایین | ئیسلام (سونە) |
ھاوسەر | کەسیرە یڵدرم (١٩٧٨–١٩٨٨) |
باوان(ەکان) | عومەر (باوک) ئیڤەیش (دایک)[١] |
ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٧٩ ھەتا ١٩٩٨ لە سووریا نیشتەجێ بوو.[١٠] ئەو لە دامەزراندنی پەکەکە لە ساڵی ١٩٧٨ بەشدارییەکی زۆر گرنگی ھەبوو و ئەو پارتەی لە ناکۆکیی نێوان تورکیا و کورد بەشدار کرد. لە زۆرتری سەردەمی ڕێبەری خۆی لە سووریا نیشتەجێ بوو کە ھەتا کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٩٠ پەناگەی پەکەکە لەوێ بوو.
ژیان
دەستکاریخێزان
دەستکاریئۆجەلان لەدایکبووی ئامەرایە،[١١] گوندێک کە دەکەوێتە شاری خەلفەتی، پارێزگای ڕحا لە باکووری کوردستان/ڕۆژھەڵاتی تورکیا.[١٢] بەپێی ھەندێک سەرچاوە ئۆجەلان لە ڕۆژی ٤ی نیسانی ١٩٤٨ لەدایکبووە، بەڵام ھیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئەوەی نەسەلەماندووە، و خودی خۆشی لەبارەی ڕۆژی لەدایکبوونییەوە نازانێت، ساڵی لەدایکبوونیشی بە نزیکی ١٩٤٦ یان ١٩٤٧ دانراوە.[١٣] ئۆجەلان لەخێزانەکەیدا برا گەورەی حەوت خووشک و برا بووە.[١٤] بەپێی ھەندێک سەرچاوە ھەروەھا جارێکیش لەسەر زاری خودی ئۆجەلان ئەوە ئاشکرابووە کە داپیرە و دایکی بە ڕەگەز کورد بوون.[١٥][١٦] بەقسەی ئەمیکەم ناچمانی مامۆستای زانکۆی بار ئیلان لە ئیسرائیل، ئەوکاتەی چاوی بە ئۆجەلان کەوتووە لە ساڵی ١٩٩١ ئەوا ناوبراو کوردی نەدەزانی. ناچمانی لەمبارەیەوە دەڵێت «ئەو (ئۆجەلان) بەمنی وت کە ئەو بە تورکی قسەدەکات، بە تورکی فرمان دەدات و بە تورکیش بیردەکاتەوە.»[١٧]
برای ئۆجەلان، عوسمان ئەویش ماوەیەک فەرماندەبووە لە ھێزەکانی پەکەکە، دوای وازھێنانی چووەتە باشووری کوردستان.[١٨] براکەی دیکەی، محەممەد ئۆجەلان ئەندامی پارتی ناوچە دێموکراتیکەکان (بەدەپە) بووە.[١٩] عومەر ئۆجەلان و دیلەک ئۆجەلان، لە خزمانی ئەودا ئەوانیش ئەندام پەرلەمانی ھەدەپە بوون.[٢٠][٢١][٢٢]
خوێندن
دەستکاریئۆجەلان لە دواناوەندیی/پەیمانگایەکی ھونەری (بەتورکی: Ankara Tapu-Kadastro Meslek Lisesi) لە ئەنقەرە خوێندنوویەتی. دواتر لە بەشی خانووبەرە و موڵکی ئامەد کاری کردووە. دوای مانگێک دەچێتە ناوچەی باقرکۆی لە ئەستەمبوڵ، دواتریش دەچێتە بەشی یاسا لەزانکۆی زانکۆی ئەستەمبوڵ بەڵام دوای ساڵێک دەگوازرێتەوە بۆ زانکۆی ئەنقەرە بۆ خوێندنی زانستە سیاسییەکان،[٢٣] گەڕانەوەی ئۆجەلان شتێکی ئاسایی نەبوو لەوکاتە ڕوویدا بەھۆی کەسێتی ناوبراوەوە ئەمەش لەبەرئەوەی ئۆجەلان ئەندامی گەنجانی شۆڕشگێر بوو کە گرووپێکی ماڕکسی-لێنینی بوون، دەسەڵاتی ئەوکاتە دەیویست ئەو کەسانە دابەش بکات. لە گەنجیدا موسڵمانێکی زۆر ئایینی بوو و نەجیب فازڵ کیساکورەکی خۆشدەویست.[٢٤] دواتر سەرۆککۆماری تورکیا سولەیمان دەمیرەل لەو بڕیارەی پەشیمان بوویەوە ئەمەش کاتێک کە پەکەکە دامەزرا وەک ھێزێکی کاریگەرتر لەوان.[٢٥] لە ١٩٧٢، ئۆجەلان دەستگیرکرا بەھۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزاییەکان لە کووشتنی لەکەسایەتی شۆڕشگێری ماڕکسی ماھیر چایان، بۆ ماوەی ٧ مانگ لە زیندانی ماماک ڕاگیرا.[٢٦] لەساڵی ١٩٧٣، یەکێتیی دیموکراتی ئەنقەڕە بۆ خوێندنی باڵا دامەزرا، دوای ماوەیەکی کەم لە دامەزراندنی کۆمەڵەکە ئەوا ئۆجەلان ھەڵبژێردرا بۆ دەستەی بۆڕدی کۆمەڵەکە.[٢٧] لە کانوونی یەکەمی ١٩٧٤ کۆمەڵەکە داخرا.[٢٨]
سیاسەت
دەستکاریدامەزراندنی پەکەکە
دەستکاریلەساڵی ١٩٧٨، ئۆجەلان پارتی کرێکارانی کوردستان دامەزراند کەئەمەش لەناوەڕاستی مەلملانێی چەپ و ڕاستڕەوەکانی تورکیا بوو، کە ئەم ململانێیە بە کودەتای ١٩٨٠ی تورکیا کۆتایی ھات. ئۆجەلان پەکەکەی دامەزراند لەدژی حکوومەتی تورکیا ئەمەش بۆئەوەی وڵاتێکی سەربەخۆی بۆ کورد درووستبکات.[١١][٢٩] لە تەمموزی ١٩٧٩ دەچێتە سووریا، لەوێ دەمێنێتەوە تاکوو تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ ئەمەش کاتێک حکوومەتی سووریا بڕیاریدا چیتر داڵدەی نەدات لەوڵاتەکەی.[٣٠]
دەستگیرکردن و دادگایی
دەستکاریتا ساڵی ١٩٩٨ ئۆجەلان لە وڵاتی سووریا بوو، لەساڵی ١٩٩٣ بۆ ماوەیەک لەلایەن دەزگای ھەواڵگری گشتی سووریا دەستبەسەربوو بەڵام دواتر ئازادکرا.[٣١] دواتر کە پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و سووریا تێکچوو، تورکیا ھەڕەشەی لە سووریا کرد بە وەی کە پشتگیری لە پەکەکە دەکەن،[٣٢] بۆیە سوریا ئۆجەلانی ناچار کرد کە سووریا یەجێ بھێلێت بێ ئەوەی بیداتە دەست دەسەڵاتدارانی تورکی. پاش ئەوە ئۆجەلان ڕوویکردە ڕووسیا، پاشان ڕوویکردە چەند وڵاتێکی تر لەوانە ئیتالیا و یۆنان، لە ساڵی ١٩٩٨ لەو کاتەی کە لە یۆنان بوو. لەساڵی ١٩٩٩، حکوومەتی تورکی داوای ڕادەستکردنی ئۆجەلانی لە حکوومەتی ئیتالیا کرد.[٣٣] ئەوکاتە ئۆجەلان لەلایەن بریتا بوھلەر، پارێزەری ئەڵمانی و شارەزا لە یاسای نێودەوڵەتیی پشتگیری دەکرا، بریتا داوای دەکرد کە ئەو تۆمەتانەی لەسەر ئۆجەلانن دەبێت لەدادگا بسەلمێندرێن.[٣٤]
ئۆجەلان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە کینیا دەستگیر کرا لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەش لە نێوان دەزگای سیخوڕی مەرکەزی ئەمریکی سی ئای ئەی[٣٥] و دەزگای سیخوڕی تورکی ئێم ئای تی و دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلی موساد، ئەمەش ئەوکاتەبوو ئۆجەلان لە باڵیۆزخانەی یۆنان بەڕێگاوەبووە بچێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جۆمۆ کینیاتا. پاشان لە رێگەی ئاسمانەوە گوازرایەوە بۆ تورکیا بۆ دادگایی کردنی. جۆرج کۆستولاس، کونسڵی یۆنانی کە ئۆجەلانی پاراستبوو، ئەوەی ڕاگەیاند کە ژیانی لەمەترسیدابووە لەدوای ئۆپەراسیۆنەکە.[٣٦]
لەقسەکردنی بۆ پێشکەشکار و ڕۆژنامەوان جان دوندەر لەکەناڵی ئێن تیڤی تورکی، یەکێک لە کاربەدەستەکان و جێگری سکرتێری میت، جەواد ئونیش ئەوەی ڕاگەیاند کە ئۆجەلان لەلایەن ئەمریکییەکانەوە قۆڵبەستکرا و ڕادەستی دەسەڵاتی تورکیا کراوە بۆدادگاییکردن[٣٧] ئەمەش بۆ کار و چالاکییەکانی ناوبراو بووە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی. لەدوای دەستگیرکردنی ئۆجەلان، بە ھەزاران کورد لە وڵاتانی جیھان ئیدانە و گردبوونەوەیان ڕێکخست لەبەردەم باڵیۆزخانەکانی یۆنان و ئیسرائیل. کوردانی ئەڵمانیا ھەڕەشەیان لێکرا کە دیپۆرتدەکرێنەوە ئەگەر بەردەوامبن لە گردبوونەوە بۆ پشتگیرکردنی ئۆجەلان. ئەم ھەڕەشەیەش لەدوای ئەوە ھات کە سێ کورد کووژران و ١٦ کەسیش برینداربوون لە ھێرشی ١٩٩٩ی کونسڵخانەی ئیسرائیل لە بەرلین.[٣٨][٣٩]
لە کاتی دەستگیر کردنیەوە، ئۆجەلان خراوە زیندانێکی تاکەکەسیی لە دوورگەی ئیمرالی لە دەریای مەڕمەڕە لە تورکیا، ئۆجەلان تاکە زیندانی ئەو شوێنەبوو و زیندانییەکانی دیکە گواسترانەوە بۆ زیندانییەکانی دیکەی تورکیا، ھەروەھا زیاتر لە ١٠٠٠ چەکدار بۆ پاسەوانیکردن لە ئۆجەلان دانران. دادگاییکردنی ئۆجەلان لەلایەن سێ قازی سەربازی دەستیپێکرد، ئۆجەلان بەتۆمەتی خیانەتی نیشتمانی و جوداخوازی لەڕۆژی ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٩٩ فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.[٤٠] ھەروەھا فەرمانی بانکردنی لە کارکردنی حکوومی بۆ ھەمیشەیی بۆدەرچوو.[٤١] لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٠، بڕیاریدا فەرمانی لەسێدارەدانی ئۆجەلان دوابخات تاکوو دادگای مافەکانی مرۆڤ لە یەکێتیی ئەورووپا پێداچوونەوە بۆ بڕیارەکە دەکات.[٤٢] لە ئابی ٢٠٠٢، تورکیا سزای لەسێدارەدانی لەوڵاتەکەی نەھێشت،[٤٣] ھەربۆیە لە تشرینی یەکەمدا سزای ئۆجەلان گۆڕدرا بۆ زیندانی ھەتاھەتایە.[٤٤]
دوابەدوای ئەم ڕووداوانە، ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی بەتاکەکەسی مایەوە. لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٩، دەسەڵاتی تورکیا ئەوەی ڕاگەیاند کە ئۆجەلان دەگوازنەوە بۆ بەشێکی دیکەی ھەمان زیندان و لەوێوە دەتوانێت حەفتانە بۆ دە کاتژمێر چاوی بە زیندانییەکانی دیکەی پەکەکە بکەوێت. ئەم بەشە زیندانە بەمدواییانە درووستکرا ئەمەش کاتێکبوو کە لیژنەی نەھێشتنی ئەشکەنجەدانی ئەورووپا سەردانی دوورگەی ئیمرالی کرد و ڕەخنەی لە ڕەوشی ئۆجەلان گرت.[٤٥][٤٦]
لەساڵی ٢٠٠٥، دادگای مافەکانی مرۆڤی یەکێتیی ئەورووپا ئەوەی ڕاگەیاند کە تورکیا پێشێڵی بەندەکان ٣،٥ و ٦ی ڕێککەوتننامەی مافەکانی مرۆڤی لەیەکێتیی ئەورووپا کردووە بەوەی کە ئۆجەلانی دەستگیرکردووە بەزیندانیکردنی ھەتاھەتایی بەبێ ئەوەی لە دادگایەکی دادپەروەرانە دادگایی بکات.[٤٧] دادگای تورکیا داوای ئۆجەلانیشی ڕەتکردەوە لەبارەی دووبارە دادگاییکردنەوەی.[٤٨]
باروودۆخی زیندان
دەستکاریلە ٢٧ی تەمموزی ٢٠١١ تاکوو ٢ی ئایاری ٢٠١٩، پارێزەرانی ئاپۆ نەیاندەتوانی ئەو ببینن.[٤٩] لە تەمموزی ٢٠١١ تاکوو کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ پارێزەرەکانی ئۆجەلان زیاتر لە ٧٠٠ داواکارییان بەرزکردەوە بۆ سەردانیکردنی ئەو، بەڵام ھەمووی ڕەتکرانەوە.[٥٠] ھەموو ئەوانە ناڕەزایی خەڵکی کوردی لێکەوتەوە لەوڵاتە جیھانییەکان بۆئەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاگاداری ڕەوشی ئۆجەلان بن.[٥١] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢، سەدان لە زیندانییە سیاسییە کوردەکان مانگرتنیان لەخواردن ڕاگەیاند لەپێناو چاککردنی باروودۆخی زیندانی ئۆجەلان، ھەروەھا بۆ مافی خوێندن بەزمانی کوردی. مانگرتنەکە ٦٨ ڕۆژی خایاند، بەردەوامبوو تاکوو لەسەر داوای ئۆجەلان مانگرتنەکەیان شکاند.[٥٢] ئۆجەلان ماوەی دوو ساڵان دیداری خەڵکی لێ قەدەغەکرابوو لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ تاکوو ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ کاتێک براکەی محەممەد ئۆجەلان سەردانیکرد لە جەژنی قوربان.[٥٣]
لە٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨، سەردانیکردنی پارێزەرەکانی لێ قەدەغەکرا بۆماوەی شەش مانگان لەبەر سزاکەی پێشووی کە لەساڵانی ٢٠٠٥-٢٠٠٩ بەسەریدا سەپێنرابوو، لەڕاستیدا ئەم سزایەش بەبۆنەی ئەوەبوو پارێزەرەکانی ئۆجەلان گفتووگۆیەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان بۆڕای گشتی بڵاوکردبوویەوە و کە لەپەیامەکەشیدا ڕێبەرایەتیکردنی پەکەکەی لەخۆ گرتبوو.[٤٩] دواتر جارێکی دیکە ئۆجەلان سەردانیکردنی لێ قەدەغەکرایەوە تاکوو ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، کاتێک براکەی بۆ دودووەمجار مۆڵەتی پێدرا کەسەردانی بکات. براکەی ئەوەی ئاشکراکرد کە تەندرووستی ئۆجەلان باشبوو.[٥٤] قەدەغەکردنی سەردانی پارێزەرەکانی لە نیسانی ٢٠١٩ ھەڵگیرا، ئۆجەلان لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ چاوی بە پارێزەرەکانی کەوت.[٤٩]
گرتن و دادگایی
دەستکاریئۆجەلان لەساڵی ١٩٩٩، لەلایەن دەزگای میت (ھەواڵگری تورک) بە ھاوکاری سی ئای ئەی لەشاری نایرۆبی لە کینیا دەستگیردەکرێت و دەگەڕێندرێتەوە بۆ تورکیا و زیندانی دەکرێت بۆ ھەتاھەتایە لەژێر بەندی ١٢٥ی دەستووری تورکیا بەتێوەگلانی بۆ چالاکییەکانی لە ڕێکخراوە چەکدارییەکان.[٥٥][٥٦][٥٧][٥٨] حوکمدانی ئۆجەلان بۆ زیندانی ھەتاھەتایی بۆئەوە دەگەڕێتەوە تورکیا لە سزای لەسێدارەدان کشاوەتەوە بەمەبەستی بردنەوەی ئەو داوایەی کە تورکیا ببێتە ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا. ئۆجەلان لەماوەی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٩، لەزیندانی تاکەکەسی ژیانی بەسەربردووە[٥٩] لە دوورگەی ئیمرالی لە دەریای مەڕمەڕە.[٦٠][٦١]
بیرکردنەوەکانی ئێستای ئۆجەلان بۆئەوەن کە بەکارھێنانی چەک بۆ پرسی چارەسەری کورد ئەوا ڕابردووبووە و لەئێستادا دەبێت دەستکرێت بە چارەسەری دۆزی کورد لەڕێگای چارەسەری سیاسییەوە.[٦٢] پێکدادان و ناکۆییەکانی نێوان پەکەکە و حکوومەتی تورکیا بووە ھۆی کووژرانی ٤٠ ھەزار کەس، لەنێویشاندا ئەندامانی پەکەکە، سەربازانی تورکیا، خەڵکی سڤیلی کورد و تورک ھەن.[٦٣] لە زیندان ئۆجەلان چەند کتێبێکی نووسی. ژنلۆجی، کە ناسراوە بە زانستی ژنان وەک فۆڕمێک بۆ فێمێنیزم لالەیان ئۆجەلانەوە پێشنیار کراوە.[٦٤]
کتێبەکان
دەستکاری- ھونەری سەرۆکایەتی
- سووربوون لەسەر سۆسیالیزم سووربوونە لەسەر بە مرۆڤ بوون
- لە دەوڵەتی ڕاھیبی سۆمەرەوە بەرەو شارستانییەتی دیموکراسییانە، (لە ٢ بەرگ)
- بەرگریکردن لە گەلێک
- ئیسلام و نیشتمان پەروەری
- وەرچەرخانی مەزن
- دادگای مێژوو
- داستانی ژیانەوە
- ڕۆڵی ڕۆشنبیران لە شۆڕشی نەتەوەییدا
- ژنۆلۆژی
- ئایدۆلۆژیای ژن ئایدۆلۆژییەکی کۆمەڵایەتییە
- کێشەی دیموکراتیزەبوون لە تورکیا
- مێژوو لە حەوزی دیجلە - فوڕاتدا
- نەخشەرێگای ئۆجەلان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد
- عەشقی کورد[٦٥]
- مانیفێستۆی شارستانێتی دیموکراتیک (لە ٥ بەرگ)
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «لە نێوان ئۆجەلان و ئەردۆغان». بزاف-Bzav. ۹ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۰. لە ۳ی شوباتی ۲۰۲۱ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: url-status (بەستەر) - ^ Political Violence against Americans 1999. Bureau of Diplomatic Security. December 2000. p. 123. ISBN 978-1-4289-6562-1.
- ^ "Kurdistan Workers' Party (PKK)". Encyclopædia Britannica. Retrieved 25 July 2013.
- ^ "Locked in a fateful embrace: Turkey's PM and his Kurdish prisoner". The Guardian. 2 March 2013. Retrieved 17 February 2021.
- ^ "Turkey slams honorary citizenship for Ocalan". ANSA.it. 6 March 2020. Retrieved 17 February 2021.
- ^ «Chapter 6—Terrorist Groups». Country Reports on Terrorism. United States Department of State. 27 April 2005. لە 23 July 2008 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Powell، Colin (5 October 2001). «2001 Report on Foreign Terrorist Organizations». Foreign Terrorist Organizations. Washington, DC: Bureau of Public Affairs, U.S. State Department. لە 24 June 2017 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Traynor, Ian; Istanbul, Constanze Letsch (2013-03-01). "Locked in a fateful embrace: Turkey's PM and his Kurdish prisoner". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2020-05-21.
"We have to manage public opinion. Öcalan is a political prisoner who still has influence over his organisation." - Hüseyin Çelik
- ^ "AMs criticise Kurdish leader's treatment". BBC News (بە ئینگلیزی). 2019-03-20. Retrieved 2020-05-21.
- ^ "Jailed PKK leader Abdullah Ocalan granted rare family visit". Rudaw. 3 March 2020. Retrieved 30 September 2020.
- ^ ئ ا [بەستەری مردوو]
- ^ «A Short Biography». Partiya Karkerên Kurdistan / Kurdistan Workers Party. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە 2 February 2015 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Kutschera، Chris (1999). «Abdullah Ocalan's Last Interview». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 15 October 2013 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Aliza Marcus, Blood and Belief, New York University Press, 2007. (p.16)
- ^ Blood and Belief: The Pkk and the Kurdish Fight for Independence, by Aliza Marcus, p.15, 2007
- ^ Perceptions: journal of international affairs – Volume 4, no.1, SAM (Center), 1999, p.142
- ^ Turkey: Facing a New Millennium: Coping With Intertwined Conflicts, Amikam Nachmani, p.210, 2003
- ^ Kutschera, Chris (July 2005). "PKK dissidents accuse Abdullah Ocalan". The Middle East Magazine. Archived from the original on 7ی Februaryی 2009. Retrieved 22 December 2008.
{{cite journal}}
: Check date values in:|archive-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ "BDP wants autonomy for Kurds in new Constitution", Hürriyet Daily News, 4 September 2011
- ^ «HDP MP Dilek Öcalan Sentenced to 2 Years, 6 Months in Prison». Bianet. 1 March 2018.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)[بەستەری مردوو] - ^ «HDP Urfa candidate, Öcalan: We are a house for all peoples». ANF News (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 2019-01-14 ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ «Different identities enter Parliament with the HDP». ANF News (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 2019-01-14 ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ Koru, Fehmi (8 June 1999). "Too many questions, but not enough answers". Turkish Daily News. Hürriyet. Archived from the original on 13ی Februaryی 2009. Retrieved 22 December 2008.
{{cite news}}
: Check date values in:|archive-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ Uğur Mumcu (Haziran 2020). Kürt Dosyası. SBF'de Şafak Bildirisi Dağıtılıyor. Uğur Mumcu Araştırmacı Gazetecilik Vakfı. page 7. ISBN 9786054274512.
- ^ Nevzat Cicek (31 تەممووز 2008). "'Pilot Necati' sivil istihbaratçıymış". Taraf (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Archived from the original on 9 August 2008. Retrieved 4 January 2009.
Abdullah Öcalan'ın İstanbul'dan Ankara'ya gelmesine keşke izin verilmeseydi. O zamanlar Dev-Genç'i bölmek için böyle bir yol izlendi... Kürt gençlerini Marksistler'in elinden kurtarmak ve Dev-Genç'in bölünmesi hedeflendi. Bunda başarılı olundu olunmasına ama Abdullah Öcalan yağdan kıl çeker gibi kaydı gitti. Keşke Tuzluçayır'da öldürülseydi!
{{cite news}}
: More than one of|archivedate=
و|archive-date=
specified (help); More than one of|archiveurl=
و|archive-url=
specified (help) - ^ «Who is who in Turkish politics» (PDF). Heinrich Böll Stiftung. pp. 11–13. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە 15 November 2019 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ Jongerden, Joost; Akkaya, Ahmet Hamdi (2012-06-01). "The Kurdistan Workers Party and a New Left in Turkey: Analysis of the revolutionary movement in Turkey through the PKK's memorial text on Haki Karer". European Journal of Turkish Studies. Social Sciences on Contemporary Turkey (بە ئینگلیزی) (14). ISSN 1773-0546. Archived from the original on 16ی Februaryی 2020. Retrieved 4ی Marchی 2020.
{{cite journal}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) - ^ Jongerden, Joost; Akkaya, Ahmet Hamdi (2012-06-01). "The Kurdistan Workers Party and a New Left in Turkey: Analysis of the revolutionary movement in Turkey through the PKK's memorial text on Haki Karer". European Journal of Turkish Studies. Social Sciences on Contemporary Turkey (بە ئینگلیزی) (14). ISSN 1773-0546. Archived from the original on 16ی Februaryی 2020. Retrieved 4ی Marchی 2020.
{{cite journal}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) - ^ "Kurdish leader Ocalan apologizes during trial". CNN. 31 May 1999. Archived from the original on 9ی Decemberی 2001. Retrieved 11 January 2008.
{{cite news}}
: Check date values in:|archive-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ Andrew Mango (2005). Turkey and the War on Terror: For Forty Years We Fought Alone (Contemporary Security Studies). Routledge. p. 34. ISBN 978-0-415-35002-0. Archived from the original on 25ی Septemberی 2015. Retrieved 24 September 2015.
{{cite book}}
: Check date values in:|archive-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ "(unknown original Turkish title)" [[https://hdl.handle.net/2027/uiug.30112106671198?urlappend=%3Bseq=214 PKK Leader Abdullah Ocalan Arrested in Syriaداڕێژە:)!]. Günaydın (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). translated by Foreign Broadcast Information Service. 1993-12-16. p. 72. FBIS-WEU-93-240.
{{cite news}}
: External link in
(help)|trans-title=
- ^ G. Bacik; BB Coskun (2011). "The PKK problem: Explaining Turkey's failure to develop a political solution" (PDF). Studies in Conflict & Terrorism. 34 (3). Retrieved 13 July 2016.[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ^ Italian diplomacy tries to free herself from the tangle in which it is located, between Turks and Kurds, " internationalizing " the crisis:Buonomo, Giampiero (2000). "Ocalan: la suggestiva strategia turca per legittimare la pena capitale". Diritto&Giustizia Edizione Online. Archived from the original on 1ی Augustی 2012. Retrieved 16 March 2016.
{{cite journal}}
: Check date values in:|archive-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help) – via Questia (خۆتۆمارکردن پێویستە) - ^ WELT (1999-02-03). "Von der RAF-Sympathisantin zur Anwältin Öcalans". DIE WELT. Retrieved 2020-03-06.
- ^ Weiner, Tim (20 February 1999). "U.S. Helped Turkey Find and Capture Kurd Rebel". The New York Times. Retrieved 15 December 2007.
- ^ Ünlü, Ferhat (17 July 2007). "Türkiye Öcalan için Kenya'ya para verdi". Sabah (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Archived from the original on 12ی Januaryی 2008. Retrieved 18 December 2008.
{{cite news}}
: Check date values in:|archive-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ "Öcalan bağımsız devlete engeldi". Vatan (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 15 تشرینی یەکەم 2008. Archived from the original on 18 October 2008. Retrieved 15 October 2008.
Öcalan yakalandığında ABD, bağımsız bir devlet kurma isteğindeydi. Öcalan, konumu itibariyle, araç olma işlevi bakımından buna engel bir isimdi. ABD bölgede yeni bir Kürt devleti kurabilmek için Öcalan'ı Türkiye'ye teslim etti.
{{cite news}}
: More than one of|archivedate=
و|archive-date=
specified (help); More than one of|archiveurl=
و|archive-url=
specified (help) - ^ "Kurds seize embassies, wage violent protests across Europe", CNN.com, 17 February 1999
- ^ Yannis Kontos, "Kurd Akar Sehard Azir, 33, sets himself on fire during a demonstration outside the Greek Parliament in Central Athens, Greece, on Monday, 15 February 1999" ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Photostory, July 1999
- ^ «The Argus-Press – Google News Archive Search». لە 24 May 2016 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ "Text of the Ocalan verdict". BBC News. 29 June 1999. Retrieved 11 January 2008.
- ^ "Turkey delays execution of Kurdish rebel leader Ocalan". CNN. 12 January 2000. Archived from the original on 26 May 2006. Retrieved 11 January 2008. ٢٦ی ئایاری ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Turkey abolishes death penalty». The Independent. 3 August 2002.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Luban, David (2014-07-11). International and Transnational Criminal Law (بە ئینگلیزی). Wolters Kluwer Law & Business. ISBN 9781454848509.
- ^ Villelabeitia, Ibon (18 November 2009). "Company at last for Kurdish inmate alone for ten years". The Scotsman. Archived from the original on 13ی Augustی 2011. Retrieved 27 November 2009.
{{cite news}}
: Check date values in:|archive-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ Erduran, Esra (10 November 2009). "Turkey building new prison for PKK members". Southeast European Times. Archived from the original on 19 November 2009. Retrieved 27 November 2009.
- ^ «HUDOC Search Page». لە 23 January 2015 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ «There will absolutely be no retrial for Abdullah Öcalan». DailySabah. لە 2019-08-18 ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب «Öcalan-Anwälte: Kontaktverbot faktisch in Kraft». ANF News (بە ئەڵمانی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 2019-05-17 ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ "Lawyers' appeal to visit Öcalan rejected for the 710th time". ANF News (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 26ی Decemberی 2018. Retrieved 2018-02-17.
{{cite news}}
: Check date values in:|archive-date=
(help) - ^ «Demonstrations for Öcalan in Europe». ANF News. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 27 December 2018 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ White, Paul (2015). The PKK. London: Zed Books. p. 88. ISBN 9781783600373.
- ^ "Inhaftierter PKK-Chef: Erstmals seit zwei Jahren Familienbesuch für Öcalan". Spiegel Online. 2016-09-12. Retrieved 2019-01-14.
- ^ Kurdistan24. «PKK's Ocalan visited by family in Turkish prison, first time in years». Kurdistan24 (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 2019-01-14 ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ^ «Fiasco in Nairobi». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 24 May 2016 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ «Abdullah Ocalan: Is the Famed Kurdish Leader a Double Agent Working for Turkish Intelligence against His Own Party, the PKK?». International Business Times. 2013-02-22. لە 24 May 2016 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ «Abdullah Öcalan'ı kim yakaladı?». 10 July 2008. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 24 May 2016 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ «Greek Intelligence and the Capture of PKK Leader Abdullah Ocalan in 1999» (PDF). cia.gov. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ "Prison island trial for Ocalan". BBC News. 24 March 1999.
- ^ Marlies Casier, Joost Jongerden, Nationalisms and Politics in Turkey: Political Islam, Kemalism and the Kurdish Issue, Taylor & Francis, 2010, p. 146.
- ^ Council of Europe, Parliamentary Assembly Documents 1999 Ordinary Session (fourth part, September 1999), Volume VII, Council of Europe, 1999, p. 18
- ^ Mag. Katharina Kirchmayer, The Case of the Isolation Regime of Abdullah Öcalan: A Violation of European Human Rights Law and Standards?, GRIN Verlag, 2010, p. 37
- ^ "Bir dönemin acı bilançosu". Hürriyet (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 16 September 2008. Retrieved 17 September 2008.
- ^ Argentieri, Benedetta (3 February 2015). "One group battling Islamic State has a secret weapon – female fighters". Reuters. Archived from the original on 22ی Augustی 2019. Retrieved 24 November 2016.
{{cite news}}
: Check date values in:|archive-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ «سەرجەم کتێبەکانی ئۆجەلان بە پیدی ئێف». Kotahal. لە 2021-06-01 ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان تێدایە. |