مافی خوێندن وەک مافێکی مرۆڤ دەست نیشان کراوە کە بریتییە لەوە کە مرۆڤ مافی خوێندن و زانینی ھەیە. مافەکە بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی ناسراوە و چەند ڕێکەوتنێکی نێودەوڵەتی ھەن کە وایداناوە ھەموو کەسێک ئازادە لە خوێندن یان ھەبوونی ماف بۆ خوێندندا؛ و پێویستە خوێندن و پەروەردەی سەرەتایی بە خۆرایی بێت بۆ ھەمووان، ھەروەھا بۆ گەشەپێدانی پەروەردە و زانست و بەردەستکردنی بۆ ھەمووان.[١]

بەپێی سەرژمێرییەکی ساڵی ٢٠١٩، ٢٦٠ ملیۆن مناڵ لە جھیان توانای خوێندنیان نییە و نایەکسانیی کۆمەڵایەتی ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ ئەم کێشەیە.[٢]

کاریگەریی پەروەردە لەسەر تاکەکەس، کۆمەڵگە و وڵات

دەستکاری

پەروەردە بە تەواوی شێوازەکانییەوە (فەرمی و نافەرمی) بە لایەنێکی بنچینەیی دادەنرێت لە دڵنیایی کردنەوەی شکۆیی ھەموو مرۆڤەکان. وەک لە (یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ - IHRL)دا ھاتووە ئامانجەکانی پەروەردە بریتیین لە: (دڵنیابوونەوە لە پاراستنی شکۆی مرۆڤایەتی و پەرەپێدانی تەواوەتی کەسایەتی مرۆڤ، قۆستنەوە و بەدەستھێنانی تەواوی پەرەوپێدەرە جەستەیی و درکپێکەرەکان، ڕێگەخۆشکردن بۆ بەدەستھێنانی زانیاری، بەھرە و تواناکان، ھاوکاریی کردنی دۆزینەوەی توانای تەواوەتی کەسەکەکان، باشترکردنی ڕێز تاکەکەس بۆ خۆی و زیادکردنی متمانەبەخۆبوون، ھاندانی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، شێوەکردنی ھەست کەسایەتی کەسەکان و بەستنوەیان بەوانی دیکەوە، بەخشینی توانای تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی و کارلێکی واتادار لەگەڵ ئەوانی دیکەدا لەگەڵ زیدکردنی ڕێژەی چێژبینین لە مافەکانی دیکەی مرۆڤ.)[٣]

ھەروەھا پەروەردە لە وڵات و کۆمەڵگەکان دا بە گوازراوە دادەنرێت. وەک یەکێک لە گرنگترین شێوازەکان دادەنرێت کە دەستە کۆمەڵایەتییەکان (بەتایبەتی دانیشتووانە ڕەسەن و کەمینەکان) لە وەچەیەکەوە بۆ وەچەیەکی دیکە بەردەوامیان دەبێت و دەپارێزرێن ئەمەش لەڕێی گواستنەوەی (زمان، کلتوور، ناسنامە، بەھا، بەرژەوەندیی ئابووری، بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی، بەرژەوەندی سیاسی و بەرژەوەندی کلتووریی)ەکانەوە ڕوودەدات.

ئەرکی سەرەکی پەروەردە لە کۆمەڵگە و وڵات دا بریتییە لەمانەی خوارەوە:

  • ڕێخۆشکردن بۆ گواستنەوەی کلتوور، بەھا، ناسنامە، زمان و دابونەریتەکان لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەی دواتر.
  • ھاندانی گەشەی ئابووری بەردەوام و جێگیر.
  • ھێنانەکایەی کۆمەڵگەی دیموکراتخواز و ئاشتیخواز.
  • ھاندانی بەژداریکردن لە کردەکانی بڕیاردان دا.
  • ھاندانی ژیانێکی دەوڵەمەند بە کلتوور.
  • یارمەتیدان لە دروستکردنی پێناسێکی نەتەوەیی.
  • ھاندانی ئامانجەکانی یەکسانی کۆمەڵایەتی.
  • زاڵبوون و تێپەڕاندنی ئاڵانگارییە سەخت و قوڵەکان.
  • ھاندانی پەرەپێدانێکی بەردەوام و جێگیر.
  • ھاندانی ڕێزگرتن لە ژینگە و ژینگەدۆستی.[٤]

جێبەجێکردنی مافی پەروەردە

دەستکاری

یاسا نێودەوڵەتییەکان ھەڵناستن بە پاراستن و دابینکردنی مافی خوێندنی پێش سەرەتایی و بەشێوەیەکی گشتی بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکان سەرچاوە پەیوەستدارەکانی سەر بەو جۆرە خوێندنە دەسڕنە و ھەژماریی بۆ ناکەن. "ڕاگەیاندنی جیھانیی مافەکانی مرۆڤ" ئاماژە دەکات کە "ھەموو کەسێک مافی پەروەردەی ھەیە بۆیە مافەکە بەسەر ھەموو تاکێک دا جێبەجێ دەکرێت و منداڵان بە سوودبەخشی سەرەکیی ئەم مافە دادەنرێن."

مافی پەروەردە بەسەر سێ ئاست دا دابەشبووە:

پەروەردەی سەرەتایی (سەرەکیی یان بنچینەیی): ئەم جۆرە پەروەردە و خوێندنە دەبێت بەشێوازێکی ناچاریی و بێبەرامبەر بێت بۆ ھەموو منداڵان بەبێ گوێدانە نەتەوایەتی، ڕەگەز، شوێنی لەدایکبوون یان ھەر جۆرە جیاکارییەکی تر. لەگەڵ پەسەندکردن و بوون بە ئەندام لە " ڕێکەوتنامەی نێودەوڵەتی مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکان "دا ئەوا وڵاتی بە ئەندامبوو دەبێت لە ماوەی دوو ساڵ دا ھەستێت بە دابینکردنی پەروەردەی سەرەتایی بێبەرامبەر.[٥]

پەروەردەی ناوەندیی (دواناوەندی، کرداریی یان پیشەیی): ئەم جۆرە پەروەردە و خوێندنە دەبێت بە شێوەیەکی گشتی بەردەست و بەدەستگەیشتوو بێت.

بۆ پەروەردە لەسەر ئاست زانکۆ ئەوا ئەم جۆرە پەروەردەیە دەبێت بەپێی توانا و لێھاتووی بەردەست بێت. بە واتای ئەوەی ھەر کەسێک پێوانە پەروەردەیی و زانستییە داواکراوەکانی تێدابێت بتوانێت بچێتە بەر خوێندن.

پێوەرە نێودەوڵەتییەکان

دەستکاری

ھەبوونی مافی خوێندن و پەروەردە بەپێی بابەتی ٢٦ی مافنامەی مرۆڤ، دەستنیشانی

ھەمووان مافیان ھەیە بخوێنن، و پێویستە پەروەردە و خوێندن بۆ ھەمووان بە خۆرایی بێت، پەروەردەی تەکنیکی و پرۆفیشنال پێویستە بە شێوەیەکی گشتی بەردەست بێت و خوێندنی باڵا پێویستە بۆ ھەمووان بە شێوەیەکی یەکسان بەردەست بێت بەبێ جیاوازیکردن و کوالێتییەکی باش لە خوێندن، پەروەردە پێویستە بەتەواوی گەشە بە کەسایەتی مرۆڤ بدات ڕێز و ئازادی مرۆڤ گەشەپێ بدات، ھەروەھا پێویستە تێگەیشتن و ھاوڕێیەتی و پێکەوە ژیان لەنێوان گشت نەتەوەکان بخاتە پێش، دوور لە ھەر جیاوازییەکی ڕەگەزی و ئاینی، و پێویستە چالاکی زیاتر بخاتە سەر ھێشتنەوەی ئاشتی و سەلامەتی، باوان مافیان ھەیە لەسەر ئەوەی چ جۆرە سیستەمێکی خوێندن بۆ مناڵەکانیان ھەڵبدەژێرن.[٦]

نایەکسانیی کۆمەڵایەتی

دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٩ سەرژمێری ٢٦٠ ملیۆن مناڵ توانای نەبوون و نەچونە قوتابخانەیان ھەبووە

 
مەلالە یووسفزای، چالاکوان لە مافەکانی ژنان لە خوێندن

کچان لە قوتابخانە

دەستکاری

لە سەدەی ٢١، نایەکسانیی جێندەری ھێشتا ڕێگە لە بەدەست گەیشتنی خوێندن و فێربوون، کە یەکێک لەوان کچان بێبەشن لە خوێندن مافیان لە ھەبوونی خوێندن، مەلالە یووسفزای یەکێکە لەو قوربانیانە بۆ نموونە مەلالە باس لە ژیانی خۆی دەکات لە پاکستان و دەیگێریتەوە کە چۆن تاڵیبان چەندین قوتابخانەی وێرانکرد. مەلالە وتویەتی «تاقیکردنەوەی ساڵانەمان لەدوای پشوو دەبێت بەڵام ئەوە تەنھا ئەوکاتە ڕێی تێدەچێت ئەگەر تاڵیبان ڕێگە بە کچەکان بدات بچنە قوتابخانە»[٧] باسی کێشە سیاسییەکانی ناوچەکەی دەکات کە چۆن گرووپێک ڕێگر دەبێت لە چوونە قوتابخانەی کچان و قوتابخانەکانیان لێ دادەخات[٨][٩][١٠][١١][١٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ United Nations Treaty Collections (2021). «International Covenant on Economic, Social and Cultural Rights».
  2. ^ Staufer، Brian (2020). «With Millions Out of School, the Countdown Begins to Get All Children into Quality, Accessible Education». Humans Right Watch.
  3. ^ Convention on the Rights of Persons with Disabilities, Article 24
  4. ^ European Social Charter, Article 10
  5. ^ Beiter، Klaus Dieter (2005). The Protection of the Right to Education by International Law. The Hague: Martinus Nijhoff. p. 19. ISBN 90-04-14704-7.
  6. ^ «Article 26». claiminghumanrights.org. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  7. ^ «Swat: Diary of a Pakistani schoolgirl (Malala Yousafzai) – BBC». original Urdu and English translation of Yousufzai's blog. LUBP. لە ڕەسەنەکە لە 15 July 2010 ئەرشیڤ کراوە. لە 16 October 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |archivedate= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |archiveurl= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |archive-date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  8. ^ Peer, Basharat (10 October 2012). «The Girl Who Wanted To Go To School». The New Yorker. لە 12 October 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 15 October 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  9. ^ «Diary of a Pakistani schoolgirl». BBC News. 19 January 2009. لە 11 October 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 11 October 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  10. ^ «Swat: Diary of a Pakistani schoolgirl (Malala Yousafzai) – BBC». original Urdu and English translation of Yousufzai's blog. LUBP. لە ڕەسەنەکە لە 15 July 2010 ئەرشیڤ کراوە. لە 16 October 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |archivedate= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |archiveurl= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |archive-date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  11. ^ «Pakistan media condemn attack on Malala Yousafzai». BBC News. 9 October 2012. لە 22 April 2013 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 23 July 2013 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  12. ^ «Pakistan media condemn attack on Malala Yousafzai». BBC News. 9 October 2012. لە 22 April 2013 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 23 July 2013 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری