تاڵیبان
تاڵیبان (بە پەشتۆ: طالبان) کە خۆیان بە میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان ناو دەبەن، بزووتنەوەیەکی بنچینەگەریی ئیسلامییە کە داوای جێبەجێکردنی حوکمەکانی شەریعەتی ئیسلام دەکات لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا، لە ساڵی ١٩٩٤ تاکوو ١٩٩٦ بزووتنەوەیەکی چەکداری بوون، دەستیان بە چالاکییەکانیان کردووە لە ئەفغانستان و لە ساڵانی ١٩٩٦ تاکوو ٢٠٠١ حوکمی وڵاتی ئەفغانستانیان کردووە و ئەوکات یارمەتی لە پاکستان و عەرەبستانی سعوودی وەردەگرت ماوەی حوکمەکەشی کۆتایی ھات لە دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول کە ھێرشەکە لەلایەن ئەلقاعیدە بوو، لە ساڵانی ٢٠٠١ تاکوو ٢٠٢١ شەڕی تاڵیبان و ھاوپەیمانانی ئەمریکا و حکوومەتی پێشووی ئەفغانستان بەردەوام بوو تا سەرئەنجام لە دوای ھێرشی ٢٠٢١ی تاڵیبان و ڕووخانی کابول کۆتایی ھات و ئەم بزووتنەوەیە توانی جارێکی تر میرنشینی ئیسلامی لە گشت ئەفغانستاندا دابمەزرێنێت، کە لەم ماوەیەش بە ھەزاران کەس تێیدا کوژراون لە ھەردوو لایەندا، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، ھیبەتوڵڵا ئاخوندزادە سەرکردە و ڕێبەری تاڵیبانە.[١][٢][٣]
تاڵیبان | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ |
ناو بە زمانی ڕەسمی | طالبان |
دامەزرێنەر | محەممەد عومەر، عەبدولغەنی بەرادەر |
Office held by head of the organization | ئەمیری ئیمانداران |
ڕێبەر | محەممەد عومەر، ئەختەر محەممەد مەنسوور، ھیبەتوڵڵا ئاخوندزادە |
وڵات | ئەفغانستان |
لایەنگیریی سیاسی | far-right |
شوێنی دامەزران | Kandahar |
شوێنی بارەگاکان | ئەفغانستان، پاکستان، قەتەر |
ئایین | سوننە |
Designated as terrorist by | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
Conflict | Afghanistan conflict، ناکۆکیی پەنجشێر |
ڕووداوە بەرچاوەکان | ھێرشی تاڵیبان، کەوتنی کابول |
وێبگە | https://alemarahenglish.af/ |
ھاشتاگ | Taliban |
وەسفی ئاڵا | flag of the Taliban |
Interested in | شەریعەتی ئیسلام |
Political coalition | پاکستان |
ئەمانەش ببینەدەستکاری
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ "Afghan Taliban announce successor to Mullah Mansour". BBC News. 26 May 2015. Retrieved 26 May 2016.
- ^ "U.S., Gulf States Blacklist Afghan Taliban, Iranian Officers For Terrorist Financing". RadioFreeEurope/RadioLiberty.
- ^ "Quetta: Symbol of Pakistan's war on militants or Taliban haven?". The National. 2 April 2017.
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تاڵیبان تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |