ڕووسیا

وڵاتێک لە باکووری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا

ڕووسیا یان ڕووسیای فیدراڵی (بە ڕووسی: Россия یان Российская Федерация) گەورەترین وڵاتی جیھانە کە لە ٨٥ ھەرێمی فیدراڵ پێکھاتووە، مۆسکۆ پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتە، ڕووسیا یەکێکە لە وڵاتە زلھێزەکانی دنیا.

ڕووسیای فیدراڵی
Российская Федерация
سروود: 
Государственный гимн Российской Федерации
Gosudarstvennyy gimn Rossiyskoy Federatsii
"سرودی دەوڵەتی ڕووسیای فیدراڵی"
شوێنی ڕووسیا لەسەر نەخشە، کە ناوچەی کێشە لەسەری[a]
شوێنی ڕووسیا لەسەر نەخشە، کە ناوچەی کێشە لەسەری[a]
پایتەخت
و گەورەترین شار
مۆسکۆ
زمانە فەرمی
و نیشتیمانییەکان
ڕووسی[٢]
زمانە ناوچەیی و زمانی نەتەوەیی بینینی زمانەکانی ڕووسیا
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠١٠)
ناوی هاووڵاتی ڕووسەکان
دەوڵەت فیدراڵی نیمچە-سەرۆکایەتی کۆمار[٣]
 -  سەرۆک ڤلادیمیر پوتین
 -  سەرۆک وەزیران میخائیل میشوستین
 -  ووتەبێژی
ئەنجونی فیدراڵی
ڤالەنتینا ماتڤیەنکۆ
 -  ووتەبێژی
سەرۆکایەتی دوما
ڤیاچیسلاڤ ڤۆلۆدین
 -  سەرۆکی دادوەری ڤیاچیسلاڤ لیبدیڤ
یاسادانەر ئەنجومەنی فیدراڵی
 -  ئەنجومەنی باڵا ئەنجومەنی فیدراڵی
 -  ئەنجومەنی خواروو سەرۆکایەتی دوما
دامەزراندن
 -  کیڤیای ڕووس ٨٧٩ 
 -  مۆسکۆی دەچی ١٢٨٣ 
 -  ڕووسیای قەیسەری ١٦ـی کانوونی دووەمی ١٥٤٧ 
 -  ئیمراتۆریەتی ڕووسیا ٢ـی تشرینی دووەمی ١٧٢١ 
 -  هەڵوەشاندنەوە ١٥ـی ئاداری ١٩١٧ 
 -  یەکێتی سۆڤیەت ٣٠ـی کانوونی یەکەمی ١٩٢٢ 
 -  ڕووسیای فیدراڵی ٢٥ـی کانوونی یەکەمی ١٩٩١ 
 -  ڕەوشی ئێستا ١٢ـی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣ 
 -  دەوڵەتە یەکگرتووەکان ٨ـی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩ 
 -  کۆماری کریمیا دانپێدانان ١٨ـی ئاداری ٢٠١٤ 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ١٧٠,٩٨٢,٤٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە [٤] 17,125,191 km2 (including Crimea)[٥](یەکەمین)
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١" مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) 13[٦] (including swamps)
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠٢٢
 (9th)
 -  چڕی 8.4 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (181st)
٢١٫٥کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی 2021
 -  سەرجەم increase $4.328 trillion[٨] (6th)
 -  سەرانە increase $29,485[٨] (55th)
GDP (nominal) بەراوردی 2021
 -  سەرجەم increase $1.710 trillion[٨] (11th)
 -  سەرانە increase $11,654[٨] (64th)
Gini (2018) 37.5 (٩٨th)
HDI (2019) 0.824 (٥٢nd)
دراو ڕەبڵی ڕووسی () (RUB)
ناوچەی کاتی (UTC+٢ بۆ +١٢)
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت
کۆدی تەلەفۆن +7


جوگرافیادەستکاری

ڕووسیا لە باکووری ئاسیا و لە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپادایە و لەگەڵ زەریای ھێمنی باکور و زەریای بەستەڵەکی باکور و دەریای ڕەش و دەریای خەزەر و دەریای باڵتیک سنووری ھاوبەشی ھەیە. ڕووسیا لە گەڵ ١٤ وڵاتی ئاسیایی و ئەوروپایی سنووری ھاوبەشی وشکانیی ھەیە و لەگەڵ وڵاتانی کەناری دەریاکانی ژاپۆن و برینگ و خەزەر و دەریای ڕەش و باڵتیک پەیوەندیی دەریاییی ھەیە. ڕووسیا لە باکوری ئاسیا و لە ڕۆژھەڵاتی ئەوروپادایە و لەگەڵ زەریای ھێمنی باکور و زەریای بەستەڵەکی باکور و دەریای ڕەش و دەریای خەزەر و دەریای باڵتیک سنووری ھاوبەشی ھەیە.

دانیشتوواندەستکاری

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٢ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی ڕووسیا ١٤٥ ملیۆن کەس بووە کە دەکاتە ١٫٩٣ لە سەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان، تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٨٫٤ ساڵە ھەروەھا ٧٤٪ دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٩]

ئاییندەستکاری

لە ڕووسیا چەندین ئاینی جیاواز ىونیان ھەیە و بەشێوەیەکی گشتی زۆرینەی دانیشتووانی ووڵات پەیڕەوی لە ئاینی مەسیحی ئۆرسۆدۆکسی دەکەن و ڕێژەیەکیش شوێنکەوتەی ئاینی ئیسلامی سوننە مەزھەبن کە دانیشتوانی ھەرێمەکانی چیچان و داغستان و چەند ناوچەیەکی تری ڕووسیان.

ئایینەکان لە ڕووسیا [١٠]
ئایینەکان ڕێژە
مەسیحی
  
٤٧٫١٪
مەسیحی ئۆرسۆدۆکسی
  
٤١٫١٪
ئیسلام
  
٦٫٥٪
بێ ئایین
  
٢٥٫٠٪

مێژووی دەسەڵاتی ڕووسدەستکاری

ڕووسیا ٢١ کۆماری ئۆتۆنۆمیی ھەیە کە ھەندێکیان وەک چیچان و داغستان بەھۆی ئەوەی ھەوڵی جیابوونەوەیان دەدا، لەم ساڵانەی دواییدا بە دەیان جار کەوتوونەتە بەر پەلاماری سوپای ڕووسیا، ڕووسیا تا بەر لە سەدەی ١٨ نە دەسەڵاتێکی ئەوەندە بە ھێز بوو نە ڕووبەرەکەشی تا ئەو ڕادەیە فراوان بوو، بەڵام لە سەرەتاکانی سەدەی ١٨ قەیسەری ڕووسیا «پێتری مەزن» ھەوڵێکی زۆری دا بۆ بەرەوپێشبردن و پێشخستنی ڕووسیا و فراوانکردنی خاکەکەی، لە ساڵی ١٩١٧ شۆڕشی کۆمۆنیستیی بەلشەفیی ڤلادیمیر لێنین لە ڕووسیا سەرکەوت و کۆتاییی بە دەسەڵاتی قەیسەرەکان ھێنا و یەکێتیی سۆڤیەت لە ڕووسیا دامەزرا.

ڤلادیمیر لێنین مرۆڤێک بوو کە بە عەقڵی خۆی و بە فیکری کارڵ مارکس و فرێدریش ئەنگەڵس، مێشکی لایەک لە جیھانی داگیر کرد و نیشتمانی ڕووسەکانی ئەوەندەی تر ناودار کرد، لێنین یەکێک بوو لەو مێژووسازانەی کە توانییان لەدوای دەسەڵاتی قەیسەرەکان ڕووسیا وەکو وڵاتێکی بەھێز بێننە ناو مەیدانی سیاسەتی نێودەوڵەتی، ئەمەش پاش تێپەڕبوونی ٧٤ ساڵ لە دەسەڵاتی سۆسیالستی کە پڕ بوو لە ململانێ لەگەڵ ڕۆژاوا کە بە شەڕی سارد ناسراوە. ئەم یەکێتییە لە ساڵی ١٩٩١دا ھەڵوەشایەوە و ئەوەی لێی بەجێ ما فیدراسیۆنی ڕووسیایە.

ئابووریی ڕووسیادەستکاری

ئابووری ڕووسیا پیشەسازییە و وزەی ئەم ئابوورییەش لە گازی ناوخۆوە دابین دەکرێ، ڕووسیا گەورەترین پاشەکەوتی غازی سروشتیی جیھانی ھەیە. ڕووسیا وەک حەوتەمین ئابووریی گەورەی جیھان دادەنرێ. ئابووریی ئەم وڵاتە لە سەر بنەمای سەرمایەداری و کەرتی تایبەت دامەزراوە کە ئەمەش بە پێچەوانەی ئابووریی داخراوی سەردەمی سۆڤیەتە.

یەڵتسین و ڕووخانی سۆڤیەتدەستکاری

بناغەدانەری ڕووسیای نوێ بۆریس یەڵتسین، یەکەم سەرۆک کۆماری ڕووسیا بو کە بە شێوازێکی دیمۆکراتیک ھەڵبژێردرا. یەڵتسین لە ساڵی ١٩٣١ لە ناوچەی ئۆراڵ لە بنەماڵەیەکی جووتیار لەدایک بوو. پلە یەک لەدوای یەکەکانی لە حیزبی کۆمۆنیست بڕیی. لە ساڵی ١٩٨٥ لە لایەن میخائیل گۆرباچۆف –دوایین ڕێبەری سۆڤیەت- بە مەبەستی بەڕێوەبردنی مۆسکۆ و ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی ناو سیستمی حیزب بانگ کرا بۆ پایتەخت. چاکسازییەکانی یەڵتسین ڕق و نەفرەتی کۆمۆنیستە موحافزکارەکانی لە ئەو وروورژاند. کار گەیشتە ئەوەی کە تەنانەت لە ئەنجامدا بکەوێتە بەر ھێرشی میخائیل گۆرباچۆف. لە ساڵی ١٩٨٨ ئەندامێتیی خۆی لە مەکتەبی سیاسیی حیزبی کۆمۆنیست ھەڵپەسارد و دوو ساڵ دواتریش بە تەواوەتی لە حزبی کۆمۆنیست ھاتە دەرەوە. یەڵتسین ئیدی شتێکی ھەبوو کە حیزبکەی جارانی نەیبوو؛ ئەوەش پشتگیریی جەماوەری بوو. ئەو لەگەڵ ھاوڵاتیانی ئاساییدا ھەڵپەڕکیی دەکرد و قەسەی خۆشی لەگەڵدا دەکردن. ھەر بەوەش لە ساڵی ١٩٩١ بووە یەکەم سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ڕووسیا. لە ڕوانگەی ڕۆژاواییەکانەوە بە ھۆی داکۆکیکردنی لە دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراتیک، یەڵتسین کەسایەتییەکی دیموکرات بوو. ھەر لەو ساڵەدا موحافزکارە توندڕەوەکان ھەوڵی کودەتایان دا، بەڵام یەڵتسین گۆرباچۆفی کردەوە بە سەرۆکی حزب و بەم جۆرە ویستی لە لایەک کودەتاکە بێ کاریگەر بکات و لە لایەکی تریش ویستی ڕۆڵ و پێگەی گۆرباچۆف لاواز بکات. دوابەدوای ئەوەش حزبی کۆمۆنیستی وەک حزبێکی نایاسایی لە قەڵەم دا کە ھێشتا کۆڵەکەی دەسەڵات بوو. لە کۆتاییی ئەو ساڵەشدا یەکێتیی سۆڤیەت ھەڵوەشایەوە. لە ساڵی ١٩٩٣ فەرمانی بە سوپا دا تا ھێرش بکەنە سەر پەرلەمان چونکە لەلایەن کۆمۆنیستەکانەوە داگیر کرابوو. یەڵتسین لە ساڵی ١٩٩٦ بۆ جاری دووەم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردرایەوە و تا ساڵی ١٩٩٩ز لە پۆستەکەیدا مایەوە، لەو ساڵەدا بە ھۆی نەخۆشییەوە دەستی لە کار کێشایەوە و ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی ئەو کاتەی دەزگای ھەواڵگری (کا گ ب) جێگای گرتەوە، یەڵتسین لە ساڵی ٢٠٠٧ لە تەمەنی ٧٦ ساڵی دا ماڵاواییی لە ژیان کرد، ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا و دەسەڵاتداری ڕاستەقینەی ئێستای وڵاتە، پاڵەوانی سەرەکیی داستانی ھەستانەوەی ڕووسیایە لە دوای ئەو ڕووخانە گەورەیەی کە لە ساڵی ١٩٩١ دا تووشی بوو.

دەسەڵاتی ئێستای ڕووسیادەستکاری

سەرۆک کۆماری ئێستای ڕووسیا ڤلادمیر پوتینە، کە دەسەڵاتداری ڕاستەقینەی ڕووسیایە. سیاسەتی ئێستای ڕووسیا بریتییە لە ھاوکاری و خۆنزیککردنەوە لە ڕۆژاوا و ڕەواندنەوەی ناکۆکییەکانی نێوانیان، بەڵام پەلھاوێشتنی ناتۆ بەرەو ڕۆژھەڵات و بەفەرمی ناسینی کۆسۆڤۆ لە لایەن ڕۆژاواوە کاریگەریی نیگەتیڤی ھەبووە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوانیان، لەم دوایییانەشدا شەڕی ڕووسیا و ئوکراینا ئەوەندەی دیکە ئەم پەیوەندییانەی ئاڵۆز کردووە.

 
ڤلادمیر پۆتین و دمیتری مێدڤێدێڤ

ڤلادمیر پوتیندەستکاری

پوتین کە ئێستا سەرۆکی ڕووسیایە بە یەکێک لە کەسیایەتییە دیارەکانی ناوی سیاسەتی ئێستا ھەژمار دەکرێت، پۆتین وەرزشکارە و پشتوێنی ڕەشی ھەیە لە یاریی جۆدۆ، ئەو ناترسێت لەوەی کە بچێتە ناو کافتریایەکی شەوانە و لەگەڵ ھاوڵاتیانی ئاساییی مۆسکۆ تەماشای یاریی تۆپی پێ بکات، بە نیوەڕووتی وێنە دەگرێ و باکی نییە لەوەی کە لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو بێتەوە، پۆتین متمانەی بە خۆی ھەیە و یەکێک لەو سەرۆکانەی جیھانە کە جاربەجار جلوبەرگی فەرمی لەبەر ناکات، لە پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانیدا بۆینباخ نابەستێ و جاری واش ھەیە چاکەتەکەی دەدات بەسەر شانیدا، ئەمەش ئەو پیاوەیە کە بووەتە پاڵەوانی سەردەمی بوژانەوەی ڕووسیا، پۆتین لەبارەی شۆڕشی سووریاوە ووتی دەبێ تەنیا گەلی سووریا بڕیاردەر بێ، نابێ ھیچ ھێز و لایەنێ دژیان بوەستێت ھەر بۆیەش ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرووەکاندا ڤیتۆی خۆی بەکار ھێنا دژی ھێرشکردنە سەر سووریا.

وەرزش لە ڕووسیادەستکاری

ڕووسیا لەڕووی وەرزشەوە تا ڕادەیەکی باش پێش کەوتووە، بەتایبەت لە یارییەکانی تایکواندۆ، شەتڕەنج، بالە و تۆپی پێ. لە یاریی تۆپی پێدا کۆمەڵێک یانەی بەھێزیان ھەیە کە بەشداری لە خولەکانی ئەورووپا دەکەن وەک زینت ساتسبۆرگ و ئانژی و سیسکا مۆسکۆ.

 
ھاندەرانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیا لە یارییەکی تۆپی پێ

ھونەر لە ڕووسیادەستکاری

ھوونەر لە ڕووسیا گرنگیەکی ئەوتۆی پێوە نادرێت تەنیا ئەوەی لایان گرنگ بێت لەم بوارە شانۆگەری و مۆسیقا و گۆرانی لەشانۆگەری کۆمێدیا زۆرترین داواکاری ڕووسیەکانی ئەوکاتی لەسەر بوو بەڵام لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی ڕووسیا ھەردەم لە گۆڕانکاری بوو بۆیە گرنگی ھوونەر کەمترە لەوڵاتانی تر بەڵام لەدوای بلۆکی سۆشیالستی و نەمانی یەکێتی سۆڤیەتی ھاتنی دیموکراسیەت بۆ ڕووسیا تا ڕادەیەکی باش لە ئێستا دا گرنگی بە بواری ھوونەر دەدرێت بەتایبەتی ڕەوتی سینەما و گۆرانی

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Pifer, Steven (17 March 2020). "Crimea: Six years after illegal annexation". Brookings Institute. Retrieved 30 November 2021.
  2. ^ Chevalier, Joan F. (2006). "Russian as the National Language: An Overview of Language Planning in the Russian Federation". Russian Language Journal. American Councils for International Education ACTR / ACCELS. 56: 25–36. JSTOR 43669126.
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری cia نەدراوە
  4. ^ "World Statistics Pocketbook 2016 edition" (PDF). United Nations Department of Economic and Social Affairs. Statistics Division. Retrieved 24 April 2018.
  5. ^ "Information about availability and distribution of land in the Russian Federation as of 1 January 2017 (by federal subjects of Russia)" Сведения о наличии и распределении земель в Российской Федерации на 1 January 2017 (в разрезе субъектов Российской Федерации). Rosreestr. ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "The Russian federation: general characteristics". Federal State Statistics Service. Archived from the original on 28 July 2011. Retrieved 5 April 2008. ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ ئ ا Предварительная оценка численности постоянного населения на 1 января 2022 года и в среднем за 2021 год [Preliminary estimated population as of 1 January 2022 and on the average for 2021] (XLS). Russian Federal State Statistics Service (بە ڕووسی). Retrieved 30 January 2022.
  8. ^ ئ ا ب پ "World Economic Outlook Database, April 2021". IMF.org. International Monetary Fund. Retrieved 17 April 2020.
  9. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
  10. ^ داڕێژە:Https://en.wikipedia.org/wiki/Russia

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "lower-alpha", but no corresponding <references group="lower-alpha"/> tag was found