ڤلادیمیر لێنین


ڤلادیمیر ئیلیچ ئۆلیانۆڤ[بیرەنووس ١] (٢٢ی نیسانی [١٠ی نیسانی ش.ک١٨٧٠ - ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٤) کە زۆرتر بە نازناوی لێنین[بیرەنووس ٢] ناسراوە، شۆڕشوان، سیاسەتوان و تیۆریسازی زانستی سیاسیی کۆمۆنیستی ڕووس بوو. لێنین دامەزرێنەر و یەکەمین سەرۆکی حکوومەتی ڕووسیای سۆڤیەت لە ١٩١٧ ھەتا ١٩٢٤ و ھەروەھا یەکێتیی سۆڤیەت لە ١٩٢٢ ھەتا ١٩٢٤ بوو. بە ڕابەریی لێنین دەوڵەتی سۆسیالیستی لەلایەن حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت لە ڕووسیا و دواتر لە ھەموو یەکێتیی سۆڤیەت دامەزرا. ئەو ڕێبازە مارکسیستییە کە لێنین وەکوو چەشنێک ئایدیۆلۆجیای کۆمۆنیستی دامەزراندوویەتی بە لێنینیزم ناسراوەتەوە.


Bundesarchiv Bild 183-71043-0003, Wladimir Iljitsch Lenin.jpg
لەدایکبوون٢٢ ئەپریل ١٨٧٠
مەرگ٢١ ژانویە ١٩٢٤
ھۆکاری مەرگنەخۆشی
نیشتەجێیڕووسیا
نەتەوەڕووسی
پیشەشۆڕشگێڕ و ڕابەری سیاسی، پارێزەر
حیزبی سیاسیپارتی بەلشەڤیک
واژوو
Unterschrift Lenins.svg

لێنین لە بنەماڵەیەکی تا ڕادەیەک دەوڵەمەندی چینی ناوەڕاست لە ئۆلیانۆفسک لە دایک بوو و بەدوای ئێعدامکردنی براکەی لە ساڵی ١٨٨٧ بەشداری سیاسەتی سۆسیالیستیی شۆڕشگێڕانە بوو. بەدوای ئەوەی کە بە ھۆی بەشداربوون لە ناڕەزاییەکانی دژ بە حکوومەتی تیزاریی ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا لە زانکۆی ئیمپراتۆریەتیی کازان دەر کرا، لە بواری یاسا وانەی خوێند و بڕوانامەی وەرگرتەوە. لە ساڵی ١٨٩٣ چوو بۆ سەنت پیتەرزبورگ و بوو بە چالاکێکی لەپێشی مارکسیست. لە ساڵی ١٨٩٧ بەھۆی ئاژاوەگێڕی دەستگیر کرا و بە ماوەی سێ ساڵ دوورخرا بۆ شۆشێنسکۆی و لەوێدا لەگەڵ نادێژدا کرۆپسکایا زەواجی کرد. بەدوای کۆتایی ھاتنی دوورخستنەوەکە، چوو بۆ ئەورووپا و لەوێدا لە حیزبی مارکسیستیی سۆسیال دیموکراتی کرێکاریی ڕووسیا (RSDLP) بوو بە تیۆریسازێکی بەرجەستە. لە ساڵی ١٩٠٣ لە لقخواردەنەوەیەک کە لە حیزبی سۆسیال دیموکراتی کرێکاریی ڕووسیا ڕوو دا ڕۆڵێکی سەرەکی ھەبوو کە لە ئەنجامی باڵی بۆلشێڤیک لە بەرامبەر باڵی مێنشێڤیکی ژۆلیۆس مارتۆڤ دامەزرا.

ڕاپەڕینی ساڵی ١٩١٧ و دامەزرێنەری یەکێتیی سۆڤیەتی سۆسیالیستی بوو. ھاوبەشیەکانی لە زانستی ڕامیاریدا، کە بە لێنینیزم دەیناسن، شیکردنەوە و گەشەپێدانێکە لە تیۆریای مارکسیستی بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵاتداری لە ئیمپراتووری خاوەن زەوییەکان، لە ئەو سەردەمی ڕووسیادا. لە ساڵی ١٩٩٨، گۆڤاری تایم، لێنین بە یەکێک لە ١٠٠ کەساییەتی کاریگەر لەسەر کۆمەڵگا لە سەدەی بیستەم زانی.

سەرەتای ژیانیدەستکاری

لە شاری سێمبڕسک لە ڕووسیا لە ٢٢ی ئەپڕێڵی ساڵی ١٨٧٠ز دوای تەواوکردنی قۆناغی قوتابخانە لێنین دەچێتە کۆلێژی یاسا لە شاری قازان لە ڕووسیا، دوای ئەوەی براکەی لەلایەن دەسەڵات دارانی قەیسەری ڕووسیا کە لەلایەن ئەسکەندەری سێیەم پاشای ئەوکاتی ڕووسیا لەسێدارە درا لێنین دەچێتەوە قازان پەیوەندیەکی بەھێز لەگەڵ ماڕکسیەکان دروست دەکات پاشان دەگەڕێتەوە پایتەختی ئەوکاتی ڕووسیا کە شاری سانپتیسبۆرگ بووە کتێبێک دەنووسێت لەسەر زانستی ئابوری ماڕکسی و مێژووی فیکری و جووڵەی کرێکاران لە ڕووسیا پاشان پەیوەندی لێنین لەگەڵ ماڕکسیەکان بەردەوام دەبێت تا وای لێھات لێنێن بچێتە سویسڕا و فەڕەنسا بۆ بڵاوکردنەوەی فیکری ماڕکسی.

شۆڕشی بەلشەفی لێنیندەستکاری

لێنین گەڕایەوە ڕووسیا و شۆڕیشی بەلشەفی ڕاگەیاند دژی شای قەیسەری نیکۆڵای سێھەم و لە ڕێکەوتی ١٦ی ئەپڕێڵی ١٩١٧ لەگەڵ کرێکاران دەسەڵاتی قەیسەری لابردو دەسەڵاتی بەلشەڤی سۆڤیەتی لەسەر بنەماکانی ماڕکس و ئەنجلس پێکھێنا لەپاش ئەم شۆڕشی بەلشەفی لێنین توژێنەوەیەکی لەسەر باری کۆمەڵایەتی و ئابوری کرد لە دەسەڵاتی کۆمۆنیستی.

بیرەنووسەکاندەستکاری

  1. ^ بە ڕووسی: Владимир Ильич Ульянов، لاتینی: Vladimir Ilyich Ulyanov, بە lit.'vlɐˈdʲimʲɪr ɨˈlʲjitɕ ʊˈlʲjanəf'.
  2. ^ بە ئینگلیزی: lɛnɪn; بە ڕووسی: Ленин، لاتینی: ˈlʲenʲɪn.

سەرچاوەکاندەستکاری

ویکیپیدیای ئینگلیزی، وتاری لێنین