پارتی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت
حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت (بە ڕووسی: Коммунистическая партия Советского Союза)، پارتی سیاسی دامەزرینەر و بەرێوەبەری ڕووسیای سۆڤیەت و یەکێتی سۆڤیەت بوو.[٢] حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت ڕژێمی تاک حیزبی لە یەکێتیی سۆڤیەت ھەتا ١٩٩٠ بوو، کاتێکەکە کۆنگرەی نوێنەرانی گەل ماددەی ٦ی دەستوور ١٩٧٧ی یەکێتیی سۆڤیەتی گۆڕی.[٣] حیزب لە ١٨٩٨ وەکو بۆلشێڤیکەکان دەستی پێ کرد.[٤] حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت، حیزبی کۆمۆنیست لەسەر بنەمای دیموکراتی کۆبوونەوەی دەسەڵات لە ناوەند بوو.
حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤییەت Коммунистическая партия Советского Союза | |
---|---|
دامەزرێنەر | ڤلادیمیر لێنین |
سکرتێری گشتی | یێلینا ستاسۆڤا (یەکەم st; ١٩١٧–١٩١٨) میخائیل گۆرباچۆڤ (دوایین؛ ١٩٨٥–١٩٩١) |
دروشم | "Пролетарии всех стран, соединяйтесь!" ("کرێکارانی جیھان یەک گرن!") |
دامەزرا لە | ئایاری ١٩١٧ |
تێکچوو لە | ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩١ |
ھاتە جێگەی | بۆلشێڤیکەکان لە پارتی کرێکارانی سۆشیال دیموکراتی ڕووسیا |
لە جێگەی ھات | پارتی کۆمۆنیستی فیدراسیۆنی ڕووسیا |
پێگە سەرەکییەکان | مۆسکۆ، گۆڕەپانی ستاڕایا، ٤ |
ڕۆژنامە | پراڤدا |
لقی لاوان | کۆمسومووڵ و پێشەنگەکان |
ئەندامێتی | ١٩ ملێون کەس(١٩٨٦) |
ئایدۆلۆجیا | کۆمۆنیزم مارکسیزم-لێنینیزم (لەوەتەی١٩٢٩) |
جێگای سیاسی | تەواو چەپ |
ئەندامێتیی نێونەتەوەیی | نێودەوڵەتی دووەم (١٩١٢–١٤)[١] کۆمۆنیست جیھانی (١٩١٩–٤٣) کۆمینفۆرم (١٩٤٧–٥٦) |
ڕەنگە فەرمییەکان | سوور |
مێژوو
دەستکاریناوەکان
دەستکاری- ١٩١٧–١٩١٨ :حیزبی سۆشیال دیموکراتی کرێکارانی ڕووسی
- ١٩١٨–١٩٢٥ :حیزبی کۆمۆنیستی ڕووسیا
- ١٩٢٥–١٩٥٢: حیزبی کۆمۆنیستی ھەموو یەکێتی
- ١٩٥٢–١٩٩١: حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت
دەربارەی حیزب
دەستکاریحیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٠٢ دامەزرا، ئەم دامەزراندنە گشتی نەبوو، بەڵام لە ساڵی ١٩١٢ لەژێر ناوی حیزبی بەلشەفیک ڕاگەیەندرا کە ڤلادیمێر لینین سەرۆکایەتی دەکرد، دوای شۆڕشی بەلشەفیک لە ساڵی ١٩١٧ ناوەکەی بوو بە حیزبی کۆمۆنیستی ڕووسیا، و دوای دامەزراندنی یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٢٢ ناوەکەی گۆڕدرا بۆ حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیەت، بە سەرۆکایەتی ڤلادیمێر لینین، لە ساڵی ١٩٩١ ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت ڕاگەیاندرا و پارتی کۆمۆنیستی سۆڤیەت ھەڵوەشایەوە و لە شوێنی پارتی کۆمۆنیستی ڕووسیا لە ساڵی ١٩٩٣ دامەزرا.
دامەزراندن
دەستکاریحیزبەکە لە ڕاستیدا لە ساڵی ١٩٠٣ی زایینی دامەزرا دوای ئەوەی پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا دابەش بوو بۆ زۆرینە بەلشەفی و کەمینەیەک بە ناوی مێنشەفییەکان، بەڵام وەک پارتێکی سەربەخۆ و فەرمی دەرنەکەوت تا ساڵی ١٩١٢ نەبێت دوای ئەوەی بەلشەفییەکان لەلایەن لینینەوە لە پارتەکە جیابوونەوە.
سەردەمی دەسەڵات
دەستکاریحیزبەکە توانی دەست بەسەر ڕووسیادا بگرێت دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ڕووسیا لە ساڵی ١٩١٧ بە سەرۆکایەتی لینین، دوای ئەوە دامەزراندنی یەکێتیی سۆڤیەتی لەسەر خاکی ڕووسیا ڕاگەیاند لە ساڵی ١٩١٧. لە ئەنجامدا شەڕی ناوخۆیی ڕووسیا لە ساڵانی ١٩١٨–١٩٢١ سەریھەڵدا، دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی ناوخۆ، حیزبەکە توانی دانپێدانانێکی نێونەتەوەیی بۆ دەوڵەتە گەنجەکەی بەدەستبھێنێت، ئەمەش ڕژێمی قەیسەرییەتی لە ڕووسیا لەناوبرد و یەکێتیی سۆڤیەت و کۆمارەکانی یەکیانگرت.
سەردەمی لاوازی
دەستکاریحیزبەکە پاش داڕمانی یەکێتیی سۆڤیەت و پارچەپارچەبوونی بۆ چەند وڵاتێک لە ساڵی ١٩٩١دا ھەڵوەشایەوە و لە ئێستادا ئەم حیزبە بوونی نییە، تەنیا ئەوە نەبێت کە ژمارەیەک لە پیاوەکانی لەژێر ئاڵای حیزبی کۆمۆنیستی ڕووسیادا پەیوەست بوونە.
سەرکردەکانی حیزب
دەستکاریسەرکردەکانی پارتی بەلشەفیک (١٩٠٣–١٩١٨)، حیزبی کۆمۆنیستی ڕووسیا (١٩١٨–١٩٢٥) کە بوو بە حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیەت (١٩٢٥–١٩٩١):
- ١٩٠٣–١٩٢٤: ڤلادیمێر ئیلیچ ئیلینۆڤ (نازناو: لینین).
- ١٩٢٢–١٩٥٣: جۆزێف ڤیساریۆنۆڤیچ دژوگاشڤیلی (ستالین) (سکرتێری گشتی).
- ١٩٥٣–١٩٦٤: نیکیتا سێرگیڤیچ خرۆشۆڤ (سکرتێری یەکەم).
- ١٩٦٤–١٩٨٢: لیۆنید ئیلیچ برێژنێڤ (لە ساڵی ١٩٦٦ەوە سکرتێری گشتی بوو).
- ١٩٨٢–١٩٨٤: یووری ئەندرۆپۆڤ (سکرتێری گشتی).
- ١٩٨٤–١٩٨٥: کۆنستنتین چێرنێنکۆ.
- ١٩٨٥–١٩٩١: میخائیل سێرگیڤیچ گۆرباچۆڤ.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «2nd International Congress of Brussels, ١٨٩١». www.marxists.org.
- ^ «Communist Party of the Soviet Union | History, Beliefs, Leaders, & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە 10ی تشرینی دووەمی 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ «YIVO | Communist Party of the Soviet Union». yivoencyclopedia.org. لە 10ی تشرینی دووەمی 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ «Communist Party of the Soviet Union». www.encyclopediaofukraine.com (بە ئینگلیزی). Encyclopedia of Ukraine. لە 10ی تشرینی دووەمی 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی)
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «الحزب الشيوعي السوفيتي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٨ی ٩ی ٢٠٢٣.
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی یەکێتیی سۆڤیەت
- دەروازەی ڕووسیا
- دەروازەی سۆشیالیزم
- دەروازەی کۆمۆنیزم
- دەروازەی ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
- دەروازەی شەڕی سارد
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارتی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت تێدایە. |