پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا

حیزبێکی سیاسی لە ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی

پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا، پارتێکی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕ بوو کە لە ساڵی ١٨٩٨ لە شاری مینسک دامەزرا، بە ئامانجی یەکخستنی ھەموو ڕێکخراوە شۆڕشگێڕەکانی ئەو سەردەمە لەژێر یەک چەتردا، بەڵام لە دوای دامەزراندنی ئەو حیزبە بەرکەوتەی لەرینی ناوخۆیی توندووتیژ بوو، کە سەرکردەکەی ڤلادیمێر لینین بوون و لە پشتییەوە بەلشەفییەکان بوون کە زۆرینەی بوون بەرامبەر جولیۆس مارتۆڤ سەرکردەی مێنشەفییەکان، لایەنی زۆرینە بەلشەفییەکان بوون بۆیە ناوی حیزبیان گۆڕی لە ساڵی ١٩١٧ بۆ پارتی کۆمۆنیستی سۆڤیەت.[١] [٢] [٣]

پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا
دامەزران١٣ی ئازاری ١٨٩٨
کورتەناوРСДРП
ڕێبەرڤلادیمیر لێنین، جولیۆس مارتۆڤ، Pavel Axelrod
وڵاتئیمپراتۆریەتیی ڕووسی، کۆماری ڕووسیا
ئایدۆلۆژیای سیاسیسۆسیالیزم، سۆسیالدیموکراسی، مارکسیزم
شوێنی بارەگاکانسەنت پیتەرزبورگ
لەدوای ئەوRussian Social Democratic Labour Party (bolshevik)، Russian Social Democratic Labour Party (Mensheviks)، Communist Party of Ukrainian Soviet Socialist Republic
ڕووداوە بەرچاوەکان1st Congress of the Russian Social Democratic Labour Party، 2nd Congress of the Russian Social Democratic Labour Party، 3rd Congress of the Russian Social Democratic Labour Party، 4th Congress of the Russian Social Democratic Labour Party، 5th Congress of the Russian Social Democratic Labour Party
کۆتاییھاتن٢٤ی نیسانی ١٩١٧

مێژوو دەستکاری

پارتی کرێکاری سۆسیال دیموکراتی ڕوسیا یەکەم کۆمەڵەی مارکسی نەبووە لە مێژووی ڕووسیادا و پێش ئەو کۆمەڵەی ڕزگاری کرێکار لە ساڵی ١٨٨٣ دامەزرا. پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا بە دژایەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی نارۆدنیک دامەزرا کە دواتر پارتی شۆڕشگێڕی سۆسیالیستی نوێنەرایەتی دەکرد. پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا لە مانگی ئازاری ساڵی ١٨٩٨ لە کۆنفرانسێکی نھێنیدا لە شاری مینسک بوونی خۆی ڕاگەیاند. نۆ نوێنەر ئامادەبوون، ھەندێکیان لە یەکێتیی گشتی کرێکارانی جوولەکە و ڕۆژنامەی ڕووبۆچیا (ڕۆژنامەی کرێکاران) بوون لە کیێڤ کە ھەردووکیان ساڵێک پێشتر لە ساڵی ١٨٩٧ دامەزران و کۆمەڵەی خەبات بۆ ڕزگاری چینی کرێکار لە ساڵی ١٨٩٧دا لە سانت پترسبۆرگ. ھەروەھا بەشێک لە سۆسیال دیموکراتەکانی تری مۆسکۆ و یکاتێرینبۆرگ بەشداریان کرد. بەرنامەی حیزب بە وردی لەسەر بنەمای بیردۆزی کارل مارکس و فریدریش ئەنگڵس بوو. سەرەڕای سروشتی کشتوکاڵی ڕووسیا لەو کاتەدا، بەڵام توانای شۆڕشگێڕانەی ڕاستەقینە لە دەستی چینی کرێکاری پیشەسازدا بوو. لەو کاتەدا سێ ملیۆن کرێکاری پیشەسازی لە ڕووسیا ھەبوون کە تەنیا ٣٪ی دانیشتووانیان پێکدەھێنا. ئەم حیزبە نایاسایی بوو. لە ماوەی یەک مانگدا دوای کۆنگرەی یەکەم، لە کۆی نۆ نوێنەری ئەو حیزبە پێنجیان لەلایەن ئەخرانا (پۆلیسی نھێنی ئیمپراتۆری)یەوە دەستبەسەر کران.[٤]

پێش کۆنگرەی دوومی حیزب لە ساڵی ١٩٠٣، گەنجێکی ڕۆشنبیر بە ناوی ڤلادیمێر ئیلیچ ئولیانۆڤ (ناسراو بە ناوە ساختەکەی ڤلادیمێر لینین) پەیوەندی بەو حیزبەوە کرد. لە ساڵی ١٩٠٢ «دەبێت چی بکەین؟»ی بڵاوکردەوە و بۆچوونی خۆی لەسەر ئەرک و شێوازی دروستی حیزب، واتە بوون بە «پێشەنگی پرۆلیتاری» دەربڕی. داکۆکیکاری حیزبێکی ڕێکخراو و مەرکەزی بوو کە لە چالاکوانی پابەند پێکھاتبوو و لە بیرۆکەکانیدا خەباتی نھێنی بۆ ئازادیی سیاسی لەگەڵ خەباتی چینایەتی پرۆلیتاریای تێکەڵ کرد.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Social Democratic Labour Party". September 1997. Retrieved September 13, 2017. Martov based his ideas on the socialist parties that existed in other European countries such as the British Labour Party.
  2. ^ Bolshevism: The Road to Revolution. Wellred Books. 1999. p. 321–355 pp. ISBN 9780091932862.
  3. ^ "The Communist Club".
  4. ^ Ascher, Abraham. The Revolution of 1905. p. 4.
  5. ^ Lih, Lars (2005). Lenin Rediscovered: What is to be Done? in Context. Brill Academic Publishers. ISBN 978-90-04-13120-0.