ڤلادیمیر لێنین

(ڕەوانەکراوە لە لێنینەوە)

ڤلادیمیر ئیلیچ لێنین (بە ڕووسی: Владимир Ильич Ленин) (لەدایکبووی ١٨٧٠- کۆچی دوایی ١٩٢٤) تیۆریساز و شۆڕشگێڕی کۆمۆنیستی، ڕابەڕی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩١٧ و دامەزرێنەری یەکێتیی سۆڤیەتی سۆسیالیستی بوو. ھاوبەشیەکانی لە زانستی ڕامیاریدا، کە بە لێنینیزم دەیناسن، شیکردنەوە و گەشەپێدانێکە لە تیۆریای مارکسیستی بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵاتداری لە ئیمپراتووری خاوەن زەوییەکان، لە ئەو سەردەمی ڕووسیادا. لە ساڵی ١٩٩٨، گۆڤاری تایم، لێنین بە یەکێک لە ١٠٠ کەساییەتی کاریگەر لەسەر کۆمەڵگا لە سەدەی بیستەم زانی.

لەدایکبوونڤلادیمیر ئیلیچ یۆلیانۆڤ
٢٢ ئەپریل ١٨٧٠
سیمبیرسک، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
مەرگ٢١ ژانویە ١٩٢٤
گۆرکی، یەکیەتی سۆڤیەت
ھۆکاری مەرگنەخۆشی
نیشتەجێڕووسیا
نەتەوەڕووسی
پیشەشۆڕشگێڕ و ڕابەری سیاسی، پارێزەر
حیزبی سیاسیپارتی بەلشەڤیک
واژوو
Unterschrift Lenins.svg

سەرەتای ژیانیدەستکاری

لە شاری سێمبڕسک لە ڕووسیا لە ٢٢ی ئەپڕێڵی ساڵی ١٨٧٠ز دوای تەواوکردنی قۆناغی قوتابخانە لێنین دەچێتە کۆلێژی یاسا لە شاری قازان لە ڕووسیا، دوای ئەوەی براکەی لەلایەن دەسەڵات دارانی قەیسەری ڕووسیا کە لەلایەن ئەسکەندەری سێیەم پاشای ئەوکاتی ڕووسیا لەسێدارە درا لێنین دەچێتەوە قازان پەیوەندیەکی بەھێز لەگەڵ ماڕکسیەکان دروست دەکات پاشان دەگەڕێتەوە پایتەختی ئەوکاتی ڕووسیا کە شاری سانپتیسبۆرگ بووە کتێبێک دەنووسێت لەسەر زانستی ئابوری ماڕکسی و مێژووی فیکری و جووڵەی کرێکاران لە ڕووسیا پاشان پەیوەندی لێنین لەگەڵ ماڕکسیەکان بەردەوام دەبێت تا وای لێھات لێنێن بچێتە سویسڕا و فەڕەنسا بۆ بڵاوکردنەوەی فیکری ماڕکسی.

شۆڕشی بەلشەفی لێنیندەستکاری

لێنین گەڕایەوە ڕووسیا و شۆڕیشی بەلشەفی ڕاگەیاند دژی شای قەیسەری نیکۆڵای سێھەم و لە ڕێکەوتی ١٦ی ئەپڕێڵی ١٩١٧ لەگەڵ کرێکاران دەسەڵاتی قەیسەری لابردو دەسەڵاتی بەلشەڤی سۆڤیەتی لەسەر بنەماکانی ماڕکس و ئەنجلس پێکھێنا لەپاش ئەم شۆڕشی بەلشەفی لێنین توژێنەوەیەکی لەسەر باری کۆمەڵایەتی و ئابوری کرد لە دەسەڵاتی کۆمۆنیستی.

سەرچاوەکاندەستکاری

ویکیپیدیای ئینگلیزی، وتاری لێنین