زمانی ئەڵمانی

زمانی ژێرمانی ڕۆژاوا

زمانی ئەڵمانی (ناوی نێوخۆیی: Deutsch) بە دۆیچ سەبارەت بەم پەڕگەیە [dɔʏ̯tʃ] دەخوێندرێتەوە، زمانی فەرمیی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵی و کۆماری نەمسایە و یەکێکە لە زمانە فەرمییەکانی یەکێتیی سویسرا. زمانی ئەڵمانی سەر بە زمانە جێرمانییە ڕۆژئاوایییەکانە و بە یەکێک لە زمانە زگماکە ھەرە بەربڵاوەکانی یەکێتیی ئەورووپا دادەنرێت.

بڵاوبوونەوەی زمانی ئەڵمانی لە ئەورووپا

لە دەرەوەی ئەورووپا دەستکاری

گەورەترین کۆمەڵگەی ئەڵمانی زمان لە دەرەوەی ئەورووپا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ئەوانەن کە لە ئەمریکا، کەنەدا، بەڕازیل و ئەرژەنتینن، کە لە ماوەی ٢٠٠ ساڵی ڕابردوودا میلیۆنان ئەڵمانی کۆچیان کردووە، بەڵام زۆرینەی ڕەھای منداڵەکانیان چیتر بە زمانی ئەڵمانی قسەناکەن و تەنانەت فێری ببن، ھەروەھا لە وڵاتانی دیکەش بەھۆی کۆچی ئەڵمانییەکانەوە بۆ کەنەدا، مەکسیک، کۆماری دۆمینیکان، پاراگوای، ئوروگوای، چیلی، پیرۆ، ڤەنزوێلا، باشووری ئەفریقا و ئوسترالیا.[١]

ئەمریکای باشوور دەستکاری

لە بەڕازیل گەورەترین کۆمەڵگەی ئەڵمانی زمان لە ئەمریکای باشوور و لە شارەکانی بەڕازیل ڕیۆ گراندە دو سول، سانتا کاتارینا، پارانا، ساوپاولۆ و ئێسپیریتۆ سانتۆ ھەیە، ھەروەھا لە ئەرژەنتین و پاراگوای و چیلی دەیدۆزیتەوە.[١]

ئەمریکای باکوور دەستکاری

زمانی ئەڵمانی لە ئەمریکا پێنجەم زمانی قسەکردنە لە ماڵدا (١.٤ میلیۆن کەس) لەدوای ئینگلیزی، ئیسپانی، چینی و فەڕەنسی، بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٠ی ئەمریکا، بەمجۆرە زمانی ئەڵمانی لە ئەمریکا یەکێکە لە گەورەترین کۆبوونەوەی زمانی ئەڵمانی لە دەرەوەی ئەورووپا، و زمانی ئەڵمانی لە ویلایەتی داکۆتای باکوور، داکۆتای باشوور، مۆنتانا و تەکساس (تەکساسی ئەڵمانی)، سانت لویس، شیکاگۆ و نیویۆرک چڕبووەتەوە.[١]

کەنەدا دەستکاری

(ئەڵمانییە کەنەدییەکان) بەپێی دوایین سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦، ٦٢٢ ھەزار و ٦٥٠ زمانی ئەڵمانی زمان ھەیە، لە کیتچنەر و ئۆنتاریۆ کۆمەڵگەیەکی چالاکانەی ھەیە و شارەکانی مۆنتریال، تۆرۆنتۆ و ڤانکۆڤەر پشکی خۆیان لە کۆچی ئەڵمانییەکاندا ھەبووە.[١]

مەکسیک دەستکاری

ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی ھەن، کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە شارەکانی: مەکسیکۆ سیتی، پوویبلا، مازاتلان، تاپاچولا و ژمارەیەکی زیاتری دانیشتووانیش لە ویلایەتی چیواوا، دورانگۆ و زاکاتێکاسدا بڵاوبوونەتەوە.[١]

ئۆقیانووس دەستکاری

لە سەدەی ١٨٤٠دا ئوسترالیا گەواھیدەری شەپۆلی کۆچبەران بوو لە پرووسەوە بەتایبەت لە ناوچەی سیلێسیا و لەگەڵ جیابوونەوەیان لە زمانی ئەڵمانی، زاراوەیەکی ئەڵمانی لەوێ لە تێکەڵەیەکی ئینگلیزی ئوسترالی و ئەڵمانی دروست بوو و لە جەنگی جیھانی دووەمدا زمانی ئەڵمانی بووە گەواھیدەری دابەزینی ڕێژەی فێربوونی، بەڵام ئێستا زمانی ئەڵمانی بووەتە قسەی کەسانی بەساڵاچوو.[١]

بەستەر بۆ دەرەوە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج "اللغة الألمانية", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2023-02-18, retrieved 2023-02-22


 
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە زمانی ئەڵمانی