ویکیپیدیا

ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی سەرھێڵ کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات

ویکیپیدیا (بە ئینگلیزی: Wikipedia; گۆکردن: /ˌwɪkiˈpdi.ə/) ئینسایکڵۆپیدیایەکی سەرھێڵ و ناوەڕۆک ئازادە. وتارەکانی لەلایەن بەکارھێنەرانی خۆبەخشەوە پێکدێن، ھەربۆیە ھەموو کەس لەسەر تۆڕی جیھانی بۆی ھەیە دەستکاری بکات.

ویکیپیدیا
An incomplete sphere made of large, white, jigsaw puzzle pieces. Each puzzle piece contains one glyph from a different writing system, with each glyph written in black.
The Wikipedia wordmark which displays the name Wikipedia, written in all caps. The W and the A are the same height and both are taller than the other letters, which are also all the same height.
لۆگۆی ویکیپیدیا، گۆیەکی نەخشێندراو بە چەند جۆرە پیتێک لە سیستمی نووسینی جۆراوجۆرەوە
سکرینشات
پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیای ئینگلیزی
پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیای ئینگلیزی لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨
چەشنی وێبگە
ئینسایکلۆپیدیای سەرھێڵ
بەردەستە بە٣٢٤ زمان
وڵاتی ڕەسەنویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
خاوەندامەزراوەی ویکیمیدیا
دروستکراو لەلایەنجیمی وەیڵز
لاری سانگر[١]
وێبگەwikipedia.org
ڕیزبەندیی ئەلێکساdecrease ١٣ (جیھان، شوباتی ٢٠٢٠)[٢]
بازرگانینەخێر
تۆمارکردنئارەزوومەندانە[تێبینیی ١]
بەکارھێنەران>٢٩٩٬٥٩٣ بەکارھێنەرە چالاکەکان[تێبینیی ٢] و >١١٢٬٨٣٣٬٨٧٠ بەکارھێنەری تۆمارکراو
٦ بەڕێوەبەر (کوردیی ناوەندی)
خستنەکار١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١؛ ٢٣ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠١-٠١-15)
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک
CC Attribution / Share-Alike 3.0
Most text is also dual-licensed under GFDL; media licensing varies
نووسراو بەLAMP platform[٣]
ژمارەی OCLC52075003

وشەی ویکیپیدیا بۆخۆی پێکھاتەیەکە لە دوو وشەی «ویکی» کە وشەیەکی زمانی ھاوایییە، بە مانای خێرا دێت، لێرەدا مەبەست لە گەیشتنە بە زانیارییەکان بە شێوەیەکی خێرا. بڕگەی دووەمیش «پیدیا» لە وشەی ئینسایکڵۆپیدیا (بە مانای زانستنامە لە یۆنانیەوە: وشەی ئینکیکلیۆس پیدیا کەواتە نووسینگەی پەروەردەیی) وەرگیراوە. خانەخوێی سەرەکی ئەم ماڵپەڕە گەورە لە فلۆریدای ئەمریکادایە.

سەبارەت بە جێی بڕوا و متمانە بوونی ویکیپیدیا ھەمیشە کێشە ھەبووە. بڕێ کەس لەبەر خۆڕایی بوون و بەربڵاوبوونی بابەتەکان و بێلایەنییەکەی ستایشی دەکەن و ھێندێ تر بەھۆی ڕێگە بە ھەمووان دان بۆ دەستکاریکردنی بە جێگەی متمانەی نازانن. ھەروەھا ویکیپیدیا لەبەر لاوازبوون بەرامبەر بە خراپەکارییەکان و سەپاندنی ڕای گشتیی بەسەر بڕوادا ڕەخنەی لێ دەگیرێت. ئەگەرچی دوایین لێکۆڵینەوەکان پێمان نیشان دەدات کە خراپکارییەکان زۆر بە خێرایی لەلایەن ئەو بەکارھێنەرانەی بایەخ دەدەن، تاووتوێ دەکرێن و ویکیپیدیا وەک زانستنامەکانی دی جێگای متمانەیە.

پوختەی مێژوو دەستکاری

ویکیپیدیا بۆ یەکەم جار لە ١٥ کانووی دووەمی ٢٠٠١دا بە پێشینەیەکی کورتی ھەر ئەو شێوازە و تەنھا بە زمانی ئینگلیزی دەستی بەکار کرد. لە کۆتایی ساڵی یەکەمدا ژمارەی وتارەکانی گەیشتە ٢٠٬٠٠٠ و ١٨ زمانی جیاواز؛ و لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٤ گەیشتە ١٦١ زمانی جیاواز. لە ٢٠ ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٠٤ ژمارەی وتارەکانی ویکی لە ١٠٥ زماندا گەیشتە ١ملیۆن. ھۆی دروستکردنی ویکیپیدیا ھەوڵی دابینکردنی ھەموو زانیارییەکی جیھان لە یەک شوێن دایە. لە مێژوودا زۆر ئینسایکلۆپیدیای نووسراو ھەبوونە. ئینسایکڵۆپیدیای ھەرە ناودار لەلایەن زانایانی وەک ئەرستۆ، ئیبن سینا، فڕانسیس بەیکن، ژان باپتیست و ھەروەھا ئینسایکڵۆپیدیاکانی لو ڕۆند دالبێرت و دێنیس دیدرۆت دانراون. لە دوای نیسانی ٢٠٠٧، ویکیپیدیا بووە یەکێک لە ١٠ ماڵپەڕی بە ناوبانگی جیھان بەپێی ژمارەی چاولێکەران. ئێستا ژمارەی تەواوی وتارەکان ٤٧٬٧١٠٬٧١٢ وتار، کە لەوان ٥٫٥٩٨٫٤٧٨ دانەی بە زمانی ئینگلیزی، ٣٫٧٨٣٫٧٠٨ بەزمانی سویدی، ٢٫١٦٧٫١١١ بە زمانی ئەڵمانی و ١٫٩٦٨٫٧٤٤ بە زمانی فەڕەنسەیییە. ژمارەی بەکارھێنەرانی تۆمارکراو لە ئێستادا ٧٤٫٠٩٩٫٢٢٩ کە ٣٫٧٨٢ بەڕێوبەرن. داھێنەری ویکیپیدیا پێی وایە دەبێت بە چۆنییەتی ببن و تەنانەت بەر چاپ بکەوێت. ھەروا دەڵێ: «ویکیپیدیا ھەوڵێکە بۆ خولقاندن و بڵاوکردنەوەی زانستنامەیەک بە باشترین شێواز بۆ ھەموو خەڵکانی سەر گۆی زەوی و بە زمانی زکماکی خۆیان.»

وەشانی زمانەکان دەستکاری

ھەنووکە ٣٢٣ وەشانی زمانەکانی ویکیپیدیا ھەن. (ھەروەھا پێشی دەوترێت وەشانی زمانەکان، یان بەسادەیی ویکیپیدیاکان). لە ئازاری ٢٠٢٤، شەش گەورەترینیان بەپێی ژمارەی وتارەکان، ویکیپیدیاکانی ئینگلیزی، سێبوانۆ، ئەڵمانی، فەرەنسی، سویدی، و هۆڵەندین.[٤] زمانە جیاوازەکان پەیوەندیان نییە پێکەوە، پێکەوە نەبەسرانەوە و بەیەک سنووردار نەکراون و بە تەواوی جیاواز لەیەک درێژە بە کار دەدەن. ئەگەرچی وێنەکان ھاوبەش نییە لە نێوان زمانە جیاوازەکان دا بەڵام بە کەڵک وەرگرتن لە ویکیمیدیا کۆمنز ئەو کێشەیە چارەسەر بووە.

 

دابەشکردنی ٦٢٬٦٨١٬٩٧٦ وتار بەسەر وەشانە جیاوازەکانی زمانەکان (لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤)[٥]██ ئینگلیزی (10.8%)██ سێبوانۆ (9.8%)██ ئەڵمانی (4.6%)██ فەرەنسی (4.1%)██ سویدی (4.1%)██ هۆڵەندی (3.4%)██ ڕووسی (3.1%)██ ئیسپانی (3.1%)██ ئیتالی (3%)██ Egyptian Arabic (2.6%)██ Other (54%)

ھێڵکاریی لۆگاریتمیی ٢٠ گەورەترین وەشانی زمانەکانی ویکیپیدیا
(لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤)[٦]
(میلیۆن وتار)
٠٫١ ٠٫٣ ١ ٣

ئینگلیزی ٦٬٧٩٩٬٢٣٨
سێبوانۆ ٦٬١٢١٬٤٦٦
ئەڵمانی ٢٬٨٩٢٬٦٩٥
فەرەنسی ٢٬٥٩٩٬٣٥٨
سویدی ٢٬٥٧٩٬٩٣٠
هۆڵەندی ٢٬١٥٣٬٨٠١
ڕووسی ١٬٩٧٠٬٠٦٣
ئیسپانی ١٬٩٣٩٬٨٧٢
ئیتالی ١٬٨٥٤٬٥٦٠
Egyptian Arabic ١٬٦٢٢٬٣٥٨
پۆڵەندی ١٬٦٠٧٬٧٢٢
چینی ١٬٤١٠٬١٣٣
ژاپۆنی ١٬٤٠٨٬٢٠٧
ئۆكراینی ١٬٣١٥٬٤٦٩
ڤیەتنامی ١٬٢٩١٬٩٢٩
وارای ١٬٢٦٦٬٤٢٠
عەرەبی ١٬٢٢٨٬٧٤٤
پورتوگالی ١٬١٢٠٬٨٨٦
فارسی ٩٩٦٬٢١٥
كاتالۆنی ٧٤٥٬٩٢٦

یەکەی ژمارەی نێو لاکێشەکان ژمارەی وتارەکانن.

ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ساڵی ٢٠٠٩ لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری جیا بووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی ٥٤٬١٨٣ وتارە. ھەروەھا ویکیپیدیای زازاکی لە ساڵی ٢٠٠٦دا دامەزراوە.

ویکیپیدیای کوردی دەستکاری

یەکەم جارە زانستنامەیەکی کوردی لەسەر ئینتەرنێت بڵاو بکرێتەوە. بەشە کوردییەکەی ویکیپیدیا لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤، بە ھەوڵی ئەرداڵ ڕۆناھی دامەزرا. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤یشدا ویکیپیدیای کوردی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێتدا دەستبەکار بوو.

ویکیپیدیای کوردی لە توێژینەوە جیھانییەکاندا دەستکاری

کۆمەڵێک توێژەرەوە لە زانکۆی کالیفۆرنیا بەرکەلەی توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا کە تێیدا بەبەکارھێنانی وەرگێڕانی دەقە جیاوازەکان توێژەرەوەکان ھەستان بە لێکۆڵینەوە لەسەر زمانە جیاوازەکانی جیھان.[٧] یەکێ لەو زمانانەی لە توێژینەوەکەی ئەواندا دەرکەوتووە ویکیپیدیای کوردییە. توێژەرەوەکان لە پێشەکی بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکەن کەوا زمانەکانیان کۆکردووەتەوە، واتە ھەموو شێوەزمانەکانی عەرەبیان بەپێی ISO639-3 ستانداردی ١٠، کردووە بە یەک. لە توێژینەوەکەدا ڕوون نییە داتای کوردیان چۆن بەکار ھێناوە، ئایا ویکیپیدیای سۆرانی، ویکیپیدیای کرمانجیان و ویکیپیدیای زازاکی وەک یەک وەرگرتووە یان نا، بەڵام لە داتاکەدا ناوی کوردی لەژێر ناوی وڵاتەکاندا دەر دەکەوێت.[٧][٨] لە وێنەی بڵاوکراوەدا کە لە میدیاکانی وەک ئیکۆنۆمیستدا[٩] بڵاو کرایەوە دیارە کە ویکیپیدیای کوردی بەھێزترین پەیوەندی لەگەڵ زمانی ئینگلیزیدا ھەیە.[١٠]

سیاسەتەکان دەستکاری

ویکیپیدیا لە ھەموو دەستکاریکەران داوا دەکات کە کاتی نووسین بێلایەن بن و بڕواکانی خۆیان تێکەڵاوی وتارەکان نەکەن. بە کورتی: شیکردنەوەی جیاوازییەکان، لە جیاتی چوونەناوەیان. ھۆکار ئەوەیە کە ئەگەر بەکارھێنەر بڕوای خۆی بنووسێت، دەبێت ئەرخەیان بین کە کەسێک ھەیە دەگەڵ ئەو بڕوا نەبێت و لەبەر کراوە بوونی ویکیپیدیا، بە خێرایی دەستکاری ئەو نووسراوە دەکات یان دەیسڕێتەوە. ئەوە شتێک نییە ویکیپیدیا بییەوێت ڕوو بدات. بۆیە دەڵێ وتارەکان نابێت لایەنگرانە بن و ئەو بابەتانە کە لەوانەیە ببێتە ھۆی کێشە و باس، دەبێ بە تەواوی تەنھا شیکردنەوە بێت. ھەروا دەڵێت نووسراوە یا وتارێک کە تا ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە، ویکیپیدیا شوێنی بڵاوکردنەوەی ئەوە نییە. ویکیپیدیا تایبەتمەندییەکی ھەیە سەبارەت بە وتارەکان ئەوەش ھەبوونی لاپەڕەیەک بە ناوی وتووێژە بۆ ھەر وتارێک، کە کێشەکانی ئەو وتارە وەک ھۆکاری گۆڕانکارییەکان، وەرگرتنی دەنگەکان بۆ گۆڕانکاری، وەرگرتنی دەنگەکان بۆ سڕینەوە و وەک ئەمانە لەوێدا تاووتوێ دەکرێت.

بابەتە ئازادەکان دەستکاری

بەڵگەنامەی مافی پێکھێنانی ئازادی گنۆ (GFDL) کە وتارەکانی ویکیپیدیا بە کەڵک وەرگرتن لەوە بڵاوە دەبێتەوە، بەڵگەیەکە کە موڵەتی بڵاوکردنەوەی دووبارە، پێکەوە لکاندن و کەڵک وەرگرتنی وتارەکان بە ھاوردنی ناوی نووسەر دەدات. کاتێ کەسێک نووسراوێک دەسپێرێتە دەست ویکیپیدیا مافی پێکھێنانی دەچەسپێتە سەر ئەوە بەڵام دەبێ قەبووڵی بکات کە نووسراوەکەی بەپێی بەڵگەنامەی مافی GFDL بڕواتە ژێر دەستی گشتیی. ئەگەرچی ھەموو نووسراوەکان لە ویکیپیدیا لەو بەڵگەنامە پەیڕەوی دەکەن بەڵام ھێندێ لە وێنەکان و پەڕگەکانی دەنگ خۆڕایی نین و ھێندێ‌تر وەک لۆگۆی کۆمپانیاکان مافیان پارێزراوە.

بەڕێوبەرایەتی و دەستکاریکەری دەستکاری

لە نێوان دەستکاریکەرانی ویکیپیدیا جیاوازییەک نییە و بە ڕای گشتیی بەڵێن دەدرێت بۆ جێبەجێکردن. وەک ئامارەکانی ویکیپیدیا نیشان دەدەن یەک لە چواری سەرقاڵی ویکیپیدیا ئەو بەکارھێنەرانەن و خاوەن ھەژمار نین و کەم ڕوو دەدات ھەوڵی دەستکاری بدەن. ئەرکی پاراستن و چاکسازی لە سەرشان کۆمەڵەیەکی خۆبەخشە لە چاودێران و بەڕێوبەران. بەڕێوبەر ئەو کەسەیە کە دەتوانێت بەرگری بکات لە دەستکاری وتارێکی تایبەت یا بەپێی سیاسەتەکان دەستپێگەیشتنی بەکارھێنەرێکی تایبەت بەربەست بکات. زۆر ڕووی داوە کاتی یا ھەمیشەیی بەکارھێنەرێک لە دەستکاری بەربەست کراوە و ھۆکاری ئەوە لادانی لە یاساکان و سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بووە.

بەشداریکردن دەستکاری

ھەموو بەکارھێنەرێکی ویکیپیدیا دەتوانێت وتارەکان دەستکاری بکات و گۆڕانکارییەکی خۆی بەخێرایی ببینێت. سەرچاوەی ئایدیای دەستکاری وتارەکان ئەوە بووە کە ھاوبەشی بەکارھێنەران دەتوانێت ببێتە ھۆی بەرەوپێش ڕۆشتن ھەروا کە لە پەڕەسەندنی نەرمامێرە کۆدکراوەکان بووە. نووسەران لە ویکیپیدیادا پێویستیان نییە بە بەڵگەنامە یا پسپۆڕیی لە بوارێکی تایبەت بەوەی دەستکاری دەکەن. ئاگاداری ھەموو بەکارھێنەران و نووسەران دەکرێت کە ڕێگە دراوە نووسراوەکانیان لەلایەن ھەموو کەس و بە ھەموو شێوەیەک دەستکاری بکرێت. وتارەکان لەلایەن ھیچ وەفدێک پێش بڵاوبوونەوە چاو لێ ناکرێت.

لەبەر ئازاد و کراوە بوونی ویکیپیدیا کێشەکانی دەستکاری و دەمەقڕەی درێژ سەبارەت بە دەستکارییەکان ھەمیشەیییە و زۆر جاریش بە ئەنجام ناگات. کاربەدەستانی ویکیپیدیا لەسەر ئەو بڕوایەن کە ھەر ئەوەیە ھۆی دەوڵەمەندی ویکیپیدیا، بەڵام گرفتی ھەمیشەیی خراپکاری ھەر ھەیە.

ویکیپیدیا چییە دەستکاری

ویکیپیدیا بە (ئینسایکلۆپیدیا) یاخود زانیارینامە دانراوە. ویکیپیدیا زانیارینامەیەکی ئازادە. پڕۆژەیەکی کراوەیە ھەموو کەسێک دەتوانێت بەشداری لە نووسینی بکات.

ویکیپیدیا پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتییە بە زۆرتر لە ٢٥٠ زمانە دەنووسرێت. تایبەتمەندی ئەم ویکیپیدیایە لەوەدایە کە ھەموو کەسێک بۆی ھەیە وتارەکانی بگۆڕێت و شتیان تیا زیاد بکات. لەم ماڵپەڕە بۆ بەشداربوونی پێویست بەپارە ناکات و خەڵکی لەھەموو شوێنەکانی جیھان دەتوانن بەشداری لە نووسینی ئەو زانیارینامەی مرۆڤ بکەن.

ئامانجی ئەم پڕۆژەیە کۆکردنەوەی ھەموو زانیارییەکانی مرۆڤە. بە ھەوڵێکی ھاوبەش زانستنامەیەکی بێبەرامبەر پێک دێت. ھەمووان دەتوانن لە نووسینی ئەم زانستنامەیە بەشداری بکەن.

ویکیپێدیا زانستنامەیەکی ھەمەوانی و کراوەیە؛ واتە ھەمووان دەتوانن بابەت بنووسن یان ئەو بابەتانەی کە پێشتر نووسراوە بگۆڕن. بەڵام ئەو نووسین و گۆڕانکاریانە دەبێت لە چوارچێوەی یاساکانی ویکیپێدیا ئەنجام بدرێن. ئەمەش بەو واتایە کە نووسراوەکان دەبێت سەلمێندراو، سەربەست و بێلایەن و بێ پێشێلکردنی مافەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی خەڵکانی دیکە بێت.

نووسراوەکان لەلایەن کۆمەڵێک بەڕێوەبەر چاودێری دەکرێت. ئەو کۆمەڵەیە بابەتەکانی ھەڵدەسەنگێنێت و ئەگەر ھەرجۆرە نالەباری یا پێشێلکارییەکی تێدابێت تێدەکۆشێت تا چاکی بکاتەوە. بەڕێوەبەرانی ویکیپێدیا زۆر بایەخ بە دروستی بابەتەکان و مافەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە دەدەن.

ئێستا مەزنترین ویکیپیدیا، ویکیپیدیای ئینگلیزییە کە زیاتر لە ٦٬٠٤٩٬٩٢٠ وتاری تێدایە. بە ھەموو زمانەکانی ویکیپیدیاش کە ھەر زمانەک و لاپەڕەی تایبەتی خۆی ھەیە زیاتر لە ٥٢ ملیۆن وتار ھەنە.

ویکیپیدیا چی نییە دەستکاری

ئەم ماڵپەرە جیاواز ترە لەوانی تر بە چەند خاڵێک ویکیپیدیا ئەم شتانەی خوارەوەی نییە:

  • شوێنی بڵاوکردنی ڕیکلام
  • پێڕستی بەستەرەکان
  • فەرھەنگ
  • ژووری گفتوگۆکان
  • شوێنی بەرھەڵستکردن

ئامارەکان دەستکاری

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ Registration is required for certain tasks such as editing protected pages, creating pages in the English Wikipedia, and uploading files.
  2. ^ To be considered active, a user must make at least one edit or other action in a given month.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Sidener, Jonathan (December 6, 2004). "Everyone's Encyclopedia". U-T San Diego. Archived from the original on January 14, 2016. Retrieved October 15, 2006.
  2. ^ "wikipedia.org Competitive Analysis, Marketing Mix and Traffic—Alexa". www.alexa.com. Retrieved March 19, 2020. ٢٥ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Chapman, Roger (September 6, 2011). "Top 40 Website Programming Languages". roadchap.com. Archived from the original on September 22, 2013. Retrieved September 6, 2011. ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Wikipedia:List of Wikipedias". English Wikipedia. Retrieved March 19, 2024.
  5. ^ List of Wikipedias—Meta
  6. ^ "پێڕستی ویکیپیدیاکان". ویکیمیدیا مێتا–ویکی. Retrieved 19ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  7. ^ ئ ا بەستەرەکان ئەدوێن: سایتەیشن: Links that speak: The global language network and its association with global fame Ronen, Shahar; Goncalves, Bruno; Hu, Kevin Z. ; Vespignani, Alessandro; Pinker, Steven et al. (2014)
  8. ^ داتای توێژینەوەکەی زانکۆی کالیفۆرنیا بەستەر ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ کاتێک گەورەتر ناکاتە باشتر. ٣١/١٢/٢٠١٤ نووسەر RLG. بەرلین. دواسەردان 2/1/2015 bester
  10. ^ وێنەی توێژینەوەکەی زانکۆی کالیفۆرنیا. سەیری سەرچاوەی پێشوو بکە بەستەر[بەستەری مردوو]