یارمەتی:لابردنی داڕێژەکانی ڕاگرتن

داڕێژەکانی ڕاگرتن پێکھاتوون لە کۆمەڵە داڕێژەیەک کە لە بەشی سەرەوەی وتارەکان دادەنرێن و ئاماژە بە چەند کێشەیەک دەکەن کە وتارەکە ھەیەتی. لەم پەڕەیەدا ڕێنمایی لەسەر ئەوە دەدرێت کە چ کاتێک شیاوە بۆ لابردنی داڕێژەکانی ڕاگرتن. ئەگەر توانیت، تکایە یارمەتی ویکیپیدیا بدە و کێشەکانی داڕێژەکان خستویانەتە ڕوو چارەسەر بکە، دواتریش تاگەکان لابەرە!

زانیاریی گشتی دەستکاری

تاگەکانی ڕاگرتن بۆ ئاماژەدان بە کێشەکانی پەڕەیەک بەکاردێن. ئەم تاگانە لە حاڵەتی ئاساییدا بە شێوەیەکی خۆگەڕ لانابرێن و دەبێت کەسێک لایان ببات. تەنانەت ئەگەر کێشەکانی وتارەکە چارەسەریش کرابوون، تاگەکە بۆ خۆی لاناچێت و دەبێت کەسێک لایان بەرێت. شتێکی شیاو نییە ئەگەر تاگەکانی ڕاگرتن بەبێ چارەسەرکردنی کێشەکان لاببەیت. زۆرکەس بۆ وتارەکانی خۆیان دروستیان کردوون وا دەکەن، بەڵام دەستکارییەکانیان دەگەڕێندرێتەوە. ئەگەر کێشەکانی تاگەکان باسیان کردووە چارەسەر کران، تکایە تاگەکان لابدە و لە کورتەی دەستکاری دا ئاماژە بەوە بدە.

چ کاتێک داڕێژەکان لابدەم؟ دەستکاری

داڕێژەکانی ڕاگرتن نابێت ھەتاھەتایە بمێننەوە. لەم حاڵەتانە لایان بدە:

  • کاتێک کێشەکە چارەسەر کرا
  • ئەگەر بە ھەڵە داندرابوو یان کێشەی ناوبراو لە وتارەکە نەبوو
  • کاتێک یەکدەنگی بۆ لابردنی تاگەکە ھەبوو لە پەڕەی وتووێژ
  • کاتێک داڕێژەکە چیتر بەسوود نەمابوو لەسەر پەڕەکە
  • ئەگەر داڕێژەکە پێویستی بە وتووێژ بوو بەڵام وتووێژ نەکرابوو
  • ئەگەر کێشەی وتارەکە چارەسەر نەکرا، زۆرجار باشترە تاگی سڕینەوە دابنرێ لەجیاتی

کەی بۆت نییە لایانبەری دەستکاری

  1. ئەگەر لەو کێشەیە تێنەگەیشتی کە داڕێژەکە باسی کردبوو
  2. کێشەکە چارەسەر نەکرابوو
  3. وتووێژ دەربارەی کێشەکە بەردەوامە
  4. بە پارە وتارەکەت نووسیوەتەوە یان دژایەتی خواستەکانی تر
  5. پێویستە کێشەکان چارەسەر بکرێن تا وتارەکە لەگەڵ سیاسەت و ڕێساکان بگونجێ