فڕانسیس بەیکن
فرانسیس بەیکۆن (بە ئینگلیزی: Francis Bacon) فەیلەسووف و سیاسیوانی بەناوبانگی ئینگلستانە کە لە ساڵی ١٥٦١دا لە دایک بوە و لە ١٦٢٤دا کۆچی دوایی کردووە. بەیکۆن وەکوو یەکێک لە گرنگترین و بەناوبانگترین فەیلەسووفەکانی ڕۆژاوا ناوی دەرکردووە.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/5c/Somer_Francis_Bacon.jpg/230px-Somer_Francis_Bacon.jpg)
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/46/Francis_Bacon_Signature.svg/220px-Francis_Bacon_Signature.svg.png)
ژیان
دەستکاریبەیکۆن لە باوک و دایکێکی دەوڵەمەند لە دایک بوو و لە کۆلێژی ترینتیدا دەرسی خوێند. لە تەمەنی شانزدە ساڵییەوە ڕۆییشتە ناو سیاسەتەوە و لە سەردەمی ئیلیزابێتی یەکەمی ئینگلستاندا لە مەقامی خوارەوە سەرکەوت تا لە سەردەمی جەیمزی یەکەمی ئینگلستاندا چەند پۆستی زۆر بەرزی بە دەست ھێنا و ژیانێکی زۆر دەوڵەمەنانەی بردە سەر. سەرقاڵیی ئەو بە زانست و دەستەڵاتدارییەوە سەرنجی لەسەر ژنان لابردبوو، بەڵام لە ساڵی ١٦٠٦دا لە تەمەنی چل و پێنج ساڵیدا لەگەڵ ئالیس بارنھامدا زەماوەندی کرد.
سەرچاوەکان
دەستکاریWill and Ariel Durant, The Story of Civilization, Volume 7, Age of Reason, Pages 206-208
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فڕانسیس بەیکن تێدایە. |