ئێلیزابێتی یەکەمی ئینگلتەرا

(لە ئیلیزابێتی یەکەمی ئینگلستانەوە ڕەوانە کراوە)

ئێلیزابێتی یەکەمی ئینگلتەرا (بە ئینگلیزی: Elizabeth I of England)، ماوەی ژیان ٧ی ئەیلوولی ١٥٣٣ - ٢٣ی ئازاری ١٦٠٣، شاژنی وڵاتی ئینگلتەرا لە ماوەی ساڵانی ١٥٥٨ تا ١٦٠٣ بووە. ناوی ئێلیزابێت توودۆر کچی ھێنریی ھەشتەم و ئانێ بولین بووە.

Elizabeth I
ئێلیزابێتی یەکەم
"وێنەی دارنلەی"ـی ئێلیزابێتی یەکەم (١٥٧٥)
فەرمانڕەوایی١٧ی تشرینی دووەمی ١٥٥٨ –
٢٤ی ئازاری ١٦٠٣
تاج لەسەر نان١٥ی کانوونی دووەمی ١٥٥٩
پێش خۆیماری یەکەم و فیلیپی دووەم
جێگرجەیمزی یەکەم
خێزانخانووی توودۆر
باوکھێنریی ھەشتەم
دایکئانێ بولین
لەدایکبوون٧ی ئەیلوولی ١٥٣٣
پاڵاس ئۆ پڵەسێنچ، گرینێچ، شانشینی ئینگلتەرا
مردن٢٤ی ئازاری ١٦٠٣(١٦٠٣-٠٣-٢٤) (٦٩ ساڵ ژیاوە)
ڕیچمەند پاڵاس، سەری، ئینگلتەرا
ناشتن٢٨ی نیسانی ١٦٠٣
Westminster Abbey
ئایینئەنگلیکیزم
واژوو

ژیان دەستکاری

ئێلیزابێت منداڵی دووھەمی ھێنڕیی ھەشتەم بوو. ھەتا مردن زەماوەندی نەکرد و بە کچێنی ماوە. لە لایەن کڵێسەی کاتۆلیکـەوە بە حەرامزادە ناسرابوو و بۆیە پارلەمانی ئینگلتەرا ئیجازەی ئەوەی پێنەدەدا کە ببێت بە شاژنی ئینگلتەرا. بەڵام لە ١٥٥٨ـدا لە دوای مردنی خوشکە باوکییە گەورەکەی واتە ماری توودۆر بوو بە شاژنی ئینگلتەرا.

چالاکییە سیاسییەکان دەستکاری

ئێلیزابێت یەکێک لە گرنگترین کاراکتەرە سیاسییەکانی مێژووی ئینگلتەرا و ئەورووپاـیە. لە دوای مردنی ماری توودۆری خوشکی کە کاتۆلیک بوو، ئەو توانی زۆربەی خەڵکی ئینگلتەرا بکات بە پرۆتێستانت، قەرزەکانی باوکی بداتەوە و ئینگلتەرا بکات بە یەکێک لە دەسەڵاتە سیاسیـیە گرنگەکانی ئەورووپا. ئەو لە شەڕێکدا فیلیپی دووەم، پاشای ئیسپانیای شکست دا.

سەرچاوەکان دەستکاری