تاج دانان ڕێوڕەسمێکە کە تێیدا پاشا یان شاژن تاجەکە وەک ھێمای حوکمڕانی وەردەگرێت لە دەوڵەتە پاشایییەتەکاندا. لە زۆربەی مەراسیمەکانی تاج دانان لایەنی ئایینی دەردەکەوێت، ھەروەھا لایەنی سیاسیش. ئەمر فەرمییە لە وڵاتە مەسیحییەکان کە زۆرجار ڕێوڕەسم و ئاھەنگەکە بەڕێوەدەبەن. لە کاتی مەراسیمەکەدا فەرمانڕەوای نوێ دەسەڵاتی پاشایەتیش وەردەگرێت. زۆرجار تاج لەسەر نان بە شێوەی ڕۆژاوایی بریتی بووە لە مەسحکردنی پاشا بە ڕۆنی پیرۆز، گرنگی ڕێوڕەسمی مەسحکردن بە ڕۆنی پیرۆز بەدوای ئەو نموونانەدا دێت کە لە کتێبی پیرۆزدا ھاتووە.[١]

شا محەممەدڕەزا پەھلەوی لە مەراسیمی تاج لەسەرنانی ئیمپراتۆر فەرەح پەھلەوی لە ساڵی ١٩٦٧.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Coronation scene of Seti I – Painted Relief". web.archive.org. 2005-12-27. Retrieved 2022-09-06.