دەروازە:ژیاننامە
دەروازەی ژیاننامەھەنووکە ٢٢٬٥٦٢ وتار لە دەروازەی ژیاننامەدا ھەیە. وتاری ھەڵبژێردراومیخائیل گۆرباچۆڤ (بە ڕووسی: Михаи́л Серге́евич Горбачёв) (لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٩٣١) دوایین سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت بووە لە ساڵی ١٩٨٥ دەستی بە فەرمانڕەوایی وڵات کرد تا ١٩٩١ دوایە تا ھەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتەکە، میخایل یەکێک بوو لە تێکۆشەران کە ھەوڵی بۆ لەناوبردنی شەڕی سارد کردبوو، بەھۆی کارەکانییەوە میخایل لەساڵی ١٩٩٠ خەڵاتی نۆبێل لە ئاشتی دا پێبەخشرا. شامەبەستی گۆرباچۆڤ بریتی بوو لە ڕیفۆرمی ئابووری و سیاسی لە جڤاتی سۆڤیەتدا. سیستەمی سۆڤیەتیی ئەو دەم لە دوو ھەرەمی لاتەریبی مەزن پێک ھاتبوو: حیزب و دەوڵەت. بە نۆڕینی باو دەبا پارتی کۆمیونیست دەست پێشخەری بکات بەڵام دەوڵەت دەسەڵاتی دەستوور دانان و بەجێھێنەر و دادپرسیی ھەبێت. گۆرباچۆڤ دەیویست پەیوەندیی نێوان حیزب و دەوڵەت بگۆڕێت. حیزب بە پێی نۆڕینی باو دەبا پێشەنگ بێت و دەستی لە گشت بوارەکانی کۆمەڵگەدا ھەبیت. ئەم ڕەوتە بەلای گۆرباچۆڤەوە نیشانەی داڕمان بوو. لە ڕاستیدا ڕیفۆرمی ئابووریی گۆرباچۆڤ ھیچ شتێکی ئەوتۆی لێ شین نەبوو. لە ماوەی حوکومڕانیی گۆرباچۆڤدا، بەردەوام ئابووریی سۆڤیەت خراپتر دەبوو. بەرھەمھێنان کەم دەبۆوە، کەمیی شتومەکی نێو بازاڕ خراپتر دەبوو، بازاڕی ڕەشیش گەرمتر دەبوو. لە نێو گەلدا پلەی خۆشویستنی گۆرباچۆڤ تەواو دابەزی. بەڵام لە دەرەوەی سۆڤیەت پتر خۆشەویست دەبوو چونکە سەرکەوتووانە گرژیی سیاسیی نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای ڕەواندەوە و ڕێگەی دا وەڵاتانی ڕۆژاوای سۆڤیەت ڕێگەی خۆیان بگرنە بەر و لە پەیوەندی یەکیەتیی سۆڤیەت ڕزگار بن. وێنەی ھەڵبژێردراوژیاننامەی ھەڵبژێردراوئەلبێرت ئاینشتاین (لەدایکبوون ١٤ی ئازاری ١٨٧٩ - کۆچی دوایی ١٨ی نیسانی ١٩٥٥) زانایەکی ئەڵمانی بوو کە توانی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت و بیردۆزی ڕێژەیی گشتی دابڕێژێ، کە یەکێکە لە دوو پایەکانی فیزیکی مۆدێرن. ئەم زانایە زیاتر ناسراوە بەھۆی یاسای یەکسانیی بارستە-وزە (E = mc2) کە ناسراوە بە "بەناوبانگترین ھاوکێشەی جیھان" وە ھەروەھا توانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا لە ساڵی ١٩٢١ بەدەست بھێنێت بۆ پەرەپێدان و باسکردنی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی و بە گشتی، بە کاریگەرترین فیزیکزانی سەدەی بیستەم دادەنرێت. ئاینشتاین خەڵکی ئەڵمانیا بوو بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ئەڵمانیا لەو سەردەمە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچی کرد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ مایەوە. ئەینشتاین بە باوکی فیزیای نوێ دادەنرێت. بیردۆزی لە زۆر بوارەکانی بیرکاری و فیزیا و گەردوونناسی و ھەروەھا زۆر بیروبۆچوونی کۆکردۆتەوە لە ھەر یەکە لە کات و شوێن و ڕووناکی و ھێزی کێشکردن. لە سەرەتای دەستپێکردنی ژیانی زانستیدا، ئاینشتاین پێی وابوو کە میکانیکی نیوتنی ئیتر نەیدەتوانی یاساکانی میکانیکی کلاسیکی و یاساکانی کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی ڕێکبخات. کە ئەمەش بووە ھۆی سەرھەڵدان و پەرەپێدانی بیردۆزەکەی بەناوی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت. ئایا زانیوتە؟
پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |