دەروازەی کتێب


بەخێربێن بۆ دەروازەی کتێب!

کتێب یان پەرتووک، ناوێکە بەکاردێت بۆ یەکێک لە پیرۆزترین کاڵاکانی (شمەکەکانی) مێژووی ھەموو مرۆڤایەتی، کە خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە مرۆڤایەتی کردووە لە ھەموو بوارەکانی ژیان و گوزەرانیدا و بەردەوامیشە لەم خزمەتە، کتێب تاقە شتە کە ھەموو مرۆڤایەتی بە جیاوازی بیروباوەڕ و ئایین و ڕەگەزیانەوە بە پیرۆزی دەزانن و ھیچ کەسێک نییە لەم جیھانە پان و بەرینەدا دژی کتێب بێت بەڵام وەکوو کاڵا نەک وەکوو ناوەڕۆک، چونکە ناوەڕۆکی کتێب ھەموو جارێک بە دڵی خوێنەر نابێت و جاری واش ھەیە وا لە خوێنەر دەکات کە نەک ھەر بەدڵی نەبێت بەڵکوو دژیشی بوەستێت. بەڵام وەکوو کاڵایەک کتێب لەلایەن ھەموو کەسێک و ھەموو بیروباوەڕێک بە سەرچاوە و بنچینەی زانست و داھێنان و پێشکەوتن دادەنرێت.

زیاتر...

ھەنووکە ٦٥٩ وتار لە دەروازەی کتێبدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە


وتاری ھەڵبژێردراو

مێشک چۆن ئیش دەکات کتێبێکە کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٧ لەلایەن زانای کەنەدی-ئەمریکی ستیڤن پینکەرەوە نوسراوە، نووسەر ھەوڵدەدات ھەندێک لە کردار و فەرمانە لاواز تێگەیشتووەکانی مێشکی مرۆڤ روونبکاتەوە بە دەستەواژەی پەرەسەندن.

پینکەر لە کتێبەکەیدا پشتی بەستوە بە نموونەی ساکۆڵۆژیایی پەرەسەندن کە رونکرابۆوە لەلایەن جۆن تۆبی و لیدا کۆسمیدیس. کتێبەکەی پینکەر زۆر لە بابەتەکانی وەکو بیر، ھەست، یەکسانی نێوان ژن و پیاو (فێمێنیزم) و مانای ژیان لەخۆدەگرێت. ھەروەھا باسی بابەتی زیاتر و ئاڵۆزتر دەکات وەکو بیردۆزی ژمێریاری مێشک و ڕێبازی داروینی نوێ/خۆگونجاندن لە دیدی پەرەسەندن، کە ھەمووی دەبێنێت وەکو بەشە سەرەکیەکانی ساکۆڵۆژیای پەرەسەندن.

ئەو رەخنەدەگرێت لە جیاوازیکردن لە نێوان ژن و پیاودا چونکە باوەڕی وایە ڵێکۆڵینەوەی زانستی سەلماندویەتی کە ژن و پیاو تۆزێک یان ھیچ جیاوازیەکیان نییە لە ڕەوشتی مەنتیقییەوە. وە کتێبەکە یەکێک بوو لە کۆتاییەکانی خەڵاتی پیوڵیتیزەر.


زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ژنێکی کڵۆڵ یازدەیەمین و دوایین ڕۆمانی بلاوکراوی ڕیچارد براتیگانە.

ئایا زانیوتە؟


نووسەری ھەڵبژێردراو

ئۆریانا فالاچی (ماوەی ژیان: ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٩ تاکوو ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦) ڕۆژنامەنووسی ئیتالی و نووسەری سیاسی و ھەڤپەیڤێنەری سیاسییە، لە ماوەی شەڕی جیھانی دووەم دژی حکوومەتەکەی فاشیزمی ئیتالی وەستاوەتەوە، فالاچی چاوپێکەوتنی گەورەی لەگەڵ سیاسەتمەدارەکانی جیھانی کردووە لەوانە ھێنری کیسینجەر، محەممەدڕەزا پەھلەوی، یاسر عەرەفات، موعەمەر قەزافی، خومەینی، ئیندریا گاندی و چەندانی دیکەش، فالاچی بۆچوونەکانی دژی بیروبۆچوونی مەکسیکییەکان و عەرەب و ئیسلام بوون، بابەتەکانی فالاچی بۆ زێدەتر لە ٢١ زمان وەرگێڕدراون.

لەتەمەنی بیست ساڵی کاری رۆژنامەوانی دەسپێکرد. لەسەردەمی شەڕی ڤێتنام لە ساڵانی شەستی سەدەی پێشوو، ئۆریانا بۆ کاری رۆژنامەوانیی چووە ئەو وڵاتەو دواتر کتێبی «ژیان.. جەنگ و ھیچ تر»ی نووسی، کە بەوردی باسی ئەو رۆژانە دەکا لە ڤێتنام بووە. ساڵی ١٩٧٤ کتێبی «گفتوگۆ لەگەڵ مێژوو»ی چاپکرد، ئەو دیدارانە بوو کە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر سەرۆک و سیاسییەکان ئەنجامیدابوون. ئۆریانا لەدوای ئەو کتێبە ناوی تەواو درەوشایەوە بەھۆی ئەو بوێری لەگەڵ سەرۆکەکان نواندی.

زیاتر...

ڕۆمان

کۆدەکەی داڤینشی ڕۆمانێکی نھێنی ئامێزە لە نووسینی دان بڕاونە و لە ساڵی ٢٠٠٣ دەرچووە. ڕۆمانەکە بە چیڕۆکێکی نھێنی ئامێز لە ساتی کوشتنی بەڕێوبەری مۆزەخانەی لۆڤەرەوە دەستپێدەکا و لە دواساتەکانی ژیانی چەند تێبینییەک بەجێدەھێڵێ. لەگەڵ تێبینییەکاندا ڕۆبێرت لانگدنی ھێماناس و پرۆفیسۆری ھارڤارد تێوەدەگلێ و لەگەڵ سۆفی نیڤوی پۆلیسی کۆدشکێن و نەوەی بەڕێوبەری کوژراو، دەکەونە نێو جەنگێکی سەدەھا ساڵەی دەسەڵاتدارانی کریستیانی و مریدانی سایۆنەوە. ڕۆمانەکە لە ئامارێکی ساڵی ٢٠٠٩دا دەرکەوت کە ٨٠ میلیۆن دانەی لێ فرۆشراوە و وەرگێڕدراوەتە سەر ٤٤ زمان و لە ٢٠١٦شدا وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی. لە ساڵی ٢٠٠٦یشدا فیلمێک بە ھەمان ناو دەرکرا کە چیڕۆکەکەی لە کتێبەکە وەرگیراوە و لە نواندنی ئەکتەری ناودار تۆم ھانکسە.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان