کتێب

بۆ تۆمارکردنی زانیاریە بە شێوەی نووسین یان وێنە

کتێب (لە عەرەبییەوە: كتاب) یان پەرتووک (بە ئینگلیزی: book) ناوێکە بەکاردێت بۆ یەکێک لە پیرۆزترین کاڵاکانی (شمەکەکانی) مێژووی ھەموو مرۆڤایەتی، کە خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە مرۆڤایەتی کردووە لە ھەموو بوارەکانی ژیان و گوزەرانیدا، بەردەوامیشە لەم خزمەتە، پەرتووک تاقە شتە کە ھەموو مرۆڤایەتی بە جیاوازی بیروباوەڕ و ئایین و ڕەگەزیانەوە بە پیرۆزی دەزانن و ھیچ کەسێک نییە لەم جیھانە پان و بەرینەدا دژی پەرتووک بێت، بەڵام وەکوو کاڵا نەک وەکوو ناوەڕۆک، چونکە ناوەڕۆکی پەرتووک ھەموو جارێک بە دڵی خوێنەر نابێت و جاری واش ھەیە وا لە خوێنەر دەکات کە نەک ھەر بەدڵی نەبێت بەڵکوو دژیشی بوەستێت. بەڵام وەکوو کاڵایەک پەرتووک لەلایەن ھەموو کەسێک و ھەموو بیروباوەڕێک بە سەرچاوە و بنچینەی زانست و داھێنان و پێشکەوتن دادەنرێت.[١]

پەرتووک
پەرتووکخانە

پەرتووک باوی بەسەرناچێت دەستکاری

خوێندنەوەی پەرتووک چێژی تایبەتی خۆی ھەیە و ھەرگیز باوی ناڕوات و بەسەرناچێت. لەگەڵ ئەوەی پێشکەوتنێکی گەورە لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا دروست بووە و چەندین ھۆکاری کات بەسەربردنی جۆراوجۆری وەکوو (ئینتەرنێت و تەلەڤیزیۆن و یارییە ڤیدیۆیییەکان و ھتد... ) ھاتوونەتە بەرھەم، بەڵام نەیانتوانیوە و ناشتوانن جێگەی پەرتووک بگرنەوە، تەنیا ئەوە نەبێت تۆزێک کاریان کردووەتە سەر ژمارەی خوێنەران و خۆشەویستانی.

پەرتووک و شارستانییەتی دەستکاری

پەرتووک وەک ناوی دەرکردووە بە باشترین ھاوڕێی مرۆڤ بنەمای ھەموو شارستانیەتی و پێشکەوتنێکە، ھەر گەلێک خۆشەویستی پەرتووک بن سەرکەوتنیان مسۆگەرە و ھەر گەلێکیش گرینگی پێ نەدەن و بەدەمییەوە نەچن و نەیکەنە ھاوڕێی ئایین و ژینیان ئەوا لە شەمەندەفەری پێشکەوتندا جێگایان نابێتەوە و سەرەنجامی باشیان نابێت و ناتوانن بەسەر دووژمنانیاندا زاڵ بن.

 
دەستنوسێکی سۆمەری لەسەر تاتە قوڕێک

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری