مرۆڤایەتی ئاکارێکە پەیوەستە بە ڕەوشتی خۆبەخشییەوە، کە لە بارودۆخی مرۆڤەکانەوە سەرچاوەی گرتووە. ئاماژەیە بە خۆشەویستی و بەزەیی مرۆڤ بەرامبەر بە یەکتر. مرۆڤایەتی جیاوازە لە دادپەروەری تەنھا لەبەر ئەوەی ئاستێکی خۆبەخشی ھەیە بەرامبەر بەو تاکانەی کە لە مرۆڤایەتیدا جێگیرکراون زیاتر لەوەی کە لە دادپەروەریدا دەبینرێت.[١][٢]

مرۆڤایەتی، خۆشەویستی، ڕێز

خاڵەکانی مرۆڤایەتی دەستکاری

خۆشەویستی دەستکاری

خۆشەویستی چەندین پێناسەی جیاوازی ھەیە لە کۆمەڵێک پرۆسەی پاکی زیندەیی و کیمیاییەوە تا چەمکێکی ئایینی. وەک ھێزی کارەکتەر، خۆشەویستی ھەستێکی ھاوبەشە لە نێوان دوو کەسدا کە بە وابەستەبوون و ئاسوودەیی و بە گشتی ھەستی ئەرێنی تایبەتمەندە. دەتوانرێت بۆ سێ بەش دابەش بکرێت: خۆشەویستی نێوان منداڵ و باوان، خۆشەویستی ھاوڕێیەتی، خۆشەویستی ڕۆمانسی.

میھرەبانی دەستکاری

ھێزی میھرەبانی یان بەزەیی، شتەگەلێکی وەکو خۆبەخشی، بەخشندەیی، یارمەتیدەربوون و خواستی گشتی بۆ یارمەتیدانی خەڵک لەخۆدەگرێت؛ ھەندێک کات پاڵنەر بۆ میھرەبانیبوون، لە دژبەری خۆپەرەستییەوە (Egoistic/ئیگۆیستی) سەرچاوە دەگرێت.[٣]

زیرەکی کۆمەڵایەتی دەستکاری

زیرەکی کۆمەڵایەتی لەم دواییانەدا لە سێ خاڵە بەھێزەکەی پەیوەست بە مرۆڤایەتییەوە دەستنیشان کراوە. ھەڵسەنگاندنی دەروون بەھێزی و تایبەتمەندیی کەسەکان، زیرەکی کۆمەڵایەتی بەم شێوەیە پێناسە دەکات، کە توانای تێگەیشتنە لە «پەیوەندییەکان لەگەڵ کەسانی دیکە، وە لەوانەش پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی پەیوەست بە ھۆگری، متمانە، ڕازیکردن، ئەندامییەتی گرووپ و دەسەڵاتی سیاسی».[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Chan, Wing-Tsit (1955). "The Evolution of the Confucian Concept Jên". Philosophy East and West. 4 (4): 295–319. doi:10.2307/1396741. ISSN 0031-8221.
  2. ^ "Humanity, Social Intelligence & High-Performance Teams: Character Lessons for the Public Sector | Cutter Consortium". www.cutter.com. Retrieved 2024-04-04.
  3. ^ Amanda (2020-09-17). "KINDNESS, THE MEANING OF HUMANITY". Earth Charter (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-04-04.
  4. ^ "Social Intelligence | Character Strength | VIA Institute". www.viacharacter.org. Retrieved 2024-04-04.