مرۆڤ یان مرۆ کە لە سەرەتادا شێوەی لە مەیموونی ئێستا چووە، بۆیە چەندین بیرۆکە بڵاوکراونەتەوە کە بنەڕەتی مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ ئەیپەکان، و ھەر خۆشیان ئەیپن، بەناوبانگترینیان بیرۆکەی داروینە، بوونەوەرێکە کە قامەتی راستە, یەکەم مرۆڤ بەپێی لێکۆڵێنەوەی دێرین ناسان دەگەڕێتەوە بۆ ٢٫٣ تا ٢٫٤میلیۆن ساڵ پێش ئەمڕۆ. دێڕین ناسان مرۆڤ لە ژێر چەندین ناوی جیاوازدا پێناسە دەکەن، یەکەم مرۆڤ ھۆمۆ ھابیلیس، ھۆمۆ ئێرێکتووس(٩٥٠تا٩٠٠ھەزار ساڵ پ. ئ)، ھۆمۆ نێئاندێرتال (٦٠٠تا٣٥٠ھەزار ساڵ پ. ئ) و ھۆمۆ ساپیەنە (٤٠ھەزار ساڵ پ. ئ). ھۆمۆ ساپیەن کە لە ٤٠ھەزار ساڵ لەمەوپێشەوە سەری ھەڵداوە بە مرۆڤی مۆدێرن ناسراوە. مێژووی یەکەم جیلی مرۆڤ کە لە درەخت دا بەزیوە. لە سەر دوو قاچ راوەستاوە، واتە قامەتێکی راستی ھەبووە دەگەڕێتەوە بۆ یەک میلیۆن ساڵ پێش ئەمڕۆ واتە یەکەم شەپۆلی ھۆمۆ ئێرێکتووس. ھۆمۆ ئێرێکتووس یەکەم مرۆڤێکە کە لە یەک میلیۆن ساڵ لەمەو پێشدا ئەفریقا بە جێ دەھێڵێت و بە رەوە فەرانسە کۆچ دەکات. یەکەم شەپۆلی ھۆمۆ ئێرێکتووس کە دەگەرێتەوە بۆ ٩٥٠ھەزار ساڵ لەمەوبەر ھێشتا گۆشتیان بە کاڵی دەخوارد و لەگەڵ شەپۆلی دووھەمدایە، واتە ٤٥٠ھەزار ساڵ لەمەوبەر کە ئەم مرۆڤە دەتوانێت ئاگر بە باشی کۆنترۆڵ بکات و دەست بکات بە برژاندنی گۆشت. ئەمڕۆ دێرین ناسان دەڵێن بەڵگەگەلێکیان دۆزیوەتەوە کە مێژووی کەشفی ئاگر و کۆنترۆڵ کردنی دەگەڕێتەوە بۆ یەک میلیۆن ساڵ لەمەو بەر، بەلام ھێشتا دڵنیای تەواو لە نێوان دێرین ناسان نەھاتەوەت ئاراوە سەبارەت بەم رێکەوتە*. پێش ھۆمۆ ئێرێکتووس بە سەردەمی ئۆسترالۆپیتێکووس (٣٫٧ تا ٢٫٥ میلیۆن ساڵ پ. ئ. رۆژئاوای ئەفریقا) ناسراوە کە زیاتر بە شامپانزە نزیکە تا مرۆڤ، بۆیە لە دەستەی شامپانزەکان پێناسە دەکرێت. "لووسی" کە لە ساڵی ١٩٧٤ لە ئێتیۆپی دۆزراوەتەوە نموونەیەکە لە ئۆسترالۆپیتێکووس. ھەموو ئەم مرۆڤانە بێجگە لە ھۆمۆ ساپیەن لە ناو چوونە. لە نێوان ھۆمۆ ساپیەن و نێئاندێرتالدا پێوەندیەک ھەبووە. ئەم دوو مرۆڤە نزیکەی ٤٠ھەزار ساڵ پ. ئ لە فەرانسە رووبەڕووی یەک دەبنەوە، ھیچ بەڵگەیەک نییە کە باس لە ھەبوونی توند و تیژی لە نێوان ئەم دوو مرۆڤەدا بکات. بە دوای جیابوونەی ئەم دوو مرۆڤە مووتاسیۆنێکی ژێنێتیکی روو دەدات و نێئاندێرتال بە تەواوی لە ناو دەچێت. مرۆڤ چەندین جار لە ئەفریقاوە بە رەو شوێنەکانی تری جیھان کۆچی کردوە. یەکێک لە ھۆکارەکانی ئەم ھەموو کۆچ کردنە نەبوونی کەش و ھەوایەکی سەقامگیرانە بووە. سارد و گەرم بوونی کتوپڕی کەش و ھەوا مرۆڤی ناچار کردوە کە بەردەوام جێگای ژیانی بگۆڕێت. بەڵگەکانی ئەم کۆچە لە، ئاسیا، ئۆقیانووسیە و ئەمریکاش دۆزراوەتەوە.

وێنەی مرۆڤ: لە ڕاستەوە ١. (ژن(مێ) ٢. (پیاو(نێر)

سەرچاوەکان دەستکاری

  • Microstratigraphic evidence of in situ fire in the

Acheulean strata of Wonderwerk Cave, Northern Cape province, South Africa

  • a b Groves, C. P. (2005). Wilson, D. E. ; Reeder, D. M. eds. Mammal Species of the World (3rd ed.). Baltimore: Johns Hopkins University Press. OCLC 62265494. ISBN 0-8018-8221-4.
  • Goodman M, Tagle D, Fitch D, Bailey W, Czelusniak J, Koop B, Benson P, Slightom J (1990). "Primate evolution at the DNA level and a classification of hominoids". J Mol Evol 30 (3): 260–266. doi:10.1007/BF02099995. PMID 2109087.
  • "Hominidae Classification". Animal Diversity Web @ UMich. Retrieved 2006-09-25.
  • hŏmo săpĭens, săpĭo. Charlton T. Lewis and Charles Short. A Latin Dictionary on Perseus Project.
  • McHenry, H.M (2009). "Human Evolution". In Michael Ruse & Joseph Travis. Evolution: The First Four Billion Years. Cambridge, Massachusetts: The Belknap Press of Harvard University Press. p. 265. ISBN 978-0-674-03175-3.

(جۆری مرۆف:زیر)