کۆمەڵ
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |

لە زیندەورناسیدا، کۆمەڵ دەستەیەک زیندەوەری کارلەیەککەرن کە بەشداریی ژینگەیەک دەکەن. لە کۆمەڵە مرۆڤییەکاندا، لەوانەیە مەبەست، بڕوا، سەرچاوە سروشتییەکان، پێداویستییەکان، مەترسییەکان، و ژمارەیەک ھەلومەرجی تر بوونیان ھەبێت و ھاوبەش بن و کاریگەر بن لەسەر پێناسەی بەشداربووان و لەسەر پلەی یەکترگرییاندا.
لە کۆمەڵناسیدا، چەمکی کۆمەڵ بووەتە ھۆی مشتومڕی زۆر و کۆمەڵناسان ھێشتا خەریکن لەسەر پێناسەی زاراوەکە ڕێکدەکەون. لە ناوەڕاستی ١٩٥٠کاندا نەوەدوچوار پێناسەی جیاوازی کۆمەڵ لەئارادابوون. بە شێوەی نەریتی، "کۆمەڵ" وەکوو تاقمێک لە خەڵکان کە پێکەوە ھاوکاری و دانوستانیان ھەیە و لە شوێنیکی ھاوبەشدا دەژین پێناسە دەکرێت. زۆرجاران وشەکە بۆ ئاماژەدانە بە دەستەیەکی پێکھاتوو لە یەکەگەلی کۆمەڵایەتیی گەورەتر لە بنەماڵە، کە لە دەور بایەخگەلی ھاوبەشدا و لە شوێنیکی جوگرافیی ھاوبەشدا خڕبوونەتەوە.
پاش دەرکەوتنی ئینتەرنێت، ئیتر چەمکی کۆمەڵ سنووری جوگرافیی نییە، چونکە خەڵک دەتوانن بە شێوەی ڕواڵەتی لە کۆمەڵێکی سەرھێڵدا کۆببنەوە و بەبێ لەبەرچاوگرتنی شوێنی فیزیکی ھۆگرێتییە ھاوبەشەکانیان بەشبکەن.