بەخێربێن



ھەنووکە ٣٨٤ وتار لە دەروازەی وڵاتەکاندا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

وڵات یان وەلات (لە ولاية -ی عەرەبییەوە ھاتووە) ناوچەیەکی جوگرافیایییە کە وەکوو سەرزەمینی دەوڵەتێکی فەرمانڕەوا چاوی لێ دەکرێ. بەو خەڵکەی لەو ناوچەیە نیشتەجێن دەوترێ نەتەوە. لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە سێ تێگەیشتەی «وڵات»، «نەتەوە» و، «دەوڵەت»، پێکەوە یەکەیەکی سیاسی پێک دێنن کە بوونی یەکیان ھەبوونی ئەو دوانەی دیکەی بەدواوە دێ. کەواتە ھەرکام لەم سێ تێگەیشتەیە دەکرێ لە جیاتیی ئەو دوانەی دیکە بەکار ببردرێ.زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

پاکستان یان بە شێوەی فەرمی، کۆماری ئیسلامیی پاکستان، وڵاتێکە لە باشووری ئاسیا. ١٬٠٤٦ کیلۆمەتر کەنارەی ھەیە لەسەر دەریای عەرەبی و کەنداوی عومان لە باشووری خۆیدا؛ لە باکوور لکاوە بە ئەفغانستان، لە ڕۆژاوا بە ئێران و لە ڕۆژھەڵات بە ھێند و لە باکووری دوورەوە بە چین؛ بۆیە دەڵێن ئەم وڵاتە ئاسیای ناوەندی، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیای گرێ داوە پێکەوە. پاکستان لە پێشدا شوێنی شارستانیەتی ھیندوو بووە و، دواتر بووەتە وەرگری فەرھەنگەکانی ھێندووەکان، پارسەکان، یۆنانییەکان،موسوڵمانان، تورک و موغولەکان. ئەم شوێنە لە درێژەی مێژوودا مەیدانی ھێرشی ھێند و ئاریاییەکان، پارسەکان، یۆنانییەکان، عەرەبەکان، تورکەکان، ئەفغانەکان، موغولەکان و بەڕیتانیایییەکان بووەدەقی پەڕە. کاتێ ھێند لەژێر دەسەڵاتی بەڕیتانیا ھاتەدەر و سەربەخۆ بوو، کێشە کەوتە ناو وڵاتەوە؛ زۆربەی کێشە ئایینی و نێوان دوو ئایینی سەرەکیی ھێندوو و ئیسلام بوو. بۆیە پارێزگایەک جودا کرایەوە لەپێشدا بە ناوی ھێندی ئیسلامی و دواتر بە پاکستان و لە کۆتاییدا لە ساڵی ١٩٥٦ بووە وڵاتێکی سەربەخۆ بەم ناوەی ئێستا. زیاتر...

وتار

ئەڵمانیا کۆمارێکی یەکگرتووی دیموکراتییە، یەکێکە لە ئەندامانی یەکێتیی ئەووروپا. ناوی تەواوی: کۆماری فیدراڵیی ئەڵمانیا (بە ئەڵمانی: Bundesrepublik Deutschland). ئەڵمانیا دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەورووپاوە، لە باکوورەوە سنووری ھەیە لەگەڵ: دەریای باڵتیک، دانمارک، دەریای باکوور، لە باشوورەوە: نەمسا و سویسرا، لە ڕۆژھەڵاتەوە: پۆڵەندا، چیک، لە ڕۆژاواوە: فەڕەنسا، لوکسەمبورگ، ھۆڵەندا. ڕووبەری ئەڵمانیا ٣٥٧٬٠٢١ کیلۆمەتری دووجایە، ژمارەی دانیشتووانی ٨٣٬١٦٦٬٧١١ کەسە و بە زۆرترین دانیشتووان و چڕترین وڵات لە وڵاتەکانی یەکێتیی ئەورووپا دادەنرێت و لە لیستی وڵاتەکان بەپێی ژمارەی پەنابەران، سێیەمین وڵاتە لە ڕووی زۆریی ژمارەی پەنابەرانەوە. بەرلین گەورەترین شارەکەیەتی و پایتەختە و ناوەندی دەسەڵات لەوێدایە. سیستەمی ڕامیاریی یەکگرتووی فیدراڵییە. بە شێوازی کۆماریی پەرلەمانی بەڕێوەدەبردرێت، لە ڕووی بەڕێوەبردنەوە ئەڵمانیا ١٦ ھەرێمی یەکگرتوو لە خۆ دەگرێت و ھەموو ھەرێمێک سەروەریی تایبەتی خۆی ھەیە. زیاتر...

وتار

ژاپۆن یان یابان (بە ژاپۆنی: 日本 خوێندنەوە: نیھۆن، بە ئینگلیزی: Japan) یەکێکە لە وڵاتە ئاسیاییەکان کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئاسیاوە. زنجیرە دوورگەکانی ژاپۆن پێک ھاتووە لە ٦٬٨٥٢ دوورگە. لە چوار دوورگەی سەرەکی پێک ھاتووە کە بریتین لە ھۆنشوو، ھۆکایدۆ، کیووشو و شیکۆکو. ھەروەھا ژاپۆن وڵاتێکی داخراو بوو بۆ ماوەی ٣٥٠ ساڵ کە دانیشتووانی نەدەکرا بچنە دەرەوەی وڵاتەکە، تا ساڵی ١٨٦٨ کە ژاپۆن بە ڕووی جیھاندا کرایەوە. ھەموو جیھان دەیانویست زانیاری بدۆزنەوە دەربارەی ئەو وڵاتە نامۆیە و کلتوور و داب و نەریتی. لەھەمان کاتیشدا خەڵکی ژاپۆن دەیانویست دەربارەی ئەم جیھانە بزانن. لەو کاتەوە تا ئێستا ژاپۆن بووە بە یەکێک لە پێشکەوتووترین وڵاتەکانی سەر زەوی. ژمارەی دانیشتووانی دەگاتە ١٢٧ ملیۆن کەس. ژاپۆن پێک دێت لەکۆمەڵێ دوورگە لە ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئارام کە ناوی دوورگەکانیش ھۆنشوو، ھۆکایدۆ، کیووشو و شیکۆکو، لەگەڵ نزیکەی ٦٠ ھەزار دوورگەی زۆر بچووک. ناوەڕاستی ژاپۆنیش لە زنجیرە چیا پێک دێت. زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان