ئینتەرنێت

سیستمێکی جیهانگرە

ئینتەرنێت سیستمێکی جیھانگرە پێکھاتوو لە تۆڕی کۆمپیوتەری کۆمپیوتەرییەکانی پێکەوە بەستراو کە بۆ ڕاژەگەیاندن بە ملیاردان بەکارھێنەری سەرانسەری جیھان چەپکە پرۆتۆکۆڵی ستانداردی ئینتەرنێت (TCP/IP) بەکاردەھێنێت. ئینتەرنێت ڕایەڵەیەکی پێکھاتوو لە ڕایەڵەکانی ترە کە داگری ملیۆنان ڕایەڵەی خۆماڵی و گشتی، زانستگایی، بازرگانی، و حکومەتین و لە ڕێگای ڕیزێکی بەرین لە تەکنۆلۆژیاکانی ئەلەکترۆنیکی و تیشکیی تایبەت بە ڕایەڵەوە پێکەوە بەستەرکراون. ئینتەرنێت ھەڵگری جۆراوجۆر سەرچاوەی زانیاری و ڕاژەیە. ئەوانەی کە زۆرتر لە ھەموو جێگەی ئاماژەن، یەکێک بەڵگەنامە سەروودەقەکانی پێکەوە بەستەرکراوی تەونی بەربڵاوی جیھانییە (کە سەرچاوەی زانیارین)، و ئەوی تر ئەو پێکھاتە بنەڕەتییەیە کە پاڵپشتیی پۆستی ئەلەکترۆنیکی (ئیمەیل) دەکات (کە ڕاژەیەکە).

ھێنانەبەرچاوی ڕێدۆزییەکان لە بەشێکی ئینتەرنێتدا.

مێژووی ئینتەرنێت دەستکاری

دەرکەوتنی ئینتەرنێت یەکەمجار بۆ پڕۆژەیەک بوو بە ناوی ئارپانێت (ARPANET)، بۆ وەزارەتی ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٦٩، ئەم پڕۆژەیە بەتایبەتی دروست کرابوو بۆ یارمەتیدانی سەربازی ئەمریکایی بەھۆی تۆڕی کۆمپیوتەرەوە

بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت لە ھەموو جیھان دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت گەیشتە ١٫٣١٩ بلیۆن کەس، و وڵاتی چین لە ساڵی ٢٠٠٨ بە یەکەم وڵات دەرچوو لەڕووی زۆریی بەکارھێنەری ئینتەرنێت کە ٢٢١ میلیۆن کەس لەم وڵاتە ئینتەرنێت بەکاردەھێنن.